پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,828
وێنە 104,283
پەرتووک PDF 18,892
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,233
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەردەی کچێنی.. ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەردەی کچێنی.. ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی

پەردەی کچێنی.. ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی
زەماوەندی هاوسەرگیری لەزۆر وڵات و کۆمەڵگەدا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بەڵام لەناو خەڵکی خۆرهەڵات زۆر گرنگترە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، یەکێک له و تایبەتمەندییانەش سەلامەتی پەردەی کچێنی و پاکیزەیی بوکێیە کە پێشتر سێکسی لەگەڵ کەس نەکردوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی ڕاپۆرتێکی لەسەر ئه و کارەسات و نەهامەتییانە بڵاوکردوەتەوە کە بەهۆی پەردەی کچێنییەوە بەسەر خانماندا هاتووە و دەڵێت: لە کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتدا، پەردەی کچێنی و دڕاندنی ئه و پەردەیە لە شەوی بوکێنیدا، سەنگی خۆی هەیە و دەبێتە بنەما بۆ ژیانێکی خۆشی هاوسەری، بەڵام چەند خانمێک کە بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی قسەیان کردوە، دەڵێن ئه و شەوەیان لێبووەتە دێوەزمە و کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر ژیانیان بەجێهێشتووە.
خانمەکان دەڵێن: نەبونی ڕۆشنبیریی سێکسی و کۆمەڵایەتی، هەر لە یەکەم شەوەوە کاریگەریی لە ژیانی هاوسەریان کردوە، ئەوان باس لەوە دەکەن کە لە یەکەم هەنگاویان بۆ چونەناو ژیانێکی نوێ سوکایەتی بە هەست و سۆزیان کراوە، دەشڵێن لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە تیایدا هیچ گوێ به و کێشانە نادرێت کە زاوا دروستی دەکات، بەڵکو کۆمەڵگە تەنها چاوی لەسەر بوکێ و پاکیزەیی بوکێ و ئه و پارچە گۆشتەیە کە پێی دەوترێت پەردەی کچێنی.
سومەیە و کارەساتی پەردە کچێنییەکەیتۆڕی هەواڵی بی بی سی چاوپێکەوتنی لەگەڵ یەکێک لە قوربانییەکانی پەردەی کچێنی بە نازناوی سومەیە سازکردوە و بڵاویکردوەتەوە: سومەیە-ی تەمەن 23 ساڵ کچێکە کە شەڕێکی زۆری لەگەڵ خێزانەکەیدا دەکرد تا شوو بە ئیبراهیم-ی خۆشەویستی بکات، ئەوان نەیاندەویست کچەکەیان شوو به و کوڕە بکات، بەڵام ئەم سوربوو لەسەر ئەوەی ئیبراهیم سوارچاکی خەونەکانیەتی و ئه و کوڕەیە کە هەموو کچێک ئاواتی بۆ دەخوزاێت، کەچی کە شووی پێکرد، خێراترین شۆک لێی دا و ئەوەی چاوەڕوانی نەدەکرد لە ئیبراهیم، ڕووی دا، له و شەوەدا ئیبراهیم گومانی لە پەردەی کچێنی سومەیە کرد و هەر له و شەوەشدا ئیتر خۆشەویستی لەدڵی سومەیەدا نەما.
سومەیە خوێندکاری کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی عەرەبی بوو لە زانکۆی دیمەشق لە سوریا، بەڵام تەواو هۆگری ئیبراهیم ببوو، ئه و ئیبراهیمەی کە بەڵێنی پێدابوو دوای هاوسەرگیری کەشێکی وای بۆ بڕەخسێنێت خوێندنەکەی تەواو بکات و ڕێگە بدات ببێتە خاوەن بڕوانامەی خۆی.
ماڵی سومەیە لەوە ناڕازی بوون کە ئیبراهیم ماڵی جیای بۆ ناکات و هێشتا سومەیەش خوێندکارە و خوێندنەکەی تەواو بکات باشترە، کەچی سومەیە لەسەر گفت و بەڵێنەکانی ئیبراهیم، پێی لە کەوش نابوو و تەحەدای هەموانی دەکرد و بە بیانوی خێزانەکەی بڕی و پێی وتن: “ئامادەم لەگەڵ دایکی ئیبراهیم بژیم و ئەویش وەک دایکم وایە و ڕێزی دەگرم”.
