باکووری کوردستان
- لە
ئاگریئاگری 5 کەس گیران، لە موش و مێرسینیش 2 کەس دەستگیر کران و لە ئێلحیش سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا سەپێنرا.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا سێ
کۆڵبەرکۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی. یەک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ناسیح پورە و باوکی دوو منداڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.
[2]
باشووری کوردستان
- پەرلەمانتارانی
کەرکوککەرکوکی فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر کوشتنی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی لەناوچەی حەفتەغار هاتنە دەنگ و داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکەن.
[2]
- جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی خۆپیشادانەکانی ئێرانەوە، بەڕێژەی 90% کەمی کردووە. چاوەڕوان دەکرێت بە هێوربوونەوەی بارودۆخی ناوخۆیی ئێران ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و گەشتەکانی ئه و سنوورە ئاسایی ببێتەوە.
[3]
- بەمەبەستی ڕاگرتن و قەدەغەکردنی پەخشی دراما تورکییەکان لە تەواوی کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان. کۆمەڵێک لە پارێزەرانی و چالاکوانانی
هەولێرهەولێر یاداشتێکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم کرد.
[2]
- شەوی ڕابردوو
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر و
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانگەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بە کردنەوەی ئاگر و نووسینی ناوی
پەکەکەپەکەکە لەسەر چیای ئەزمەڕی شاری
سلێمانیسلێمانی، 41ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
[4]
- ئه و دوو هاووڵاتییەی شەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی
حەفتەغارحەفتەغار، تەقەیان لێ کرا و شەهید بوون، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە لایەن کەسوکاریانەوە بەخاک سپێردرا.
[3]
- بەهۆی ئه و شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەفربارین لە
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران دەستیپێکردوە.
[5]
- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا ئێمە دژی بوونی پەکەکە بووین لە شەنگال، لەگەڵ ئەوە نین هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال و ناوچەکانی دیکە هەبن.
[2]
- دوای پێنج ساڵ لە ئەنجام نەدانی ئەمڕۆ شەشەمین فێستیڤاڵی گوڵە هەنار بۆ شیعری لاوان لە هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە بە ناونیشانی (گوڵە هەنار باخێک بۆ چرۆی قەڵەمەکان) بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
[4]
- لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی، لە لایەن دەزگای میدیایی نالیا، چلەی ماتەمینی بۆ ڕۆژنامەنووس
ئامانج بابانیئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەیان، ئەنجامدرا.
[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکوک، پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بە بەشداری پێنج وڵات و هەشت گروپ لە هەرێمی کوردستان و چوار شاری عێراق دەستی بە کارەکانی کرد. ڤیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی شانۆیەک دەستیپێکرد، کە گوازرشت بوو لە ژیانی هونەرمەندی کەرکوکی حوسێن میسری، پاشان وتاری سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە خوێندرایەوە و تێیدا کار و چالاکی سێ ڕۆژی فیستیڤاڵەکە خرایە ڕوو.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ئەمەریکا نزیکەی 60 بارهەڵگری سەربازیی ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی
هەسەدەهەسەدە کردووە، کە چەندین تانک و زریپۆشان هەڵگرتبوو و هێزەکەش لە شاری قامشلۆ جێگر کران.
[3]
- دوو تەقینەوە شارەکانی
عەفرینعەفرین و باب کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، هەژاند. تەقینەوەکەی عەفرین لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامی تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە. تەقینەوەکەی شاری باب-یش لە ناوندی شار و لە نزیک نەخۆشخانەی فارابی ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چەند کەسێک برینداربووە.
[4]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەردۆغان گوندی دبس و دەوروبەری عەین عیسا تۆپباران دەکەن.
[6]
- ئاژانسی دەنگوباسی سانای فەرمی سوریا ئاشکرایکرد کە یەکەی بەرگری ئاسمانی ئه و وڵاتە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان لە سنوری شاری
قامیشلۆقامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان خستووەتەخوراوە.
[2]
- بەریتانیا هێزەکانی خۆی لە بنکەیەکی قەسرک لە تەلتەمر کشاندنەوە و لە ناوچە نەوتییەکانی دێرزوور جێگیریان دەکات.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوی عێراق سوتاندی کۆسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجفی باشوری عیراق لەلاین خۆپێشاندەرانەوە بە توندی ئیدانە دەکات.
[1]
- وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی لە تاران کرد و نامەی ناڕەزایی توندی خۆی سەبارەت بە سووتاندنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە نەجەف پێدا.
[3]
- دوناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانە کتوپڕەکەیدا بۆ ئەفغانستان چەند پەیامێکی سەبارەت بە پاراستنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند. ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە
داعشداعشیان بەتەواوی تێکشکاندووە و دەشڵێت:دەتوانین یارمەتی کورد بدەین.
[2]
- دوای ئەوەی سایتێکی ئەمەریکی، ناوی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ی بە بابەتی کڕینی دوو ڤێلا لە ئەمەریکا لێکاندبوو. سایتەکە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و بابەتەکەشی لە سایتەکەدا سڕیەوە.
[3]
- موقتەدا سەدر لەکاردانەوەی بەرامبەر کوشتنی ژمارەیەکی زۆری خۆپێشاندەران لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە، ڕایگەیاند:ئامۆژگاری حکومەت دەکەم بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوە، سەدر هۆشداریشی داو وتی: دەستلەکارنەکێشانەوەی حکومەت واتە سەرەتای کۆتایی هاتنی عێراق.
[4]