图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,031
图片 106,618
书籍 19,280
相关文件 97,240
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ژن کێیە؟
小组: 妇女的问题 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن کێیە؟

ژن کێیە؟
کۆمەڵگەی کوردستان، وەک هەریەکێک لە کۆمەڵگەکانی تر، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، سەبارەت بەپرسی ژن، دەکەوێتە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی کە ژن تێیدا لە ئەمن و ئاسایشدا نییە. ژنبوون و دونیای ژن بەڕادەیەکی زۆر کورتکراوەتەوە بۆ جەستەی و نامووسی خێزان و پیاوی پێوە گرێدراوە. کەمترین ژن لە کاردان و کەمترین ژن بڕیاردەرن؛ چ لە خێزان چ لە ناو کۆمەڵگە، چ لە سیاسەتیشدا و چ لە شوێنی کارو..هتد. وڵاتانی وەک پاکستان و ئەفغانسان و هندستان و کۆمەڵێک لە وڵاتانی عەرەبی بە نموونە وەرگرین دەتوانین ئەوە پشت ڕاستبکەینەوە، کە ژن لە کوردستان وەک نزیک لەو وڵاتانە حسابی بۆ دەکرێت.لەژێر پەستانی ئەم پێگەیەی ژن و پیاوسالاری ئەم کۆمەڵەگانە، لەم ووڵاتانە ژن تەنانەت ئازادی لە جل پۆشینیشدا نییە. پیاوسالاری کۆمەڵگە بە ڕادەیەک ژنی خستۆتە ژێر پەستانەوە کە لە لایەکەوە ژن پاڵ پێوە ئەنێ کە خۆی سەرتاپا داپۆشێت تا ئارەزووی کۆمەڵگا ڕازی بکات نەک خۆی، لە لایەکی تریشەوە دەم و چاوی ئەکات بە ئایدانتیتی خۆی و ڕۆژ نییە پرسیار لە قەبارەو شوێنێکی دەم چاوی دروست نەکات. کۆمەڵگەی پاتریارکاڵ ژنی گوێرایەڵ و ژنی ماڵەوەی پێ قەبووڵکراوترە وەک لەژنێک کە خاوەنی بڕیار و کار و ئابووری خۆی بێت. هەر کەس ئەتوانێت ئەمانە و زۆر خاڵی لەیەکچووی تریش بدۆزینەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لە سەرەوە ناوم هێناون. ئەم نموونانەم بۆ ئەوە هێنایەوە تاکو تێشک بخەمە سەر ئەوەی کە کۆمەڵگا پاتریارکاڵەکان بە کوردستانێشەوە ژن لە وێنیەکا کورت ئەکاتەوە کە پیاوسالاری بۆی دروست کردوە و ئەمەش ژن و ئینێرژی ژنی لە بنیادنان و گەشەکردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوخواز بە ڕادەیەکی یەکجار زۆر پەراوێزکردوە و هەلی بەشداریی لە گەشەکردن و بنیادنانی و بەهای ژن لە کوردستان و ئەو وڵاتانەش دەبەسترێتەوە بە پێناسە کۆنەخوازییەکانەوە کە کۆمەڵگەی پاتریارکاڵ بۆی داتاشیوون. ئەمە هۆکاری سەرەکییە بۆ بەستنەوەی ژنە بە کار ماڵەوە دینیایەکی یەکجار بچوکتر لەوەی کە توانای داهێنەرانەی ژن ئەتوانێت بنایتی بنێت. هەر ئەم وێنە نا دادوەرەی پیاوسالاری ئەم کۆمەلگەیانە بۆ ژنی دروست کردوە هۆکاری دیارترین و زەقترین و نامرۆڤانەترین دیاردەی ئەم کۆمەلگەیەی ئێمە کە کوشتن و خۆسوتاندن وهەژاری ئابووری ژنە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم لە سالێ 2015، 55 ژن کوژراوە، لە ساڵی 2016، 46 ژن کوژراوە، لە سااڵی 2017، 50 ژن کوژاروە وە لە سالێ 2018 دا تا نووسینی ئەم ڕاپۆرتە ئاماری کۆتایی ساڵ بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام تەنها شاری #سلێمانی# لە سالێ 2018 دا 13 ژن کوژراوە، بەپێ ئاماری ڕیکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان ئامارە فەرمیەکانی حکومەت جیاوازی هەیە لەو ئاماری ڕێکخراوی ناوبراو، واتە بە پەشت بەستن بە ئاماری تر ژمارەی کوشتنەکان زیاترن. چەندین دۆسیەی خۆکوژی هەیە بەداواداچوونی بۆ ناکریت تاکۆ هۆکار بدۆزرێتەوە، بەداخەوە هەر ئەوەندە دەزانین لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانو میدیاکان گوێبیست دەبیت کە ژنیک خۆی کوشتوە یان خۆی سوتاندەوە..
