پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,840
وێنە 104,287
پەرتوک PDF 18,894
فایلێن پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وزە چەتری دەسەڵاتە
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وزە چەتری دەسەڵاتە

وزە چەتری دەسەڵاتە
د. مەدیحە سۆفی
توانای مرۆڤ بۆ زانینی ڕاستیەکان، بۆ پێشبینیکردنی سبەینێ، بۆ یەکاڵاکردنەوەی دیاردەکان، بۆ بوێری بڕیاردان، بۆ دانانی پلانی دابینکردنی ئاسایشی نیشتیمانی، بۆ گەشەکردن، بۆ هەنگاونانی دروست بەرەو داهێنان، بەرەو بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای زانست پێویستی بە بەردەستبوونی تەکنەلۆژیای نوێ و شارەزایی و پسپۆرییە. هەروەها پێویستی بە توانایەکی بەردەوام و داهاتێکی بەبرەو و ویستێکی نەگۆڕە کە لەسەر بەردەوامیی هەنگاوە زانستیەسەلمێنراوەکان وەستاوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە و دەرئەنجامی کارە زانستیەکان دەخرێتەگەڕ.
زانست ئەو پێگەیەیە کە مرۆڤایەتی بۆ گەشەسەندن و باشترکردنی ژیار لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە؛ ئەگەرچی بەڵگەی زۆریش هەن جەخت لەسەر ئەو زانستەش دەکەنەوە کە مرۆڤایەتی دەکوژێنێتەوە، یا پەکی دەخات، یا جینۆسایدی دەکات، وەکو گازی کوشندەی سەردەمی هۆلۆکۆست و کیمابارانی #هەڵەبجە# و بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە پیتاندنی توخمی یۆڕانیۆم و تۆریۆم.
زانست ئەو پێگە باڵایەیە کە دەبێ مرۆڤایەتی لە کەناری گەیشتن بە خۆشگوزەرانی و تەندروستی و باشترکردنی ژیان نزیک بکاتەوە. یەکێک لەو بوارانەش داهێنانی سەتەلایت و هەڵدانی مانگی دەستکرد بوو، چ بۆ کاری سەربازی و چاودێریکردنی گۆی زەوی و خەمڵاندنی ژێرخانی و توێژینەوەی جیۆپۆلیتیکی ئەو هەسارەیە؛ چ بۆ کاری شارستانی و کایەکانی خزمەتی مرۆڤایەتی.
لە ئێستادا، لە زۆربەی بوارەکاندا، بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست و ورد، ڕوو لە ڕووگەی زانیاری سەتەلایتەکانی ئاسمان دەکرێ. ئەمانە ژمارەیان زیاتر لە هەشت سەد سەتەلایتی دەستکردن کە بەدەور پشتێنەی گۆی زەویدا دەسوڕێنەوە، چاودێری جموجۆڵی زەوی دەکەن، داتای و زانیاری کۆدەکەنەوەو بەپێی تایبەتمەندێتی بوارە جیاوازەکان دەخەمڵێنرێ و سودی لێ وەردەگیرێ. بۆ نمونە بۆ کاروباری سەربازیی، بۆ چاودێریکردنی جیۆپۆلیتیکی زەوی، بۆ پێشبینیکردنی کارەساتی سروشتی، بۆ کەشوهەوا، بۆ هاوپەیوەندی و بۆ پەیوەندیەکان. دواجار، بۆ ئاراستەکردن و وەشاندنی کەناڵەکانی تی ڤی، دووری ئەم پشتێنە سەتەلایتە لە سەر زەویەوە بە پێی سەتەلایتەکان جیاوازن. لە نێوان پێنج سەد کیلۆمەتر و سیوشەش هەزار کیلۆمەترە. لەهەمووی تایبەتتر کە نهێنی لێکۆڵینەوە و دەرئەنجامی کاری شیکردنەوەکانیان دەپارێزن، بوارەکانی سەربازیە. هەر بەهۆی ئەو زانیاریانەوە بوو ویستگە ئەتۆمیەکانی ئێرانیان دۆزیەوە و ئاشکرایان کرد کە چەند و کەی ساڵانە پلوتۆنیۆم بۆ نزیکەی 2- 3 بۆمبی ئەتۆمی دەپیتێنن و چۆن پەرژینی ئەو ویستگانە بە بنکەی سەربازی پارێزراو دەبێ. هەر بەو شێوەیەش ویستگەکانی کۆریای باکور ناسرایەوە؛ واتە هەر سەتەلایتێک تەوەری خۆی هەیە کە تێیدا دەسوڕێتەوە و داتاکان تۆمار دەکات و دەیداتەوە بە بنکەکانی سەر زەوی و تایبەت بە کاری ئەو سەتەلایتە.
