پۆلێک شەهید لە رۆژاوا نێژران
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئەلکێ لە شێرناخ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپەی ئەلکێ و 11 کەسی دیکەیان دەستگیر کرد.
[4]
باشووری کوردستان
- لە شارۆچکەی
کەلارکەلار سەر بە ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەست گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوادەکەن هاوشێوەی مامۆستایان دامەرزاندنی هەمیشەییان بۆ بکرێت.
[2]
رێوڕەسمی رێزگرتن لە بەخشین و خزمەتەکانی ئەنوەر شێخانی بەڕێوەچوو
- سکرتێری رۆژنامەوانی،
رێواز فایەقرێواز فایەق، سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان، رەتیکردەوە، رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بۆ بەشداریکردنی لە دیداری مێری 2019.
[3]
-
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری رێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ لێزلێنان لە بەخشین و خزمەتەکانی
ئەنوەر شێخانیئەنوەر شێخانی، هونەرمەندی شانۆکار و پێشمەرگە سازکرد.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشەکانی دەەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لە چوارچێوەی توندکردنی هێرشەکانیان بۆ ناوچەی تل تەمر ئەمرۆ بە پشتیوانی فڕۆکەی کەشف و بە ئۆبووس و هاوەن گوندی قاسمیەی تل تەمریان بە خەستی تۆپباران کرد.
[1]
- لە ناوچەی عین عیسا لە نێوان داگیرکەران و
شەڕڤانشەڕڤانانی
هەسەدەهەسەدە لە ئێستا دا شەڕێکی قوڕس روو دەدات.
[1]
- فرۆکە بێ فرۆکەوانە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، گوندێکی سەر بە ناوچەی زرگانێی
سەرێکانیسەرێکانیان بوردومان کرد.
[1]
- ئەمڕۆ تەرمی شەهیدان (محەمەد سۆفی 'رۆهات تلکۆچەر'، عەمران عەلی 'دێرسم بۆتان'، حەیدەر ئەلجەدۆ 'کەدەر بەرخۆدان'، مەحمود ئەحمەد 'بەرخۆدان'، حەمدوڵا ئاراک 'ماسیرۆ'، ئەمیر ڕندی 'رۆنی'، فەهمی شینگر 'دەروێش' و ساوسانگ-ی ئەندامی ڕێکخراوی 'Free Burma Rangers') کە لە دەشتایی تەل تەمر شەهید ببوون، لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر وەرگیرانەوە و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات بران و نێژران.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- جوناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن راگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕکردن لەدژی داعش و وتیشی :کار بۆ ئەوە دەکەین داعش دەستی نەگات بە نەوتی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.
[2]
- ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ گۆڤاری 'The Economist' قسەی کردووە و رایگەیاندووە کە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، مردنی ناتۆیە. ماکرۆن وتیشی: تورکیا کە هاوبەشی ناتۆیە، هێرش بۆ سەر شوێنێکی وەها دەکات کە بەرژەوەندییەکانمان دەخاتە مەترسیەوە. ئەوە بۆ ناتۆ کێشەیەکی گەورەیە. بریاری ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکەکان، دەمانگەینەێتە دوو ئەنجام.
قەسەدەقەسەدە کە هاوکارمانە و پێکەوە لەدژی
داعشداعش شەڕ دەکەین، دەبێتە قوربانی.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان