یەک لە بریندارەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانی مەریوان
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خۆپیشاندان شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 8 کەس کوژران و ژمارەەیەکی زۆریش برینداربوون.
[6]
باشووری کوردستان
- پڕۆسەی کۆنفرانسی کۆمیتەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسنووری مەڵبەندەکانی
کەرکوککەرکوک و
شارەزوورشارەزوور و شەنگال و
دهۆکدهۆک و
گەرمیانگەرمیان بەڕێوەدەچێت.
[1]
- شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی بەرواری باڵا-یان بۆردومان کرد و سێ خانووی هاووڵاتیان کراونەتە ئامانج و زیانی ماڵیی زۆری لێکەوتەوە.
[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر
قەڵای شێروانەقەڵای شێروانە لە شاری
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەوە کەرنەڤاڵی گەرمیان بۆ خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام ئەنجامدرا.
[4]
- لە کۆمیتەیەکی یەکێتی لە
کفریکفری بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی دوو کەس بە تەقە برینداربوون.
[5]
- دەزگای گشتی کاروباری مین لە گەرمیان ئاشکرای کرد: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەک بە ناوی
سەفەر یوسف محەمەدسەفەر یوسف محەمەد لە دایکبووی 1987 بە رووداوی مین لە ناوچەیەکی مینڕێژکراوی سەر شاخی بەمۆ گیانی لەدەستدا.
[2]
- بە بەشداری 8 ئاین و ئاینزای جیاواز، کۆنفڕانسی فرە ئایینی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان لە شاری
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو. بەلای پێکهاتەکانەوە گرنگە پەرە بە پێکەوەژیان بدرێت و ئەو ئەزموونەش کە هەیە بپارێزرێت و هەوڵیش بدرێت، لە ڕێگەی دەقە یاساییەکانەوە مافی پێکهاتەکان پارێزراوتر بکرێ.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- خانەوادەی کایا، هاوژینی تاهر ئەلچی کە 28ی تشرینی دووەمی 2015 لە
ئامەدئامەد لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە شەهیدکرا، تورکان ئەلچی نوێنەری دەستەی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا و ئەندامانی ناوەندی کلتوری کوردی
ئەحمەد کایائەحمەد کایا، ئینیستیتوی کورد لە پاریس و ژمارەیەک هەواداری لە گۆڕستانی لاچاسی پاریس ئامادە بوون. لە یادەکەدا گولتەن کایا، تورکان ئەلچی، نەجمەدین دەمیرکاپی هاوسەرۆکی ناوەندی کلتوری کوردی دیموکراتیک و کەندال نەزان لەسەرناوی ئینیستیتوی کوردان لە پاریس قسەیان کرد. لە قسەکاندا ڕاگەیەنرا، بە داواکاری و خەیاڵی هونەرمەند ئەحمەد کایا و شەهیدەکان تێکۆشان بەردەوام دەبێت. یادەکە دوای سەردانی گۆڕی ییڵماز گونەی هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمای کورد کۆتایی هات.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان