کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,239 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
👩 ژنان نوێنەرایەتی کێ دەکەن؟ | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ژنان نوێنەرایەتی کێ دەکەن؟


لەدەستپێکدا، بەکورتی باس لەپێکهێنانی هەرێمی کوردستان وەکو قەوارە دەکەم، لەنێویدا دروستبونی پەرلەمانی کوردستان، ئەمە دەکەمە دەروازەیەک بۆ چوونە ناو بابەتەکەم. لەوێشەوە باسی بەشداریی ژنان دەکەم لە قۆناغە جیاجیاکاندا، بەژمارە بەشداریی ژنان لەنوێنەرایەتییەکاندا دەخەینەڕو.. دواتر تیشک دەخەمە سەر لاوازی نوێنەرایەتی خواستی ڕاستەقینەی ژنان و نەبونی هێز لەهیچ کام لەدامودەزگاو دەسەڵاتی یاسادانان و جیبەچیکردندا.
سوکایەتیی و سوک سەرنجدانی ژنان، لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و نەبونی ژن لەجێگە گرنگ و پۆستە بەهێزو کاریگەرەکان، تەوەرێکی تری ئەم باسەم دەبێت. لەکۆتاییدا، ڕێگای دەربازبوونی ژنان لەم بازنە داخراوو گێژاوەدا، کە ڕێگرە لەبەردەم بەهێزبوونی بزووتنەوەیەکی ژنان، کە توانایی ئەوەی هەبێت بتوانێت گۆڕانکاریی لەژیان و دۆخی ژندا بهێنێتە دی. لەباسی هەڵبژاردن و بەشداریی ژندا، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991، دوای ئەوەی حیزبەکان لە شاخەوە هاتنە شار، دو حیزبی دەسەڵاتدار (یەکێتی و پارتی)، هەوڵیان بۆ خۆجێگیرکردن بو.
ئەم دوو هێزە سەر بە چینی بۆرژوای کوردیی بوون، دوای ئەوەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ناوچەی دژەفڕین جێگیرکرا و ناوچەکە وەکو ناوچەی ئارام دەستنیشانکرا، هەوڵی دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە، دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان و درووستبوونی هەیکەلی هەرێمی کوردستان بوو، بەناو بانگەشەی سیتەمێکی دیموکراتییان دەکرد، کە تێیدا مافەکانی مرۆڤ پارێزراو بن.
درووستبوونی پەرلەمان و دەستبردن بۆ هەڵبژاردن، بەهێزتربوونی هەستی نەتەوایەتیی دوای ساڵانێک کە خەڵکی کوردستان، تووشی نەهامەتی دەردەسەریی و ستەمێکی زۆر بووبوونەوە بەدەستی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشووی عێراق، هیوایەک بۆ ژیانێکی باشتر، ئەوکات دەستپێکی دەسەڵاتی بورژوازیی کوردی بوو، کاری جددی بۆ فەراهەمکردنی کەرەستە پێویستییەکان، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە نێودەوڵەتییەکان و درووستکردنی دەست و قاچی دەسەڵاتەکان و، دواتر بونیادنانی یەکەمین کابینەی حوکومەت و دامەزراندنی دەسەڵاتی دادوەریی، لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا… لەم بوونیادنانەوەدا، ژنان لە کوێی ئامادەکارییەکاندا بوون؟ پێگە و جێگەیان لەکوێی ئەم دەستپێکەدا بوو؟ بە گرنگی دەزانم، ڕاستەوخۆ بچمە سەر باسی پەرلەمان و هەڵبژاردن و پاڵێوراوان بەشداری ژنان لەم پڕۆسەیەدا؛ وە گرنگی بوونی ژن لەناو ئەم گۆڕانکارییەدا، سوودی چی بوو بۆ دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد؟