هەڵدانی ئەو سەتەلایتانە، واتە کۆکردنەوەی زانیاری دروست و نهێنیەکانی سەر گۆی زەوی، بەدواداچوون بۆ هەموو جوڵە و کاری ئەو وڵاتانەی مەبەستە بزانرێ؛ واتە چ ئەوروپا، چ ئەمریکا، چ ڕوسیا، لە ئێستادا چێنیش، دەزانن چی لەو دەڤەرانەدا دەگوزەرێ کە کێشە و گرژی و مۆڵگەکانی بەناو تیرۆریستی تێدایە، هیچ شتێک شارراوە نیە، ئەوەی شارراوەیە ئەوەیە کە ئەوان تا کەی ئەم شانۆگەری و یاری مشک و پشیلەیە لەو دەڤەرەدا دەکەن؟
زانیاری مانگە دەستکردەکان زۆرتر بۆ مەبەستی بواری سیاسی و سەربازی بەکاردەهێنرێن، کاتێ بۆ یەکەم جار لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا لە ساڵی 1957 دا، یەکەم مانگی دەستکرد لە ئاسماندا هەڵدرا، هەنگاوێکی تەکنەلۆژی دەگمەن بوو، لەو کاتەوە زانرا، بۆ ئەوەی ئاگاداری نهێنیەکانی سەر زەوی بیت دەبێ پێشتر سەیری ئاسمان بکەی، لە حاڵی حازردا ئەو داهێنانە تەکنەلۆژیە ئەوەندە بچوک کراوەتەوە نەک هەر بۆ کاری سەربازی بەڵکو بۆ دۆزینەوەی هەر ناونیشانێک و گەیشتن بە هەر شوێنێک و هەر پلانێک بێت، دەتوانرێ سودی لێ ببینرێ، پێی دەوترێ Global Positioning Systemکورتکراوەکەی بریتیە لە GPS، ئەمەش پینتاگۆن لە حەفتاکانەوە بۆ چاودێریکردنی هێزی دەریایی، هیزی ئاسمان، جێگیرکردنی بنکە سەربازی و زانستیەکانی خۆی دایهێنا، دواتر ئەم ئامێرە بۆ کاری شارستانی و بۆ خەڵکی ئاساییش هاتە بەکارهێنان و بەردەست بوو.
لێرەدا مەبەست ئەوەیە هیچ خشپە و جوڵەیەک بۆ دەسەڵاتدارەکان، خاوەن سەتەلایت و ئەستێرە گەڕۆکە دەستکردەکان، خاوەن تەکنەلۆژیا و زانستە پێشکەوتووەکان، خاوەن چەکە بێدەنگ و سوک و خێراکان شارراوە نیە، ئەی بۆ نەتوانرا لە کاتێکی کورت و دەستبەجێ #داعش# بنبڕ بکرێ، بۆ ئەو دەڤەرە بووە ئاگردان و ملیۆنەها ئاوارە، سەدەها کوژرا، هەزارەها بەسەبایا کران، جینۆسایدی یەزیدیەکانیش یەکێک بوو لە هەرە دەرئەنجامە بەسامەکانی ئەو دڕندەییە، لێرەدا چەند فاکتێکی گرنگی نێودەوڵەتی دەخەینە بەرچاو کە تێوەگلانی زۆربەی دەسەڵاتدار و جەمسەرە سەرەکیەکانی جیهان، خاوەن ژیار و خۆشگوزەرانەکانی جیهان دەگرێتەوە.
ئەو شانە تاریکانەی وەکو داعش، شێوەی کۆمپانیای گەورەن، بنیات دەنرێن، پەروەردە دەکرێن، سەرمایەی تێدا دەخرێتە کار، قازانج دەکات، پەرە دەسێنێ، جا ئەو سەرمایەیە لەکوێوە دێ، قازانجەکەی چی لێ دێ، کێ تێیدا سەرپشکە، کێ پشتیوانە، بۆ کێ کار دەکات، هەموو ئەمانە پرسیار و ئەرکن کە توێژینەوەی ئاسان نیە، وەلێ کارێکی ئەوەندە قورسیش نیە، چونکە لە ئێستادا جیهان دیوەدەرە و دەتوانرێ هەردوو دیوی بە کامێرای وردبینیەوە ببینرێ.
زانراوە کە سەرهەڵدانی داعش داواکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو، بەبێ ڕوخانی ڕژێمی سەددامیش ئەم گروپە دروست نەدەبوو، ئەم مامەڵە بازرگانیە و ئەم ستراتیژەی کە جیۆپۆلیتیکی ناوچەکە دەیخوازێ، لەخۆیەوە هەڵنەتۆقیوە، چاولێکردن و سەیرکردنی ئەویوی دیواری ڕووداوەکان، ئاوڕدانەوەیەک لە هەڵسوکەوت و جێ پەنجەی زلهێزەکان لەسەر پەڕی بەرژەوەندیەکانیان، پلانی پێشوەختی زیاتر لە بیست ساڵی داهاتوو، پرسیار، هۆکار، نیاز، بۆچوون، دەرئەنجامی ئەو پلانانە دەخوڵقێنن، گروپێکی تیرۆریستی وەکو داعش، زۆر لە نهێنی زۆرتری لە خۆگرتووە و ڕەگەکەی ڕۆچووەتە نێو دەسەڵاتی زۆربەی وڵاتە خاوەن دەسەڵاتی جیهان و پێگە ستراتیژیەکانی ئەو ناوچەیەوە.
خاتوو (فریدێریکە بێک) ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئەڵمانی بوو لە 28/5/2017 دا کۆچی دوایی کرد، هەمیشە بەدواداچوونی بۆ شانە تاریک و ئاڵۆزەکانی ناوچە گرژ و پڕ لە کێشەکان دەکرد، لەگەڵ دروستبوونی گروپە تیرۆریستەکەی داعشدا، سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرەداوی دروستبوونی، بەتایبەت سەرچاوەی دارایی ئەو گروپە بوو، ئەم ڕۆژنامەنووسە زمانی ئینگلیزی، ڕوسی، فەڕەنسی، ئیسپانی دەزانی، پشتی بە ڕاگەیاندنە چەواشەکارەکان نەدەبەست، بابەت و لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە، زۆر بوێرانە ڕاستیەکانی بۆ ڕاگەیاندن ئاشکرا کردووە، ئەم خاتوونە نووسەرە لە چاوپێکەوتنێکیدا باس لە داهاتی داعش دەکات، زۆر بەوردی هەندێ لە سەرچاوەکانی ناودەنێت و دەڵێت کە سەرچاوەی ئەو داهاتانە ئەوەندە قێزەوەنن، ئەوەندە دوورن لە بەهای مرۆڤایەتی، کە بەدواداچوونی بۆ دەکەی دەبینی ئەم گروپە هەر چەکدارێکی ئاسایی داعش یا گروپێک ناگرێتەوە، بەڵکو چەندەها کۆمپانیای گەورەی دەرهێنانی نەوت، چەندەها وڵاتی بەناو دیموکراتی، تەنانەت چەندەها دکتۆری تایبەتمەند کە سوێندی دەستوورییان لە پێناو خزمەتی مرۆڤایەتیدا خواردووە بۆ پەیڕەوکردنی پیشەکەیان؛ کەچی هەناوی خەڵکی بێتاوان تاڵان دەکەن، ئۆرگانەکانی دەفرۆشنەوە، چەندەها وڵاتی بەرهەمهێنەری چەک و تەقەمەنی دەگرێتەوە، کە هەموو بۆ دۆزینەوەی بازاڕی کاڵای خۆیان چ بۆ چەک، چ بۆ کەلوپەل، چ بۆ وزە، لە ویرانکردنی ئەو دەڤەرە بەشدارن، چەندەها ناوەندی پەیوەندیدار و زنجیرەی پێکەوەبەستنی مافیاکانی ئەم کردەوەیە هاوکاری یەکترن، وەکو شانە بەرژەوەندیەکانیان تێهەڵکێشی یەکترن.
