🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گوڵی وەریو
بەشێک لە هۆنراوەکانی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحمودی حەفید
لەسەر ئەرکی دایکی شێخ کاوەی شێخ لەتیفی حەفید لە سالی 1975 چاپکراوە.
📕 گوڵی وەریو
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیە
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکا
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانک
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندار
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
سینەمای جاران لە هەولێر

جاران لە هەولێر کاتێک فلیمێکی نوێ دەهات پێش ئەوەی لە سینەما پەخش بکرێ دوو نەفەر تەختە دارێکیان لەسەر شانی دادەناو و دەگەڕان تاوەکوو خەڵک بزانێ..
پیاوێک کە بە پێش دعایەکە د
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵای هەولێر

گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت..
قەڵای هەولێر لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەرەتای حوکمی پادشایی عیراق دە
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
1. مستەفا رازادە
2. عەبدول سەعید
3. نوری
4. جەبار
5. دڵشاد
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
👫 ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سە
👫 ئالان محەمەد حەسەن
📕 لە رێگای ئازادیدا
ناونیشانی پەرتووک: لەڕێگای ئازادیدا
ژیاننامەی 201 شەهیدی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان 1976 - 1991
نووسەر: ئیسماعیل تەنیا
2021
📕 لە رێگای ئازادیدا
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
گەڕانەوەی شێخ مەحمود دوای دەستبەسەری لە هیندستان ساڵی 1922
وێستگەی شەمەندەفەری بەغدا
گەورەپیاوانی کورد، بەپیر شێخ مەحمودەوە چوون.
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لەعێراق (کینهام کۆرۆنوالیس و ئەحمەد تۆفیق بگ) متصرفی سلێمانی و کاپتن هۆڵت ڕێکەوتی 1926-10-09 لەنزیک شارۆچکەی خورماڵ[1]

وێنەکە لەڕاستەوە :
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر، بازاڕێکی بە ڕسق و تێکەڵاو بوو، هەرچیەکت بویستبا بەدەستت دەکەت، ئێستا بوویتە پارکی نافورە..
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
ئەم وێنەيە ئەگەرێتەوه بۆ ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان...
لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب
ئەوانەی له وێنەکە دەردەکەون:
کاک محەمەد سالح زەنگەنە کەدانيشتووی عەقاری بوو ساڵانێکی زۆريش له کۆمپانيای نەوتی کەرک
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
✌️ شەهیدان
سولەیمانی موعینی
📕 پەڕتووکخانە
مێژووی مێتافیزیک
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردست...
🌳 پرۆژەی بەنداوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ | پۆل: ژینگەی کوردستان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
پرۆژەی بەنداوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ
🌳 ژینگەی کوردستان

د. مەدیحە سۆفی
هەر لە کۆنەوە دابینکردنی ئاو و دۆزینەوەی دەروازەی گەیشتن بە سەرچاوەی ئاو مەرجی گەشەی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی شارستانیەت و نیشتەجێبوون بووە، لەگەنەی روباری دیجلە و فوراتیش کە بە مێزۆپۆتامیا ناسراوە، یەکەم لانکەی شارستانیەت بووە لە سەردەمە یەک بەدوای یەکەکانی سۆمەری و ئەکەدی و بابلی و ئاشوریەکاندا.
ئاو پێکهاتەیەکی کیمیاییە لە دوو گەردیلە هایدرۆجین و یەک گەردیلە ئۆکسجین، گرنگترین سامانی سروشتیە بۆ ژیانی زیندەوەر، ئاو بنەما و مەودای ژیاری زیندەوەرە، سەرچاوەی وزە و ناوەندی گوازتنەوەیە و لە هەندێ شوێنیش پیرۆزیە، ئاو دەروازەی ژیانی هەموو بوونەوەر و بنەمای چالاکیەکانی مرۆڤە.
لەوەتەی بوون و بوونەوەر هەیە، ئاو هەر به و ڕێژە نەگۆڕ و جێگیرەی خۆی لەسەر گۆی زەوی بەردەستە و هەمیشە لە ڕێی سووڕی هایدرۆلۆژیەوە دوبارە دەبێتەوە و کاریگەری زۆری لەسەر هاوسەنگکردنی کەشوهەوا هەیە.
