🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەنفالنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 16-12
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 16-12 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆16-12-2019
📆15-12-2019
📆14-12-2019
📆13-12-2019
📆12-12-2019
📆11-12-2019
📆10-12-2019
📂 زۆرتر ...
📅16 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,547) پەڕتووک|||
📅 14-12-2019
باکووری کوردستان
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەنگی به و رەشنوسە نەدا کە لەلایەن ژمارەیەک پارتی تورکیاوە ئامادەکرا و تیایدا ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەجینۆساید لەلایەن ئەمریکاوە نیشاندا.[1]
- حەیرانبێژ (دەنگبێژ) سلۆ قز کە هەموو خزمەکانی لە کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ساڵی 1938 گیانیان لەدەستدا، لە تەمەنی 104 ساڵیدا کۆچی دوای کرد.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی عەزیز مەعرووفی کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی بێمزوورتێ، سەر بە شاری شنۆ، بە تەقەی راستەوخۆی ه
📅 14-12-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 14-12-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەفراسیاو هەورامی
د.ئەفراسیاو هەورامی کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیری و ئەرشیفی کوردستان بوو، ئەو ماوەیەی لە یەکێتیی سۆڤیەت بوو، دەرفەتێکی زێرینی بۆ رەخسا بۆ ئەوەی بەڵگەنامە و ئەرشیفی ئەو وڵاتە هەڵ بداتەوە و ئەو بابەتە گرنگانەی کە پەیوەندی بەمێژووی کوردەوە هەبوو وەک نووسین یاخود وەرگێڕان ئامادەیان بکات و وەک کتێب چاپ و بڵاویان بکاتەوە.
خاوەنی 21 کتێبە کە هەندێکیان چاپکراون و ئەوانی دیکەیان وەک دەستنووس ماونەتەوە.
ئەفراسیاو کوڕی حەمە شەریف کوڕی خواجە حسێنە و بەئەفراسیاو هەورامی ناسراوە.
رۆژی 21 ئاداری 1957 لەشارو
👫 ئەفراسیاو هەورامی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەفراسیاو هەورامی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خالید دلێر
شاعیری گەورەی کورد کە خاوەنی یەکەم سروودی پێشمەرگایەتی بووە و چەندین هەڵبەست و شعری نەتەوایەتی و ئاواز ی بەرهەمهێناوە لە 20 ئابی ساڵی 1933 لە شاری کۆیە لە گەرەکی بەفری قەندی لەدایک بووە و لەساڵی 1946 ەوە دەستی کردوە بەخەباتی سیاسی و نواندنی چالاکی و سەرەتا لەگەڵا کۆمەڵەی پێشکەوتنی خوێندەورای دەستی کردووە بەچالاکی سیاسی و دوای برینی چەندین پلەی حزبی لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەست لە کاری حیزبایەتی دەکێشێتەوە و وەک کەسێکی نەتەوەیی لە کاروچالاکیەکانی بەردەوام دەبێت.
خالید دلێر جگە لە نوسینی چەندی
👫 خالید دلێر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خالید دلێر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مستەفا ساڵح کەریم
ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە.
لەسەرەتای لاوی یەوە چۆتە ریزی حزبی شیوعی عێراقەوە.
ساڵی 1949 لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لەسەر چالاکیی سیاسی فەسڵ کراوە.
ساڵی 1950 لەبەر ئەوەی لەئامادەیی وەرنەگیراوەتەوە چۆتە – خانەی مامۆستایان- لە بەغدا.
ساڵی 1951 لەلایەن تەحقیقاتی جینائیەوە لەبەغدا گیراوە. لە 4/6/51 بەربوە بەکەفالەتی کەسی زامن، یان بەند کردنی بۆ ماوەی ساڵێک.