لە میانەی شەڕی داعشدا، بەردەوام ڕاستیەکان لەلایەن ڕاگەیاندنەکاندا ئاشکرا کراون، (شپیگل ئۆنلاین) لە 25/9/2014 دا دەنووسێت ”ئەم گروپە زیاتر لە چواردە چاڵەنەوتی عیڕاق و سوریای داگیرکردووە، هەندێکیان زیاتر لە ماوەی دوو ساڵە سەرچاوەیەکی باشی ئابوورین؛ وا دەخەمڵێنرێ کە ڕۆژانە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار داهاتی بێت، زۆر جاریش هیزی ئاسمانی هاوپەیمانی، پاڵاوگە و کێڵگەکانی ئەو دەوروبەرەی ژێر دەسەڵاتی داعیشی بۆمباباران کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لێدانەکەی کاریگەر نەبووە و نەبووەتە هۆی لەناوچوونی بنکە و دەسەڵاتیان، یا پەکخستنی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی.” [1].
(یانا ئیباسکۆڤا)، ژنە پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایە، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە و لەساڵی 2011 تا ساڵی 2015 باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بوو لە بەغدا؛ ئەم خانمە خەڵکی چیکە و لە بواری کارەکەیدا، کەسێکی چالاک و ورد و حەقبێژ بوو، زمانی عەرەبی باش دەزانی، ئەم خانمە لەو دەمەدا، لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش و پێشڕەویکردن بۆ داگیرکردنی ڕووبەرێکی زۆر لە عیڕاق و سوریا و ئاڵۆزی ناوچەکە، ئاگاداری ورد و درشتی ئەم هێرش و داگیرکردن و ڕێکەوتنەی نێوان گروپ، کەس، فەرمانڕەوا، کۆمپانیا، حکومەتە ئیقلیمیەکان و گروپە یاخیەکان بوو، ئاگاداری تەنانەت قاچاخچێتی نەوت بووە لە نێوان داعش، تورکیا، کورد لە باشوری کوردستان، تەنانەت هەندێ لە وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا، گەلێ ڕاستی لای خۆی کۆکردووەتەوە، لە شێوەی ڕاپۆرت و ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی پێکردووە، بێ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنی هەبووبێ لەمەڕ ئەو ڕاستیانەی کە ئەو خستوویەتیەڕوو، بە پێچەوانەوە خاتوو (ئیباسکۆڤا) باجی قورسی ئاشکراکردنی ئەو نهێنیانەی داوە.
خاتوو (ئیباسکۆڤا) لە دانیشتنێکدا بە لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپای ڕاگەیاندووە کە (…) هەندێ لە وڵاتە ئەوروپیەکان ناڕاستەوخۆ یارمەتی دارایی گروپی داعش دەدەن، ئەوەش بەکڕینی نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە… هەروەها ئەم باڵیۆزە لە ڕاپۆرتەکەیدا داوای سزادانی ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپای کردووە، کە بەشدارن لەم ئاڵووێڵە ناشەرعیەدا.[2]
ئەم پەرلەمانتارە دوبارە لە ڕاپۆرتێکدا کە پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپای کردووە، باسی ئەو ناوەند و مافیا و دانوساندنەی کردووە کە (…) چۆن بازرگانی نەوتی نێوان داعش و هەندێ وڵاتی ئەوروپی ڕێک دەخەن و چۆن ئەو نەوتە لە ڕێگەی تورکیاوە دەگاتە ئەوروپا، هەرچەندە (تانەر یەڵدز) وەزیری وزەی ئەوکاتەی تورکیا، هەموو ئەم ڕاستیانەی ڕەت کردووەتەوە کە لە تورکیاوە نەوتی داعش بگاتە ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا لەجیاتی ئەوەی بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکەی ئەم خانمە باڵیۆزە بکات، لە عیڕاق دووری خستەوە و بەرەو نامیبیا گوێزرایەوە.[3]
لەلایەکیترەوە، ڕاپۆڕتەکان ئەوە دەسەلمێنن کە تەنانەت ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بە دژایەتیکردنی داعشیش لەقەڵەم داوە، مامەڵەی بازرگانی نەوتیان لەگەڵ دەکەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە (…) ئەو نەوتەی لە باکوری سوریا و #موسڵ# و تەنانەت نەوتی باشوری کوردستانیش کە دواجار لە ساڵی 2014وە نەوتی #کەرکووک#یشی گرتەوە، تێکەڵ بەیەک دەکرێ و کۆمەڵێ وڵات دەبنە کڕیاری، هەر لە ئیسرائیلەوە هەتا تیکساس، بە وڵاتەکانی ئەوروپاشەوە.[4]
بڕی ئەو نەوتە فرۆشراوە و داراییەکەی، بەپێی سەرچاوەکان جیاوازن، بەپێی هەندێ سەرچاوە (…) ئاماژە بۆ یەک ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا دەکەن، هەندێکیتر بڕی دەستکەوتەکەی داعش لە دارایی نەوت بۆ دوو ملیۆن دۆلار دەگەڕێننەەوە و هەندێ سەرچاوەی دیکەش بۆ سەد ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا.[5]
گوتنی ئەو ڕاستیانە لەمەڕ مامەڵەکردنی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ نەوتی ژێر دەسەڵاتی داعش، بووە هۆی شڵەژانی پەرلەمانی ئەوروپا، ئیدی چ ڕۆژنامەنووس، چ کەسایەتیەکان، داوای ڕوونکردنەوە دەکەن لە پەرلەمانی ئەوروپا، پاش زیاتر لە دوو مانگ خاتوو (موگیرینی) کە جێگەری کۆمسیۆنی پەرلەمانی ئەوروپا بوو لە وتەیەکیدا گوتی ”ڕاستە ئێمە لەگەڵ سزادانی ئەو وڵاتانەین کە سەرقاڵی قاچاخچێتی و مامەڵەی نەوتن لەگەڵ گروپی تیڕۆریستی داعشدا، بەڵام بەداخەوە و زۆر بەداخەوە، ئەم بابەتە ئەوەندە هەستیارە، قاچاخچێتی نەوت لەو ناوجەیە گڵۆڵەیەکی ئەوەندە ئاڵۆزە کە مرۆڤ ناتوانی هیچ بڕیارێک دژ بەم پرۆسەیە بدات. ئەم کارە شانەیەکی تێهەڵکێشە، زۆربەی وڵات، کەسایەتی، نێوەندگیر، بازرگانی گەورە، کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دەگرێتەوە، کە مرۆڤ لە بەدواداچوون لێی دەدۆڕێ و لە چارەسەرکردنیدا دەستەوەستان دەبێت.”[6].
خاتو (ئیباسکۆڤا) تەنها ئاماژەی بەو ڕاستیە نەکردووە کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش لەو قاچاخچێتی نەوتەی داعش تێوەگلاون؛ پوتین سەرۆکی ڕووسیاش لە کۆبوونەوەی (جی20) لە ئەنتاڵیا، کە لە ڕۆژی 15 و 16 ی نۆڤەمبەری ساڵی 2015 دا ئەو ڕاستیەی درکاند و ڤیدیۆیەکی لە وێنەی ئەو ڕیزە تەنکەرانە وەشاند کە نەوتی قاچاخ دەگوێزنەوە بەرەو ئەودیوی سنووری تورکیا، گوتی ”سەرچاوەی دارایی داعش نزیکەی چل وڵاتە، لەوانەش هەندێ لەو وڵاتانەی کە ئێستا لەم کۆبەندی (جی20) ئامادەن.”[7]. پاشتر ئەم هەواڵە لە دەزگای (رووسیا تودەی)یش بڵاوبووەوە.
سەرچاوەکانی دارایی داعش
هەموو دڵنیاین لەوەی هەر لە سەرەتاوە یەکەم دەروازەی دارایی داعش، وڵاتەکانی کەنداو بوون وەکو سعودیە، قەتەر، کوێت و ئیماڕات، لەوەش زیاتر دڵنیاین کە ڕێڕەو و مۆڵەت و پەڕینەوە و حەوانەوەی ئەو گروپە تیرۆریستە تورکیا بوو، بەڵگەکانیش ئاشکرا و بەردەستن، وەلێ جگە لەوانەش چەندەها سەرچاوەی دی هەن کە بوونە هۆی بەردەوامیدان بە خۆبەڕێوەبردنی داعش و کردیە دەوڵەمەندترین ڕێکخراوی تیرۆرستی لە جیهاندا، هەندێ لەو سەرچاوانە زۆر ئاشکران، وەلێ هەندێکیان ئەوەندە سەرچاوەی دژ بە مرۆڤایەتین کە بەدواداچوونی کارێکی زۆر سەخت و قورسە و مرۆڤ سڕ دەکات، کە لەم سەدەیە و لەم سەردەمەدا کاری وا دژ بە مرۆڤایەتی بکرێ، ئەو سەرچاوانەش بریتین لە:
یەکەم : داگیرکردنی شاری موسڵ و دەست بەسەراگرتنی نزیکەی 420 ملیۆن دۆلار لە بانکی دەوڵەت.
دووەم: فرۆشتنی کچان و ژنانی یەزیدی، کڕینەوەی ئەو کچانەی داعش لە داگیرکردنی #شنگال#دا بۆ ‘بەسەبایا’ کردنیان گلیدابوونەوە.
سێیەم: وەرگرتنی سەرانە لە بەناو ‘بێ بڕواکان’ وەکو یەزیدی و مەسیحی.
چوارەم: وەرگرتنی سەرانە و باج لەسەر دانیشتوانی ئەو شوێنانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە.
چوارەم: فرۆشتنی نەوت کە یەکێکە لە سەرەکیترین سەرچاوەکانی دارایی داعش.
فرۆشتنی نەوت سەرجاوەیەکی سەرەکی دارایی ئەو گروپە بوو، کە ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار داهاتی بووە (قسە لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە)، هەندێ لە شارەزایان باس لە نزیکەی ملیاردێک دۆلار دەکەن لە ساڵی 2014 دا، لە پاش بۆردومانکردنی هەندێ لە بنکەکانی داعش داهاتی نەوتیان بۆ نزیکەی دوو سەد هەزار دۆلار لە ڕۆژێکدا کەمبووەتەوە.[8] بە لێدانی هێزی ئاسمانی توانرا بڕێک داهاتی نەوت و ئاودیوکردنی بۆ تورکیا کەمبکرێتەوە، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئەو لێدانە بۆ پچڕپچڕ و بێ کاریگەر بووە و بۆ تەنها بۆ ماوەیەکی کورت بووە و نەتوانرا بناغە و بنکەی ئەو گروپە دڕندەیە هەڵتەکێنێ؟ لە کاتێکدا بەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەوە دەتوانرا بە هەموو سەتەلایتێک جموجۆڵی داعش ببینرێ!