لێرەدا بۆ بەرچاوڕوونی باسەکە، ڕێژەی بەشداریی ژن لە 4 قۆناغی جیاوازدا، دەخەینەڕو. کە بەم ڕێژەیە بون: لەخولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا، کە ساڵی 1992 پێکهات، ژنان تەنها بە ڕێژەی ٪؜ 6 بەشدارییان پێکرا. کە بەکەمترین ڕێژە دادەنرێت، بەراورد بەخولەکانی دوو سێ و چوار. لەخولی دووهەمدا، ڕێژەکە بەرزبوویەوەبۆ ٪25دواتر لە خولی سێهەمدا بەهۆی بوونی سیستەمی کۆتاوە ڕێژەکە بەرزبوەوە بۆ ٪37، لە ساڵی 2013 دا لە خولی چوارهەم، رێژەکە هاتەخوارەوە وبۆ لە ٪31. [ ل 25، توێژینەوەی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان ساڵی 2015، کنێر عەبدوڵڵا]
هێنانی ژن، بۆ ناو پەرلەمان و پیشاندانی ڕوویەک کە ڕووی ئاوەدانی هەبێت، لەگەڵ دونیای دەرەوەدا، زیاتر بۆ خۆنمایشکڕدنی سەرانی دەسەڵاتی کوردیی بوو، تاکو لەم ڕێگەیەوە پیشانی دەرەوەی بدات، کە لەگەڵ دیموکراتی و مافی مرۆڤدا دەتوانن خۆیان بگونجێنن. هەر ئەوکات بەناچارییەوە لە خولی یەکەمی پەرلەمانەوە، دەستیپێکرد، هەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێکردووە. دیاریکردنی ژنانێکی ناو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە، بۆ ئەوەی بچنە پەرلەمان و ببنە پەرلەمانتار، نییەتی دەسەڵاتداران ڕوون بوو، لەناردنی ئەو ژنانە، لەم ڕێگەیەوە دەیانویست بۆ جوان پیشاندانی دەسەڵاتەکەیان ڕێگە بە ژنان دەدەن بچنە پەرلەمان و، ئەو ژنانەش کە دەنێردران، لە بەرپرسەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە نزیکبوون، یان ژنانێک بوون کە وەفاداربوون لە پیادەکردنی ئەجێنداکەیان، کە دوورونزیک پەیوەندی بە ژیانی ژنانی کوردستانەوە نەبوو.
هەر ئەو کاتە بەسەرەتایەکی نائامن بۆ ژنان دادەنرێت، لێشاوی کوشتنی ژنان و نەبوونی دامودەزگایەک کە بتوانێت پشتیوانی لە ژنان بکان بوونی نەبوو. دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، ئەو ڕێژە کەمەی ژنان کە لە پەرلەماندا، بوونیان هەبوو لە هیچ شوێنێکەوە نەبینران و ونبوون! تاکو دوای شەڕی ناوخۆ، کە بووبە هۆی کوژرانی هەزاران کوڕی هەژار و کەمدەرامەت، شەڕەکان وەک کەرەستەی بەرگری لە دەسەڵات و ناکۆکییەکانیانی خۆیان، هیچ کات ژن جێگەی نە لە شەڕ نە لە ئاشییاندا دیارنەبوو، بە ژنە نزیکەکانی خۆشیانەوە، کە وەک خۆیان بیریان دەکردەوە و هەڵگری هەمان پەیام بوون، پەیامێک کە تێیدا ژن لاواز و دەستەوەستان بوو.