بە گشتی بڕی ئاوی سەر گۆی زەوی نزیکەی 1، 4 ملیار کیلۆمەتر سێجایە، لەو بڕە ئاوەش 97، 5% ی ئاوی سوێری دەریا و ئوقیانوسەکانە و بڕی 2، 5% ئاوی شیرینە، له و بڕە ئاوی شیرینەش 2، 2% ی بە شێوەی بەستەڵەک لە سەهۆڵبەندانی جەمسەرەکاندا و لە شێوەی ئاوی ژێر زەوی قەتیس بووە، ئەوەی دەمێنێتەوە 0.03% ی هەموو ئاوی جیهان وەکو ئاوی شیرین لە ڕوبار و دەریاچەکاندا بۆ بەرکارهێنانی زیندەوەری سەر گۆی زەوی بەردەستە، ئەم بڕە ئاوەش کەم نەدەبوو ئەگەر بە یەکسانی لەسەر گۆی زەوی دابەش ببوایە.
بە پێی پێناسەی شارەزا و پسپۆری سویدی فەلکینمارک لە هەر وڵاتێکدا ئەگەر هەر کەسێک لە 1700 مەتر سێجا ئاوی لە ساڵێکدا زیاتر بەرکەوێ، واتە کێشەی ئاوی نیە، لە نێوان 1000 – 1700 مەتر سێجا لە ساڵێکدا واتە بوونی کێشە و تەنگژەی ئاوی نیوخۆیی هەیە، بوونی قەیرانی ئاو لە بوونی کەمتر لە 1000 مەتر سێجا بۆ هەر کەسێک لە ساڵێکدا دەست پێدەکات.
لە ساڵی 2030 دا ڕێژەی 47٪ ی دانیشتوانی جیهان لەو شوێنانە دەژین کە کێشەی ئاویان هەیە، واتە بابەتی ئاو دەبێتە بابەتێکی گرنگی ئەم سەدەیە، دەسەڵات دەبێتە دەسەڵاتی سامانی سروشتی لەوانە سامانی سروشتی ئاو، ئەگەری زۆریش هەیە کە کیشەی ئیقلیمی نێوان دەوڵەتەکان لەسەر ئاو، بەتایبەت لەسەر ئاوی ڕوبارە هاوبەشەکان یا ئەوانەی بە چەند دەوڵەتێکدا تێپەڕ دەبن، دروست ببێت، شارەزایان لەسەر ئەوە کۆکن، کە بەهۆی زۆربوونی دانیشتوان و وێرانکردنی ژینگە و ڕەچاونەکردنی یاسا نێودەڵەتیەکان و پابەند نەبوون بە پێوەرە چەسپاوەپاوەکان بۆ بەکارهێنانێکی لۆژیکی ئاوی روبارەکان، دوور نیە کێشەی ئاو ببێتە کێشەی سەردەم.
لەگەنەی ڕوباری دیجلە و فورات
ڕوباری دیجلە و فوراتی دوو ڕوباری بەخوڕڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە چیاکانی ناوچەی ئەنادۆڵەوە لە باکوری کوردستانەوە هەڵدەقوڵێن، ڕوباری فورات بە تورکیا و سوریا و عیڕاقد و ڕوباری دیجلە بە تورکیا و عیراقدا تێدەپەڕێ و لە شاری قوڕنە یەک دەگرنەوە و شەت العڕب پێک دەهێنن.
لە سەردەمی سۆمەریەکاندا لە چوار هەزار ساڵ پێش زاینیدا، توانرا بۆ یەکەم جار بیرۆکەی دروستکردنی بەنداو، بۆ گلدانەوەی ئاوی لافاو و چارەسەرکردنی وەرزی وشکەساڵی لەسەر ئەو دوو ڕوبارەدا دروست بکرێت، کە ڕۆڵی گرنگی لەسەر گەشە و سەرهەڵدانی شارستانیەتێکی مێژوویی هەبوو لە مێزۆپۆتامیا.
