Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
مارف خەزنەدار
✌️ شەهیدان
ڕێبەر فەیزوڵلا
✌️ شەهیدان
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
✌️ شەهیدان
کامەران عەباس شەرعی
👩 چیرۆکی ڕزگار بوونی ئیمان عەبدوڵڵا | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

چیرۆکی ڕزگار بوونی ئیمان عەبدوڵڵا
ئیمان عەبدوڵا، کچە ئێزدییەکی رزگاربووی دەستی داعشە، چیرۆکی ڕزگاربوون و ژیانی لە ناو داعش دەگێرێتەوە: لە کاتژمێری سێی بەرەبەیانی رۆژی 03-08-2014 دەنگی فیشەکەکانی چەکدارانی داعشمان بیست، زانیمان کە هاتوونەتە شەنگالەوە، بۆیە لە گوندی تل قەسەب بەره و چیای شەنگال هەڵاتین.
لەبیرمە تا کاتژمێر 11:30 نیوەڕۆ لە ناو سەنتەری شەنگالدا ماینەوە و دواتر رێگەی چیامان گرت، لە لۆفەکانی چیای شەنگال دەستگیرکراین، بە ئێمەیان وت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆتان هیچ کێشەیەکتان نیە و چی دەکەن له و چیایەدا.
ئیمان و خێزانەکەی بە رێگەوە چییان بینی؟
دوای دەستگیرکردنمان لە لۆفەکانی چیای شەنگال، ژن و مێرد لەیەک جیاکرانەوە و هێنایاننە ناو شەنگال، بە رێگەوە گەنجێکمان بینی سەربڕدرابوو سەری لە ژێر قاچەکانی دانرابوو کەمێکی تر رۆیشتین کەسێکیتر بە فیشەک کوژرا بوو خوێن لە گوێچکەکانی دەهات، ئه و دیمەنانە زۆر ترساندیانین، چونکە لە هەموو ژیانمدا شتێکی وام نەبینیبوو، بیرمان لە باوک و براکانمان دەکردەوە.
تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەبێ خواردن و ئاو لەناو فەرمانگەی باری شارستانی شەنگال ماینەوە، چەکدارانی داعش هاتن جارێکی تر لەیەکیان جیاکردینەوە و وتیان کچ و ژن دەبەین، لەوکاتەدا برایەکی بچووکم هەبوو کردمە سەر ملی خۆم و پێموتن من خێزاندارم و ئەوە کوڕی خۆمە، بۆ ئەوەی دوورم نەکەنەوە لە دایک و براکانم، وتیان کێشە نیە کوڕەکەت لەگەڵ خۆت بێنە، دایکیشم رێگەی نەدا براکەم ببەم، لەلای ئه و دامنا و لەگەڵ نزیکەی 500 کچی دیکە بردیانینە هۆڵی گالاکسی لە شاری موسڵ.
دوای هەفتەیەک مانەوە لە هۆڵی گالاکسی لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بووین، چونکە ژمارەیەکی زۆری ئه و کچانەی رفێندرابوون له و هۆڵەدا بوون، رۆژانە چەکدارانی داعش و ئەمیرەکانیان دەهاتن و دەیان وت موسڵمان ببن، دواتر لەگەڵ هەندێک کچیتر بردیانینە هۆڵێکی دیکە دوای پێنج رۆژ لە بیرمە هاوڕێیەکمان هەبوو عەرەبی باش دەزانی هەر زانیارییەک هەبووایە ئاگاداری دەکردینەوە.
چەکدارانی داعش هاتنە ناو هۆڵەکە و وتیان هەر کەسێک شتێکی پێ بێت دایبنێت، نەمانزانی چیان وت، کاتێک ئەوان رویشتن ئه و کچە وتی هەر شتێک لای ئێوە بێت وەکو زێڕ و مۆبایل دایبنێن یان بیشارنەوە ئەگەر ئەوان هاتن پشکنینی هەمووتان دەکەن، هەر کەسێک ئەو کەرەستانەی پێ بێت دەیکوژن.
وێنەیەکی باوکی لە ناو جانتاکەی بوو
جانتایەکی بچووکم پێ بوو رەگەزنامە و هەندێک وێنەی باوکمی تیادا بوو، باوکم پۆلیس بوو لە ناحیەی سنونێ، من و هاوڕێیەکم چووینە توالێت هەموو وێنە و رەگەزنامەکەی باوکیشم پارچە پارچە کرد و فڕێمدان، وتم ئەوانیتر رەگەزنامەی براو خۆشکەکانمن ئەگەر ئەوان بشبینن پێموایە کێشەمان بۆ دروست نابێت، من و 14 کچ بەردەوام پێکەوە بووین کاتێک چەکدارانی داعش هاتن بۆ ئەوەی پشکنینی ئێمە بکەن، لەوکاتەدا وێنەیەکی باوکم لە جانتاکەدا مابوو نەمبینیبوو، ئەوانیش لێیاندام و ئەشکەنجەی زۆرم بینی و زانییان باوکم پۆلیس بووە.
