🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 گوڵی وەریو
بەشێک لە هۆنراوەکانی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحمودی حەفید
لەسەر ئەرکی دایکی شێخ کاوەی شێخ لەتیفی حەفید لە سالی 1975 چاپکراوە.
📕 گوڵی وەریو
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیە
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکا
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانک
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندار
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
سینەمای جاران لە هەولێر

جاران لە هەولێر کاتێک فلیمێکی نوێ دەهات پێش ئەوەی لە سینەما پەخش بکرێ دوو نەفەر تەختە دارێکیان لەسەر شانی دادەناو و دەگەڕان تاوەکوو خەڵک بزانێ..
پیاوێک کە بە پێش دعایەکە د
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵای هەولێر

گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت..
قەڵای هەولێر لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەرەتای حوکمی پادشایی عیراق دە
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
1. مستەفا رازادە
2. عەبدول سەعید
3. نوری
4. جەبار
5. دڵشاد
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
👫 ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سە
👫 ئالان محەمەد حەسەن
📕 لە رێگای ئازادیدا
ناونیشانی پەرتووک: لەڕێگای ئازادیدا
ژیاننامەی 201 شەهیدی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان 1976 - 1991
نووسەر: ئیسماعیل تەنیا
2021
📕 لە رێگای ئازادیدا
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
گەڕانەوەی شێخ مەحمود دوای دەستبەسەری لە هیندستان ساڵی 1922
وێستگەی شەمەندەفەری بەغدا
گەورەپیاوانی کورد، بەپیر شێخ مەحمودەوە چوون.
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لەعێراق (کینهام کۆرۆنوالیس و ئەحمەد تۆفیق بگ) متصرفی سلێمانی و کاپتن هۆڵت ڕێکەوتی 1926-10-09 لەنزیک شارۆچکەی خورماڵ[1]

وێنەکە لەڕاستەوە :
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر، بازاڕێکی بە ڕسق و تێکەڵاو بوو، هەرچیەکت بویستبا بەدەستت دەکەت، ئێستا بوویتە پارکی نافورە..
📼 پیاسەیەک بەناو دەرارخانەی جارانی هەولێر
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
ئەم وێنەيە ئەگەرێتەوه بۆ ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان...
لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب
ئەوانەی له وێنەکە دەردەکەون:
کاک محەمەد سالح زەنگەنە کەدانيشتووی عەقاری بوو ساڵانێکی زۆريش له کۆمپانيای نەوتی کەرک
📷 ئەم وێنەيە لە ساڵانی شەستەکان لەماڵی کاک ئازاد جەميل سائیب گیراوە
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
✌️ شەهیدان
سولەیمانی موعینی
📕 پەڕتووکخانە
مێژووی مێتافیزیک
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردست...
📖 چۆن بووم بە وەرزشکار؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

چۆن بووم بە وەرزشکار؟
لەژیانی هەموو تاکێکدا خەونێک، خولیایەک یاخوود بوارێک هەیە کە لەقۆناغەکانی دواتری تەمەنیدا دەبێتە دەروازەیەک بۆ داڕشتنەوەی کەسایەتی ئەو تاکە، هەر لەو دەروازەیەشەوە پێناسەو فۆرمێکی نوێی پێدەبەخشێت.. ژیانی منیش وەکو هەر تاکێکی ئاسایی بەدەر نەبوو لەو خولیایانە، هەر لەمنداڵییەوە خەونی ئەوەم هەبوو چۆن بتوانن لەداهاتوو وەکو کەسایەتییەکی وەرزشی لەیەکێک لەبوارە وەرزشییەکاندا دەستبەکاربم.. هەڵبەتە ئەو خەونە سەرچاوەگرتووی کۆمەڵێک لایەنی نەرێنی بوو، گرنگ بوو بۆ من کەبتوانم کار لەسەر گۆڕینی ئەو لایەنانە بکەم، یاخوود بەشیاوتر گۆڕینی هەندێک دیدی کۆمەڵایەتی کەمەفهومی راستەقینەی وەرزشی کچانی تەنها لەڕووانگە جێندەری و رەگەزییەکەوە چڕکردبووەوە.
سەرەتای تێکەڵ بوونم لەگەڵ دنیای وەرزش بۆ ساڵی 2001 دەگەرێتەوە، ئەوکات خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بووم، حەزێکی زۆرم هەبوو بۆ تۆپی پی.. ئیدی یەکەم هەنگاوم بۆچوونە نێو ئەو بوارەوە بەشێوازە پراکتیکییەکەی لەرێگای کۆکردنەوەی وێنەو هەواڵی یاریزانانی تۆپی پێ بوو لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و لەدەفتەرێکی گەورەی 100 لاپەڕەییدا کە تائێستاش ئەو دەفتەرەم وەکو یادگارییەک لاماوەتەوە چونکە، بەقەناعەتێکی تەواوەوە کارم لەسەر دەکرد بەو هیوایەی رۆژێک لەو رێگایەوە بگەمە خەونە گەورەکە کەڕوو کردنە دنیای وەرزش بوو.