ئاو سامانێکی سروشتی دوبارەیە، داهاتێکی هەمیشەیی سەوزە، بنەمای پێشکەوتن و شارستانیەتە، کەمی ئاوی شیرین بەهۆی فاکتەری سیاسی و ئابووری و پەیڕەونەکردنی ڕێکاری تەکنەلۆژی نوێ و سەردەمیانە، دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی ئاو و کەمی داهاتی کشتوکاڵ و پاشتر دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ئاسایشی خۆراک وئاسایشی نەتەوەیی، نمونەی ئەم پێشهاتەش کە دەرکەوتەکانی لە ئێستادا ڕەنگ دەداتەوە، پرۆژەی روستکردنی بەنداوەکانی سەر ڕوباری دیجلە و فوراتن لەلایەن تورکیاوە بە ناوی پرۆژەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ کە بە پرۆژەی (گاپ) ناسراوە و لە 22 بەنداو و 19 ویستگەی بەرهەمهێنانی وزە پێکهاتووە، عیراق و سوریای ڕووبەڕوی کێشەی جۆراوجۆر کردووەتەوە و زۆر جاریش وەکو فشاری سیاسی بۆ سەر ئەو وڵاتانە بەکارهێنراوە.
ئەم دوو روبارە وەکو شادەماری زیندەچالاکیەکانی عیڕاق وایە بۆ سەرجەم بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ماڵداری، بوونی ئەو بەنداوانە و گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی خوڕڕی ئەو ڕوبارانە لە عیڕاقدا هۆکاری وێرانکردنی بنەمای عیڕاقی دوێنێن، لەم توێژینەوەیەدا جەخت دەکەینە سەر کاریگەری ئەو بەنداوانە لەسەر پشکی ئاوی عیڕاق و لەسەر تێکدان و شێواندنی باری ئابووری و هەڵوەشاندنەوەی ڕایەڵی کۆمەڵایەتی و تەنگژەی سیاسی چ لە ئێستادا و چ لە داهاتوودا، هەروەها کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی کێشەکانی ژینگە لەو وڵاتەدا، جگە لەوەش ئەم توێژینەوەیە کار لەسەر خستنەڕووی کزەخاڵی سیاسەتی ئاو و کۆسپەکانی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دروستی سامانی ئاو دەکات، لەلایەکیترەوە پیسبوونی ژینگەی عیڕاق بەهۆی شەڕی بەردەوام و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و بەهۆی دەرئەنجامی ناهەمواری ئەو پرۆژەیەوە، کە پێویستی بە داڕیژانی پلان و ستراتیژێکی نوێی سیاسەتی ئاو هەیە لە عیڕاقدا.
لە میانەی ئەم توێژینەوە چڕ و وردەدا و لە بەدواداچوونی دەرکەوتەکانیدا توانرا ئەم دەرئەنجامانە بخرێنە ڕوو:
بەرفراوانبوونی گرنگیدانی جیهان بە گشتی، بە بابەتی قەیرانی ئاو و تێکچوونی ژینگە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا، ئەویش بە بەستنی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و سیمینار و یەکاڵاکردنەوەی هۆکار و دیاریکردنی چارەسەرکان، لە کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 1972 بۆ ژینگە لە ستۆکهۆڵم لە ژێر دروشمی (پارێزگاریکردن لە ژینگەی مرۆڤ)، یەکەم زەنگی هۆشداری لێدرا بەوەی ئاو گرنگترین پایەی گەشەی بەردەوام و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و پەرەسەندنی ئابووری و پاراستنی ژینگەیە، ئەوەش خرایەڕوو کە بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی دروست بۆ بەکارهێنانی ئاو پێویستی بە هەمئاهەنگی تەواوی بوار و لایەنە جۆربەجۆرەکانی دیکەی کۆمەڵگا و تێهەڵکێشکردنی هاوکاری هەموو ئاست و بوارەکان هەیە، هەر لە هەمان ساڵدا (یانەی ڕۆما) ڕاپۆڕتێکی گرنگی لە ژیر ناونیشانی (سنوورێک بۆ گەشەسەندن) بڵاوکردەوە، ناوەڕۆکەکەی هۆشداری بوو لە زیادەڕۆیی بەکاربردنی سامانی سروشتی لەلایەن فابریک و بەرهەمهێنەرەکان.
کەمبوونەوەی بڕی ئاوی شیرین لە تەواوی وڵاتە عەرەبیەکان و لەم حاڵەتەدا لە عیڕاقدا، یەکێکە لە کێشە هەنوکەیی و سەختەکانی ئەو ناوچەیە و ئەگەری زۆری ڕوبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و زیادەڕۆیی لە هەڵهێنجانی ئاوی ژێر زەوی هەیە بەبێ دڵنیابوون لە دوبارە پڕبوونەوەی ئەو ئاوی ژێر زەویە، لە کاتێکدا کە ڕێوشوێنی سیاسەتی ئاو و بەڕێوەبردنی ئاو و وشیاری لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا لە ئاستێکی پێویست نیە.
بنیاتنانی پرۆژەی گەورە بۆ دروستکردنی بەنداو و سیستەمی ئاودێری و وەبەرهەمهێنانی وزە، لەسەر ئەو ڕوبارانەی هاوبەشن و زیاتر بە وڵاتێکدا تێدەپەڕن، لەلایەن ئەو وڵاتانەی سەرچاوەکانی ئاوی تێدا هەڵدەقوڵێ، وەکو پرۆژەی گاپ لە تورکیا، بەبێ ڕێکەوتنی پێش وەخت لەسەر پشکی وڵاتە هاوبەشەکانی سەر ئەو ڕوبارانە، ڕێگری لە گەشەی بەردەوام دەکات و دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ژینگە و سیستەمی کشتوکاڵ و کەمبوونەوەی سامانی ماسی و ئاسایشی ئاویش دەشێوێنێ.
تورکیا دەیەوێ لە ڕێی دروستکردنی ئەم پرۆژە زەبەلاح و زنجیرە بەنداو و ویستگە هەمەجۆرەکانی بەرهەمهێنانی وزەوە، ببێتە خاوەن پێگەی دەسەڵات و گەشە بە ئابووری خۆی بدات و وەکو هێزێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەرکەوێ و قۆرخی دۆخی کەمی ئاوی شیرین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، زۆر بە وریاییەوە سیاسەتی ئاوی خۆی وەکو بەهێزترین چەکی سەردەم بەکاربهێنێ، لەلایەکیترەوە ئەم سیاسەتەی تورکیا دەیەوێت ڕەهەندی ئاو بەرامبەر نەوت پەیڕەو دەکات.
لە ڕوانگەی تورکیاوە ڕوباری دیجلە و فورات ڕوباری نێودەوڵەتی نین و بە موڵکی خۆی دادەنێت، دیمیریل سەرۆکی تورکیا لە ساڵی 1992 دەڵێت: دیجلە و فورات لە تورکیاوە هەڵدەقوڵێن و تا ئاودیوی سنووری تورکیا دەبن موڵکی خۆمانە، هەروەکو چۆن نەوت موڵکی ئەوانە.
لەبەر ئەوەی عیڕاق بە شێوەیەکی گشتی و بۆ هەموو چالاکیە ئابووری و پیشەسازی و کشتوکاڵیەکەی، پشت بە ئاوی ئەو دوو ڕوبارە دەبەستێ، بۆیە پرۆژەی (گاپ) ڕەنگدانەوەیەکی نەرێنی تەواوی لەسەر هەموو بوارەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئەم وڵاتەدا هەیە، بەتایبەتی کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی زۆر بە خێرایی لە زۆربووندایە، لە کاتی کردنەوەی بەنداوی ئەتاتورک لە ساڵی 1990 و پڕکردنی بە ئاوی ڕوباری فورات زیانی لە یەک ملیۆن و نیو جوتیاری عیڕاقی دا و کاریگەری لەسەر زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی هەبوو، کە بە درێژایی کەناری ئەو ڕوبارە نیشتەجێی ببوون، بە دڵنیاییەوە بەگەڕخستنی (بەنداوی ئیلیسو) ش لەسەر ڕوباری دیجلە کاریگەری زۆر ناهەموارتری دەبێت و زیانی زۆر لەعیڕاق دەدات.
دابەزینی ئاستی خوڕڕی ئاوی ڕوباری دیجلە لە ئێستادا زۆر ئاشکرایە و بە ڕێژەی 60٪ ە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەرئەنجامی دروستکردنی ئەو پرۆژەیە، جگە لەوەی ئێرانیش ڕێڕەوی ئاوی ئەو لقانەی گۆڕیوە کە دەڕژێنە نێو ڕوباری دیجلەوە و ئەوەش ڕۆڵی گرنگ لە کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی عیڕاق دەبینێ.
