ڕەزا باران لە ساڵی 1942 لە ئەنقەرە لەدایک بووە و لە ساڵی 1963ەوە لە بەرلین دەژیان. لە گەنجێتی خۆیدا لەناو ژمارەیەک دەزگای کورد و کۆمەڵەکانی تورکیادا کاری کردووە.
باران لە ساڵی 1991 – 1995 دا ببووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کریئوزبێرگی ئەڵمانیا و لە ساڵی 1995دا دەنگێکی زۆری لە سەر لیستی پارتی سەوز بەدەستهێنا و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی بەرلین. ڕەزا باران بە شێوەیەکی چالاک بۆ مافی پەنابەران کاری دەکرد.
لە ساڵی 2019 دا بەهۆی خزمەتەکەی بەرێوەبەرایەتی ویلایەتی بەرلین خەڵاتی کرد. مایکڵ مولەر سەرۆکی شارەوانی بەرلین خەڵاتەکەی پێشکەش بە ڕەزا باران کردبوو.
رۆژی
04-05-202004-05-2020 لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.
[1]