پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتوک PDF 19,138
فایلێن پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پرۆژەی بەنداوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: ژینگەها کوردستانێ | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پرۆژەی بەنداوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ
ژینگەها کوردستانێ

پرۆژەی بەنداوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ
ژینگەها کوردستانێ

د. مەدیحە سۆفی
هەر لە کۆنەوە دابینکردنی ئاو و دۆزینەوەی دەروازەی گەیشتن بە سەرچاوەی ئاو مەرجی گەشەی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی شارستانیەت و نیشتەجێبوون بووە، لەگەنەی ڕوباری دیجلە و فوراتیش کە بە مێزۆپۆتامیا ناسراوە، یەکەم لانکەی شارستانیەت بووە لە سەردەمە یەک بەدوای یەکەکانی سۆمەری و ئەکەدی و بابلی و ئاشوریەکاندا.
ئاو پێکهاتەیەکی کیمیاییە لە دوو گەردیلە هایدرۆجین و یەک گەردیلە ئۆکسجین، گرنگترین سامانی سروشتیە بۆ ژیانی زیندەوەر، ئاو بنەما و مەودای ژیاری زیندەوەرە، سەرچاوەی وزە و ناوەندی گوازتنەوەیە و لە هەندێ شوێنیش پیرۆزیە، ئاو دەروازەی ژیانی هەموو بوونەوەر و بنەمای چالاکیەکانی مرۆڤە.
لەوەتەی بوون و بوونەوەر هەیە، ئاو هەر به و ڕێژە نەگۆڕ و جێگیرەی خۆی لەسەر گۆی زەوی بەردەستە و هەمیشە لە ڕێی سووڕی هایدرۆلۆژیەوە دوبارە دەبێتەوە و کاریگەری زۆری لەسەر هاوسەنگکردنی کەشوهەوا هەیە.
بە گشتی بڕی ئاوی سەر گۆی زەوی نزیکەی 1، 4 ملیار کیلۆمەتر سێجایە، لەو بڕە ئاوەش 97، 5% ی ئاوی سوێری دەریا و ئوقیانوسەکانە و بڕی 2، 5% ئاوی شیرینە، له و بڕە ئاوی شیرینەش 2، 2% ی بە شێوەی بەستەڵەک لە سەهۆڵبەندانی جەمسەرەکاندا و لە شێوەی ئاوی ژێر زەوی قەتیس بووە، ئەوەی دەمێنێتەوە 0.03% ی هەموو ئاوی جیهان وەکو ئاوی شیرین لە ڕوبار و دەریاچەکاندا بۆ بەرکارهێنانی زیندەوەری سەر گۆی زەوی بەردەستە، ئەم بڕە ئاوەش کەم نەدەبوو ئەگەر بە یەکسانی لەسەر گۆی زەوی دابەش ببوایە.
بە پێی پێناسەی شارەزا و پسپۆری سویدی فەلکینمارک لە هەر وڵاتێکدا ئەگەر هەر کەسێک لە 1700 مەتر سێجا ئاوی لە ساڵێکدا زیاتر بەرکەوێ، واتە کێشەی ئاوی نیە، لە نێوان 1000 – 1700 مەتر سێجا لە ساڵێکدا واتە بوونی کێشە و تەنگژەی ئاوی نیوخۆیی هەیە، بوونی قەیرانی ئاو لە بوونی کەمتر لە 1000 مەتر سێجا بۆ هەر کەسێک لە ساڵێکدا دەست پێدەکات.