ئایا ئەو ژنانەی کە نامرۆڤانە دەکوژرێن بێجگە لە بەهانەی نامووس چ بەهانەیەکی تر هەیە بۆ کوشتنیان؟ ئەگەر ڕاستتر بلێین کوشتنی نامووس کوشتنێکە وەک کوشتنی ئاسایی نییە، واتە پەیوەندی بە هیچ بابەتێکی یاسایی و تەنانەت مۆرڵیشە وە نییە جگە لە وێنایە نەبێت کە دونیا، خەون و ژیانی ژن لە جەستەیا کورت ئەکاتەوە و خاوەنداری ئەم جەستەیەش لە خودی ژن خۆی ئەستێنێت و ئەیدات بە پیاو و وە دەیان بەربەستی کۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ ژن دروست ئەکات کە توانای بڕیاری لێ ئەستێنێتەوە و زۆر جار مەحکومی ئەکات کە لە دۆزەخێکدا بژی کە کۆتاییەکەی بۆ نابینرێت. ئەمەیە کە کوشتنی نامووسی ئەخوڵقێنیت لەم کۆمەڵگایەی ئیمەدا. ئەم جۆرە لە تاوان و کوشتن لە بەرامبەر ژندا جیاوازە لە تاوان و کوشتنەکانی تری ژن لە کۆمەڵگاکانی تردا، بە کورتی کوشتن هەر کوشتن نیە.
من پێموایە هەندێکجار بە چالاکوانان و میدیاکانیشەوە دەکەوینە هەڵەوە لە مامەڵەکردن لە گەڵ ئەم تاوانانە. نموونەیەکی زۆر دیار کوشتنی سنور کە نموونەیەکی دیاری تاوانی کوشتنی ناموسیە کە تاکۆ ئێستا بکوژ نەک دەستگیر نەکرا، بەڵکۆ بە پێ زانیاری ڕیکخراوەکان بکوژ ئازادانە دەسوڕێتەوە. بکوژ لەبەر دەم دوو چالاکوانی ژناندا پێش کوشتنەکە باسی لەوە کردەوە لە ژیر ئەرزدا بیت دەیدۆزیتەوە و دەیکوژیت.
ئەگەر حاڵەتێکی دیاری تری ئەم کۆتایانە باس بکەین کە هیچ پەیوەندی بە ناموسەوە نەبوو، کارەساتی سوتانی سێوان و مناڵەکانی بوو. ئەم کارەساتە زۆر کاریگەری لەسەر خەلک دانا، ڕاستە کارەساتەکە زۆر جەرگ بڕو تارژیدیا بوو بەڵام، پەیوەندی بە وێنای ژن لە ناو کایەی نامووسدا نە بوو، ئەمەش یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە کۆمەڵگەی کوردستان بە گشتی زۆر بەداخ بوون بۆ ئەو کارەساتە.، بەلام لیرەدا یەک پرسیار گرنگە کە لە خۆمانی بکەین: ئەگەر دۆسیەی سێوان پەیوەندی بە ناموسەوە هەبوایە و مندالەکانی لەو کارەساتەکەدا گیانیان لەدەست نەدایە ئایا ئەو هەستیاریەی خێزان، کۆمەڵگە و میدیاکان وەک ئێستا دەبوو؟
لێرەدا زۆر دروستە بلێن کە بەداخەوە کۆمەلگەی کوردستان دونیای ژن لە جەستەیا کورت ئەکاتەوە و ئەم جەستەیەش ەوە گرێدەدات، عەقڵ و کەسایەتی و خەونی ژن هیچ گرنگی نامینیت. ئەم وێنایەی ژن وا ئەکات کە بە شێوەیەکی گشتی ژنی کورد ژنێکی سەربەخۆ نییە، ژنیکە کە ملکەچە و بیت لەسەر پێ خۆی نا توانێت بە ئاسانی ڕاوەستێت، ژنێکە کە بڕیارە گرنگەکانی ژیانی و خەونەکانی لە دەست خۆیدە ننییە. ئیمە بە هۆی کاری مەیدانی ڕۆژانەمانەوە لە سەرژن نمموونەی زۆرمان لەبەر دەستدایە کە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە لەم کۆمەلگایەدا ژنان چی دەچیژن چەند گیرۆدەی پێانسەیەکن کە کۆمەڵگا بۆی داناون. ئەم وێنایەی ژن هەر ژنی نەکردوە بە قوربانی بەڵکوو کۆمەڵگاشی بێبەش کردوە لە توانای داهێەنەرانی ژن لە بردنە پێشەوەی کۆمەڵگای کوردی و تەنانەت لە بردنە پێشەوەی ئەم هەرێمە وەک هەرێمیک زیاتر جیگەی دەستی ژن بەشداری ژنی پێوە دیار بیت. بڕیارو بریاردانی ژنی پێوە دیار بیت ئەوەی هەیە بە ڕیژەیەکی زۆر کەم و کەم کاریگەر هەیە.
با بپرسین ژن کێیە؟ بۆ ژن وا ژیان دەکات؟
ئایا ئەگەری کەمکردنەوەی دەسەڵاتی پیاوسالاری و زیادکردنی یەکسانی تا کوێ بە کارێکی مومکین دادەنرێت؟ بۆ ژن ژنە بەو پێناسەیەی لەسەرەوە باسم کرد ؟ سیمۆن دی بۆڤوار-ژنە نووسەرو فەیلەسوفی فەڕەنسی- لە کتێبەکە ناسراوەکەیدا بە ناوی (ڕەگەزی دووهەمەوە)، جەخت لەوە دەکاتەوە ”کە ئێمە خۆمان بێ ڕەگەزی کۆمەڵایەتی لە دایک دەبین، ئەوە کۆمەڵگەیە ئێمە دەستنیشان دەکات نەک خۆمان، کە لە ئەزەلەوە بە ژنی یان بە پیاوی لەدایک ببین بەپێ ئەو وێنایەی کە کۆمەڵگە بۆ ئەم دو ڕەگەزەی ئەکات.” من باوەڕم بەم وتەیە هەیە، کە ئێمە دایک و باوکیشمان بە تەنیا ناتوانن ئێمە بکەن بە ژن یان پیاو، بەڵکو ئەوە کۆمەڵگەیە، کاریگەریی لەسەر دایک و باوکیشمان دادەنێت کە ژنین بە پێی پێناسەی کۆمەڵگە یان پیاوین. ژن بوونمان، لە سەرەتاوە واتە لە لەدایک بوونمانەوە دەست پێدەکات، دواتر ئیتر ئەوە سیستمی ماڵ و دایک و باوک-ە وەک بەشێک لە کۆمەڵگە گەورەکە، بڕیار لەسەر ئێمە و پەیوەندییەکانمان دەدات. ئەمە بەشێکی گرنگە ئێمە لە کام خێزان و کۆمەڵگەدا گەورە دەبین و ماف و ئەرکەکانمان کامانەن؟
