دادگایەکی ئانکەرە ڕۆژی هەینی دۆسێیەکی نوێی دژ بە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەلداغ لەسەر ڕووداوەکانی کۆبانی کردەوە و لەو دۆسێیەشدا بڕیاری زیندانیان دەرکرا.
پارێزەرانی دمیرتاش ڕۆژی هەینی سەردانی دادگا و زیندانیان کرد. ڕەمەزان دمیر یەکێک لە پارێزەرەکان هەواڵی بڕیارەکەی دادگای ئانکەرەی پشتڕاست کردەوە. چاوەڕوان دەکرا کە دمیرتاش ئازاد بکرێت پاش ئەوەی دادگایەک لە تورکیا بڕیاری ئازادکردنی دابوو.
هاوسەرۆکی #هەدەپە# سێزای تەمەللی ڕۆژی شەممە بڕیارە نوێیەکەی دادگای ئانکەرەی بە هەنگاوێکی سیاسی لەقەڵەم دا[1].