دروستکردنی پرۆژەی ئاودێری و بەرهەمهێنانی وزە لە سەر ئەو دوو ڕوبارە، چ لە تورکیا و چ لە ئێراندا و بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆری پەینی کیمیاوی و دەرمانی دژە مێروو، بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوی ئەو ڕوبارانە کە کاریگەری پیسبوونەکەی لە کاریگەری کەمبوونەوەی ئاوەکە زۆر زیاترە و ژینگەی ئاو و خاکەکەی شێواندووە، جگە لە سوێربوونی ئاوەکە و بەکەڵک نەهاتنی و لەناوچوونی فرەزیندەوەر و گیاندارە وشکاویەکان.
بەهۆی شەڕی کەنداو و شەڕی ڕوخانی ڕژێمی سەددامەوە، ژینگەی عیڕاق بە ئاو و هەوا و خاک و خۆڵیەوە، بووەتە پیسترین ژینگە لە ناوچەکەدا، بەتایبەت پاش بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن هاوپەیمانەکانەوە، تا ئێستاش هیچ بەرنامەیەک بۆ پاکژکردنەوەی ئەو ژینگە نەخۆشە دانەڕێژراوە و وەکو پرۆژەش بە هەند وەرنەگیراوە.
لە میانەی ئەم توێژینەوەیەوە دەرکەوت کە پیسبوونی خاک لە عیڕاقدا بەهۆی یوڕانیۆمی چەکی ئەتۆمیەوە، ترسناکترین کێشەی ژینگەییە، بەکارهێنانی ئەو چەکە لەلایەن ئەمریکا و بەڕیتانیاوە، عیڕاقی ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس کردووەتەوە چ لە ئاستی ئابووری و چ لە ئاستی کۆمەڵایەتی و تەندروستیدا، تەنانەت ئاسایشەکەیشی ناجێگیر کردووە، پێوانی ڕادەی ئەو پیسبوونە و داڕێژانی بەرنامەی چارەسەرکردنی کارێکی ئاسان نیە.
یەکێک لە ناوازەترین ئیکۆسیستیمی جیهان کە تەنها لە عیڕاقدا هەیە بریتیە لە زەلکاوەکان، ئەم زەلکاوانەش بەهۆی کەمی ئاوی ئەو دوو ڕوبارە زۆربەی وشک بوونە و زیانێکی زۆری کۆمەڵایەتی و ئابووری و مێژوویی گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی ئەو زەلکاوانەی تێدایە.
پێشهات و چارەسەرەکان
بنیاتنان و دروستکردنی پرۆژەی بەنداوەکان، ئەوانەی لە سەر ڕوباری دیجلە و فورات و ئەو لقانەی دەڕژێنە ئەو ڕوبارانەوە، لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە و گلدانەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی ئەو ئاوانە و کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ئابووری و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسیش لە عیڕاق و سوریادا، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و هاوکاری نێوان ئەو وڵاتانە هەیە، هاوکاریەک کە لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی یاسا نێودەوڵەتی و پەیمانامە مۆرکراوەکان و سود و بەرژەوەندی گشتی بێت، نەک بێبەشکردنی وڵاتانی خوارووی ڕوبارەکە لە ئاو پیسکردنی ئاوەکە بە جۆرێک زیان بە ژینگە و بەروبووم و ئابووری بگەیەنێ.
لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوت کە قەیرانی ئاوی شیرین، ئێستای عیڕاق و داهاتووەکەشی دەگرێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتواندا، بۆیە ڕێنمایی و چارەسەر و پلانەکان دەبێ لە ژێر ڕۆشنایی سیستەمێکی نوێی تەکنیکی بێت و سیاسەتی ئاوی پەیڕوکراو ئەوەندە پێشکەوتووی بێت کە تەکنەلۆژیا و زانست و وشیارکردنەوە و بەفیڕۆنەدانی ئاو، پێگەیەکی گرنگی بەرنامەڕێژیەکە بێت و بایەخی زۆر بە پێوان و تۆمارکردنی بەیانات بدرێ و لە ڕێی تەکنیکی نوێوە خەمڵاندنی ئاوی ژێر زەوی و خستنەڕووی تەواوی داهاتی ئاو و ئەژمارکردنی بڕی ئاوی پێویست لە وڵاتدا بە بەڵگەوە ئامادە بکرێ، بۆ بەردەوامیدان بە شارستانیەت و ڕێگری لە بەبیابانیبوون و پیسبوونی ژینگە و ئاوارەبوونی خەڵک و جێهێشتنی زێدی خۆیان.