لە ساڵی 2030 دا ڕێژەی 47٪ ی دانیشتوانی جیهان لەو شوێنانە دەژین کە کێشەی ئاویان هەیە، واتە بابەتی ئاو دەبێتە بابەتێکی گرنگی ئەم سەدەیە، دەسەڵات دەبێتە دەسەڵاتی سامانی سروشتی لەوانە سامانی سروشتی ئاو، ئەگەری زۆریش هەیە کە کیشەی ئیقلیمی نێوان دەوڵەتەکان لەسەر ئاو، بەتایبەت لەسەر ئاوی ڕوبارە هاوبەشەکان یا ئەوانەی بە چەند دەوڵەتێکدا تێپەڕ دەبن، دروست ببێت، شارەزایان لەسەر ئەوە کۆکن، کە بەهۆی زۆربوونی دانیشتوان و وێرانکردنی ژینگە و ڕەچاونەکردنی یاسا نێودەڵەتیەکان و پابەند نەبوون بە پێوەرە چەس#پاوە#کان بۆ بەکارهێنانێکی لۆژیکی ئاوی ڕوبارەکان، دوور نیە کێشەی ئاو ببێتە کێشەی سەردەم.
لەگەنەی ڕوباری دیجلە و فورات
ڕوباری دیجلە و فوراتی دوو ڕوباری بەخوڕڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە چیاکانی ناوچەی ئەنادۆڵەوە لە باکوری کوردستانەوە هەڵدەقوڵێن، ڕوباری فورات بە تورکیا و سوریا و عیڕاقد و ڕوباری دیجلە بە تورکیا و عیراقدا تێدەپەڕێ و لە شاری قوڕنە یەک دەگرنەوە و شەت العڕب پێک دەهێنن.
لە سەردەمی سۆمەریەکاندا لە چوار هەزار ساڵ پێش زاینیدا، توانرا بۆ یەکەم جار بیرۆکەی دروستکردنی بەنداو، بۆ گلدانەوەی ئاوی لافاو و چارەسەرکردنی وەرزی وشکەساڵی لەسەر ئەو دوو ڕوبارەدا دروست بکرێت، کە ڕۆڵی گرنگی لەسەر گەشە و سەرهەڵدانی شارستانیەتێکی مێژوویی هەبوو لە مێزۆپۆتامیا.
ئاو سامانێکی سروشتی دوبارەیە، داهاتێکی هەمیشەیی سەوزە، بنەمای پێشکەوتن و شارستانیەتە، کەمی ئاوی شیرین بەهۆی فاکتەری سیاسی و ئابووری و پەیڕەونەکردنی ڕێکاری تەکنەلۆژی نوێ و سەردەمیانە، دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی ئاو و کەمی داهاتی کشتوکاڵ و پاشتر دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ئاسایشی خۆراک وئاسایشی نەتەوەیی، نمونەی ئەم پێشهاتەش کە دەرکەوتەکانی لە ئێستادا ڕەنگ دەداتەوە، پرۆژەی ڕوستکردنی بەنداوەکانی سەر ڕوباری دیجلە و فوراتن لەلایەن تورکیاوە بە ناوی پرۆژەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ کە بە پرۆژەی (گاپ) ناسراوە و لە 22 بەنداو و 19 ویستگەی بەرهەمهێنانی وزە پێکهاتووە، عیراق و سوریای ڕووبەڕوی کێشەی جۆراوجۆر کردووەتەوە و زۆر جاریش وەکو فشاری سیاسی بۆ سەر ئەو وڵاتانە بەکارهێنراوە.
ئەم دوو ڕوبارە وەکو شادەماری زیندەچالاکیەکانی عیڕاق وایە بۆ سەرجەم بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ماڵداری، بوونی ئەو بەنداوانە و گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی خوڕڕی ئەو ڕوبارانە لە عیڕاقدا هۆکاری وێرانکردنی بنەمای عیڕاقی دوێنێن، لەم توێژینەوەیەدا جەخت دەکەینە سەر کاریگەری ئەو بەنداوانە لەسەر پشکی ئاوی عیڕاق و لەسەر تێکدان و شێواندنی باری ئابووری و هەڵوەشاندنەوەی ڕایەڵی کۆمەڵایەتی و تەنگژەی سیاسی چ لە ئێستادا و چ لە داهاتوودا، هەروەها کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی کێشەکانی ژینگە لەو وڵاتەدا، جگە لەوەش ئەم توێژینەوەیە کار لەسەر خستنەڕووی کزەخاڵی سیاسەتی ئاو و کۆسپەکانی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دروستی سامانی ئاو دەکات، لەلایەکیترەوە پیسبوونی ژینگەی عیڕاق بەهۆی شەڕی بەردەوام و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و بەهۆی دەرئەنجامی ناهەمواری ئەو پرۆژەیەوە، کە پێویستی بە داڕیژانی پلان و ستراتیژێکی نوێی سیاسەتی ئاو هەیە لە عیڕاقدا.
لە میانەی ئەم توێژینەوە چڕ و وردەدا و لە بەدواداچوونی دەرکەوتەکانیدا توانرا ئەم دەرئەنجامانە بخرێنە ڕوو:
بەرفراوانبوونی گرنگیدانی جیهان بە گشتی، بە بابەتی قەیرانی ئاو و تێکچوونی ژینگە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا، ئەویش بە بەستنی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و سیمینار و یەکاڵاکردنەوەی هۆکار و دیاریکردنی چارەسەرکان، لە کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 1972 بۆ ژینگە لە ستۆکهۆڵم لە ژێر دروشمی (پارێزگاریکردن لە ژینگەی مرۆڤ)، یەکەم زەنگی هۆشداری لێدرا بەوەی ئاو گرنگترین پایەی گەشەی بەردەوام و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و پەرەسەندنی ئابووری و پاراستنی ژینگەیە، ئەوەش خرایەڕوو کە بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی دروست بۆ بەکارهێنانی ئاو پێویستی بە هەمئاهەنگی تەواوی بوار و لایەنە جۆربەجۆرەکانی دیکەی کۆمەڵگا و تێهەڵکێشکردنی هاوکاری هەموو ئاست و بوارەکان هەیە، هەر لە هەمان ساڵدا (یانەی ڕۆما) ڕاپۆڕتێکی گرنگی لە ژیر ناونیشانی (سنوورێک بۆ گەشەسەندن) بڵاوکردەوە، ناوەڕۆکەکەی هۆشداری بوو لە زیادەڕۆیی بەکاربردنی سامانی سروشتی لەلایەن فابریک و بەرهەمهێنەرەکان.
کەمبوونەوەی بڕی ئاوی شیرین لە تەواوی وڵاتە عەرەبیەکان و لەم حاڵەتەدا لە عیڕاقدا، یەکێکە لە کێشە هەنوکەیی و سەختەکانی ئەو ناوچەیە و ئەگەری زۆری ڕوبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و زیادەڕۆیی لە هەڵهێنجانی ئاوی ژێر زەوی هەیە بەبێ دڵنیابوون لە دوبارە پڕبوونەوەی ئەو ئاوی ژێر زەویە، لە کاتێکدا کە ڕێوشوێنی سیاسەتی ئاو و بەڕێوەبردنی ئاو و وشیاری لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا لە ئاستێکی پێویست نیە.
بنیاتنانی پرۆژەی گەورە بۆ دروستکردنی بەنداو و سیستەمی ئاودێری و وەبەرهەمهێنانی وزە، لەسەر ئەو ڕوبارانەی هاوبەشن و زیاتر بە وڵاتێکدا تێدەپەڕن، لەلایەن ئەو وڵاتانەی سەرچاوەکانی ئاوی تێدا هەڵدەقوڵێ، وەکو پرۆژەی گاپ لە تورکیا، بەبێ ڕێکەوتنی پێش وەخت لەسەر پشکی وڵاتە هاوبەشەکانی سەر ئەو ڕوبارانە، ڕێگری لە گەشەی بەردەوام دەکات و دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ژینگە و سیستەمی کشتوکاڵ و کەمبوونەوەی سامانی ماسی و ئاسایشی ئاویش دەشێوێنێ.
تورکیا دەیەوێ لە ڕێی دروستکردنی ئەم پرۆژە زەبەلاح و زنجیرە بەنداو و ویستگە هەمەجۆرەکانی بەرهەمهێنانی وزەوە، ببێتە خاوەن پێگەی دەسەڵات و گەشە بە ئابووری خۆی بدات و وەکو هێزێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەرکەوێ و قۆرخی دۆخی کەمی ئاوی شیرین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، زۆر بە وریاییەوە سیاسەتی ئاوی خۆی وەکو بەهێزترین چەکی سەردەم بەکاربهێنێ، لەلایەکیترەوە ئەم سیاسەتەی تورکیا دەیەوێت ڕەهەندی ئاو بەرامبەر نەوت پەیڕەو دەکات.
لە ڕوانگەی تورکیاوە ڕوباری دیجلە و فورات ڕوباری نێودەوڵەتی نین و بە موڵکی خۆی دادەنێت، دیمیریل سەرۆکی تورکیا لە ساڵی 1992 دەڵێت: دیجلە و فورات لە تورکیاوە هەڵدەقوڵێن و تا ئاودیوی سنووری تورکیا دەبن موڵکی خۆمانە، هەروەکو چۆن نەوت موڵکی ئەوانە.
لەبەر ئەوەی عیڕاق بە شێوەیەکی گشتی و بۆ هەموو چالاکیە ئابووری و پیشەسازی و کشتوکاڵیەکەی، پشت بە ئاوی ئەو دوو ڕوبارە دەبەستێ، بۆیە پرۆژەی (گاپ) ڕەنگدانەوەیەکی نەرێنی تەواوی لەسەر هەموو بوارەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئەم وڵاتەدا هەیە، بەتایبەتی کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی زۆر بە خێرایی لە زۆربووندایە، لە کاتی کردنەوەی بەنداوی ئەتاتورک لە ساڵی 1990 و پڕکردنی بە ئاوی ڕوباری فورات زیانی لە یەک ملیۆن و نیو جوتیاری عیڕاقی دا و کاریگەری لەسەر زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی هەبوو، کە بە درێژایی کەناری ئەو ڕوبارە نیشتەجێی ببوون، بە دڵنیاییەوە بەگەڕخستنی (بەنداوی ئیلیسو) ش لەسەر ڕوباری دیجلە کاریگەری زۆر ناهەموارتری دەبێت و زیانی زۆر لەعیڕاق دەدات.
دابەزینی ئاستی خوڕڕی ئاوی ڕوباری دیجلە لە ئێستادا زۆر ئاشکرایە و بە ڕێژەی 60٪ ە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەرئەنجامی دروستکردنی ئەو پرۆژەیە، جگە لەوەی ئێرانیش ڕێڕەوی ئاوی ئەو لقانەی گۆڕیوە کە دەڕژێنە نێو ڕوباری دیجلەوە و ئەوەش ڕۆڵی گرنگ لە کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی عیڕاق دەبینێ.
دروستکردنی پرۆژەی ئاودێری و بەرهەمهێنانی وزە لە سەر ئەو دوو ڕوبارە، چ لە تورکیا و چ لە ئێراندا و بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆری پەینی کیمیاوی و دەرمانی دژە مێروو، بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوی ئەو ڕوبارانە کە کاریگەری پیسبوونەکەی لە کاریگەری کەمبوونەوەی ئاوەکە زۆر زیاترە و ژینگەی ئاو و خاکەکەی شێواندووە، جگە لە سوێربوونی ئاوەکە و بەکەڵک نەهاتنی و لەناوچوونی فرەزیندەوەر و گیاندارە وشکاویەکان.
