خەزال سیدۆ - دایکی کوردان
لە
02-02-194402-02-1944 لە گوندی باسۆتێی سەر بە
عەفرینعەفرینی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و لە خانەوادەیەکی دیاری کوردی ئێزدی هەرێمی عەفرین بوو.
لە تەمەنی منداڵی لە عەفرین، دیمەشق و لازقیە ژیاوە و هەر لە تەمەنی گەنجێتیدا بۆ مافی کورد و بەتایبەتی مافی ژنان خەباتی کردووە، لە ساڵی 1967 چووەتە ئەڵمانیا و خوێندنی پەرستاری تەواوکردووە، لە ساڵی 1972 لەگەڵ د. ساڵح سیدۆ، کەسایەتییەکی دیاری عەفرین دەبنە هاوژین و سێ کوڕیان هەیە.
لە ساڵی 1968 دەبێتە ئەندامی رێکخراوی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (KSSE) و ئەو کاتە تاکە ژنی ئەندام بووە لەو رێکخراوەدا، لە ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی رێکخراوی گەلانی ژێر هەڕەشە.
ساڵی 1990 بە هاوکاری ئەو، 300 هەزار مارکی ئەڵمانی لەلایەن هەرێمی نۆردراین فێستڤاڵن (NRW) وەک هاوکاری ئاوەدانکردنەوە بۆ گوندەکانی باشووری کوردستان نێردراوە و لە سێ گوند نزیکەی 100 خانوویان دروستکردوە.
27 ساڵ ئەندامی ناوەندی کوردی لە شاری بۆن بوو. خەزال سیدۆ هاوکاری هەموو کوردەکانی بەبێ جیاوازی کردووە و کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو لەناو کوردانی ئەڵمانیا و هەموو ئەوروپا، بۆیە زۆربەی کوردەکان لە سۆشیالمیدیا بە دایکی کوردان ناوی دەبەن.
خەزال ماوەیەکی درێژ بوو تووشی نەخۆشییەکی سەخت ببوو و رۆژی
27-09-201927-09-2019 کۆچی دواییکرد.
یوسف عەلۆ، برازای خەزال رایگەیاند، کاژێر 12:00ی رۆژی شەممە
05-10-201905-10-2019 بە کاتی ئەوروپا لە رێوڕەسمێکی شایستەدا بە خاک دەسپێردرێت.
[1]