🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
👫 کەسایەتییەکان
مەلا مستەفا بارزانی
👫 کەسایەتییەکان
سیامەند رەحمانی
👫 کەسایەتییەکان
حەمادە وەلی کاکل
👫 کەسایەتییەکان
عیزەت غەفور عەلی بابان
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
📖 بلۆگ، جیهانی هاوڕازی و متمانە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بلۆگ، جیهانی هاوڕازی و متمانە
بەیان سەلمان
(بلۆگ) Blog، ئەم وشەیە لە چیەوە هاتووە؟
بلۆگ وشەیەکی نوێیە، دەکرێ لە فەرەنسیدا بەBlogue بناسرێت. وشەکە بە پێی (ویکیپیدیا) سەر بە جیهانی ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتە. به و شێوەیە زنجیرە بابەتێک دەنووسرێ پێی دەوترێ گوتار، یاخود تێبینی. بەرواری رۆژ یاخود کاتێکی دیاریکراویشی بۆ دەستنیشان دەکرێ، بەڵام زۆربەی کات بە پێی زنجیرە ڕێک ناخرێن، بەڵکو دوا بلۆگی نووسراو لە سەروو سەرەوە دادەنرێت، یان ئەوەتا لە پێش هەموو گوتارەکانی دیکەوە ڕێکدەخرێت. یەکەم بلۆگ لە جیهاندا لە ساڵی 1990 لە کەنەدا نووسرا و خوێنەران چاویان پێکەوت. پاشان لە ساڵی 1999 لە ئەمریکا و وڵاتانی تر گەشەی کرد. ئەگەر بچینەوە بنچینەی ڕاستەقینەش، ئەوە فەرەنسا دەستپێشخەریی لە دروستکردنیدا هەبوو، بە نێوەندی سیستەمی (مینیتێل) Minitel کە لە ساڵی 1989 لەلایەن دوو کەس بەناوی (ژیل پرۆبست) و (ئیڤان لو گیوزیگ) (Gilles Probst)، (Evan Le Guillouzic) هەڵسان بەڕیخستنی ناوی کەسەکە و پێناسەیەکی کورت تاکو لە هاوپەیوەندی بێت لەگەڵ سیستەمی بەڕێوبەرایەتیەکانی دەوڵەت و خۆ تۆمارکردن لە زانکۆکان.
چۆن بلۆگێک دەدۆزرێتەوە؟ یاخود ئەگەر وێنە و فیلمێک بێت چۆن تەماشای دەکەی؟
زۆربەی کات ئەم کارە بە نووسینی وشەیەک ئەنجام دەدرێ کە کەسەکە خولیای بابەتێکی لەسەرە؛ یاخود بە پێی بەروار لە شوێنی خانەی ماڵپەڕێکدا ئاماژەی پێدەکەن. تەمەنی جوراوجۆر هەیە بۆ بلۆگەرەکان، وەلێ بە گشتی لە چوارچێوەی 21 بۆ 35 تەمنیانه و ژمارەی ژن و پیاو نزیکن لە یەکەوە . بلۆگ هەموو جۆرە چینێکی کۆەمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی دەگرێتەوە، لە دوا ئاماری جیهانیدا لە ساڵی 2011 دا بەلانی کەمەوە 156 ملیۆن بلۆگ هەیە. هەندێکیان پارەیان لەدوا دەستدەکەوێ.
بلۆگ ماڵپەڕەیەکی ئینترنێتیشە کە کەسی ‘بلۆگەر’ بە خواستی خۆی رەنگ و دەرهێنانی تێدا دروست دەکات، بەڵام زۆربەی کات لەبەرئەوەی ئەم جۆرە نووسینانه بە خۆڕاییە، بلۆگ بە شێوەیەکی زۆر خاکیی ئەنجام دراوە. بلۆگ جگە لە کەسی ئاسایی کەسانی سیاسیش دەینووسنەوە، ئەم نەریتە لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا باوه، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیدا دەبێتە سەکۆیەکی دیموکراسی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان کەسی سیاسی و هاوڵاتیان. هەندێجار ئەمە ماڵپەڕەیەکی سەندیکایەکی کارە، یاخود منداڵێکە حەز دەکات بیرو بۆچوونی خۆی لەگەڵ هاوڕێیەکانی بگۆڕیتەوە.
بلۆگ دەکرێ زۆر کۆمێدی بێت، یاخود لە پاش ڕۆداوێکی وەبەرچاو بێت کە هەموو کۆمەڵ دەهەژێنێ، وەک کێشەی بانکی ”سۆسیەتی ژەنەڕاڵ” لە فەرەنسا. جاری وایشە بلۆگ لایەکی تراژێدی کۆمەڵێکی پەراوێزکراو و سەرکووتکراو نیشان دەدات، وەک کۆمڵی ئێرانی، عەرەبی، چینی… بلۆگیش هەیە بە شێوەی گۆرانی ڕاپ و کلێپی جوراوجۆر ئامادەکراوە کە ڕووداوێک دەگێڕێتەوە، وەک گەنجە ئەفریقیەکان کە بە مێژووی کۆیلایەتی خۆیاندا دەچنەوە، یاخود ژنان کە باسی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی خۆیان دەکەن. زۆربەی کات ئەم دوا جۆرە بلۆگانە بە هۆی باری ئابووری و نەبوونی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە دەرەوەی وڵاتانی دایک ئەنجام دەدرێن.
ئەم گوتارانە، یاخود ئەم تێبینیانە بریتین لە گێڕانەوەی ئه و بابەت و بەسەرهاتانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کەسێک یان ڕووداوێکەوە هەیە. زۆربەی کاتیش کێشەی ئەڤین، دابڕان، باری تەندروستی و دەروونی و تەنانەت ئابووری و سیاسیش دەگێڕنەوە. بلۆگش هەن رۆژانەی کەسێکە وەک بۆچوونی رۆژنامەوانێک، دایکێک باسی خۆی و منداڵە نوێیەکەی دەکات، یاخود ڕۆماننووسێک بە زنجیرە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە. بلۆگی وەهاش هەیە کە تایبەته بە کەسێکی وێنەکێش و ێنەگر و شاعیر، ئه و لاپەڕەی بلۆگە بوارێکە بۆ نمایشی کارەکانی، دەرفەتێکی بۆ دەرەخسێنێ لەبری چاپ بەرهەمەکانی نمایش بکات. بۆیە دەکرێ بلۆگ دەنگ و رەنگیش بێت، وەک ئه و سایتە بەناوبانگانەی کە بەرهەمی ڤیدیۆی کەسەکە دەگرنە خۆیان و بڵاوی دەکەنەوە و پاشان ئەم دەیخاتە سەر سایتی بلۆگی خۆی.
کەسی نووسەر بە (بلۆگەر) ناسراوه، واتە خاوەن بلۆگی تایبەتی کە بە ڕووداوێکی دیاریکراو دەوڵەمەندی کردوە. ئەگرچی بلۆگ ڕاستەوخۆ ناچێتە سەر لاپەرەکەی بەهۆی نەناسراویی کەسەکه، وەلێ کەسانی دیکەیش مافی ئەوەیان هەیە کە بچنە سەر بلۆگی ئه و و بێ ئەوەی بزانن کێیە بیخوێننەوە. یاخود کەسی بلۆگەر خۆی ناونیشانی بلۆگەکەی دەدا بە هەندێ هاوڕێ و کەسی ناسیاوی تا بە نووسینەکانی یان بەرهەمەکانی ئاشنا بن و لە بارەیەوە ڕای خۆیانی بۆ دەربڕن. لێڕەشدا خاوەن بلۆگەکە ئەگەر ئارەزووی بڵاوکردنەوەی هەندێ پێشنیار و وڵامی نەبێ ئەوە سانسۆر دەخاتە سەریان و ناهێڵێ بڵاوبێتەوە و وەک کارێکی تایبەتی تەنها خۆی دەیخوێنێتەوە. ئەم جۆرە بلۆگە ئەگەرچی بەرهەمێک بڵاودەکاتەوە کەچی نازانێ لەژێر کام ناونیشاندا پۆلێنی بکات.
گرنگی بلۆگ لەوەوە هاتووە کە بەرهەمی نووسینەکان بە ئاسانی بڵاو دەکرێنەوە. جگە لە سەربەستی و ئازادیی بۆچوونی کەسەکە بەرامبەر بە ڕووداوێک، کارێک، کەسێک، یاخود گروپێک کە بە بێ سانسۆر بڵاوی دەکاتەوە. ئەمەش پێوەستە بەوەی بە تەواویی و وەک خۆی بڵاوی دەکاتەوە و کەسانی دی دەیخویننەوە بێ ئەوەی کەس بتوانێ سانسۆر بخاتە سەری. هەر له و کاتەی بلۆگەکە دەنووسرێت یەکسەر دەتوانێ بیخاتە سەر ماڵپەڕی بلۆگەکەی و چاوەڕوانی خانەی چاپەمەنی نەکات بۆ بڵاوکردنەوەی. لەم خاڵەدا لایەکی ئاسانی تێدا بەدی دەکرێ بەوەی ناوەڕۆکی بلۆگ هەرچۆنێک بێت هەر بڵاو دەکرێتەوە. لە کاتێکدا ئەمە لەگەڵ خانەی چاپەمەنی ناکرێ. ئەوجا چ بە هۆی جۆری بلۆگەکەوە بێت کە ناوەڕۆکەکەی بۆ نموونە لاواز بێ، یاخود تەنها پەیوەندی بە دواکەوتنی چاپکردنەوە بێت ئەگەر لە خانەی چاپدا بێت، یاخود لایەنی بازرگانی تێدا ڕەچاو بکرێ، چونکو بەرابەر بڵاوکردنەوەی بلۆگێک نرخێک دانەنراوە ، بەڵام خانەی چاپەمەنی ناچارە بیر لە داهاتی ئه و کتێبە بکاتهوە کە چاپی دەکات. خاڵێکی دی پەیوەندی بە خوێنەرەوە هەیە، ژمارەی ئه و کەسانەی کتێبێک دەخوێننەوە لەگەڵ ژمارەی ئه و کەسانەی بلۆگێک دەخوێننەوە جودایە. دیارە خێرایی ئینتەرنێت لەلایەکەوە و ناوەڕۆکی بابەتەکەش لە ڕووی بەهێزیەوه، حوکمی زۆری ژمارەی خوێنەران و بینەرانی بلۆگەکە دەکات.
نووسینی بلۆگ لە ڕووداوی ڕاستییەوە هاتووە، یاخود دروستکراوە؟ ئایا ئەوەی کە دەنووسرێت کەسەکه لە ژیان و بەسەرهاتی خۆی سەرچاوەی وەرگرتووە یاخود بە خەیاڵ دایهێناوە؟
لە بلۆگدا، شێوه و دەقی بڵاوکراوە پێویستیی بە زانینی تەکنیکی چۆنێتی کارکردنی ئینتەرنێت ناکا. دروستکردنی بلۆگ بەڕادەیەک ئاسانە کە تەنانەت ئەرشیفی بلۆگەکان بێ ئاڵۆزیی ئەنجام دەدەرێن. بلۆگ جیهانێکە پەیوەندی لە نێوان کەسانێکدا دروستدەکات کە بوونی خۆیان بە کەسانی ترەوە دەبستنەوە. ئه و پەیوەندیانەی لە پانتایی بلۆگدا پێکدەهێندرێن هیچ جۆرە شەرم و نهێنی تێدا نیە. ئەگەر بلۆگەر بە خواستی خۆی ناونیشانی بلۆگەکەی پەخش نەکردبێ زۆربەی کەس نایناسن، لێرەوە بەهێزی و لاوازی ئەم جۆرە نووسینە دەخەینەڕوو.
نووسینی ئه و بلۆگانەی مەرجی دەقیان تێدا بەدی دەکرێ، بەڵام بەهەچ هۆیەکەوە بێت ناتوانێ لە خانەی چاپەمەنی بڵاوی بکاتەوه، ئیدی لە ماڵپەڕەیەکی بلۆگدا ئه و بوارەی بۆ رەخساوە و ئه و کەسانەی دەیخوێننەوە بە پێوانەی نووسینی بەپێز و بەتوانا لە قەڵەمی دەدەن، یاخود پەسەندی ناکەن. لە کاتێکدا بەشێکی زۆری ئه و نووسینانە وێنەیەکە لە رەنگدانەوەی خودی کەسەکە، ئەمەش دیسان دوورە لە سەرنجی بابەتییانە، بەڵکو به و لایەدا شکاوە کەسەکە حەز و قین و نهێنی و هەندێجار هەڕەشە و تۆڵەسەندن و ئابڕۆبردنیشیان بەناوی پانتایی نووسینی ئازادەوە تێدایە.
لەوانەیە جیهانی بلۆگ بە هەمەڕەنگی و فرەجۆری و فرە خوێنەرەکانیەوە نموونەیەکمان لەئەودیو پەردەی یان ژوورێکی بچووکی کلێسەیەکدا بخاتە بەرچاو کاتێ کەسەکان ڕازو نیاز و گوناهەکانی خۆیان بە نهێنی و شاراوە لەلای قەشەیەکی نەبیندراو دەدرکێنن. ئەوجا بۆئەوەی لەم سەردەمەدا کەسەکە نەچیته لای قەشه (لەبیرمان نەچێت، یەکەم داهێنەری بلۆگ وەک ئاماژەم پێکرد ئەمریکیە، کۆمەڵەگەی ئەمریکیش وێڕای پێشکەوتن زۆر باوەڕی ئاینییان بەهێزە) ، ئەوە تاکێتی خۆی لە پانتایی بلۆگ دەدۆزێتەوە. ئەمە روویەکی تری بلۆگمان بۆ دەخاتە روو، کە بلۆگ ئەگەرچی دیاردەیەکی کولتووری نوێیە وەلێ ریشەی لە ئاینی مەسیحیدا هەیە. کەسی مەسیحی دەچێته لای قەشەیەک تاکو باری قورسی (لە گوناهە) سووککاتەوە، لەم سەردەمە ئاڵۆزهش پزیشکی دەروونی جێی قەشەکە دەگرێتەوه و بلۆگیش زۆر چاک جێی هەردووکیانی گرتۆتەوە[1].
سەرچاوە: https://fr.wikipedia.org/wiki/Blog


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ترانسكلتور
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-09-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەیان سەلمان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-09-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇫🇷 فەڕەنسی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 2 2019 4:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2019 6:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2019 6:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 622 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Oct 2 2019 4:25PMنالیا ئیبراهیم
📚 پەڕتووکخانە
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەلا مستەفا بارزانی
مەلا مستەفا کوڕی شێخ محەمەدی بارزانییه، ساڵی 1903 لەگوندی بارزان هاتۆتە ژیانەوه، بەماوەیەکی کەم پێش لەدایکبوونی باوکی کۆچی دوایی دەکات. هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان تورکەکان لە 1906دا هەڵمەتێکی سوپایی دەیێننە سەر خێڵەکانی کورد، شێخ عەبدولسەلامی برا گەورەی بەدیل دەگرن، ئەویش لەگەڵ دایکی دەخەنە بەندیخانەوه. نۆ مانگی تێیدا بەسەر دەبەن. بزوتنەوە شۆڕش گێڕانەکەی لە 1943وە دەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆ بەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێهڵچووه، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران
مەلا مستەفا بارزانی
سیامەند رەحمانی
سیامەند رەحمان ساڵی 1988 لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012 دا لە ئۆڵۆمپیکی کەمئەندامانی لەندەن بە بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام لە کێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین کەمئەندامی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشکارە کەم ئەندامە کوردە، خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، رێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیک، لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هی خۆی بوو، شکاند.
رۆژی 14-09-2016 لە پارائۆلەمپیکی ریۆ مەدالیا
سیامەند رەحمانی
حەمادە وەلی کاکل
رۆژی 01-03-2018 لە تەکیەی جەباری بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
حەمادە وەلی کاکل
عیزەت غەفور عەلی بابان
ترامپێت ژەنی ئۆرکێسترای نیشتمانی ئێراقی بوو، رۆژی 01-03-2018 کۆچی دوایی کرد.
عیزەت غەفور عەلی بابان
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574