باکووری کوردستان
- لە چوراچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا، ئەنجومەنی ژنانی سەر بە
هەدەپەهەدەپەی شاری ئێلح و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد کە بەنیاز بوون بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە ڕێگریان لێ کراو 10 ژن دەستگیر کران.
[1]
- بە فەرمانی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قیووم لە پۆستی هەر دوو شارەوانیی هەدەپەی ناوچەکانی یەنی شەهیر و حەزرۆی
ئامەدئامەد و ناوچەی هەزەخی شرنەخ و شارۆچکەی پەریی سەر بە ناوچەی مازگێردای دێرسم دانا. بە دانانی ئەم چوار قیوومەی ئەمرۆ، ژمارەی شارەوانیەکانی هەدەپە لە شارە گەورەکان و ناوچەکانی باکوری کوردستان کە لە لایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکەوە دەستی بەسەردا گیراون و قیوومیان بۆ دامەزراندوون، گەیشتە 20 شارەوانی.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیک لە پەرستارانی شاری
سەقزسەقز، لەمەڕ دواخستنی گەڵاڵەی دامەزراندنی پەرستارانی خۆجێیی، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەو پەرستارانە لە بەخشنامەیەکدا کە واژۆی ژمارەیەک لە پەرستارانی ئەو شارەی پێوەیە، دژی دواخستنی گەڵالەی دامەزراندنی پەرستارانی خۆجێیی بوون.
[6]
باشووری کوردستان
- لەبەر کەمیی و نەبوونی مامۆستا لە لە شارەدێی
سەرقەڵاسەرقەڵای سەر بە شارۆچکەی
کفریکفری خوێندکاران خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای سەرەکی
کەلارکەلار بۆ کفری-یان داخستووە و لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێن لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
[3]
- لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان و خراپی ڕێگا و بانەکانیان، بەشێک لە دانیشتوانی شارەدێی تەکیەی جەباری گردبوونەوە.
[5]
- کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە
شارەزوورشارەزوور، بەمەبەستی خستنەرووی چەند داواکارییەک گردبوونەوە. داواکارییەکانیان بریتیبوون لە دامەزراندنی کارمەندانی خۆبەخش و خەرج کردنی دەرماڵەی جوگرافی کەنزیکەی ساڵێکە ڕاگیراوە.
[7]
- ژمارەیەک لە دەرچووانی تواناسازی شاری
هەولێرهەولێر، بەمەبەستی گەیاندنی داواکاریەکانیان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و داوادەکەن حکومەت ئەو پارەیەیان بۆ خەرج بکات کە پێشتر بڕیاری لەسەرداوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەردۆغان لە درەنگانی شەو هێرشیان بدووەتە سەر گوندی عبدولحەی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری
سەرێکانیسەرێکانی و ڕووبەرووی وڵامێکی توندی
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بوونەتەوەو شەڕەکە نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە. بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا 4 چەتەی ئەردۆغان کوژراون.
[1]
وێنەی ڕۆژ: 13-11-2019
- ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردووی قامشلۆ دەستگیر کرا و ئاشکرا کراوە کە ژمارەیەک کەسی دیکە هاوکاریان کردووە بۆ کردەوەکە. ئاسایش بلاوی کردووەتەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیان، ئەنجامدەری سەرەکی فەرمانەکانی لە کەسێک وەرگرتووە کە لە تورکیا نیشتەجێیە.
[4]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چڕی گوندەکانی سەر بە شاروچکەی تل تەمر تۆپباران دەکەن.
[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشێکی قوڕسیان کردووەتە سەر گوندی عەزیزییەی ئاشووری و سوریانیەکانی سەر بە تل تەمر. ئەنجومەنی سەربازی سوریانی وڵامێکی توندی داگیرکەرانیان داوەتەوە. هێرش و بوردومانەکانیش بەردەوامن.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، ئاماژەی بەوەدا، دۆخی نائاسایی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردووەتەوە.
[1]
- بەهۆی سەردانی
ئەردۆگانئەردۆگان بۆ واشەنتن دی سی، ناڕەزایی زۆر لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێشاندرا.
[2]