فێرکردنی فەلسەفە لە ڕێگای ئەدەبیاتی منداڵانەوە
نووسینی: تۆماس وارتنبێرگ
وەرگێڕانی: کۆسار عەبدوڵڵا [1]
کتێبی (ئایدیای گەورە بۆ منداڵان) له نووسینی(تۆماس وارتنبێرگ) وەرگێڕانی(کۆسار عەبدوڵڵا) یەکێکە له و کتێبە نایابانەی بەدیدی من بۆ هەموو مامۆستایەک بەتایبەت مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی پێویستە و زۆریش پێویستە بخوێندرێتەوه.. وەرگێڕ زۆر جوان کورداندویەتی بەجۆرێک لەخوێندنەوەیدا هەست بەبێزاری ناکەیت.
تیایدا هاتووە: منداڵ کاتێک لەدایک دەبێت حەزێکی سروشتی بۆ زانین تێدایە، لەبەر ئەوە گرنگە ئه و بنەماو چالاکییە پەروەردەبکرێت. کارێکی زۆر قورس نییە قوتابخانەکان گەشە به و ڕۆحییەتی پرسیارکردنە بدەن.
لەپەڕەگرافێکی ترداهاتووە:
پێدانی زانیاری بە منداڵان دەربارەی فەلسەفە بەرپەرچی ئه و تێڕوانینە باوەمان دەداتەوە دەربارەی منداڵ و منداڵی. لەم چەرخەی دوای فرۆید، ئه و بیرۆکەیەی کە منداڵان وەک پەڕیی سپین و ناتوانن بەرگەی سەختی بگرن، هیچ بەهایەکی نەماوە. ئێستا منداڵی وەک تەمەنێک سەیر دەکرێت کە دەبێت منداڵان ئه و شتانە فێربن کە پێویستە بۆ ئەوەی کار بکەن و لە گەورەییدا چالاکبن...
دووبارە خوازیارم پەروەردەکاران لەم پشووەدا ئەم کتێبە باشە بخوێننەوە، دەسخۆشی دووبارەشم بۆ وەرگێڕی ئازیز(کۆسار عەبدوڵڵا) بەراستی بابەتێکی پێویست و باشی هەڵبژاردووه و بەسەلیقەیەکی زۆر باشەوە کاری تیاکردووە.[2]
Read the book: ئایدیای گەورە بۆ منداڵان
Total download:
1,086 times
We kindly ask all writers, translators and publishers to inform us if they are not in agreement to have their books downloaded from Kurdipedia server.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,654 times