داعش زیاتر لە چواردە کێڵگەی نەوتی داگیر کرد و دوو پاڵاوگەی سەرەکی عیڕاقی کەوتە دەست کە بریتیبوون لە پاڵاوگەی بێجی و ڕەمادی، پاش دەستبەسەراگرتنی نەوتی کەرکووک و پشتگیری حکومەتی هەرێم بە گوازتنەوەی نەوتی کەرکووک و تێکەڵکردنی بە لولەی موسڵ و گوازتنەوەی بەرەو بەندەری جیهان و فرۆشتنی، هەموو ئەم سەرچاوانە بوونە داهاتێکی زۆرتر کە داعش دەیتوانی سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی شوێنە داگیرکراوەکان و جەماوەرەکەی و چەک بەدەستەکانی بکات.
بە پێی زانیاری (عەلی ئەدیبئۆغڵو)، ئەندام پەرلەمانی سەر بە پارێزگای هەتایی، داعش نەوتی موسڵ و باکوری سوریا دەگەیەنێتە هەتایی و ئورفا و بە سنووری تورکیادا دەیگوازێتەوە و حکومەتی تورکیا و حکومەتی هەرێمیش هەموو ئاسانکاریەکی بۆ کردوون[9].
لە ژیر تارمایی بێدەنگی هەموو جیهاندا، کە تیایدا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و جاڕی جیهانی لەکارکەوتوون، نەوتی دێرالزور، #حەسەکە#، موسڵ، کەرکووک بەرەو دەربەندی جیهان دەگوازرێتەوە و بازرگانی پێدەکرێت و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەورو#پاوە# پشتگیری دەکرێ و دەکڕدرێ. [10].
بە پێی بەدواداچوونی شارەزایان، گروپی داعش لە ساڵێکدا لە نێوان 900 ملیۆن تا 1، 8 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، بەتایبەت پاش داگیرکردنی هەردوو پاڵاوگەی بێجی و ڕەمادی، بوونی چەندەها کۆمپانیای نەوتی جیهانی ئەمریکی، فەڕەنسی، تورکی، کەنەدی، بەڕیتانی ئاگاداری ئەم بازرگانی و ئاڵووێڵە بوونە، هەریەکە و قازانجی خۆی هەبووە، ئەم کۆمپانیایانە هەر لەخۆڕا پێگەی خۆیان لەو ناوچە پڕ لە شەڕ و گێژاوە داناکوتن.
پێنجەم: فرۆشتنەوەی کەرەستە بەبەهاکانی کەلەپور و مۆزەخانەکانی عیڕاق، کە لە کاتی داگیرکردنی دەستی بەسەردا گیراوە.
شەشەم: ئەم سەرچاوەیە لە هەموو سەرچاوەکانی تر زیاتر جێگەی تێڕوانینە و ئەوپەڕی ئاکاری نامرۆڤایەتی ئەم گروپە دەسەلمێنێ، کە لەژێر سێبەری بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژئاوادا، مەودای بەردەوامیدان بەو کردەوە دڕندانەیەیان دەدرێ، ئەویش دەرهێنان و فرۆشتنی ئۆرگانەکانی هەناوی مرۆڤە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەنرخێکی زۆر.
ئەم سەرچاوەیە، بەتەواوەتی هەموو ئەگەرێکی بوونی مرۆڤایەتی نەک هەر لەم گروپەدا، بەڵکو لە هەموو ئەو وڵات و ڕێکخراو و کۆمپانیا و بازرگانانە شکست پێدێنێ، کە لەم ناوەندەدا ناویان هەیە، بەو هاوپەیمانانەشەوە کە بەناو (هاوپەیمانی دژ بە داعشن) لەم بارەیەوە زۆربەی زانیاریەکان و بەدواداچوونەکان ئەوەندە ناخۆش و قێزەوەنن، ئەوەندە دوور لە پرنسیبەکانی ژیانی سەر گۆی زەوین کە مرۆڤ تیایدا دەستەوەستان دەبێ؛ ئەوەی کە مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤی دەکات لە نێو ئەم گروپەدا، هەر لەبەر ڕەهەندی گرنگی جیۆپۆلیتیکی ئەو ناوچانە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان دروستیان کرد، هەموو بەها و نرخێک لە مرۆڤایەتی دادەماڵێنێ.
سەرچاوەکانی ئەم زانیاریانە ئەوەندە زۆرن، لەهەریەکێکیاندا بەشێک ڕاستی تاڵ دەدۆزیتەوە، ئەو بەناو مرۆڤانەی، هەناوی مرۆڤی هاوشێوەی خۆی بە زیندوێتی تاڵان دەکات، لەژیر کامێرای نێودەوڵەتی و بەدەستی پزیشک و بە سەرپەرشتی مافیاکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش؛ هەر هاوشێوەی مافیاکانی نەوتن! لە ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەی (بڵد) لە ئەڵمانیادا لە 18 ی شوباتی 2015 دا، ناوەندی ژووری پزیشکانی ئەڵمانیا ئیدانەی ئەو کارە قێزەوەنەیان کردووە کە هەندێ لە پزیشکەکان لە نێو داعشدا دەیکەن.[11]، لەوانە دەرکردنی ئۆرگانەکانی هەناوی مرۆڤ و فرۆشتنەوەی، ئەمەش وەکو سەرچاوەیەکی دارایی بۆ داعش ئەژمار دەکرێ، هەندێ سەرچاوەش باس لە نرخی ئەو ئەندامانەی لەش دەکەن، کە لە نێوان هەشتا تا سەد هەزار دۆلار فرۆشراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان وە زۆربەی پزیشکەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەگەنە ئوردن و لەوێوە بەرەو موسڵ دەگوازرێنەوە، دەرهێنانی ئەو ئۆرگانانەی لەش مرۆڤ، لەو لاشانەی کە ئەو ساتە کوژراون، یاخود هەر بەزیندوویی تاڵانکراون[12]، نوێنەری عیڕاق لە نەتەوە یەکگرتووەکان (محمد علی الحکیم) لەم بارەیەوە سکاڵایەکی پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و تیایدا بە فاکتەوە ڕاستی ئەوە دەسەلمێنێ کە چەندەها گۆڕی بە کۆمەڵی پڕ لەو لاشانە هەڵدراونەتەوە کە هەناویان تاڵان کراوە و ئەندامەکانی جەستەیان دەرهێنراوە[13]، زۆربەمان دڵنیان کە ئەو سکاڵایانە هیچ کاردانەوەیەکیان نابێت، چونکە شانۆگەریەکە دەمێکە لەسەر مێزی سەرووی خۆیانەوە سیناریۆی بۆ داڕێژراوە.
فاکتەکان
لە ڕابوردوودا، مێژوونووسەکان پاش چاوەڕوانی چەندەها ساڵ ئینجا بابەتە مێژوویەکانیان دەنووسیەوە، تا بتوانن نووسینەکانیان بە بەڵگە و دڵنیاییەوە، بەبێ کەموکوڕی و هەڵە ئامادەی خوێندنەوە و چاپکردن بکەن لە ئەمڕۆدا، لەلایەکەوە بۆ گەڕان بەدوای ڕاستیەکان، ئەوەندە دەزگا و تەکنیکی نوێ و پێشکەوتوو لە ئارادا هەن کە بەردەوام بۆ گەڕان بە دوای ڕاستیەکاندا قەدبڕ و ئاسانکاری زۆر دەخەنە ڕوو؛ لەلایەکیترەوە جەمسەرەکان و بەرژەوەندیەکانیان ڕوون و ئاشکران، دەزانرێ کە لە دەوری خولگەی وزە و جیۆپۆلیتیک دەخولێنەوە.
تەکنەلۆژیا و نانۆتەکنەلۆژیای ئێستا هیچ نهێنیەک حەشار نادەن، ئەمە مانای ئەوە نیە پلانی ئاسایشی نەتەوەکان ئاشکرا و بەرچاون، کەس ناتوانێ ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بپارێزێت، بەڵکو پلانی نێودەوڵەتی کە جیۆپۆلیتیک و وزە دەبنە سەنگی کار و لە میانەی هاوپەیمانیەک هاوکار و هاوڕا دەبن، شارراوە نامێنێ، هەرچیەک شارراوە بێ هەر خۆیان لە بەرژەوەندی خۆیان دەیشارنەوە؛ وەکو ئەو ئەو شانۆگەریەی بۆ لەناوبردنی داعش نمایش کرا. مۆڵگە و شوێنەکانی داعش ئەوەندەی ویستگە ئەتۆمیەکەی ئێران و عیڕاق شارراوە نەبوون کە لێدران، بەڵام گەمەکە پێویستی بە دروستکردنی داعش و مانەوەی دەکرد، لە پشتی پەردەوە کارتیان دەگوڕیەوە و نەخشەی بەرژەوەندیکانیان دەکێشا و دەپێوا، ئەمڕۆ هیچ لە (ناسا) شارراوە نیە، دۆزینەوەی مۆڵگە و شوێنی ژیان، ئازوقە، تەقەمەنی، گوازتنەوەی نەوت، چەک و چەکدار، پەڕینەوەی سنووری تورکیا و هەموو جموجۆڵێکی ئەو گروپە ئاشکراو بینراو بوون.
وزە، ئەو سەنگەی هێزی بەرگریکردنی ڕکابەریە، بەتایبەت لەم کاتەی چین بەخەبەرە و لە بواری ئابووریدا پێش ئەمریکا کەوتووە و لە بواری سەربازی و هێزی دەریاییدا لە پێشڕەویدایە؛ ڕووسیا لە ترسی ئابڵوقەدانی بە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و هەوڵدان بۆ لەدەستنەچوونی پێگەی لە سوریا، تورکیا بەیاریکردن و گەمەی ئەمدیوئەودیوی جەمسەری ڕووسیا و ئەمریکا، ئێران لەبەر بوونی ویستگەی ئەتۆمی و گرژی لەگەڵ ئەمریکا و سعودیە و نائارامی دۆخی گەرووی هورمز، پەرشوبڵاوی عیراق و لەتلەتبوونی و نەبوونی هیچ سەنتەرێکی حوکمڕانی، بەگشتی ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و دەوروبەرەی لە هەڵکشان و داکشانی کێشەی سیاسی، ئابووری، دەست تێوەردانی زلهێزەکاندا ئەوەندە ئاڵۆزە کە تەنها بەرژەوەندیەکان براوەی سەرەکی دەبن و دانیشتوانەکەی دەبنە قوربانی.
تەنها هێز کە ئەمریکا بتوانێ دژایەتی ڕکابەرەکانی پێ بکات هیزی ئابووریە؛ ئەو هێزەش وزەی دەوێ، وزەش سەرچاوەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەبەر ئیسرائیل، دەبێ هیچ وڵاتێک ئەوەندە بوێر نەبێ کە بتوانێ هێزی ئەتۆمی هەبێ، بەتایبەت ئێران، دەبێ هەیمەنەی شیعە کەم بێتەوە لە سووریا، لوبنان، عیڕاق، چۆن دەتوانرێ تورکیاش دەستەمۆ بکرێ بە مەرجێک ڕوو لە ڕووسیا نەبێ و هاوپەیمانی لەگەڵ ئێرانیش نەکات. لەلایەکیترەوە، بۆیە ئاڵۆزیەکە ئەوەندە چڕە کە سەرەداوەکان ئاسان لەیەکتر جودا ناکرێنەوە، باشترین بژاردە کە ئەمریکا هەڵیبژاردووە و دەیکاتە ڕکابەری تورکیا، خاوەندارێتی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان و کردنەوەی کۆریدۆری کورد بۆ سەر دەریا و بوونە ئەڵتەرناتیڤێکی ستراتیژی باشە بۆ تورکیا، جیۆپۆلیتیکی ڕۆژئاوای کوردستان یەکەم بەردی دۆمینۆی تورکیا لەق دەکات و کوردیش دەتوانێ سودمەند بێ، بە مەرجێک ورد و سوور بێت لەسەر پێگەیاندنی بەرنامە نەتەوەییەکەی خۆی.
یاریکردن بە کات بۆ لەناوبردنی داعش، گەمەیەکی دیکەی گەیشتن بە هەندێ نیاز و بەرژەوەندی بوو، ئەگەر نا توانای تەکنەلۆژی- سەربازی – هێزی ئاسمانی– پلان – هاوپەیمانی، هەموو بەیەک دەخۆن، بەڵام هاوبەشی هەندێ وڵاتی ئەوروپی و بە گشتی ڕۆژئاوا لە هەرزانفرۆشی نەوتی سوریا و عیڕاق و بەتایبەت پاش قۆرخکردنی نەوتی کەرکووک و گوازتنەوەی بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا، نیازێکی ئاشکرایە بۆ گەمەیەکی درێژخایەنتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا. مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا و ئاستی زانستی ئەو وڵاتە و ناسا و ئەو هەموو نۆبلە، لەخۆڕا و لە خزمەتی سودمەندی بەرامبەر نیە، بەڵام پلانەکانی ئەوان هێشتا ماویەتی بۆ لەناوبردنی ئەو گروپەی کە هەر لەدایکبووی نێو منداڵدانی پلانەکانی خۆیانە و هەر کاتێ بیانەوێ گەشەی پێدەکەن و سەرهەڵدەدەنەوە.
ئەم گەمەی وزەیە، لەسەرووی هەموو پایەکانی مرۆڤایەتیەوەیە، لەسەرووی ماف، یەکسانی، دیموکراتی و ئازادیەوە، لەسەرووی سەربڕین، ئەتکردن، بەسەبایاکردن، تاڵانکردنی ئەۆرگانەکانی جەستەی مرۆڤ بە زیندوویەتی، دیلی سێکسی، جینۆسایدی یەزیدی و سەراپا تاوانە ئەنجامدراوەکانی داعش، گەمەی هەڵپەکردن بۆ وزە هیچی لە تاوانەکانی ئەم گروپەی داعش کەمتر نیە، بەڵکو هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم دۆخە و لانکەی بەردەوامیدانیەتی، وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ دیموکراتیزەکردنی دەسەڵات لە وڵاتی خۆیاندا هەمیشە لە پینەکردن و چاکردنی ڕێوشوێنی پەیڕەوکردنی ئەو دیموکراتیەن، بۆ دابینکردنی ژیانێکی بەردەوامی هێمن، دابینکردنی پێداویستی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان، ئەویش لەسەر پێوەری تاڵانکردنی کەرەستەی خاوی ئەو وڵاتانە، بۆ نمونە عیڕاق و سوریا.
نیازی چڵێسی تورکیاش شارراوە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا کارتەکانی لەگەڵ ڕووسیا، ئەمریکا، ئێران، سوریا، لەودیوی پەردەوە دەگۆڕێتەوە، وەکو ئەوەی لە عفرین و کۆبانی بینرا، ئەو شەڕەی ئێستا شەڕی جیۆپۆلیتیک و وزە و کۆنتڕۆڵکردنی وزەیە لە سەدەی بیستو یەک، داڕمانی ئابووری تورکیاش یەکێکە لەو فاکتەرانەی کە ئەوەندەیتر دەیکاتە فشار و لەبەر نەتوانینی چەسپاندنی پلانەکانی بۆ گەڕانەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، دڕندەیی بەرامبەر بە کورد و هەموو جیهان دەنوێنێ.
زۆربوونی دانیشتوانیش یەکێکە لەو فاکتانەی، فشار دەخاتە سەر جەمسەرەکانی دەسەڵاتی ئابووری جیهان، کێبڕکێیەکە ناشەرعیتر دەکات. جگە لە هیندستان و چێن ژمارەی دانیشتوانی وڵاتانی وەکو ئیندۆنیزیا و بەنگلادش و پاکستان و نیجیریا بەرەو زیادبوون دەچن و لە ئێستادا دانیشتوانی جیهان لە ساڵێکدا، نزیکەی هەشتا ملیۆن کەس زیاتر دەبێ و پێشبینی دەکرێ تا ساڵی 2050 ببێتە نزیکەی 9، 8 ملیار کەس بێت، بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ و ئاو و کارەبا و خواردن و کەلوپەل و پڕکردنەوەی پێداویستی ڕۆژانەی ئەم ژمارەیە دەبێ ئەوەندە وزە هەبێ کە بۆ بەرهەمهێنان بەردەست بێت، دابینکردنی ئەم وزەیەش، شەڕ، ململانێی هێز، پلانی ستراتیژی، هاوپەیمانی و گەمەی سیاسی دەوێت.
گروپێکی دژ بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی وەکو داعش، کە ئێمە لێرەدا نەچووینە بنج و بناوانی دروستبوونیەوە و زۆربە دەزانین ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لەبەر توینێتی نەوت ڕژێمی دیکتاتۆری سەددامی نەڕوخاندایە، سیناریۆی ئەو شانۆگەریەی بۆ دروستبوونی داعش لە سوننە دوورخراوەکانی سەر حوکم ئامادە نەکردایە، هەروا ئاسان ئەو گروپە پێک نەدەهات. داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەو جوگرافیا دەوڵەمەند بە وزەیەی کە چەقی تێڕوانینی هەموو جیهانە، لە خۆیەوە هەڵنەدەتۆقی و دروست نەدەبوو. گەمەی پشت پەردەکانیش لە ئەمڕۆدا ئەوەندە نهێنی هەڵناگرن کە شێتەڵ نەکرێنەوە، چونکە جەمسەرەکان ئاشکرا و نیازەکان دیار و شەڕەکان پلان کراون. بۆ بەرچاوڕوونی و خستنەڕووی هەندێ ڕاستیش، دەبێ نەخشەی (ئێستا) لە ڕوانگەی سامانی سروشتی و شەڕی کەرەستەی خاو و شەڕی کێبڕکێی ئابووری بکێشین، چونکە ئابووری دەسەڵاتە، دەسەڵاتیش لەو شوێنەیە کە بڕبڕەی پشتی ئاوبووری لێیە.
هیچ گومانێک لە سەرکردایەتی کردنی تورکیا نیە لە بەڕێوەبردنی داعشدا، هیچ گومانێک لە ئاگاداری بوونی وڵاتانی ڕۆژئاوادا نیە لەو بازرگانیکردنەی نەوت، مرۆڤ، کەلەپوور و ئەو خاکەی ئێستا هەمووی وێرانەیە، هیچ گومانێک لە گەیشتنی ئەو ڕاپۆرتانەدا نیە کە لەبارەی کارە نامرۆڤایەتی و قێزەوەنەکانی داعشەوە سەبارەت بە بەسەبایاکردن، فرۆشتنی ژن و کچی یەزیدیەکان، کڕین و فرۆشتنی ئۆرگانەکانی هەناوی مرۆڤ، مامەڵەی ناشەرعی و قاچاخچێتی نەوتەوە کران و دەکرێن. قسە لەسەر شاردنەوەی ڕاستیەکان نیە، قسە لەسەر بوونی مافیایەکی نێودەوڵەتیە کە پێکهاتووە لە ناتۆ و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتدارەکانی جیهان لەژێر چەتری وزە و قۆرخکردنی دوا دڵۆپی نەوت و ژێرپێ خستنی مرۆڤایەتی. ئەمریکا، تورکیا، سعودیە، قەتەر و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژئاوا و یەکێتی ئەوروپا لەو کایەیەدا گەمەیەکی ئەوەندە نالەبار دەکەن، کە هەر خۆیان ڕۆڵ و ئەرکەکانیان بەسەر یەکدا دابەش کردووە و مرۆڤی ئەو ناوچەیەش بە ژینگەکەیەوە بوونەتە سوتەمەنی؛ لێرەدا دەسەڵاتی ئابووری لە سەرووی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی و جاڕدانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و دیموکراتیەوەیە.[1]
پەراوێزەکان:
[1] https://www.spiegel.de/politik/ausland/is-islamischer-staat-millionen-einnahmen-durch-schmuggel-von-oel-a-993670.html
[2] https://www.bz-berlin.de/welt/eu-laender-finanzieren-isis-durch-oelimport-2
[3] https://www.bz-berlin.de/welt/eu-laender-finanzieren-isis-durch-oelimport-2
[4] https://www.20min.ch/ausland/news/story/So-fliesst-das–l-des-IS-auch-nach-Europa-12256330
[5] http://sichtplatz.de/?p=1178
[6] http://www.free21.org/friederike-beck-zu-den-finanzierungsnetzwerken-des-is/
[7] https://www.handelsblatt.com/politik/international/g20-gipfel-erdogan-widerspricht-putin/12601350-2.html
[8] https://www.spiegel.de/wirtschaft/islamischer-staat-so-finanziert-sich-der-is-a-1063522.html
[9] https://www.rubikon.news/artikel/wie-der-westen-den-islamischen-staat-erschuf
[10] https://www.rubikon.news/artikel/wie-der-westen-den-islamischen-staat-erschuf
[11] https://www.bild.de/politik/ausland/organ/isis-macht-millionen-mit-organ-handel-39818602.bild.html
[12] http://www.free21.org/wp-content/uploads/2016/03/03-Ken-FM-Friedericke-Beck-TH.pdf
[13] https://www.focus.de/politik/ausland/islamischer-staat/is-terror-un-sicherheitsrat-beraet-ueber-massnahmen-in-libyen_id_4484059.html
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,842 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ترانسكلتور
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-09-2019 (5 سال)
باژێر و باژارۆک: شنگال
باژێر و باژارۆک: موسڵ
باژێر و باژارۆک: هەڵەبجە
باژێر و باژارۆک: حەسەکە
باژێر و باژارۆک: کەرکووک
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژینگە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: جوگرافیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 02-10-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 02-10-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,842 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند چپکەک ژ دەریا فۆلکلۆرێ کوردیدا
کورتەباس
جارەکا دی نالبەندی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مجێور
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کانێ گوندی
کورتەباس
ڕاڤەکرنا مەم و زینێ کارەکێ بساناهی نینە

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,840
وێنە 104,287
پەرتوک PDF 18,894
فایلێن پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند چپکەک ژ دەریا فۆلکلۆرێ کوردیدا
کورتەباس
جارەکا دی نالبەندی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مجێور
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کانێ گوندی
کورتەباس
ڕاڤەکرنا مەم و زینێ کارەکێ بساناهی نینە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!