دوای پشکنین هاوڕێیەکی تریشم مۆبایلی پێ بوو، پێکەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەبێ ئاو و خواردن کراینە ژوورێکەوە و نەمانزانی شەوە یان رۆژ، حەمامێک له و ژوورەدا بوو ئاوی حەمامەکەیان گرتبووەوە بۆ ئەوەی ئاو نەخۆینەوە، دوای سێ رۆژ هێنامیانە لای هاوڕێکانم، بەڵام ئه و کچەی لەگەڵمدا بوو بێسەروشوێن بوو تائێستا هیچ لەبارەی ئه و کچەوە نازانم و نەمبینیوەتەوە.
دوای چەند رۆژێک بردیانینە ماڵی هاووڵاتییەکی مەسیحی و دواتر هاتن وتیان دەتان بەینە سوریا و نزیکەی 250 کچ جیاکرانەوە و بردیاننە سوریا، سێ جار بەمنیان وت هەستە دەتبەینە سوریا لە شوێنی خۆم مامەوە و بەشێوەیەک خۆمم پێشانی ئەوان دەدا بەدڵی ئەوان نەبووم، بۆیە منیان نەبرد و لە شاری موسڵ ماینەوە و دواتر بردیانینە گوندی کوجۆ لە شەنگال.
هاوڕێیەکی ئیمان چی کرد؟
شەوێک لە کۆجۆ ماینەوە و وتیان ئەمیرەکانمان دێن هەر کچێک بەدڵی ئەوان بێت بۆ خۆیانی دەبەن، کچێکی ئێزدی بەناوی (جیلان) لەگەڵماندا بوو کاتێک ئه و قسەیەی بیست کە ئەمیرەکانی داعش دێن، ئه و رۆیشتە حەمام و ماوەیەک چاوەڕێ بووین نەگەڕایەوە، نزیکەی دوو کاتژمێر لە حەمامەکەدا بوو، لە دەرگای حەمامەکەمان دا و بانگمان کرد وەڵامی نەبوو، خۆم و خوشکەکەی چووینە لای پاسەوانی دەرگاکە پێمان وت شتێکی واهەیە هاوڕێیەکمان چووەتە حەمام و نەگەڕاوەتەوە.
دوو چەکداری داعش هاتن و دەرگای حەمامەکەیان شکاند و بینیمان جەیلان لە ناو حەمامەکەدایە و خوێنمان لە سەر دەستی بینی و دەسماڵەکەیشی لە ناوەڕاستی حەمامەکەدا هەڵواسیبوو، نەمانزانی چۆن و بە چی شێوەیەک گیانی لە دەستدا بوو، چەکدارانی داعش وتیان ئه و کەسانەی خۆیان دەکوژن تەرمەکەی ناشارنەوە، لەناو بەتانییەک دایاننا و بردیان.
بە تیروپشک ناوم بۆ چەکدارێک دەرچوو
دواتر لە گوندی کۆجۆ بردیانینە بەعاج و ئەوان بەردەوام دەهاتن کچ و ژنیان بۆ خۆیان دەبرد، دوای هەفتەیەک جارێکی دیکە بردیانینە شەنگال و من و نۆ کچیتر لەگوندی تل عزێر لە خانوویەکدا بووین، دوای سێ رۆژ ناونووسکراین و بە تیروپشک ناوی من و سێ کچیتر بۆ سێ چەکداری داعش دەرچووین و بردیانینە شاری موسڵ.
ئه و چەکدارەی منیان بردە لای، ناوی جەعفەر موسڵی ناسراو بە (ئەبو کەرەم) بوو تەمەنی 40 ساڵ بوو، بردمیە لای خێزانەکەی کە دوو منداڵیشی هەبوو، دوای پێنج رۆژ دایکی ئه و چەکدارە بەمنی وت ئەگەر قبوڵ بکەی لە سەر شەریعەت تۆ لە کوڕەکەمان مارە دەکەین، منیش گریام و پێموت هیچ زانیارییەکم لە سەر خوشک و براکانم نازانم و راستە ئێستا موسڵمانم بەڵام نەمبینیوە هیچ کچێک بە بێ ئیرادەی دایک و باوکی خۆی شوو بکات لە بەر ئەوە ناتوانم شووی پێ بکەم، دواتر هیچیان بەمن نەوت.
