پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,079
Kuvat 106,401
Kirjat 19,241
Liittyvät tiedostot 96,854
Video 1,377
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
چۆن بووم بە وەرزشکار؟
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن بووم بە وەرزشکار؟

چۆن بووم بە وەرزشکار؟
لەژیانی هەموو تاکێکدا خەونێک، خولیایەک یاخوود بوارێک هەیە کە لەقۆناغەکانی دواتری تەمەنیدا دەبێتە دەروازەیەک بۆ داڕشتنەوەی کەسایەتی ئەو تاکە، هەر لەو دەروازەیەشەوە پێناسەو فۆرمێکی نوێی پێدەبەخشێت.. ژیانی منیش وەکو هەر تاکێکی ئاسایی بەدەر نەبوو لەو خولیایانە، هەر لەمنداڵییەوە خەونی ئەوەم هەبوو چۆن بتوانن لەداهاتوو وەکو کەسایەتییەکی وەرزشی لەیەکێک لەبوارە وەرزشییەکاندا دەستبەکاربم.. هەڵبەتە ئەو خەونە سەرچاوەگرتووی کۆمەڵێک لایەنی نەرێنی بوو، گرنگ بوو بۆ من کەبتوانم کار لەسەر گۆڕینی ئەو لایەنانە بکەم، یاخوود بەشیاوتر گۆڕینی هەندێک دیدی کۆمەڵایەتی کەمەفهومی ڕاستەقینەی وەرزشی کچانی تەنها لەڕووانگە جێندەری و ڕەگەزییەکەوە چڕکردبووەوە.
سەرەتای تێکەڵ بوونم لەگەڵ دنیای وەرزش بۆ ساڵی 2001 دەگەرێتەوە، ئەوکات خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بووم، حەزێکی زۆرم هەبوو بۆ تۆپی پی.. ئیدی یەکەم هەنگاوم بۆچوونە نێو ئەو بوارەوە بەشێوازە پراکتیکییەکەی لەرێگای کۆکردنەوەی وێنەو هەواڵی یاریزانانی تۆپی پێ بوو لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و لەدەفتەرێکی گەورەی 100 لاپەڕەییدا کە تائێستاش ئەو دەفتەرەم وەکو یادگارییەک لاماوەتەوە چونکە، بەقەناعەتێکی تەواوەوە کارم لەسەر دەکرد بەو هیوایەی ڕۆژێک لەو ڕێگایەوە بگەمە خەونە گەورەکە کەڕوو کردنە دنیای وەرزش بوو.
زۆر بوون ئەوانەی لەو ڕێگایەدا ئاستەگیان بۆ دروست دەکرم وەکو کچێک کەخولیایەکی هەبوو لەبوارێکی دیاریکراودا و دەیویست بەو خولیایەی بگات.. زۆر جار پێیان دەوتم تۆ کچیت چیتداوە لەوەرزش، بوارێکی کوڕانەیە!.. بەڵام هەر سووربووم لەسەر کۆکردنەوەی وێنەی یاریزان و بەدواداچوون بۆ هەواڵی پاڵەوانیتییەکانی تۆپی پێ و تۆمارکردنیان لەدەفتەرە وەرزشییەکەم.. ساڵی 2002 خوێندکاری قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بووم، بیرمە ئەوکات یارییەکانی موندیال بەڕێوەدەچوو منیش لەگەرمەی تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆریا بووم.. یەکێک لەیارییەکانی مۆندیال لەو ساڵەدا یارییەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی تاقیکردنەوەی بابەتی جوگرافیا.. لەراستیدا بەلامەوە گرنگ بوو یارییەکەم لەدەست نەچێت بۆیە، دەستبەجێ هەستام و دەفتەری تاقیکردنەوەکەم ڕادەستی چاودێرەکە کرد تاوەکو بگەمەوە ماڵەوە بۆ بینینی یارییەکە.. دوای ئەوەی دەفتەرەکەم ڕادەست کرد، چاودێرەکە پێی وتم هێشتا کاتژمێرێک تێپەریوە پەلەی چیتە؟ منیش زۆر بەسادەیی وەڵامم دایەوەو و پێم وت (یاری هەیە ئێستا مامۆستا ئەمەوێت فریای کەوم).. ئیدی مامۆستاکە حەپەسا، بەپێکەنینێکی گاڵتەئامێزەوە وتی ڕەنگە ساڵێکی تریش هەر لەم جێگایە بتبینمەوە … لەراستیدا قسەی مامۆستاکە نیگەرانی کردم بەڵام، وایلێکردم زیاتر سووربم لەسەر بینینی یارییەکە.
پۆلی شەشم بڕی بەڵام، بە خولی دوو.. دواتر ڕاستەوخۆ فۆرمی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیم پڕکردوە لەزانکۆی #سلێمانی# و دوای تاقیکردنەوەی پراکتیکیش لەکۆلێژی ناوبراو وەرگیرام و بووم بەیەکەم کچی #گەرمیان#ی ڕوو لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بکات، بەوپێیەی لەشاری کەلار دەژیام و پێشتریش هیچ کچێکی شارەکە ڕووی لەو کۆلێژە نەکردبوو.. ئەوە بۆ من و خێزانەکەشم دەستکەوتێکی گەورە بوو… لای خێزانەکەم هێڵی سوو نەبوو بەوەی ڕێگا بەکچان نەدرێت ڕوو لەو بوارە بکەن، بەڵام لەراستیشدا ترسێک هەبوو نەوەکو ڕێگری.. ترس لەقسەی کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەک کە هیچ ڕێز و لەبەرچاوگرتنێکی نەبوو بۆ توانا و خولیاکانی کچان لەبوارە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەدا و بەتایبەتیش ئەگەر هاتوو کچێک ئاواتی بوون بەوەرزشکاری هەبووایە ئیدی ئەوە هێڵێکی سوور بوو قسەی زۆریشی بەدوای خۆیدا دەهێنا.
لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لەزانکۆی سلێمانی دەستم بەخوێندن کرد ساڵی 2002 2003، لەوێوە هەنگاوم بەرەو فراونکردنی زیاتری خەونەکانم نا لەبووارەکەدا.. دوای 2 ساڵیش لەخوێندنی زانکۆ ڕووم لەیانە وەرزشییەکان کرد و لەیانەی پیشمەرگەی سلێمانییەوە دەستمپێکرد لەیارییەکانی تۆپی پێ، گۆڕەپان و مەیدان و باسکە.. دواتریش ساڵی 2005 بەشێوەی خواستن بۆ پاڵەوانێتییەکی باسکە لەسەر ئاستی یانەکانی عیراق چوومە یانەی سلێمانی و لای ڕاهێنەری بەتوانا (کاک محەمەد) بۆ چەند یارییەک لەگەڵ تیپی باسکەی کچانی یانەی سلێمانی یاریم کرد.. لەپاش ئەو پاڵەوانیتییەش ڕاستەوخۆ لەلایەن یەکێتیی تۆپی باسکەوە بۆ هەڵبژاردەی عیراق هەڵبژێردرام ئەوەش ساڵی 2005 بوو.. بەڵام، بەداخەوە نەمتوانی بەشداری پاڵەوانیتییە دەرەکییان بکەم، چونکە لەو ساڵەدا خولی دووم هەبوو.. ئیدی لەنێوان دوو بژاردە مامەوە.. دەرچوون بۆ قۆناغێکی تری خوێندن و خەونی نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عیراق، تاوەکو لەدواجاریشدا خوێندنەکەم هەڵبژارد، بۆ هەمیشە پشتم لەخەونی گەیشتن بەهەڵبژاردەی نیشتیمانی کرد، تاوەکو ئەو ڕۆژەی ماڵئاواییم لەژیانی زانکۆ و کۆلێژ کردو گەڕامەوە شارەکەم، لەوێشەوە دیسان سەرەتای چیرۆکێکی تر دەستی پێکرد کەهیچی کەمتر نەبوو لەتەنگەشەکانی ڕابڕدوو.
گەرانەوەم بۆ فلاشباگی ژیانی وەرزشیم هەڵبەتە زیاتر بۆ ئەو مەبەستەیە کەچۆن لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا کچان بەئاستەنگ دەگەنە خەونەکانی خۆیان.. بەندە بەگەیشتن بەخەونەکەم ئاستەنگی زۆرم ڕوبەڕوو بۆوە، کەناکرێت لێرەوە بەدرێژیی قسەیان لەسەر بکەم بەڵام، ئەمەوێ ئەوەش بڵێم ڕێگام گوڵبژێر نەبوو، ئەوەی بەردەوامی پێدام سووربوونی خۆم بوو لەگەیشتن بەخەونەکەم.. چونکە ئاستەنگییەکان هەر تەنها لەچوارچێوەی ژیانی سەردەمی زانکۆ و پێش زانکۆ نەبوون بەڵکو، دوای تەواوکردنی زانکۆش وەکو مامۆستایەکی وەرزشی زۆرترین ئاستەنگم ڕوبەروو بۆوە ئەمجارەشیان لەلایەن خودی خێزانەکانەوە.. فاکتەر و سروشتی کۆمەڵایەتی زۆرێک لەناوچەکانی گەرمیان یارمەتیدەر نەبوون بۆئەوەی کچە خوێندکارەکان حەزە وەرزشییەکانی خۆیان لەسەر ئاستی خوێندنگاو هەڵبژاردە وەرزشیەکانی پەروەردەکانەوە مومارەسە بکەن بۆیە دەبوو لەهەموو یارییەکی وەرزشی کچاندا پێشتر سەردانی خێزانەکانمان بکردایە وهەوڵی قەناعەت پێکردنمان پێبهێنانایە بەوەی وەرزش بۆ کچان ئەوە نییە کە ئەوان خوێندنەوەی بۆ دەکەن و دەیبیستن لەزاری خەڵکانێکی ترەوە.. جا بۆ ئەو مەبەستە زۆرجار خۆشم ڕوبەرووی کێشە دەبوومەوە لەبەرئەوەی بوارەکەی منیش پەیوەست بوو بەدیدو بیرکردنەوەی خودی کۆمەڵگاوە بەرێژەیەکی زۆر، هەمیشە لەجەنگێکی دەروونی و دژوار بووین لەگەڵ هەموو ئەو ئایدیاو دیدە کۆمەلایەتییانەی کۆسپیان لەبەردەم توانا وەرزشییەکانی کچان دروست دەکرد بەڵام، هەر بەردەوام بووین و بەرەنگار دەبووینەوە، تاوەکو سەرەنجام توانیمان هەموو ئەو بەربەستانە تێک بشکێین.. بۆیە گرنگە بۆ هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە و بەتایبەتیش کچان هەمیشە خەون ببینن، چونکە ڕۆژێک دێت هەموو خەونەکان دەبن بەڕاستی و مێژوویەک دەنوو#سنە#وە کەپڕاوپر بێت لەشانازی و یادەورەیی تاڵ و شیرین لەیەک کاتدا[1].
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,908 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-04-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکی ڕاستینە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 27-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,908 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,079
Kuvat 106,401
Kirjat 19,241
Liittyvät tiedostot 96,854
Video 1,377
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.422 toinen!