لە یەکەم شەوی بوکێنیدا، سومەیە یەکەم شۆکی بینی و وەک خۆی گێڕاویەتیەوە: “دوای ئەوەی مێردەکەم هاتە ژورەوە، هیچ کاتێکی پێ نەدام تۆزێک پشوو بدەم، یەکسەر هەوڵیدا بمکات بە ژن و چەند پێی بکرێت بەخێرایی پەردەی کچێنیم بدڕێنێت، بیانوەکەشی ئەوە بوو کە زۆری خۆشدەوێم”.
دەشڵێت: ” سەرەڕای ئەوەی زۆر ماندوو بووم، زۆر ئاسانکار و هاوکاری ئیبراهیم بووم، داواکەی ئیبراهیمم قبوڵ کرد، بەڵام لەچاوتروکانێکدا عەشق و خۆشەویستی کۆتایی هات، دەموچاوی ئیبراهیم یەکسەر گۆڕدرا و بەبێ هیچ گومان و دوودڵی و بیرکردنەوەیەک پێی وتم: ئەوە چییە بۆچی خوێن نایەت؟”
تۆڕی بی بی سی ڕوینکردوەتەوە کە لە شەوی بوکێنیدا هەندێکجار خوێنبەربون ڕونادات، هاتنی خوێن و لابردنی پەردەی کچێنیش لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، بەوتەی پسپۆڕان مەرج نییە پەردەی کچێنیی هەموو کچێک بدڕێت و ئەوە لای هەموو کچێک وەک یەک نییە.
پسپۆڕان دەڵێن چەند جۆرێک پەردەی کچێنی هەیە: هەندێکیان بە نەشتەرگەری نەبێت لانابرێن، هەندێکیشیان ئەوەندە تەنکن کە بەبێ هیچ خوێنبەربونێک لادەچن، هەندێک کچیش هەن هەر لەبنەڕەتدا بەبێ پەردەی کچێنی لەدایک دەبن، یان لەوانەیە لە منداڵیدا بەهۆی توشبون بە ڕوداوێک یان کەوتنێک پەردەی کچێنیان نەمێنێت.
با بگەڕێینەوە بۆ لای سومەیە، کە سومەیە مێردەکەی بەوجۆرە دەبینێت، دەڵێت: “لەوکاتەدا هەستم دەکرد نیگا و تەماشاکردنەکەی دەڵێی خەنجەرە دەچێت بە دڵمدا، سەیرکردنەکەی کوشتمی بەبێ ئەوەی خۆی پێی بزانێت، تەنانەت نوتقی لەخۆی بڕیبوو و هیچ قسەش لەگەڵ نەدەکردم، بەجۆرێک پشتگوێی خستم ئەتوت تاوانبارم و چاوەڕوانی دادگایی کردنم”.
ئه و بەردەوامە و دەڵێت: “پێش هاوسەرگیری زۆر شتمان باس کرد تەنانەت باسیشمان لە شەوی بوکێنی کرد کە دەبێت خۆشترین شه و بێت، بەهۆیەوە وا هەستمان دەکرد زۆر شت دەرەبارەی یەکتر دەزانین، بەڵام تەنها لەبەر پەردەی کچێنی و پاکیزەیی، هەموو ئەمانە لە چاوتروکانێکدا نەمان”.
بۆ بەیانی بردی بۆلای پزیشک
سەرەڕای دوبارەبونەوەی ئه و جۆرە ڕوداوانە لەناو کۆمەڵگەدا، بەڵام سومەیە هەرگیز بەخەیاڵیدا نەدەهات ئه و کێشەیە توشی خۆی بێت، چونکە له و بڕوایەدابوو کە بیرکردنەوەی گەنجی ئێستا لە هی پێشوو جیاوازە و گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، واشیدەزانی کە دەستگیرانەکەی ڕۆشنبیر و کراوەیە و هیچ نەبێت خوێندکاری زانکۆیە و کەسێکی تێگەیشتوە، بەڵام ئەوەی توشی شۆکی کرد ئەوەبوو کە ئیبراهیمی دەستگیرانی داوای لێکرد سبەینێ بچن بۆلای پزیشک تا لە پەردەی کچێنییەکەی دڵنیا ببێتەوە.
پشکنین بۆ پەردەی کچێنی و پاکیزەیی کچان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن، هۆکارەکانی پەنابردن بۆ پشکنینی پاکیزەیی و ڕێگاکانی پشکنینەکە بە چەند جۆرێکە، بەئێستاشەوە هەندێک کۆمەڵگە هەن لە شەوی بوکێنیدا ئاهەنگ بۆ لابردنی پەردەی کچێنی دەگێڕن و سەرچەفە خوێناوییەکەی ئه و شەوە پیشانی خزم و کەسی بوک و زاوا دەدەن و شانازیی پێوە دەکەن.
تۆڕی بی بی سی باسی لەوەکردوە کە دانانەوەی پەردەی کچێنی بە نەشتەرگەرییەکی سادە و ساکار دەکرێت، تەنانەت چەند دەیەیەکیشە لە چین پەردەی دەستکرد هەیە، وەک ئەوەی کچێک بەناوی ڕۆزانا بۆ پەردەپۆشکردنی سێکسەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا پەنای بۆ برد و دواتریش لێی جیابووەوە، زۆرێکیش هەن کە هەر بەهۆی پەردەی کچێنییەوە چارەنوسێکی تاریک بەرۆکی گرتون و لەژێر ناوی “شەرەف”دا کوژراون.
برینێکی ساڕێژنەبووکە بۆ ڕۆژی دوای یەکەم شەوی بوکێنی سومەیە سەردانی پزیشکی کرد، پزیشکەکە دۆخەکەی هێورکردەوە و دڵنیای کردنەوە کە هۆکاری ئەوەی خوێ نەهاتووە، ئەوەیە کە پەردەی کچێنیی سومەیە ئەستورە و هەروا بە ئاسانی و بە سەرجێگاییەک بەتەواوی لاناچێت، مەگەر لەگەڵ لەدایکبونی یەکەم منداڵدا پەردەکە بەتەواوی لابچێت.
کە ئیبراهیم ئەمەی بیست، ئاهێکی بە بەردا هاتەوە و دڵی ئاوی خواردەوە و ڕەنگێکی بە ڕوودا هاتەوە، بەڵام پاش چی، تازە کارلەکار ترازابوو، چونکە سومەیە پێشتر بڕیاری جیابونەوەی دابوو و دەیویست تا زووە تەڵاقی خۆی وەربگرێت.
سومەیە دەڵێت: “لەوکاتەوەی مێردەکەم بینی ئاوا بیردەکاتەوە، ئیتر وەک کەسێکی نامۆ بوو لام، دەترسام ئەویش بچێتە پاڵ ئه و کەسانەی ناو کۆمەڵگە پەردەی کچێنییان لا هەموو شتێکە، بەڵام چیتر گوێم بەوە نەدەدا چۆن بیردەکاتەوە، وام دانابوو کە باشترە هەموو شتێکی لێ چاوەڕوان بکەم، ئه و بتوانێت ئه و ساڵانەی ڕابردومان لەبەر پەردەی کچێنی بە چاوتروکانێک بسڕێتەوە، دیارە متمانەی نییە و شاوی ئەوە نییە ژیانی خۆمی بدەمە دەست”.
سومەیە تۆزێک لە قسەکردن وەستا و ئینجا دەستیپێکردەوە و وتی” بەڕاستی نازانم لەدوای یەکەم شەوی ژن و مێردایەتی کە بەوجۆرە بەسەرم برد، چۆن باس لە هەست و دۆخی ئێستای خۆم بکەم، دوای ئەوەی هەموو شتێکی منی لە توانا و سیفاتی باشە بە پەردەیەکی کچێنی گۆڕییەوە، چیتر نەمدەتوانی لەگەڵیدا بژیم، دواجار منیش مرۆڤم نەک پەردەیەک لە گۆشت”.
