بەداخ پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای ڕوناکبیر و نووسەری دیاری کورد (پرۆفیسۆر دکتۆر #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ#)مان پێگەیشت.
بۆ ئەو خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزیان و قەڵەم بەدەستان و ڕوناکبیرانی کورد دەکەین.
پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ دۆستی دێرینی سەرۆک #مام جەلال# بوو، تەمەنێکی دوور و درێژی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی ئەدەب و زمانی کوردی و توێژینەوەی زانستی و ساغکردنەوەی بابەتە ئەدەبییەکان و نووسینی مێژووی ئەدەبی کوردی و ڕۆڵی دیاری هەبوو لەبزوتنەوەی ڕوناکبیری و سیاسی گەلەکەمان.
لە دەستدانی مامۆستای پایەبەرز خەمێکی قوڵە بۆ هەموو لایەک.[1]
رۆحی مامۆستا (پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)یش شاد
ب#افڵ تاڵەبانی#
03-10-2019
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,647