دەست بەسەر شارەوانی قۆسەردا گیرا
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک، نیلوفەر ئەلیک یڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی قۆسەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و حسێن چام قایمقامی قۆسەری لە جێگەی دانا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندی ناسراوی کوردستان،
شەهرام نازریشەهرام نازری رایگەیاند، بڕیاربوو دوای 26 ساڵ بە هەوڵی ئەنجوومەنی شانۆی نیشتمانی سوید لە شارەکانی ماڵمۆ و ستۆکهۆڵم کۆنسێرت بەڕێوەببات، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە لە رۆژئاوای کوردستان شەڕە، کۆنسێرتەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- فڕۆکەکانی تورکیا بارەگاکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی
شنگالشنگال (
یەبەشەیەبەشە) ی لە گوندی
خانەسۆرخانەسۆری کۆنی سەر بە شارۆچکەی شنگال بۆردومان کرد و 2 کەس برینداربوون.
[2][3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک کورەژارۆی سەربە
ئامێدیئامێدی-یان بۆردوومان کرد.
[5]
- ماوەی دوو ڕۆژە هاوڵاتیانی گوندی شەفیق لە سنووری شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لە پارێزگای دیالە، بەهۆی هێرشە چەکدارییەکانەوە گوندەکانیان چۆڵ دەکەن.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 1:15 خولەک تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز شاری جەندەریسی هەژاند. گومان دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی ئوتومبێلێکی گەورەی مینڕێژکراو بێت کە لەسەنتەری شار تەقیوەتەوە و بەهۆی بەهێزییەکەیەوە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکرد. لەگەڵ تەقینەوەکە تەقەیەکی زۆر کراوە و نازانرێت کێن ئەوانەی تەقەیان کردووە و چەندین کەس لەم تەقینەوەیەدا بریندار بوون، بەڵام نازانرێت ژمارەی کوژراوەکان چەندن.
[2]
- لە گوندی رەیحانییەی تل تەمر مینێک تەقییەوەو لە ئەنجامدا دو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی (عیسا محەمەد و موهەنەد حەسیب) بریندار بوون.
[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس گوندەکانی ئینگەل هەوا و تل وەردی شارەدێی زرگانی
سەرێکانیسەرێکانی تۆپباران دەکەن.
[1]
- کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە شاری
کۆبانێکۆبانێ کشانەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی هێرۆ مەولوودی، پەیامنێری کوردستان 24 لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ، هێزەکە بەره و هەرێمی کوردستان هاتوونەتەوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە 40ەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کوڕی ڕێبەری ئێران و هەشت کەسی نزیک لە خامنەیی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان