بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، پ.ی.د.مەهاباد کامل عەبدوڵا کراوەتە سەرۆکی زانکۆی #هەڵەبجە#.
بڕیارەکە کە ڕۆژی 26-09-2019 دەرچوە تێیدا هاتوە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 49ی لە 28-08-2019، بڕیارماندا بە دانانی بەڕێز (پ.ی.د.مەهاباد کامل عەبدوڵا) بە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە.
هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە بڕیارەکە لە ڕێکەوتی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بە بڕیاری د.یوسف گۆران، وەزیری پێشوی خوێندنی باڵا، ڕۆژی (04-07-2019)، پرۆفیسۆری یاریدەدەر تەحسین عەبدولکەریم ئەمین، لە پۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالەت لەسەر داوای خۆی بەخشراو لەبری ئەو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دانا عەبدوڵا تاهیر وەکو سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالەت دانرا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,866 times