مەسعود مەلا شەفیق، بەرێوبەری گشتی کاروباری مین لە پارێزگای #دهۆک# ڕایگەیاند: ڕێژەی پاککردنەوەی زەوییە مینڕێژکراوەکان لە40٪ و بەهۆی مینە چێنراوەکانەوە ئەمساڵ 2 هاولاتی گیانیان لە دەستداوە و کارمەندێکیان برینداربووە..
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە ئەمسالدا بەرێوەبەرایەتیەکەیان 10 زەوی مینڕێژکراویان پاک کردۆتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە کە زۆربەیان لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی#ن.
لە کۆی 774 زەوی مینرێژکراوی سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، لە سنوری پارێزگایی دهۆک تا ئێستا 360 زەوی پاک کراونەتەوە و 414 زەوی دیکەش تا ئێستا بە مینڕێژکراوی ماونەتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,542 gånger