بەهۆی شەڕی کەنداو و شەڕی ڕوخانی ڕژێمی سەددامەوە، ژینگەی عیڕاق بە ئاو و هەوا و خاک و خۆڵیەوە، بووەتە پیسترین ژینگە لە ناوچەکەدا، بەتایبەت پاش بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن هاوپەیمانەکانەوە، تا ئێستاش هیچ بەرنامەیەک بۆ پاکژکردنەوەی ئەو ژینگە نەخۆشە دانەڕێژراوە و وەکو پرۆژەش بە هەند وەرنەگیراوە.
لە میانەی ئەم توێژینەوەیەوە دەرکەوت کە پیسبوونی خاک لە عیڕاقدا بەهۆی یوڕانیۆمی چەکی ئەتۆمیەوە، ترسناکترین کێشەی ژینگەییە، بەکارهێنانی ئەو چەکە لەلایەن ئەمریکا و بەڕیتانیاوە، عیڕاقی ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس کردووەتەوە چ لە ئاستی ئابووری و چ لە ئاستی کۆمەڵایەتی و تەندروستیدا، تەنانەت ئاسایشەکەیشی ناجێگیر کردووە، پێوانی ڕادەی ئەو پیسبوونە و داڕێژانی بەرنامەی چارەسەرکردنی کارێکی ئاسان نیە.
یەکێک لە ناوازەترین ئیکۆسیستیمی جیهان کە تەنها لە عیڕاقدا هەیە بریتیە لە زەلکاوەکان، ئەم زەلکاوانەش بەهۆی کەمی ئاوی ئەو دوو ڕوبارە زۆربەی وشک بوونە و زیانێکی زۆری کۆمەڵایەتی و ئابووری و مێژوویی گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی ئەو زەلکاوانەی تێدایە.
پێشهات و چارەسەرەکان
بنیاتنان و دروستکردنی پرۆژەی بەنداوەکان، ئەوانەی لە سەر ڕوباری دیجلە و فورات و ئەو لقانەی دەڕژێنە ئەو ڕوبارانەوە، لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە و گلدانەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی ئەو ئاوانە و کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ئابووری و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسیش لە عیڕاق و سوریادا، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و هاوکاری نێوان ئەو وڵاتانە هەیە، هاوکاریەک کە لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی یاسا نێودەوڵەتی و پەیمانامە مۆرکراوەکان و سود و بەرژەوەندی گشتی بێت، نەک بێبەشکردنی وڵاتانی خوارووی ڕوبارەکە لە ئاو پیسکردنی ئاوەکە بە جۆرێک زیان بە ژینگە و بەروبووم و ئابووری بگەیەنێ.
لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوت کە قەیرانی ئاوی شیرین، ئێستای عیڕاق و داهاتووەکەشی دەگرێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتواندا، بۆیە ڕێنمایی و چارەسەر و پلانەکان دەبێ لە ژێر ڕۆشنایی سیستەمێکی نوێی تەکنیکی بێت و سیاسەتی ئاوی پەیڕوکراو ئەوەندە پێشکەوتووی بێت کە تەکنەلۆژیا و زانست و وشیارکردنەوە و بەفیڕۆنەدانی ئاو، پێگەیەکی گرنگی بەرنامەڕێژیەکە بێت و بایەخی زۆر بە پێوان و تۆمارکردنی بەیانات بدرێ و لە ڕێی تەکنیکی نوێوە خەمڵاندنی ئاوی ژێر زەوی و خستنەڕووی تەواوی داهاتی ئاو و ئەژمارکردنی بڕی ئاوی پێویست لە وڵاتدا بە بەڵگەوە ئامادە بکرێ، بۆ بەردەوامیدان بە شارستانیەت و ڕێگری لە بەبیابانیبوون و پیسبوونی ژینگە و ئاوارەبوونی خەڵک و جێهێشتنی زێدی خۆیان.
دابەزینی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بە هۆکاری دروستکردنی ئەو پرۆژانەی سەر ڕوبارەکان لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە، دەبێ عیڕاق ناچار بکات بە گۆڕینی سیاسەتی ئاو و ڕوانگەی ئاراستەکردنی بەرنامەکانی، ئەویش لە ڕێی:
داڕێژانی پلان و بەرنامەی نوێ و لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای نوێ بۆ بەڕێوەبەردنی سامانی ئاو.