دابەزینی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بە هۆکاری دروستکردنی ئەو پرۆژانەی سەر ڕوبارەکان لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە، دەبێ عیڕاق ناچار بکات بە گۆڕینی سیاسەتی ئاو و ڕوانگەی ئاراستەکردنی بەرنامەکانی، ئەویش لە ڕێی:
داڕێژانی پلان و بەرنامەی نوێ و لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای نوێ بۆ بەڕێوەبەردنی سامانی ئاو.
ڕەچاوکردنی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو لە بوارە جیاوازەکاندا.
گۆڕینی شانە کۆنەکانی دابەشکردنی ئاو بە شانەی نوێ و تەکنیکی نوێ و پێشکەوتووەوە و بۆ کەمکردنەوەی ئاوی بە فیڕۆچوو.
پەیڕەوکردنی سیستەمی نوێی ئاودێری لە بواری کشتوکاڵدا.
مامەڵەکردنێکی دروست لەگەڵ ستراتیژی سیاسەتی ئاو بۆ ئێستا و داهاتوو، کە هاوپێچی بارودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژی و ئەو ڕێوشوێنە گونجاوانە بن کە فشاری کەمی ئاو چارەسەر دەکەن و دۆستی ژینگەن و ڕەوڕەوەی پێشکەوتن واڵا دەکەنەوە و مافی مرۆڤ دابین دەکەن، ئەوەش بە گرتنەبەری ئەم خاڵانەی خوارەوە:
لەژێر ڕۆشنایی یاسا نێودەوڵەتی و ئیقلیمیە چەسپاوەکاندا و بەپێی ڕێکەوتنەکان، بە شێوەیەکی فەرمی بەردەوامیدان بە دوبارەکردنەوەی داواکاریەکانی عیڕاق لەمەڕ مافی زەوتکراوی لە پشکی ئاوی ئەو دوو ڕوبارە، لەلایەن تورکیا و عیڕاقەوە.
بۆ دابینکردنی مافی هەر هاوڵاتیەک بۆ ئێستا و بۆ نەوەی داهاتوو و پەیڕەوکردنی مافی مرۆڤ و لە پێناو دواڕۆژێکی باشتر و بە ژینگەیەکی تەندروستەوە، دەبێ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان جەخت لەسەر ڕوبەڕووبوونەوەیەکی چارەساز بکەن بۆ لەناوبردنی کاریگەریە زیانبەخشەکانی شەڕ و ماڵوێرانی چ بۆ هاوڵاتی و چ بۆ ژینگە بە گشتی، بەتایبەتی پیسبوونی ژینگەکەی بە چەکی ئەتۆمی.
عیڕاق زۆرترین پشکی لە پیسبوونی ژینگە بەرکەوتووە، خێراکردن لە گرتنەبەری هەنگاوەکانی چارەسەر بە هاوکاری هەموو لایەن و بوارەکان جێبەجێ دەکرێ.
کارکردن لەگەڵ تەواوی ڕێکخراو و شارەزا و پسپۆر و خاوەن تواناکان، ئەوانەی لە بەرژەوەندی زیندووکردنەوەی ژێرخانی وڵات و پاراستنی ژینگە و مافی مرۆڤ و سەقامگیرکرنی یەکسانی و ئازادیدا کار دەکەن، فشار خستنەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی ئەخلاقی خۆی لە پاکردنەوەی شوێن پێی ئەو وێرانکاریەی ڕابوردوو هاوبەش و هاوکار بێت،
وابەستەبوونی وڵاتانی دراوسێ بە یاساکانی ئاوی هاوبەش و سیاسەتی ئاوی نێودەوڵەتیەوە ئەرکە، لادان لە وردەکاریەکانی ئەو یاسایانە، دەبێ لێپێچینەوە و بەدواداچوونی یاسایی بەدوای خۆیدا بێنێ، دەبێ نێودەوڵەتی ماڤ و یاسا پەیڕەو بکات و قسەی هەبێ، مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوبارە هاوبەشەکاندا بە پێی بەندە یاساییە نێودەوڵەتیەکان بکرێ وەکو:
وابەستەبوونی ئەخلاقی ئەو وڵاتانەی سەرچاوەکانی ئاوی لێ هەڵدەقوڵێ، بە یاسا و پەرەگرافەکانی تایبەت بە یاسای ئاوی نێودەوڵەتیەوە و ڕەچاوکردنی مافی پشکی ئاوی ئەو وڵاتانەی ڕوبارەکانی پێدا تێپەڕ دەبن، ڕێگەنەدان بە هەڵسوکەوت کردنی وڵاتی خاوەن سەرچاوە وەکو موڵکدارێکی ڕەهای ئەو ڕوبارانە.