چەکدارێک ئیمان و هاوڕێیەکی بۆ خۆی کڕی
دوای چەند رۆژێک منیان بردە دادگای موسڵ و وتیان ئەگەر شوو بە کوڕەکەمان نەکەیت دەتفرۆشین و هەندێک پارەمان دەستدەکەوێت، بینیم چەکدارێکی داعش بەناوی (کەرەم موسڵی) هات من و خوشکەکەی جیلانی بە دوو هەزار دۆلار بۆ خۆی کڕی و بردینیە ناو خێزانەکەی، دواتر ژنەکەی به و چەکدارەی وت ئەگەر دەست لەم دوو کچە بەرنەدەی خۆم منداڵەکانت بەجێت دێڵین و دەڕۆین، جارێکی دیکە بردیانینە ناو حەوشەی دادگا و وتی دەتان فرۆشم، لە بیرمە له و کاتە دانیشتم و گریام بە دەیان کچیشم لەوێ بینی، پزیشکێکی داعش بەناوی حەمەد موسڵی ناسراو بە (ئەبو ئەحمەد) هاتە لام و وتی ئێزدیت؟ وتم بەڵێ، وتی موسڵمان بوویت؟ وتم بەڵێ موسڵمانم بەڵام ئێوە متمانە بەئێمە ناکەن، وتی ئەگەر موسڵمان ببی و قورئان بخوێنی دەتبەمە ماڵی خۆم.
لەماوەی 34 رۆژدا 101 لاپەڕەی قورئانم لەبەرکرد
ئه و پزیشکەی داعش بەمنی وت دەتکڕم، بەڵام دادوەر چی بەتۆ وت پێی بڵێ بەڵێ وتم باشە، کاتێک دادوەر ناو منی خوێنەوە و بانگی کردم، چوومە لای بەمنی وت، بەئیرادەی خۆت دەچیتە لای ئەم کەسە؟ منیش پێموت بەڵێ، وتی دڵت لەسەری هەیە؟ وتم بەڵێ، دواتر گرێبەستی هاوسەرگیرییان بۆ دروستکردین کە من موڵکی ئه و پزیشکەم، دواتر منی کڕی کە سێیەم جار بوو کڕین و فرۆشتن بەمنەوە بکەن، منی بردە ماڵی خۆی و بە رێگەوە بەمنی وت هیچم لە سەر تۆ نیە، تەنیا دەمەوێت 101 لاپەرەی قۆرئان بخوێنی و لەبەری بکەیت.
مەرجی پزیشکەکەی جێبەجێکرد
ئه و پزیشکەی داعش بەمنی وت، ئەگەر تا چوار رۆژ بۆ 10 ساڵیتر ئه و سەد و یەک لاپەرەی قورئانە لەبەر نەکەیت هەر لەماڵی مندا دەبیت، بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ تا دوو رۆژیتر لە بەری بکەیت پەیمان بێت بتگەیەنمەوە بە خێزانەکەت، منیش پێموت ئامادەم لەبەری بکەم، دوای مانگێک و چوار رۆژ واتە 34 رۆژ توانیم ئه و 101 لاپەڕەیە لەبەر بکەم و رۆژێک خۆی قورئانەکەی هەڵگرت و لەبەرامبەرمدا وەستا و پرسیاری لەمن کرد، هەر ئایەتێکی بخوێندایە دەیوت تەواوی بکە منیش وەڵامی هەموو پرسیار و ئه و ئایەتانەم دایەوە و تەواوم دەکرد، دواتر پرسیاری خێزانەکەمی کرد لە تەلەعفەر و دواتر ئەوانی بینی و وێنەی منی بۆ ناردن و هی ئەوانیشی بۆ من هێنا، بردمیە دادگای موسڵ و وتی ئەمە موسڵمانێکی ئازادە دەتوانێت بچێتە لای خێزانەکەی و دواتر گەیاندمیە لای خێزانەکەم لە گوندی کەسر میحراب لە تەلەعفەر.
دوای ماوەیەک لەلای خێزانەکەم مامەوە و رۆژێک چەکدارانی داعش هاتن وتیان هەر کەسێک بتوانێت ئیش بکات و مەڕ و ماڵات بەخێو بکات رێگەی پێدەدەین، له و کاتەدا برا بچوکەکەم لەگەڵ چەند کەسێکی تری هاوتەمەنی بردیاننە شوێنێک و پێیان وتن فێری شەڕکردن و مەشقی سەربازیتان دەکەین، دوای سێ رۆژ گەڕانەوە باوکیشم وتی دەچینە گوندێک کاری شوانی دەکەین بۆ ئەوەی واز لە براکانت بێنن، خۆمان لەگەڵ خێزانی مامم نزیکەی 30 کەس بووین.
کە گەیشتینە ئه و گوندە پێنج مانگ مەڕوماڵاتمان بەخێو دەکرد، لەوماوەیەدا لە خانویەکدا بووین هەر چەکدارێک بهاتایە لای خێزان و کەسوکارم نەیدەزانی من لەوێم، جارێک چەکدارانی داعش هاتن وتیان ناوی ئه و کچانەمان پێ بدەن کە پێشتر ئازادکراون، زانیمان بۆ خۆیانی دەبەن، پێشتر وێنەی منیان نەبینیبوو خۆم دەشاردەوە بەس ناوی منیان دەزانی، باوک و دایکم خوشکێکی منیان پیشاندان و پێیان وتن ئەوە ئیمانە نەخۆشییەکی هەیە و منداڵیشە به و شێوەیە باوەڕیان بۆ دروستکرد و ئەوانیش رۆیشتن نە من و نە خوشکەکەمیان نەبرد.
رۆژانە له و گوندە شوانیم دەکرد، لە بەیانیەوە تا ئێوارە چاودێری مەڕوماڵاتم دەکرد، دواتر دەگەڕاینەوە، ئه و ئیشە پێنج مانگی خایاند.
شەوێک چەکدارانی داعش هاتن و ئه و مەڕوماڵاتەیان هەمووی برد و ئێمەشیان بردە ناوەڕاستی گوندەکە، وتیان ژن و مێرد و کچ و منداڵ لەیەک جیا دەکەینەوە، باوکیشم ترسا و وتی، ماوەیەکە پێکەوەین و جارێکیتر لەیەک جیادەبینەوە، بۆیە هەڵبێن، لەوکاتەدا خاڵم پەیوەندی لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەبوو.
چۆن خۆمان گەیاندە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە؟
لە 25-04-2015 تەلەعفەرمان بەجێهێشت و بۆ ماوەی سێ رۆژ بە رێگەوە بووین و خۆمان گەیاندە چوار رێیانی حەردان، لە ترسی داعش بە رۆژ نەماتوانی بڕۆین تەنیا لە شەودا ئه و رێگە دوور و درێژەمان دەبڕی تا گەیشتینە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە حەردان، پێشمەرگە گەیشتنە لامان و بردیانینە ناحیەی سنونێ و لەناو بینای نەخۆشخانەی ئازادی بووین و دواتر خۆمان گەیاندە کومەڵگەی شاریا و تائێستا لێرەین.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 27-09-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️داعش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: رزگاربووانی داعش
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شنگال
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 27 2019 5:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2019 9:56PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2019 12:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 499 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1144 KB Sep 27 2019 5:51PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
مارف خەزنەدار
ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا رەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە 01-11-1930 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری هەولێرو ئامادەیی لەشاری کەرکوک تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی سلێمانییە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەوکاتە تا ساڵی 1957.
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لەکۆلێژی ئاداب لەبەغداو بەکالۆریۆسی لەزمانی عەرەبی بەدەستهێناو بووە مامۆستای زما
مارف خەزنەدار
ڕێبەر فەیزوڵلا
لە رۆژی 25-10-2014 لە رزگارکردنی زومماردا شەهیدبوو.
ڕێبەر فەیزوڵلا
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
(سلێمانی – ی. ن. ک)، لە ڕۆژی (24-08-1987)دا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا دەستگیر دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی (24-10-1987)دا لە دووڕیانی سەرچناری سلێمانی گوللە باران کراون. دوای خۆی دایکی بەناوی فەخریە کەریم قادر، برایەکی بەناوی ئازاد و خوشکێکی بەناوی مەهاباد گوللە باران کراون.
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
کامەران عەباس شەرعی
دانيشتووی گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بووە، لە 13-05-1964 لە دایکبووە، لە ساڵی 1978 پەیوەندی کردوە بە شانە نهێنیەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەروە، لە ساڵی 1982 دا چۆتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە لە شاخ، لە 25-10-1984 و تەمەنی بیست ساڵیدا شەهیدبووە
کامەران عەباس شەرعی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574