لەوکاتەوە باری دەرونیی سومەیە بەره و خراپتر ڕۆیشت، حەزی بە بینینی کەس و چونەدەرەوە بۆ هیچ شوێنێک نەدەکرد، وەک خۆشی دەڵێت هەر بۆ موجامەلە و نواندن ڕۆڵی ژنی بۆ ئیبراهیم دەبینی و ناچار بوو وا بکات ئیبراهیم لەخۆی ڕازی بکات.
بی بی سی ئاشکرایکردوە کە لە ماوەی سێ مانگدا سومەیە تەنها سێ جار سەرجێگایی لەگەڵ ئیبراهیم کرد، ە، ئەویش بە خواستی سومەیە خۆی نەبووە و بەناچاری بووە، لەوبارەیەشەوە سومەیە وتویەتی: ئەوکاتەی دەستی بۆ دەبردم، حەزم دەکرد لێی ڕابکەم، حەزم لێی نەبوو، هەستیشم بەهیچ نەدەکرد، چونکە هەر لە شەوی بوکێنیدا ئه و خۆشەویستییە لە ناخمدا مرد کە بۆی هەمبوو، خواخوام بوو زوو تەواو بێت و لێم دووربکەوێتەوە.
سومەیە بە ڕاشکاوی وتویەتی: “ئه و کاتەی سێکسم لەگەڵ ئیبراهیم دەکرد خۆم بە سۆزانی دەهاتە بەر چاو، چونکە سێکسەکە لە خۆشەویستییەوە سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو ئەرکێکی سەرشانم بوو دەبوایە بمکردایە”.
ڕاوێژکاری دەرونیسومەیە تاکە حاڵەتی ناو کۆمەڵگە نییە، بەڵکو زۆرێکی دیکەی وەک سومەییە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە هەن و لەبەر لۆمەی کۆمەڵگە نایانەوێت باس لە حاڵی خۆیان بکەن، ئەوەش مەترسیی خۆی هەیە، چونکە ئەوان نازانن بە کپکردنی ئه و کێشانە و شاردنەوەیان، دواتر نەهامەتی دوچاری منداڵ و خانەوادەکانیان دەبێت.
بوک و زاوا چۆن خۆیان بۆ شەوی بوکێنی ئامادە بکەن؟ئەمەل حامد، خانمە پسپۆڕی بواری دەرونی بە بی بی سی ڕاگەیاندوە: هێورکردنەوەی باری دەرونیی خانمان و ئامۆژگاریکردنیان بۆ شەوی بوکێنی، ڕۆڵی خۆی دەبێت، بەڵام نەک بوک و نە زاوا ئەوە بە هەند وەرناگرن سەردانی پسپۆڕێکی دەرونی بکەن، هۆکارەکەش نەریتە هەڵەکانی کۆمەڵگەوەیە کە نەیهێشتووە ئامادەکاری بۆ ئه و شەوە بکرێت و ئه و دوو کەسە سەردانی پزیشکی دەرونی بکەن.
ئه و خانمە پسپۆڕە دەڵێت: ئامادەبون لە دانیشتنە دەرونییەکان زامنی ژیانێکی خۆشگوزەران دەکات و دا دەکات گفتوگۆ و لێکگەیشتن ببێتە بنەمای ئه و ژیانە، بۆیە پێویستە هەم بوک و هەم زاواش ڕاوێژ بە پزیشکی دەرونی بکەن و گوێ لە ئامۆژگارییە بەسودەکان بگرن و پێشبینی بۆ ئه و کێشانە بکەن کە لە شەوی یەکەمی پێکەوەژیانیان توشیان دەبێت، دەشبێت بزانن چۆن خۆیان لەوکێشانە ڕزگار دەکەن و هەر پرسیارێکیان هەبوو بیکەن ئەگەر پرسیارەکە زۆر تایبەتیش بێت هەر لە نزیکبونەوەیان لە یەکتر یان چۆنێتی لابردنی پەردەی کچێنی، تا بتوانن شەوێکی پڕلەخۆشی بەسەر بەرن نەک شەوێکی پڕ ئازار.