ئەگەرئێمە لە خێزانێکی دەوڵەمەند گەورە بین، بە دڵنیاییەوە ژیان و مەوقعییەتی ئێمە جیاواز دەبێت. لێرەدا ئابووریی ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێرێت، کاری ناو ماڵ بوونی ژن لە ناو ماڵ و باوک لە دەرەوە و کاری دەرەوە بۆ باوک و کاری ماڵەوە زۆر گرنگی پیدەدریت تاکو ئەو کەسە بەهێزە کە پیاوە لە دەرەوە بتوانیت بەرهەم هێن بێت. تەنانەت کاتیک باسەکە دێتە سەر نامووس ئەوا ژن جیادەکرێتەوە لەوەی کە ژنێکی دەوڵەمەندە یان هەژار، هەرچەندە نموونەی دیار هەن لە کوردستان، کە ژنی دەوڵەمەند کوژراوە بە بیانوی ناموسەوە بەلام زۆربەی ئەو دۆسێیانەی تاکو ئێستا من کارم لەسەر کردوون زۆرینەیان لە خێزانە هەژار و مام ناوەندەکانن. ئەمەش ئەوە نیشان ئەدات کاتێک ژن جێگە و ڕێگەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لاواز بێت ئەوا بونیادێکی ئاسانترە بۆ کوشتن وە ڕەنگە هەژاری ڕێگەی لە گەشەکردنی کۆمەڵایەتی ئەو پێاوانە گرتبێت کە دەستیان ئەچێتە گیانی کچەکانی خۆیان یان جەرگ و ئازیزیی خۆیان. شێوەی ئەو باوکەم بیر ناچیت کە لە قەفەزی دادگا دا بە ڕەنگی پەڕیوەوە وەستابوو دادوەر باسی لە کوشتنی کچەکەی دەکرت، ئایا بۆ دەبیت باوکێک دەستی بچێتە گیانی جەرگی خۆی ئەگەر هۆکاری زۆر بەهیزی کۆمەڵگا نەبیت، ئەو باوکەی من لیرەدا باسی دەکەم شکم نیە لەوەی کە کەسانی تر هانیانداوە بۆ ئەنجام دانی ئەو تاوانە، واتە بە تەنها باوکەکان نین تاوان دەکەن، ئەوە ئەو کۆمەڵگەیە یە بە ڕاستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ هانی باوکەکان یان براکان دەدات کە کچەکانیان یان خوشکەکانیان بکوژن، ئەگەر کورتکردنەوەی وێنەی ژن نە بێت بۆ نامووسی خێزان، چ لۆژیکێکی عەقڵ قبووڵی ئەکات کە باوک کچی خۆی یان برا خوشکی خۆی بکوژێت. لە ڕاستیدا کارکردن لەسەر دۆسیەکانی کوشتن زۆر قورس و ئازار بەخشن. ئەگەر ئەم وێنایەی کۆمەڵگا بۆ دوونیای ژن و ژنبوون نەگۆڕێت ئەوە ئەم کارەساتە بەردەوام دەبێت و هەر کاتێک بیت دەکریت ژنێک خەڵتانی خۆین بکات.
بۆ چوونە پێشەوە لە مەسەلەی ژندا، پێوستمان بە توێژینەوەی مەیدانی و زانستی هەیە کە ئەبێت لە کوردستان ئەنجام بدرێت. وە کاری پێبکریت. گۆمان لەوەدا نیە ژنان لە سەرتاسەری دونیادا، کاری ناو ماڵ ڕێگری لێدەکات، لە گەشە و بەشداریی و بەڕێوبردن و ئابوریی و هەموو لایەنە گرنگەکانی ژیان. بۆیە ژن لێرەدا هەمان هەلی وەک پیاو بۆ ناڕەخسێت کە مێشکی سەرقاڵی هەموو ئەو ئەرکانەن کە بێ پارە بەسەر ژندا کەسیستمی سەرمایەداری دەیسەپێنیت. گەشە و ڕوئیای فراوان لە کاری ناوماڵەوە بەرهەم ناهێنرێت، بەڵکو تا ئەو کاتەی ژن تەنها کاری ناو ماڵ بکات لە هەر کوێ و هەر زەمەنێکدا بێت، توانای سنووردار دەبێت، نە هەلی بەڕێوبردنی بۆ دەڕەخسێت نە بوونی وەک کەسایەتی لە ناو کۆمەلگەدا وەک کەسێکی گرنگ و خاوەن پێگە ئەژمار دەکرێت. لێرەدا پێناسەی ئەم ژنە لەگەڵ ژنێکی تر دا جیاوازە. واتە ئەمە پێناسەی ژنێکە کە وابەستە دەبێت بە نێرینەیەکەوە؛ کە هەرچییەکی بێت ئیتر هاوسەر بێت، برا یان باوک بێت، پیاو بە هۆکاری ئەوەی کە خاوەنی ئابوورییە لە دونیا دا، ئاواش خاوەنی پێگەی بەهێزە. لە کۆمەڵگە و سیاسەت و هەموو مەیدانەکاندا هەر خاوەن هێز دەبێت.