زۆر بوون ئەوانەی لەو رێگایەدا ئاستەگیان بۆ دروست دەکرم وەکو کچێک کەخولیایەکی هەبوو لەبوارێکی دیاریکراودا و دەیویست بەو خولیایەی بگات.. زۆر جار پێیان دەوتم تۆ کچیت چیتداوە لەوەرزش، بوارێکی کوڕانەیە!.. بەڵام هەر سووربووم لەسەر کۆکردنەوەی وێنەی یاریزان و بەدواداچوون بۆ هەواڵی پاڵەوانیتییەکانی تۆپی پێ و تۆمارکردنیان لەدەفتەرە وەرزشییەکەم.. ساڵی 2002 خوێندکاری قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بووم، بیرمە ئەوکات یارییەکانی موندیال بەڕێوەدەچوو منیش لەگەرمەی تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆریا بووم.. یەکێک لەیارییەکانی مۆندیال لەو ساڵەدا یارییەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو هاوکات لەگەڵ رۆژی تاقیکردنەوەی بابەتی جوگرافیا.. لەراستیدا بەلامەوە گرنگ بوو یارییەکەم لەدەست نەچێت بۆیە، دەستبەجێ هەستام و دەفتەری تاقیکردنەوەکەم ڕادەستی چاودێرەکە کرد تاوەکو بگەمەوە ماڵەوە بۆ بینینی یارییەکە.. دوای ئەوەی دەفتەرەکەم ڕادەست کرد، چاودێرەکە پێی وتم هێشتا کاتژمێرێک تێپەریوە پەلەی چیتە؟ منیش زۆر بەسادەیی وەڵامم دایەوەو و پێم وت (یاری هەیە ئێستا مامۆستا ئەمەوێت فریای کەوم).. ئیدی مامۆستاکە حەپەسا، بەپێکەنینێکی گاڵتەئامێزەوە وتی رەنگە ساڵێکی تریش هەر لەم جێگایە بتبینمەوە … لەراستیدا قسەی مامۆستاکە نیگەرانی کردم بەڵام، وایلێکردم زیاتر سووربم لەسەر بینینی یارییەکە.
پۆلی شەشم بڕی بەڵام، بە خولی دوو.. دواتر راستەوخۆ فۆرمی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیم پڕکردوە لەزانکۆی سلێمانیسلێمانی و دوای تاقیکردنەوەی پراکتیکیش لەکۆلێژی ناوبراو وەرگیرام و بووم بەیەکەم کچی گەرمیانگەرمیانی ڕوو لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بکات، بەوپێیەی لەشاری کەلار دەژیام و پێشتریش هیچ کچێکی شارەکە ڕووی لەو کۆلێژە نەکردبوو.. ئەوە بۆ من و خێزانەکەشم دەستکەوتێکی گەورە بوو… لای خێزانەکەم هێڵی سوو نەبوو بەوەی رێگا بەکچان نەدرێت ڕوو لەو بوارە بکەن، بەڵام لەراستیشدا ترسێک هەبوو نەوەکو رێگری.. ترس لەقسەی کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەک کە هیچ رێز و لەبەرچاوگرتنێکی نەبوو بۆ توانا و خولیاکانی کچان لەبوارە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانەدا و بەتایبەتیش ئەگەر هاتوو کچێک ئاواتی بوون بەوەرزشکاری هەبووایە ئیدی ئەوە هێڵێکی سوور بوو قسەی زۆریشی بەدوای خۆیدا دەهێنا.
لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لەزانکۆی سلێمانی دەستم بەخوێندن کرد ساڵی 2002 2003، لەوێوە هەنگاوم بەرەو فراونکردنی زیاتری خەونەکانم نا لەبووارەکەدا.. دوای 2 ساڵیش لەخوێندنی زانکۆ ڕووم لەیانە وەرزشییەکان کرد و لەیانەی پیشمەرگەی سلێمانییەوە دەستمپێکرد لەیارییەکانی تۆپی پێ، گۆڕەپان و مەیدان و باسکە.. دواتریش ساڵی 2005 بەشێوەی خواستن بۆ پاڵەوانێتییەکی باسکە لەسەر ئاستی یانەکانی عیراق چوومە یانەی سلێمانی و لای راهێنەری بەتوانا (کاک محەمەد) بۆ چەند یارییەک لەگەڵ تیپی باسکەی کچانی یانەی سلێمانی یاریم کرد.. لەپاش ئەو پاڵەوانیتییەش راستەوخۆ لەلایەن یەکێتیی تۆپی باسکەوە بۆ هەڵبژاردەی عیراق هەڵبژێردرام ئەوەش ساڵی 2005 بوو.. بەڵام، بەداخەوە نەمتوانی بەشداری پاڵەوانیتییە دەرەکییان بکەم، چونکە لەو ساڵەدا خولی دووم هەبوو.. ئیدی لەنێوان دوو بژاردە مامەوە.. دەرچوون بۆ قۆناغێکی تری خوێندن و خەونی نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عیراق، تاوەکو لەدواجاریشدا خوێندنەکەم هەڵبژارد، بۆ هەمیشە پشتم لەخەونی گەیشتن بەهەڵبژاردەی نیشتیمانی کرد، تاوەکو ئەو رۆژەی ماڵئاواییم لەژیانی زانکۆ و کۆلێژ کردو گەڕامەوە شارەکەم، لەوێشەوە دیسان سەرەتای چیرۆکێکی تر دەستی پێکرد کەهیچی کەمتر نەبوو لەتەنگەشەکانی رابڕدوو.
گەرانەوەم بۆ فلاشباگی ژیانی وەرزشیم هەڵبەتە زیاتر بۆ ئەو مەبەستەیە کەچۆن لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا کچان بەئاستەنگ دەگەنە خەونەکانی خۆیان.. بەندە بەگەیشتن بەخەونەکەم ئاستەنگی زۆرم روبەڕوو بۆوە، کەناکرێت لێرەوە بەدرێژیی قسەیان لەسەر بکەم بەڵام، ئەمەوێ ئەوەش بڵێم رێگام گوڵبژێر نەبوو، ئەوەی بەردەوامی پێدام سووربوونی خۆم بوو لەگەیشتن بەخەونەکەم.. چونکە ئاستەنگییەکان هەر تەنها لەچوارچێوەی ژیانی سەردەمی زانکۆ و پێش زانکۆ نەبوون بەڵکو، دوای تەواوکردنی زانکۆش وەکو مامۆستایەکی وەرزشی زۆرترین ئاستەنگم روبەروو بۆوە ئەمجارەشیان لەلایەن خودی خێزانەکانەوە.. فاکتەر و سروشتی کۆمەڵایەتی زۆرێک لەناوچەکانی گەرمیان یارمەتیدەر نەبوون بۆئەوەی کچە خوێندکارەکان حەزە وەرزشییەکانی خۆیان لەسەر ئاستی خوێندنگاو هەڵبژاردە وەرزشیەکانی پەروەردەکانەوە مومارەسە بکەن بۆیە دەبوو لەهەموو یارییەکی وەرزشی کچاندا پێشتر سەردانی خێزانەکانمان بکردایە وهەوڵی قەناعەت پێکردنمان پێبهێنانایە بەوەی وەرزش بۆ کچان ئەوە نییە کە ئەوان خوێندنەوەی بۆ دەکەن و دەیبیستن لەزاری خەڵکانێکی ترەوە.. جا بۆ ئەو مەبەستە زۆرجار خۆشم روبەرووی کێشە دەبوومەوە لەبەرئەوەی بوارەکەی منیش پەیوەست بوو بەدیدو بیرکردنەوەی خودی کۆمەڵگاوە بەرێژەیەکی زۆر، هەمیشە لەجەنگێکی دەروونی و دژوار بووین لەگەڵ هەموو ئەو ئایدیاو دیدە کۆمەلایەتییانەی کۆسپیان لەبەردەم توانا وەرزشییەکانی کچان دروست دەکرد بەڵام، هەر بەردەوام بووین و بەرەنگار دەبووینەوە، تاوەکو سەرەنجام توانیمان هەموو ئەو بەربەستانە تێک بشکێین.. بۆیە گرنگە بۆ هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە و بەتایبەتیش کچان هەمیشە خەون ببینن، چونکە رۆژێک دێت هەموو خەونەکان دەبن بەڕاستی و مێژوویەک دەنووسنەسنەوە کەپڕاوپر بێت لەشانازی و یادەورەیی تاڵ و شیرین لەیەک کاتدا[1].
#️ هەشتاگ
#سلێمانی | #گەرمیان | #سنە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-04-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەڤین لەیلا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-04-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ❕ چیرۆکی راستینە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👩 ژنان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 27 2019 2:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 27 2019 9:22PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 27 2019 9:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 694 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
ساڵی 1961 دامەزراوە و ساڵی 2007 هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانیی ئەو یەکێتیە یەکیان گرتەوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێن
سولەیمانی موعینی
مێژووی مێتافیزیک
راجر هەنکاک
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: فاتح سەعیدی
2013
مێژووی مێتافیزیک
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە وەردەگریتەوە.. خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)