ڕەچاوکردنی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو لە بوارە جیاوازەکاندا.
گۆڕینی شانە کۆنەکانی دابەشکردنی ئاو بە شانەی نوێ و تەکنیکی نوێ و پێشکەوتووەوە و بۆ کەمکردنەوەی ئاوی بە فیڕۆچوو.
پەیڕەوکردنی سیستەمی نوێی ئاودێری لە بواری کشتوکاڵدا.
مامەڵەکردنێکی دروست لەگەڵ ستراتیژی سیاسەتی ئاو بۆ ئێستا و داهاتوو، کە هاوپێچی بارودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژی و ئەو ڕێوشوێنە گونجاوانە بن کە فشاری کەمی ئاو چارەسەر دەکەن و دۆستی ژینگەن و ڕەوڕەوەی پێشکەوتن واڵا دەکەنەوە و مافی مرۆڤ دابین دەکەن، ئەوەش بە گرتنەبەری ئەم خاڵانەی خوارەوە:
لەژێر ڕۆشنایی یاسا نێودەوڵەتی و ئیقلیمیە چەسپاوەکاندا و بەپێی ڕێکەوتنەکان، بە شێوەیەکی فەرمی بەردەوامیدان بە دوبارەکردنەوەی داواکاریەکانی عیڕاق لەمەڕ مافی زەوتکراوی لە پشکی ئاوی ئەو دوو ڕوبارە، لەلایەن تورکیا و عیڕاقەوە.
بۆ دابینکردنی مافی هەر هاوڵاتیەک بۆ ئێستا و بۆ نەوەی داهاتوو و پەیڕەوکردنی مافی مرۆڤ و لە پێناو دواڕۆژێکی باشتر و بە ژینگەیەکی تەندروستەوە، دەبێ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان جەخت لەسەر ڕوبەڕووبوونەوەیەکی چارەساز بکەن بۆ لەناوبردنی کاریگەریە زیانبەخشەکانی شەڕ و ماڵوێرانی چ بۆ هاوڵاتی و چ بۆ ژینگە بە گشتی، بەتایبەتی پیسبوونی ژینگەکەی بە چەکی ئەتۆمی.
عیڕاق زۆرترین پشکی لە پیسبوونی ژینگە بەرکەوتووە، خێراکردن لە گرتنەبەری هەنگاوەکانی چارەسەر بە هاوکاری هەموو لایەن و بوارەکان جێبەجێ دەکرێ.
کارکردن لەگەڵ تەواوی ڕێکخراو و شارەزا و پسپۆر و خاوەن تواناکان، ئەوانەی لە بەرژەوەندی زیندووکردنەوەی ژێرخانی وڵات و پاراستنی ژینگە و مافی مرۆڤ و سەقامگیرکرنی یەکسانی و ئازادیدا کار دەکەن، فشار خستنەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی ئەخلاقی خۆی لە پاکردنەوەی شوێن پێی ئەو وێرانکاریەی ڕابوردوو هاوبەش و هاوکار بێت،
وابەستەبوونی وڵاتانی دراوسێ بە یاساکانی ئاوی هاوبەش و سیاسەتی ئاوی نێودەوڵەتیەوە ئەرکە، لادان لە وردەکاریەکانی ئەو یاسایانە، دەبێ لێپێچینەوە و بەدواداچوونی یاسایی بەدوای خۆیدا بێنێ، دەبێ نێودەوڵەتی ماڤ و یاسا پەیڕەو بکات و قسەی هەبێ، مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوبارە هاوبەشەکاندا بە پێی بەندە یاساییە نێودەوڵەتیەکان بکرێ وەکو:
وابەستەبوونی ئەخلاقی ئەو وڵاتانەی سەرچاوەکانی ئاوی لێ هەڵدەقوڵێ، بە یاسا و پەرەگرافەکانی تایبەت بە یاسای ئاوی نێودەوڵەتیەوە و ڕەچاوکردنی مافی پشکی ئاوی ئەو وڵاتانەی ڕوبارەکانی پێدا تێپەڕ دەبن، ڕێگەنەدان بە هەڵسوکەوت کردنی وڵاتی خاوەن سەرچاوە وەکو موڵکدارێکی ڕەهای ئەو ڕوبارانە.