ئەگەر ئێمە باسی هەرێم بکەین، بە تازەترین ئاماری ساڵی 2019 ئەوە پیشاندەدات کە ژنان تەنیا لە ٪14 یان، کاردەکەن. ئیتر بە هەموو کارەکانەوە، لەفەرمانبەرێکەوە تاکو ژنیکی کرێکار، هەروەها ژنی وەبەرهێن لە کوردستاندا تەنیا لە ٪1 پێکدێنێت. لێرەدا زیاتر باس لە ژنانی کوردستان دەکەم، باسی وڵاتانی پێشکەوتوو ناکەم؛ کە ژن و بزووتنەوەی ژنان کۆمەڵێک ڕێگرییان وەلاوە ناوە و هەندێک لە مافە یاسایی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان بەدەستەوەیە کە بەهێزی کردوون. ئێمە باس لێرە دەکەین، کە تا ئیستا ژن بۆی نییە باس لە زۆرێک لە مافەکانی بکات. ئێمە پێناسەی ژنانێکمان دەوێت کە تا ئێستا لێدان دەخوات، لەسەر چوونە دەرەوە، ژنانێک باسدەکەین لە دوو دڵیدا ژیان بەسەر دەبەن، لەبەر ئەوەی لە خەمی کۆمەڵگەیەکی بێ ڕەحم دایە پێ بلێت بەد ڕەوشت! ئەگەر داوای کۆمەلێک مافی ئینسانی خۆی بکات.. هەر لەوێوەیە کە پێم وایە پێناسەی ژنی زەلیل بەدەست کۆمەڵگەیەکی بێ ڕەحمەوە دەکەین، کە پیاو سالاری پیاوی لێکردووین بە توندووتیژ و ژنیش بە میهرەبان. زەرەری ژن لەوەدایە کە سیفەتی دڵسۆزی بەسەردا بسەپێنرێت و سوود لەو مەوقعییەتە لاوازەی بگیرێت. باس لە کۆمەلگەیەک دەکەین، پێی شەرمە پێناسەی منداڵ ئەگەر بەناوی دایکەوە بێت، نەنگییە و ئەو هەوییەتە دەداتە دایک و منداڵ. هەرچەندە ئێستاو لەمێژووشدا کۆمەلێک پیاو هەن بە ناوی دایکیانەوە ە بانگکراون بە هەر هۆکارێک بێت و ڕیزیان لێگیراوە. کە ئەمەش لە ناو کلتوری ئەم وولاتەدا جێکەوتووبوە بەلام، بە فەرمی تاکۆ ئێستا دایک لەو مافە بێبەریە.
یاسایەک بەرەو ڕووی ژن دەوەستێتەوە نەک هەر مافی یەکسان ناکات بەڵکو ڕۆژانە ئیهانەی پێدەکات بە فەرمی لە ناو یاسادا، بەپێی ماددەی (20) لە یاسای ڕەگەزنامە بە ڕاشکاوی ئەم جیاکارییە دانراوە کە باوک نەسب یاخود دیاری دەکات، یان ناوی باوکێکی وەهمی دەنووسن کە لەسەر ئەرز بوونی نیە !