دیدی پیاوانەی زاڵ، هیچ جێگەیەکی نەبوو بۆ ژن، ئەمە ئەوە پیشاندەدا، کە دەسەڵاتی کوردی بۆ ئەوکاتانە ژنیان پێویست نەبوو، ئەوە کاری بەشداریی ژن نییە؛ لە کاتی کێشە هەتا دانوستانەکانیاندا! لێرەدا ئەوە ڕوونە کە ژن بۆ ئەو حیزبە دەسەڵاتدارانە لاوازە و متمانە پێکراو نییە. دوای ئاشتبوونەوە و ئاگربەست و بوژانەوەی ئابووری هەرێم، دواتر ڕوخانی ڕژێمی بەعس، لە ساڵی 2003 ئەو هەموو گۆڕانکارییە سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییە، ژنان کەوتنە کوێی هاوکێشە سیاسییەکانەوە؟ لە دوای 27 ساڵ، بەشداری ژن کەم یان زۆر، هەر لەخولەکانی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکەدا و خۆ پاڵاوتنی ژنان بۆ ئەم کۆمەڵەحیزب و بزووتنەوەیە لەناو مەیدانی سیاسییدا کە ژنان بوونیان هەیە، ئەم کۆمەڵە پرسیارە، قوت دەبنەوە: ئایا ئەم بەشدارییە، چی بۆ ژنانی کوردستان کردووە؟ ئایا ژنانی پاڵێوراو و هەڵبژێردراو، توانیان چی لەو بارودۆخە خراپەی ژنانی کوردستان تێیکەوتوون بگۆڕن؟ ئایا بوونی ژنانی پاڵێوراو و پەرلەمانتاری ژن، یەکسان بووە بە ژیانێکی باشتر و شکۆمەندارتر بۆ ژنان و کچانی کوردستان؟ ئایا یاساکانی کوردستان، بە بوونی ژنانی ناو پەرلەمان توانرا یاسای یەکسان و شایستە بەم سەردەمە، کە ژنان بپارێزێت و کاری بۆ بکەن؟ ئایا گۆڕانکاری کرا، لە پڕۆگرامی خوێندن و توانیان پڕۆگرامێک جێ بخەن، کە تێیدا چیتر ژن بە پەلە دوو دانەنرێت، نەوەی نوێ لەسەر بنەمای یەکسان، پەروەردە بکرێت؟ یایا لەو کاتەوەی ژنان لە پەرلەمانن، فرەژنی زیادی کردووە یان کەمیکردووە؟ ئایا ئەمە کەم توانایی ژنان دەردەخات، یان گوێڕایەڵی و وەفادارییانە بۆ حیزنەکانیان؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی سەرەوە، پێموایە، بەئاوڕدانەوەیەکی خێرا تێدەگەین و وەڵامی درووستمان دەستدەکەوێت لە دۆخ و گوزەرانی ژن؛لە کوشتنی بە لێشاوی ژنان و کچانی هەرێمەوە تاکو زیادبوونی هاوسەرگیری پێش وەخت، زیادبوونی لەشفرۆشی و خراپی باری ئابووری ژنان و نەبوونی شوێنی ئارام و شایستە، کە شکۆی ژنی تێدا پارێزراو بێت، بوونی یاسا داڕزیوە کۆنەکان و بوونی شوێنی نافەرمی بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی ژنان و نەبوونی دەزگایەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کە جێگەیەکی ترە بۆ سوکایەتیکردن بە ژن. ئەم هەموو کێشە و لەمپەڕ و ماددەیە هەیە، کە ژنان تێیاندا سووکایەتیان پێدەکرێت؛ ئایا ژنە پاڵێوراوەکان نوێنەرایەتی کێ دەکەن؟ ئایا ژنانی ناو پەرلەمان، لە کوێوە دەتوانن ئەم شەپۆلە ڕاگرن، کە تێیدا ژنان قوربانی ژمارە یەکە. ژنانی پاڵێوراو، لە زاری خۆیانەوە، ئەوە ڕادەگەیەنن، کە تووشی گێچەڵ و ناوزڕاندن و سوکایەتیی بوون، ئەم ژنانە، نیگەرانییان پیشانداوە لەو هەموو سوکایەتییەی پێیاندەکرێت و پێیان کراوە، دەبینیین ئەم هێرشانە نەبوونەتە مانشێتی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکان و حیزبەکان کاری جددیان نەکردووە بۆ ڕاگرتنی ئەم شاڵاوانە.
لەئێستادا کە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە، دەبینین کە ژنان چۆن سوکایەتییان پێدەکرێت لەلایەن پیاوانەوە، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی تایبەتیان لێدەکرێت، ئەمە پیشاندەری ئەوەیە کە حیزبەکان نەک هەر باکیان نییە و بەڵکو ئامادەش نین، ڕێڕەوێک بدۆزرێتەوە بۆ هۆشیاری کۆمەڵگە، ئەمە جیا لەوەی خۆیان دەست دەبەن بۆ سووککردنی ژنە پاڵێوراوەکان، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە میدکانی خۆیانەوە بێت یان سێبەرەکانیان. ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو حەقیقەتەی، گەرچی حیزبەکانی لافوگەزافی ئەوە لێدەدەن، کە پەرۆشی بەشداریی ژنانن، بەڵام لە واقیعدا پێچەوانەکەی ڕاستە.