ڕێگەنەدان بە بنیاتنانی پرۆژەی ئاودێری ئەندازیاری گەورە لەلایەن وڵاتی سەرچاوەوە، بەبێ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و پرس و ڕاوبۆچوون و ڕەزامەندی وڵاتەکانی هاوبەشی سەر ئەو ڕوبارانە.
قەدەغەکردنی گۆڕینی ئاراستەی ئاوی ڕوبار و ئەو لقانەی دەڕژێنە ئەو ڕوبارانەوە لەلایەن وڵاتی سەرچاوەوە و مانەوەی ئاراستەی ئەو ئاوانە بە سروشتی خۆی.
ڕێگەنەدان بە بنیاتنانی هیچ پرۆژەیەک لەسەر ڕوبارەکان، کە زیان بە وڵاتەکانی خوارووی خۆی بگەیەنێ و لەکاتی بوونی هەر زیانێک، دەبێ قەرەبوو بکرێتەوە.
لە کاتی هاتنەکایەوەی هەر کێشەیەک بەهۆی پشکی ئاوی ئەو ڕوبارە هاوبەشانەوە، دەبێ بە دانوستان و ڕاوێژ و لیژنەی پسپۆر نێوەندگیری بکرێ و داننان بە ماف و پشکی بەرامبەر ببێتە مەرجی گفتوگۆکان و بە تەکنیکی چارەسەر بکرێ و لە کاتی نەگەیشتن بە هیچ ڕێکەوتنێک دەبێ بابەتەکە بدرێتە لیژنەی نێودەوڵەتی بە یاسای نێودەوڵەتی شێکاری بۆ بکرێ و ڕوون بکرێتەوە.
لە کۆتاییدا دەبێ بوترێت، ئەم بابەتە بابەتێکی سەخت و ئاڵۆزە، هێز تیایدا بووەتە دادوەر و تا ڕژێمی سەددام لەسەر تەخت بوو تورکیا بوێری ئەوەی نەبوو بەو ڕادەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو ڕوبارە بکات و مافی عیڕاق زەوت بکات، لە ئیستادا عیڕاقێکی لاواز توانای پاراستنی ماف و پشکی خۆی نیە لە ئاوی ئەو ڕوبارانە.
هەروەها، بڕیارە نێودەوڵەتیەکانیش تا ئێستا هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە. لە میانەی ئەو هەموو ڕێکەوتن و مۆرکردنەیش لەگەڵ تورکیادا، ئەم وڵاتە یەک ڕێکەوتنی نەبردووەتەسەر و هەمیشە بە پێی بەرژەوەندی خۆی کاری لەسەر پرۆژەکە کردووە.
بەپێی دوادەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە، عیڕاق ڕووبەڕووی کێشەی ئاو و کێشەی ژینگە و کێشەی ئاسایشی ئاو و ئاسایشی نەتەوەیی دەبێتەوە[1].
#️ هەشتاگ
#پاوە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ترانسكلتور
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-09-2019
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️بەنداو
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەدیحە سۆفی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-09-2019
🌳 تایبەتمەندییەکانی ژینگە: 🌿 پاراستنی ژینگە
🌳 تایبەتمەندییەکانی ژینگە: 👎 تێکدانی ژینگە
🌳 تایبەتمەندییەکانی ژینگە: 👎 شێواندنی ژینگە
🌳 تایبەتمەندییەکانی ژینگە: 📗 هۆشیاریی ژینگە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 2 2019 5:25PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 5 2019 12:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 5 2019 12:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 882 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Oct 2 2019 5:28PMنالیا ئیبراهیم
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
ساڵی 1961 دامەزراوە و ساڵی 2007 هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانیی ئەو یەکێتیە یەکیان گرتەوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێن
سولەیمانی موعینی
مێژووی مێتافیزیک
راجر هەنکاک
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: فاتح سەعیدی
2013
مێژووی مێتافیزیک
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە وەردەگریتەوە.. خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 14,274 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)