پرسیاریکێ تر ئەوەیە بۆ ئەم هەموو جیاکاریە نوسراو و نەنوسراوە هەیە بزووتنەوەی ژنان لە کوردستان لە کوێ ئەم هەموو نایەکسانی و بە کەم دانانەی ژن وەستاوە، بۆ نایەتە سەرخەت و ناچێتە سەر کارە سەرەکییەکەی خۆی کە بەهیز بوونی ژنە، و ڕێکخستنی ژنانی ناڕازییە بەو هەموو ستەمە بەردەوامەی لەم هەرێمە ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە، کاری بزووتنەوەی ژنان هۆشیاری و ئازابوونی ژنە بەرامبەر بەو هەموو سوکایەتییەی دەکرێت و کچانی منداڵ لە زمانی کۆنەپاریزانەوە دەکرێت بە (9) ساڵی بدرێت بە شوو یان بە ناوی شووەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر منداڵانی ئەم هەرێمە.
من پێموایە ئەگەری بەهێزبوونی بزوتنەوەی ژنان، هەمیشە کارێکی کردەیی(عەمەلی)یە. باوەڕم وایە هەر ئەوەی دەنگ لەسەر ئەم توندوتیژییە فەرمیانە هەیە، مانای وایە تروسکای هەیە بۆ گەشانەوەی بزوتنەوەی ژنان لە کوردستان.
ئەگەری ڕزگاریی ژنان، بە ژن و پیاوەوەیە. کە بە تاکە ڕیگەی دادەنیم واتە جددی بوون و هاتنە مەیدان و ئیشکردنە بۆ جێخستنی یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، ئیتر ئەو کاتە هیچ کەس و هیچ مەلا و هیچ بە ناو دکتۆرێک ناتوانێت بانگی گاڵتەجاڕی بدات، ئیتر ئەو کات حکومەت و پەرلەمان بۆیان نابێت ئەوا بێدەربەستبن لەو کوشتن و سوکایاتەیانەی بە ژن دەکریێت، بێ دەنگ بوون و بێدەربەستبوونی ئەوان، کۆمەلگای وا لێکردنوە زۆر بە ئاسانی ژن بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکریت. ژن بیتە مەیدان گۆڕانکاری دروست دەکات. ناڕازی دەبیت بەو بەشەی بۆی داناتوە لەگەل لەدایک بوونەوە تا مردنی، ژن ئازا بیت شەڕی پیاوسالاران دەکات و ناهێلێت و ڕیگە نادات هاوڕەگەزەکانی بە پێانسەی دەرەجەی دوو ڕازی بن. بە فرەژنی و بە منداڵ بو شودان ڕازی بن. ئەمانەن عەیبەکانی کۆمەڵگای ئیمە کە بەرەو دواتر دەڕۆین ئەگەر ئەم بێدەنگیە درێژە بکێشیت، کێشەیەکی زەقیتر لەم کۆمەڵگەیە بە کالاکردنی ژنان و سەرقاڵ بوونی ژنانە بە دوای حەزەکانی پیاوانەوە لە کۆمەلگایەکی پیاو سالاردا.
بەڵێ من پیموایە ! دەکرێت ژن ببێتە خاوەنی پێانسەیەکی مرۆڤانە تر و شایستە تر هەر ئەمڕۆ لەم هەرێمە، بەلێ باسەکەم ئەوەیە کە هەر ئێستا ئەگەری ئەوە هەیە ژنان باشتر بژینو بەهرەمەند بن لەو پیانسەیەی کە ئیمە لەخەمیداین، وە بەهرەمەند بن لە بوونی کەسایەتی بەهێزی خۆیان بە بەهیز بوونی بزوتنەوەی ژنان و پێگەیانندی ژنانی ئازا و ناڕازی.
سەرچاوەکان :
- بانکی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پلاندانان(ژن و کار) ئاماری ئەمساڵ
- بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی (ئامارەکان)
- ڕۆژنامەی فەرمی کۆماری عێراق / 2016 / ژمارە 4396.[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,998
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | چاوی خه‌ڵك
挂钩项目: 2
No specified T3 54: No specified T4 1051
No specified T3 54: No specified T4 1042
No specified T3 54: No specified T4 1041
No specified T3 54: No specified T4 1040
No specified T3 54: No specified T4 1038
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 28-09-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-09-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):29-09-2019
URL
此产品已被浏览1,998
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,031
图片 106,618
书籍 19,280
相关文件 97,240
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!