ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی 31-03-2018 بەهۆی ستراتیژی #هەدەپە# و کوردەوە ڕووبەڕووی شکستی مەزن بوویەوە، بۆیە هەوڵ دەدات تۆڵەی ئەو شکستەی بکاتەوە. ڕژێمی ئەردۆغان لەنێو ترس و نیگەرانی لەدەستدانی دەسەڵاتەکەی بەهێزتر گوڕ بە هێرشەکانی دەدات. لە هەڵبژرادنەکانی باکوری کوردستان و تورکیادا گەل هەڵوێست و ناڕەزایەتی خۆی دژی ئاکەپە نیشان دا و دووچاری شکستی کرد، لەوەشدا ڕۆڵی هەدەپە و کورد چارەنوسساز بوو. کورد و هەدەپە لە ڕۆژئاوای تورکیا پشتیوانیان لە بەربژێرەکانی جەهەپە کرد ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئاکەپە چەندین شاری گەورە لە دەست بدات. ئەوەی ئەمڕۆکە ئەردۆغان بەرامبەر کورد و هەدەپە دەیکات هێرشی تۆڵەکردنەوەیە.
=KTML_Bold='دەبێت دنیا سیاسەتی دژە کوردی ئەردۆغان ببینێت'=KTML_End=
ئەردۆغان خۆی لە بەرپرسیاری دەدزێتەوە و بەرپرسیاری هەر دۆخێکی نەرێنی دەخاتە ئەستۆی کوردەوە و هەوڵ دەدات هەدەپە و دامودەزگاکانی کوردان تاوانبار بکات، دەبێت هەموو دنیا ئەوە ببینێت. هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە سەلاحدەین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و هەموو پارلەمانتاران و هاوشارەدارانی هەدەپە بە بانگەشەی بێبنەما بە دیل گیراون. سەرەڕای ئەوەی کە دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشی داوە، بەڵام ئەردۆغان بە ئاشکرا ڕێنوێنی داوەتە دادگا تا ئازاد نەکرێت. بەم شێوەیە ئەردۆغان دانی نا بە نەبوونی دەوڵەتێکی حقوقی و یاساییدا. ئەوەش نمونە و هۆکارێکە تا دنیا لە بەرامبەر ستەم و نادادی ئەردۆغان بێتە دەنگ.
=KTML_Bold='کردەوەی نژاردپەرستانە و داگیرکارانەن'=KTML_End=
بۆ ئەوەی دەسەڵاتداریەکەی نەکەوێت، ئەردۆغان هێرش و گوشارەکانی دژواتر دەکات. داگیرکردنی شارەوانییەکانی هەدەپەش لەو چوارچێوەیە دایە. بەڵام حکومەتی ئاکەپە ئەوەی لەگەڵ شارەوانیەکانی هەدەپە دەیکات ناتوانێت بەرامبەر شارەوانییەکانی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ و شارەکانی دیکەی تورکیا بیکات و قەیوم لە سەر شارەوانییەکانیان دابنێت. کردەوەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە بەرامبەر بە کورد، کردەوەی نژاردپەرستانە و داگیرکارانەن. ئامانج ئەوەیە کورد چاوترسێن بکرێت. بەڵام کوردان ناترسن و ملکەچی نابن و لە پێناوی ئیرادەیاندا تێدەکۆشن و بەرخودان دەکەن. نەک لە باکوری کوردستان بەڵکو لە هەر چوار بەشی کوردستانیش کوردان لە بەرامبەر ستەم و زۆرداری و هەلومەرجی سەختدا سەر نەوی ناکەن و تێدەکۆشن.
=KTML_Bold='لە سیستەمی ڕۆژئاڤای کوردستان دەترسێت'=KTML_End=
ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک دەبین وێڕای هێرشی چەتەکانی #داعش# و گوشارەکانی ڕژێمەکانی تورکای و سوریا، بەڵام کورد و ڕۆژئاڤاێ کوردستان سەرکەوتن. سەرەڕای ئەوەی کورد وەک پێویست چەک و پارەیان نییە, بەڵام ڕێباز و فەلەسەفەیەکیان هەیە. باش دەزانن کەوا چۆنی چۆنی سەرقاڵی دروستکردنی سیستەمێکی نوێن. هەروەها توانراوە ڕووی گەشتی ڕۆژئاڤای کوردستان نیشانی جهیان بدرێت. ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا دەترسن کوردانی باکوری کوردستان سەنجیان بچیتە سەر سیستەمی ڕۆژئاڤا. هەموو ئەوانەش وایان کرد تا #عەفرین# لە دەرەوەی هەموو یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی داگیر بکرێت و ئەمڕۆکەش درێژە بە هەڕەشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بدرێت.
=KTML_Bold=''ئەردۆغان کۆتایی بە ڕژێمەکەی هاتووە و هەر کەس لێی بێرازە''=KTML_End=
بە ئاشکرا و بێپەراو ئەردۆغان دژایەتی کورد دەکات، بەڵام دەبێت بزانرێت ئیدی بە کۆتایی بە ئەردۆغان و ڕژێمەکەی هاتووە. لە ساڵی 2019دا بە گوشاری هاوشێوەی سەردەمی چاخی ناوین ناتوانێت درێژە بە دەسەڵاتداریەکەی بدات، ئیدی هەموو کەس و لایەک لە ئەردۆغان بێرازن. ئەویش باش لەوە تێگەیشتووە بۆیە بەو شێوە قورس و گرانە هێرش دەکاتە سەر کورد و ڕۆژئاڤای کوردستان.[1]