فیلمی ئیڤان چیرۆکی ڕزگاربویەک خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەفێستیڤاڵی مینی فیلمی کاردیڤ بە دەستهێنا.
رەفیق فوئاد یار ئەحمەدی دەرهێنەری فیلمەکە، بەهۆی سەرقاڵ بوونی بەپرۆژەی نوێی فیلمسازی کە فیلمێکی درێژخایەنی فیچەری دۆکیۆمێنتارییە نەیتوانی بەشداری ئەم فێستیڤاڵە بکات، بەڵام بەخۆشحاڵیەوە لە ڕێگای پۆستەوە ئه و خەڵاتەی پێ گەیشت.
ڕەفیق ووتی. جێی خۆیەتی دەستخۆشی بکەم لەهەموو ئەندامانی بەشداربووی ئەم فیلمه و هەروەها دەستخۆشی بکەم لە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مینی فیلمی کاردیف.[1]