دەرهێنەری فیلمی خوشکانی جەنگ: فیلممان بۆ دڵخۆشیی ئەردۆغان دروست نەکردووە
دەرهێنەری فیلمی خوشکانی جەنگ، کە لەسەر خەباتی ژنانی
شەڕڤانشەڕڤانی
یەپەژەیەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمهێندراوە، باس لەوە دەکات، دەیەوێت لە ڕێگای فیلمەکەیەوە بەرخۆدانی ژنان و دڕندەیی چەتەکانی
داعشداعش نیشانی جیهان بدات و دەشڵێت: فیلممان بۆ دڵخۆشکردنی ئەردۆغان درووست نەکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەر لە دەستپێکردنی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
سلێمانیسلێمانی، ستافی فیلمی خوشکانی جەنگ، لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، کارۆلین فۆورێست، ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر، کە کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی خوشکانی جەنگ کردووە، دڵخۆشیی خۆی بە ئامادەبوونی لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیدا دەربڕی و سینەمای بە وێستگەیەکی گرنگ ناوبرد بۆ گەیاندنی پەیامی پێکەوەژیان.
دەربارەی تووڕەیی ئەردۆغانی سەرۆکی دەوڵەتی تورک لەو فیلمە، کارۆلین فۆورێست وتی کە ئەوان فیلمییان بۆ دڵخۆشیی ئەردۆغان دروستنەکردووە، وتیشی: ئێمە ئەم فیلمەمان بۆ دەمارگیرەکان دروستنەکردووە، ئەم فیلمەمان دروستکردووە بۆئەوەی وەک ئاهەنگگێڕانێک بێت بۆ ژنانی شەڕڤان.
فیلمی خوشکانی جەنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمهێندراوە و باس لە خەبات و بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە دەکات، لە سەرەتای چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانیدا نمایش دەکرێت.
فیلمەکە پێشتر لە میسر نمایشکراوە و دەرهێنەری فیلمەکەش ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵدەدات فیلمەکە بباتە فستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لە ئەمریکا و ئەڵمانیا[1
2019-10-012019-10-01 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!