خانمە پسپۆڕەکە ڕونیکردوەتەوە کە پیاوان وا دەریدەخەن زۆر شت لەسەر ژن و نەفسیەت و جەستەی ژن و شەوی بوکێنی دەزانن، بەڵام دووبارەبوونەوەی کێشەکان له و شەوەدا نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان ئەوەندە لەسەر ژن نازانن، پێشی وایە کە کێشەکان کەڵەکە بوون، دواتر دەتەقنەوه و ئینجا ئەوەندە ئاڵۆز دەبن کە چارەسەر ناکرێن، بۆیە پێویستە بەوتەی ئەمەل حامد پێش هاوسەرگیری بوک و زاوا خۆیان بۆ ژیانێکی نوێ ئامادە بکەن کە لێکگەیشتن و متمانە و گۆڕینەوەی بیروڕا ببێتە بنەما بۆ ئه و ژیانە.
ڕاپرسییەک لەسەر پەردەی کچێنی
بی بی سی پرسیاری لە 20 پیاو کرد کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵیدا بووە و لەنێویاندا هەبووە هاوسەرگیریی کردوە و هەشبووە ڕەبەن بوون، ئه و 20 پیاوە کەسانی ئەکادیمی و پزیشک و مامۆستاشی تێدا بووە و خۆیان بە کەسی کراوە و بیرفراوان لە پەیوەندییەکاندا زانیووە.
بی بی سی پرسیاری ئەوەی لێکردون کە ئایا ئەگەر لە یەکەم شەوی گەرموگوڕی بوکێنیدا توشی کێشەی پەردەی کچێنی و پاکیزەیی کچ بن و بینیان هیچ ئاماژەیەک بۆ پاکیزەیی نییە، کاردانەوەیان چی دەبێت؟ لە وەڵامدا زۆربەیان وتویانە بینینی پەڵە و دڵۆپە خوێن بەڵگەی پاکیزەیی کچانە و ئەگەر ئەوە بینرا، ئەوا دەبێتە سەرەتایەک بۆ ژیانێکی خۆش کە دەستپێکی ئه و ژیانە لەسەر بنەمای متمانە و لێکگەیشتندەبێت.
سومەیە داوای جیابونەوە دەکاتدوای تێپەڕبونی چەند مانگێک، سومەیە بە ڕاشکاوی بە ئیبراهیمی مێردی وت چیتر نایەوێت چیتر لەگەڵیدا بژی و پێی وت بڕیارێکە داویەتی گەڕانەوەی نییە، سومەیە دەیوت چیتر ناتوانێت لەژیانێکی پڕ لە گومان و بێ متمانەییدا بژی، ژیانێک کە هەر لە یەکەم شەوی بوکێنییەوە خۆشەویستی و هۆگربونی تێدا نەما، سومەیە بەبیر ئیبراهیمی هێنایەوە کە چۆن لە شەوی بوکێنیدا بەهۆی پەردەی کچێنیەکەیەوە سوکایەتیی پێ کردوە و وەک بەردێکی بێ هەست تەماشای کردوە.
سومەیە دەڵێت: کە وام وت، ئیبراهیم توشی شۆک بوو و وتی: وەک پیاو مافی خۆمە لە پاکیزەیی ژنەکەم دڵنیا ببمەوە و بزانم کە پێش من سێکسی نەکردوە، ئیبراهیم بە سومەیەی وت: “هەرگیز تەڵاقت نادەم، باشترە عاقڵ بیت و واز لەم قسانە بهێنێت، ئەگینا ئەنجامەکەی پەشیمانی دەبێت”.
سومەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: “کۆمەڵگەکەمان پێوەری دژیەکی تێدایە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئاساییە پیاو پێش هاوسەرگیری سەرکێشیی سێکسی بکات و بە ئارەزوی خۆی ڕابوێرێت، ئەمە بۆ ئەوان قبوڵکراوە، بەڵام ئەگەر ژنێک پێش شوکردن ئه و کارە بکات، کەمترین سزا کوشتن دەبێت، وتیشی: مێردەکەی منیش له و جۆرە پیاوانەیە کە ئاوا بیردەکەنەوە”.
دەشڵێت: پیاوان بە شانازی و ئازایەتی باس لە سەرکێشییە سێکسییەکانی خۆیان دەکەن و دواتر قاقا لێ دەدەن، بەڵام ئەگەر ژنەکە باس لە ئەزمونێکی ڕابردوی خۆی ئەگەر بە نوکتە و سوعبەتیش بکات، خێرا پیاوەکە وەک فیشەکە شێتە هەڵدەچێ و قبوڵی ناکات.
بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی، خانەوادەی سومەیە ڕازی نابن کچەکەیان لە ئیبراهیم جیابێتەوە و وتویانە ئه و بیانەوەی تۆ بۆ جیابونەوە هەیتە، شتێکی بێ بەهایە، بەڵام دواجار سومەیە لە مانگی حوزەیرانی 2018ەوە خاکی سوریای بەره و وڵاتانی ئەوروپا جێهێشت و وازی لە ئیبراهیم هێنا.
جومانە – 20 ساڵ چاوەڕوانی تەڵاقێک بووجومانەی تەمەن 45 ساڵ، زۆربەی ژیانی لەناوچەی ئەلباب لە شاری حەلەب لە سوریا بەسەر بردوە، جومانە بە تۆڕی بی بی سی وتوە: ماوەی 20 ساڵ چاوەڕوان بووە تا تەڵاق لە مێردەکەی وەربگرێت.
لە ساڵی 2016ەوە جومانە لە شاری برۆکسل لە نەرویج دەژی و سەبارەت بە چیرۆکی ژیانی خۆی بە بی بی سی وتوە: “تەمەنم 19 ساڵ بوو کە باوکم بڕیاریدا بەبێ ڕەزامەندیی خۆم بمدات بە ئامۆزاکەم، من حەزم لە شوو نەبوو، عاشقی خوێندن بووم، بەڵام دواجار قایلیان کردم بەوەی کەسێکی گونجاوە و ڕاستە ئێستا خۆشت ناوێت، بەڵام خۆشەویستی دروست دەبێت.”
بەپێی نەریتی هەندێک خێزانی موحافزکار بەتایبەت لە ناوچەکانی دەرەوەی شار، دەبێت لە شەوی بوکێنیدا گەورەی خێزانەکان بە ژن و پیاوەوە چاوەڕوانی لابردنی پەردەی کچێنی بن و لە پاکیزەیی بوکێ دڵنیا ببنەوە.
جومانە ئەوەندە بە بێتاقەتی قسەی دەکرد ئەتوت ئەوەی لە شەوی بوکێنیدا بەسەری هاتووە ئێستا ڕویداوە و وتی: “دەرگاکەمان لەسەر داخرا و داوامان لێکرا پەلە بکەین، چونکە گەورەی خێزانەکانمان لە دەرەوە چاوەڕوانی هەواڵە خۆشەکە بوون”.
دەشڵێت: “شتەکە بۆ من زۆر ناخۆش بوو، مێردەکەم هیچ قسەی لەگەڵ نەدەکردم، بەڵکو خەمی ئەوەی بوو خێرا ئەرکەکە تەواو بکات، منیش هەم لە ترسا و هەم لەوەشدا دەلەرزیم کە حەزم لێی نەبوو”.
کارەسات ڕوویداجومانە باس لە شتێکی کتوپڕ دەکات کە بۆ ئه و کارەسات بوو و وتی: “ئەوەی نەدەبوو ڕوو بدات، ڕویدا، سەرەڕای ئازاری دەرونی و جەستەییم، مێردەکەم جگە له و دەرکەوتنی ئه و دڵۆپە خوێنانە، خەمی هیچی تری نەبوو، لە بەختی خۆم ئه و شەوە هیچ خوێنم لێ هات، ئەویش ئیتر ئارامی نەما و بە دەنگێکی بەرز بێدەنگیی شەوی شکاند و هاواری کرد “خوێنی لێ نایەت”، ئەمەی وت و ئینجا هەرچی قسەی ناشرین بوو پێی وتم، چاوەکانی وەک چاوی بکوژێک سور ببوونەوە و بەدەست خۆی بوایە لەوکاتەدا دەیسوتاندم”.
جومانە لاڵ بووبەهۆی ترس و بەهۆی ئه و شۆکەی توشی بوو، جومانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک نوتقی نەکرد و قسەی بۆ نەدەکرا، ئەوان خەمی جومانەیان نەبوو، بەڵکو خەمی پەردەکەیان بوو، بۆیە هەر ئه و شەوە بردیان بۆلای پزیشکێک تا لە پاکیزەیەکەی دڵنیا ببنەوە.
جومانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ئەوەندەم بیرە کە پزیشکەکە دەستی بە دڵنەوایی و هێورکردنەوەم کرد و ئەوەندە پەرۆشم بوو ئەتوت باوکمە، ئینجا بە قسەی توند و ڕەق مێردەکەمی سەرزەنشت کرد و پێی وت “بۆچی وات لەم کچە کردوە؟”
وەک خۆی دەڵێت، لەدوای ئه و شەوەوە هەر بە ڕقەوە لەگەڵ مێردەکەیدا ژیا و ئیتر دەیویست جیا ببێتەوە، بەڵام وەک چۆن یەکەم شەوی بوکێنی کەس لە پشتی نەبوو، لە جیابونەوەکەشدا کەس پشتیوانیی نەکرد و بەناچاری ماوەی 20 ساڵی پڕ لە کێشە و غەمی لەگەڵ مێردەکەیدا بەسەر برد.
جومانە بە بی بی سی وتوە: سەرەڕای تێپەڕبونی 20 ساڵ و لەدایکبونی چوار منداڵ، ئه و سوکایەتییەم بیرنەچوبوەوە کە شەوی بوکێنی پێم کرا، بۆیە هەر کە لەگەڵ منداڵەکانمدا گەیشتینە برۆکسل لە نەرویج، لە مێردەکەم جیابومەوە، جومانە دەڵێت: “جابونەوەکە تۆڵە بوو بۆ مێردەکەم و بۆ ئه و کۆمەڵگەیەی کە بۆ تەنها یەکجاریش لە پشتم نەبوون”.
ئێستا جومانە لەگەڵ چوار منداڵەکەیدا لە شاری برۆکسل دەژی و بەنیاز نییە هەرگیز شوو بکاتەوە، هەموو خەمێکی ئه و خانمە هێنانەدیی خەونەکەیەتی کە ئەویش ئه و خوێندنەیە کە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە لێی بێبەش کرا، دەشڵێت هەوڵی پەروەردەکردنی کچ و کوڕەکانی دەدات بە شێوازێک کە جیاواز بێت لەوەی خۆی پەروەردە کراوە.
جومانە دەڵێت: “ئێستا دڵخۆشم، چونکە توانیم کچەکەم بهێنمە ئێرە و نەهێڵم ئەوەی لێ دووبارە نەبێتەوە کە لە من ڕویدا، من هەر مێردەکەم تەڵاق نەدا، بەڵکو ئه و کۆمەڵگەیەشم تەڵاقدا کە هەرگیز بۆ من دادپەروەر نەبوو “. چەند چیرۆکێکی دیکەی پەردەی کچێنی
ڕۆزانارۆزانا دوای پێنج ساڵ لە خۆشەویستی، لە دەستگیرانەکەی جیابوەتەوە و دەڵێت: “زۆر متمانەم پێکرد و زۆریش خۆشم ویست، جارێکیان لە ژوانێکدا پێکەوە بووین، زۆری لێکردم سێکس بکەین و وتی وا بزانە ئێستا بوم بە مێردت، بەڵام ڕازی نەبووم، دواجار لە ژوانێکی دیکەدا ڕازی بووم و سێکسم لەگەڵ کرد”.
دوای شەش مانگ له و سێکسە، ناکۆکییەکی توند لەنێوان خانەوادەی ڕۆزانا و دەستگیرانەکەی سەریهەڵدا، کارەساتەکە گەیشتە ئەوەی ئه و دوو خۆشەویستە لەیەکتر جیاببنەوە.
ڕۆزانا لەوبارەیەوە بە بی بی سی وتوە: “لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سزای لەدەستدانی پەردەی کچێنی شتێکە مشتومڕی لەسەر ناکرێت، بەڵام بۆ خۆشبەختیم، هاوڕێیەکم ئامۆژگاریی کردم و پێی وتم لای پزیشکێک پەردەیەکی دەستکردنی چینی دابنێمەوە، پزیشکەکە زۆر بە نهێنی ئه و کارەی دەکرد، بۆیە کارەکەی بۆ منیش کرد و ئەگەر ئه و نەشتەرگەرییە بچوکە نەبوایە، ئێستا منیش لەریزی مردوان بووم”.