پارێزبەندی لە دیدی یەکسان و نەبوونی متمانە بە ژنان، هۆکارێکی ترە کە لەناو کۆمەڵگەشدا بە ئاسانی دەستی بۆ دەبرێت، بۆ سوکایەتی بە ژنان و لێکردنەوەی پۆستەر و پۆستکارتی ژنانی پاڵێوراو و بڵاوکردنەوەی وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سوکایەتی و توانج لێدانیان، ئەمانە دەبن بە هۆکارێک بۆ ئەوەی ژنانێکی ناو پەرلەمان کە هەندێکیان خەمیان هەیە، وادەکات دەست واڵانەبن، بۆ کارکردن لەسەر پرس و داخوازییە هەنوکەیی و سەرەکییەکانی ژنان؛ وەکو: باشکردنک ژیانی ژنان، هەلی کاری گونجاو و دایەنگەی گونجاو و کۆمەڵێک پێویستیی گرنگی تری ڕۆژانەیی ژنان. ژنانی ناو پەرلەمان، پرسی ژنیان بچوکترکردووەتەوە، زیاتر بوونەتە نوێنەری کۆمەڵێک نوخبەی ناو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەم حیزبانە ناتوانن نوێنەری ژنانێک بن کە داواکاری ڕیشەییان هەبێت و خوازیاری بزووتنەوەیەکی زیندووی ئەکتیڤن، کە بتوانێت شەڕ بۆ ژیانێکی شکۆمەند بۆ ژنان بکەن.
ئەم داوا و گۆڕانکارییەش لەناو پەرلەمانێک نایەتەدی کە وەک دیوەخانی پیاوان بێت و ژنان تێیدا زەلیل بن، بەڵکو ئەمە لەناو مەیدان و بوونی بزووتنەوەیەکی هەڵقەڵاوی داخوازییەکانی ژنان دەبێت. ئەو بزووتنەوەیەش شەڕی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و جددی بکات، بۆیە خواستی ئێمە نابێت تەنیا لەوەدا کورتبکرێتەوە کە ژنان لە پەرلەمان بن، بەڵکو نەبوونی فشار و هێزی دیاری ژنان لەناو مەیدانەکەدا ئەو کەلێنە گەورەیە درووست دەکات. بوونی ژنان لەناو حیزبی پیاوسالاردا، ئەگەر کارێکیش بکەن، ئەوا لە هەندێک خواستی زۆر سەرەتایی تێناپەڕێت، وەکو: هەمواری چەند یاسایەک و کردنەوەی سەنتەرو خانەو چەند کارێکی تر تێناپەڕن، خواستی ژن لەمانە گەورەترن، کە لە بەشدارییەکی ڕووکەشانەدا بچووک بکرێتەوە. زۆر جار دەبیستم و باس لەوە دەکریت کە لە کوردستان ژنان پیوستیان بە حزبیکێ تایبەت هەیە بۆ نێونەرایتی کردنیان وەک لەچەندین وولاتی تر دەستی بۆ براوە ؟ ئایا ئەمە دەتوانیت ڕیگایەک بیت بۆ کارکردن لەسەر پرسەکانی ژنان وڕابەرایەتی ئەم توێژە گەورەیەی کۆمەلگا بکات ؟ ئایا ئەو ژنانەی کە ئەگەر حزب پێکبهینن بەسە تەنها ژن بن یان کەسانی یەکسانی خوازی پێوستە کە پیاوانیش بگرێتەوە ؟ یان هەر لە بناغەدا ئەوە ئەوەی گرنگ نیە حزبیک هەبیت بەناوی حزبی ژنانەوە ؟ ئایا ئەم کەلینەی کە هەیە بە چی پردەکریتەوە؟ ئایا لە نەبوونی هیزیکێ یەکسانی خواز نیە کە ئەکتیڤ نیە ژنان نایناسن ؟ لێرەوە دەمەویت بەو پرسیارانە کۆتای بە باسەکە بهینم و بۆ ئیوەی خوێنەی جیبهێلم[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | چاوی خه‌ڵك

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: بەشداریکردن لە سیاسەت
👩 جۆری دۆزی ژن: ژنکوژی
👩 جۆری دۆزی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 28 2019 9:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 29 2019 1:05AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 29 2019 1:05AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 74 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ژنان نوێنەرایەتی کێ دەکەن؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهار مونزیر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574