دۆستەکانی پەکەکه و سیخوڕەکانی میت!
ئاشکرایە، پەکەکە نە لەسەر رەزامەندی حکومەتی هەرێم و نە بەخواستی هێزە سیاسیە سەرەکیەکانی کوردستانیش لە چیا و دۆڵەکانی باشورە، بەڵام بەحوکمی کورد بوونی ئه و هێزە و ڕەوایی کێشەکەیان لە باکور بمانەوێ و نەمانەوێ بەشی ئەوەندە هاوسۆز و کاریگەریان دەبێ کە لە ناوچە سەختەکان بمێننەوە. تورکیاش بەبیانوی بوونی پەکەکە هێزێکی گەورەی هێناوەتە باشور و تەنانەت لە هەندێک شوێن کە هەرگیز پەکەکەشی لێ نەبووە سەربازگەی دروستکردوە! بێگومان، هێزی تورکیا رزگارکەر نییە، بەڵکو داگیرکەرێکی رەزا قوڕسە.
دوای ئەوەی هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە خەست بوونەتەوە رۆژانە هەواڵمان پێ دەگات کە لە ناوچەکانی بادینان، سیدەکان و
چۆمانچۆمان هەندێ کەس بەبیانوی هاوکاری کردنی پەکەکە دەستگیر دەکرێن یاخود فشاریان دەخرێتە سەر. دیارە لێپرسینەوە لەهەر کەسێک کە کارێکی نایاسایی بکا ئەرکە، بەڵام شێوازی لێپرسینەوە و جۆری سزاش پێویستە بە ئەندازەی کارەکە بێ، نەک هاوکاری ودۆستایەتی پەکەکە پاساوێک بێ بۆ ترساندن و تۆڵەکردنەوە لە کادیر و لایەنگری حزبەکانی تر. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرۆژی رووناک سیخوڕەکانی میتی تورکیا ئەوەندە زۆر بوونە کە لە گەیاندنی هەواڵەکانیان کێبڕکێی یەکتری دەکەن، زۆر جاریش ئەوانە بۆ مەبەستی تایبەت هەواڵی نادروست دەدەن و لە ئەنجامیش تا ئێستا خەڵکێکی زۆری مەدەنی و بێ گوناهی باشور بونەتە قوربانی. لێرەدا هەڵوەستەیەک پێویستە، ئایا بۆچی دەبێ سیخوڕەکانی میت و وڵاتانی تریش تەڕاتێنی بکەن و کەس لە گوڵ گرانتریان پێ نەڵێ، کەچی بەبیانوی هاوکاری کردنی پەکەکە رۆژانە خەڵک بگیرێ؟
[1] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!