ئەمینەئەم کچە لە خێزانێکی موحافزکار و هەژار بوو، لە بەدبەختیی خۆی جارێکیان لە حەمامدا کەوتووە و تۆزێک خوێنی لێ هاتووە، بەڵام نەیزانیووە ئەم خوێنە چییە و دایکی لێ ئاگادار کردوەتەوە، ئەویش خێرا بردویەتی بۆلای پزیشکێکی ژنان و دوای پشکنین پێی وتراوە کە ئەمینە پەردەی کچێنیی لەدەستداوە.
ئەمینە دەڵێت: “ئه و ڕۆژەی کە وای پێ وتم، دنیام لا تاریک بوو، نەمدەزانی چی بکەم، خێرا هەرسێ پورەکەم هاتن و کۆبونەوە، کاتێکیان بۆ ڕێکخستم کە زۆر بە نهێنی بچم پەردەکە دابنێمەوە، چونکە ئه و جۆرە نەشتەرگەرییانە لە وڵاتەکەمدا قەدەغەن، جگەلەوەش هەرچیم بکردایە کەس باوەڕی نەدەکرد بەهۆی کەوتنەوە وام لێهاتووە و تا مردن هەر گومانیان لێم دەبوو”.
بەڵگەنامەی پەردەی کچێنیلە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، پێش پرۆسەی هاوسەرگیری پشکنین بۆ خانمان دەکرێت و تا دڵنیا بن لەوەی کچەکەیان پاکیزەیە و پەردەکەی لانەراوە، دوای دڵنیابونەوەش بەڵگەنامەی فەرمیی پەردەی کچێنیان پێ دەدرێت کە سەلامەتە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئیندۆنسیا و هەندێک وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی نیگەرانیی لەجۆرە پشکنینێکی دیکەی ناو هەندێک کۆمەڵگە دەربڕیووە و بە پشکنینێکی ئازاربەخشی بۆ کچان لەقەڵمداوە.
پشکنینەکەش ئەوەیە کە ژنێکی بە تەمەن دوو پەنجەی دەکاتە کۆئەندامی زاوزێی کچەکە و دڵنیا دەبێتەوە لەوەی پەردەی کچێنی کچەکە سەلامەتە، هاوکات بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکە کە لە ساڵی 2014 دەریکردوە، لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئەم جۆرە پشکنینە زۆر بەربڵاوە، بۆیە ڕێکخراوەکە ئه و کارەی بە جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان هەژمار کردوە کە جیاکارییەکی نا مرۆڤانەیە بەرامبەر خانمان و هاوکات پێشێلکردنی یاساکانی مافەکانی مرۆڤیشە.
بەپێی ئه و توێژینەوەیەی کە ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە پشکنینی پەردەی کچێنی لە وڵاتانی جیهاندا کردویەتی، هندستان و ئەفغانستان و بەنگلادیش و ئێران و میسر و ئوردن و لیبیا و مەغریب و باشوری ئەفریقا، لەسەرەوەی لیستی ئه و وڵاتانەن کە پەنا بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی دەبەن.
وەک وەڵامێکیش بۆ ڕێکخراوەکە، میسر و مەغریب ڕەتیانکروەتەوە لە وڵاتەکانیاندا ئه و پشکنینە بکرێت و ڕایانگەیاندوە کە ئەگەر شتێکی واش هەبێت، خەڵک بە شێوەیەکی نایاسایی و بە نهێنی و دوور لە چاوی دەسەڵات ئه و کارە دەکەن[1].
ئەم بابەتە 9,286 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 27-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,286 جار بینراوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
کورتەباس
ئەی ڕەقیب
کورتەباس
نەورۆز
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
کورتەباس
پەیمانی سیڤەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
کورتەباس
لۆزان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
کورتەباس
دووەمین کۆنگرەی گشتی تەڤگەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,828
وێنە 104,283
پەرتووک PDF 18,892
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,233

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!