ڕێگەنەدان بە بنیاتنانی پرۆژەی ئاودێری ئەندازیاری گەورە لەلایەن وڵاتی سەرچاوەوە، بەبێ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و پرس و ڕاوبۆچوون و ڕەزامەندی وڵاتەکانی هاوبەشی سەر ئەو ڕوبارانە.
قەدەغەکردنی گۆڕینی ئاراستەی ئاوی ڕوبار و ئەو لقانەی دەڕژێنە ئەو ڕوبارانەوە لەلایەن وڵاتی سەرچاوەوە و مانەوەی ئاراستەی ئەو ئاوانە بە سروشتی خۆی.
ڕێگەنەدان بە بنیاتنانی هیچ پرۆژەیەک لەسەر ڕوبارەکان، کە زیان بە وڵاتەکانی خوارووی خۆی بگەیەنێ و لەکاتی بوونی هەر زیانێک، دەبێ قەرەبوو بکرێتەوە.
لە کاتی هاتنەکایەوەی هەر کێشەیەک بەهۆی پشکی ئاوی ئەو ڕوبارە هاوبەشانەوە، دەبێ بە دانوستان و ڕاوێژ و لیژنەی پسپۆر نێوەندگیری بکرێ و داننان بە ماف و پشکی بەرامبەر ببێتە مەرجی گفتوگۆکان و بە تەکنیکی چارەسەر بکرێ و لە کاتی نەگەیشتن بە هیچ ڕێکەوتنێک دەبێ بابەتەکە بدرێتە لیژنەی نێودەوڵەتی بە یاسای نێودەوڵەتی شێکاری بۆ بکرێ و ڕوون بکرێتەوە.
لە کۆتاییدا دەبێ بوترێت، ئەم بابەتە بابەتێکی سەخت و ئاڵۆزە، هێز تیایدا بووەتە دادوەر و تا ڕژێمی سەددام لەسەر تەخت بوو تورکیا بوێری ئەوەی نەبوو بەو ڕادەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو ڕوبارە بکات و مافی عیڕاق زەوت بکات، لە ئیستادا عیڕاقێکی لاواز توانای پاراستنی ماف و پشکی خۆی نیە لە ئاوی ئەو ڕوبارانە.
هەروەها، بڕیارە نێودەوڵەتیەکانیش تا ئێستا هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە. لە میانەی ئەو هەموو ڕێکەوتن و مۆرکردنەیش لەگەڵ تورکیادا، ئەم وڵاتە یەک ڕێکەوتنی نەبردووەتەسەر و هەمیشە بە پێی بەرژەوەندی خۆی کاری لەسەر پرۆژەکە کردووە.
بەپێی دوادەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە، عیڕاق ڕووبەڕووی کێشەی ئاو و کێشەی ژینگە و کێشەی ئاسایشی ئاو و ئاسایشی نەتەوەیی دەبێتەوە[1].
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,742 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ترانسكلتور
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
وشە و دەستەواژە
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-09-2019 (5 سال)
تایبەتمەندیێن ژینگەهێ: خراکرنا ژینگێ
تایبەتمەندیێن ژینگەهێ: تێکدانا ژینگێ
تایبەتمەندیێن ژینگەهێ: پاراستنا ژینگێ
تایبەتمەندیێن ژینگەهێ: هۆشیارییا ژینگێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 02-10-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 05-10-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 05-10-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,742 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتوک PDF 19,138
فایلێن پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!