هەڕەشە لە ژنە چالاکوانێک دەکرێت
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرچاوەیەک لە
بۆکانبۆکانەوە ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە بۆکان دوێنی شەممە لە جادەی مونتەهی بەرەو مەیدانی فەرمانداری دەستیپێکرد، بەڵام خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنیەکان بوونەوە و لەنێوانیاندا شەڕ ڕوویدا. بە پێی سەرچاوەکە. هێزە ئەمنیەکان ساچمەزەنیان بەکارهێناوە کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک خۆپیشاندان کوێر بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لە ئێستادا لە بۆکان باری نائاسایی ڕاگەیەنراوە و هێزە ئەمنیەکان هەموو جادەکانی شاریان تەنیوە.
[1]
- دوکتور ئازاد محەممەدیان، وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شوێنی کارەکەی لە بۆکان، لەلایەن مەئموورانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی
ورمێورمێوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو، لەبتاب، چەند فلاش، چەند کتێب و هەروەها هەندێک نامیلکە و نووسراوەی دەسنووسی ڕۆژانەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. بەرەی یەکگرتووی کورد لە بەیاننامەکەی خۆیدا، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەسبەسەرکردنە ناڕەواکان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی بەربڵاو لە کوردستان ڕوویداوە، خوازیاری ئازادکردنی هەرچی زووتری دوکتور ئازاد محەممەدیان بوون.
[6]
باشووری کوردستان
- گوتەبێژی
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی واپارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دەکرێت.
[2]
- سەرۆکایەتی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای ئەندامانی پەرلەمان، کەمپینێکیان بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و داوایان لە هاووڵاتیان و رێکخراوە ناوخۆیی و دەرەکەییەکان و سەرمایەداران کرد کە بەشداری کەمپینەکە بکەن.
[3]
بەشێک لەکارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
- کارمەندانی تەندروستی سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سنوری (
پێنجوێنپێنجوێن،
سەید سادقسەید سادق،
شارەزوورشارەزوور،
دوکاندوکان،
قەرەداغقەرەداغ،
شارباژێڕشارباژێڕ و چەند بەشێکی ناوەندی شاری
سلێمانیسلێمانی)، بەهۆی کێشەی تایبەت بە دەرماڵەی تەندروستی و وەڵامەنەدانەوەی داواکارییەکانیانەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگرتنی درێژخایەنیان راگەیاند. کارمەندانی تەندروستی بڕیاریان دا تا وەڵامیان نەدرێتەوە بایکۆتی دەوام رابگەیەنن.
[3]
- ئەمرۆ لە شاری
کەرکوککەرکوک لە بارەگای دامەزراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی تورکمان، بە ئامادەبوونی کەسایەتیەکانی تورکمان و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی تورکمانی عێراق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا، سەبارەت بە دامەزراندنی پێکهاتەکانی شارەکە لە دامودەزگاکانی کەرکوک بەپی سیستەمی ٪32ی پێکهاتەکانی شارەکە و وەستاندنی بەعەرەب کردنی شاری کەرکوک و دانانی عەرەبی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە بەرێوبەرایەتیەکانی شاری کەرکوک.
[1]
- بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم نووسینگەی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر گردبوونەوە و پاڵپشتییان بۆ خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.
[2]
- ئەمڕۆ حزبی
زەحمەتکێشانی کوردستانزەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و تیایدا ئاشکرا کرا، کە لە کۆنگرەی حزبەکەیاندا، کە ڕۆژی هەینی دەستیپێکردبوو، هەریەکە لە
بەڵێن عەبدوڵڵابەڵێن عەبدوڵڵا و سەعد خالید وەک سکرتێر و جێگری سکرتێری هەڵبژێردراوە و
بەهمەن حسێنبەهمەن حسێن-یش وەک سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی، کە لە 25 کەس پێکهاتوون، هەڵبژێردراوە.
[4]
- بنکەی ئەدەبی و رووناکبیری گەلاوێژ لە هۆتێل رامادا لەشاری سلێمانی ئاهەنگێکی خێزانی بەبۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە وەک شاری داهێنەری ئەدەب سازکرد و لەبەشێکیدا لەلایەن هێمن جەمیل فۆتۆگرافەر، پێشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە.
[5]
- ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئیسڵاح لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
[2]
- دژی توندوتیژی دژ بە ژنان و بۆ پشتگیریکردن لە ژنان و منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبونەوەیەک لەلايەن ژنانی
هەڵەبجەهەڵەبجەوە بەڕێوەچوو.
[4]
- لە شارۆچکەی
رانیەرانیە، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ڕۆژی 25ی نۆڤەمبەر ساڵڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر گوندەکانی باکوری ڕۆژئاوای عەین عیسا، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورەی
شەڕڤانشەڕڤانانی
قەسەدەقەسەدە بوەوە و تێکشکێنرا.
[1]
- یەکینەیەکی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی
منبجمنبج، شانەیەکی
داعشداعشیان دەستگیرکرد کە خانەوادەکانی داعشیان لە کەمپی هۆڵ بۆ تورکیا دەبرد.
[1]
- بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکەی 20ی ئەم مانگەی گوندی قرنفولی سەر بە
گرێ سپیگرێ سپیی سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە تییایدا 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 3 کەسیش بریندار بوون، هەروەها ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە سەدان هاوڵاتی شاری
کۆبانێکۆبانێ لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.
[1]
- هاوڵاتیانی گەڕەکی جسر-ی سەر ب ناوچەی گرێ سپی لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ژنان، رژانە ناو شەقام و کۆڵانەکان و ناڕەزاییەکی توندیان پشاندا. هاوڵاتیان هێرشیان بردە سەر بارەگای چەتەکان و بارەگاکەیان سوتاند و لە ئەنجامیشدا 3 چەتە کوژران.
[1]