دوای تەواو کردنی خوێندن پاڵێوراو بوە بۆ چوونە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی باڵا، تەحقیقاتی جینائی رێی پێ نەداوە. لەبواری پەروەردەدا
👫 مستەفا ساڵح کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا ساڵح کەریم
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 366,702 | وێنە 56,387 | پەڕتووک PDF 10,547 | فایلی پەیوەندیدار 36,484 | 📼 ڤیدیۆ 161 | 🗄 سەرچاوەکان 13,036 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👩 پەردەی کچێنی..ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پەردەی کچێنی..ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی

زەماوەندی هاوسەرگیری لەزۆر وڵات و کۆمەڵگەدا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بەڵام لەناو خەڵکی خۆرهەڵات زۆر گرنگترە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، یەکێک له و تایبەتمەندییانەش سەلامەتی پەردەی کچێنی و پاکیزەیی بوکێیە کە پێشتر سێکسی لەگەڵ کەس نەکردوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی راپۆرتێکی لەسەر ئه و کارەسات و نەهامەتییانە بڵاوکردوەتەوە کە بەهۆی پەردەی کچێنییەوە بەسەر خانماندا هاتووە و دەڵێت: لە کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتدا، پەردەی کچێنی و دڕاندنی ئه و پەردەیە لە شەوی بوکێنیدا، سەنگی خۆی هەیە و دەبێتە بنەما بۆ ژیانێکی خۆشی هاوسەری، بەڵام چەند خانمێک کە بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی قسەیان کردوە، دەڵێن ئه و شەوەیان لێبووەتە دێوەزمە و کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر ژیانیان بەجێهێشتووە.
خانمەکان دەڵێن: نەبونی رۆشنبیریی سێکسی و کۆمەڵایەتی، هەر لە یەکەم شەوەوە کاریگەریی لە ژیانی هاوسەریان کردوە، ئەوان باس لەوە دەکەن کە لە یەکەم هەنگاویان بۆ چونەناو ژیانێکی نوێ سوکایەتی بە هەست و سۆزیان کراوە، دەشڵێن لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە تیایدا هیچ گوێ به و کێشانە نادرێت کە زاوا دروستی دەکات، بەڵکو کۆمەڵگە تەنها چاوی لەسەر بوکێ و پاکیزەیی بوکێ و ئه و پارچە گۆشتەیە کە پێی دەوترێت پەردەی کچێنی.
سومەیە و کارەساتی پەردە کچێنییەکەیتۆڕی هەواڵی بی بی سی چاوپێکەوتنی لەگەڵ یەکێک لە قوربانییەکانی پەردەی کچێنی بە نازناوی سومەیە سازکردوە و بڵاویکردوەتەوە: سومەیە-ی تەمەن 23 ساڵ کچێکە کە شەڕێکی زۆری لەگەڵ خێزانەکەیدا دەکرد تا شوو بە ئیبراهیم-ی خۆشەویستی بکات، ئەوان نەیاندەویست کچەکەیان شوو به و کوڕە بکات، بەڵام ئەم سوربوو لەسەر ئەوەی ئیبراهیم سوارچاکی خەونەکانیەتی و ئه و کوڕەیە کە هەموو کچێک ئاواتی بۆ دەخوزاێت، کەچی کە شووی پێکرد، خێراترین شۆک لێی دا و ئەوەی چاوەڕوانی نەدەکرد لە ئیبراهیم، رووی دا، له و شەوەدا ئیبراهیم گومانی لە پەردەی کچێنی سومەیە کرد و هەر له و شەوەشدا ئیتر خۆشەویستی لەدڵی سومەیەدا نەما.
سومەیە خوێندکاری کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی عەرەبی بوو لە زانکۆی دیمەشق لە سوریا، بەڵام تەواو هۆگری ئیبراهیم ببوو، ئه و ئیبراهیمەی کە بەڵێنی پێدابوو دوای هاوسەرگیری کەشێکی وای بۆ بڕەخسێنێت خوێندنەکەی تەواو بکات و رێگە بدات ببێتە خاوەن بڕوانامەی خۆی.
ماڵی سومەیە لەوە ناڕازی بوون کە ئیبراهیم ماڵی جیای بۆ ناکات و هێشتا سومەیەش خوێندکارە و خوێندنەکەی تەواو بکات باشترە، کەچی سومەیە لەسەر گفت و بەڵێنەکانی ئیبراهیم، پێی لە کەوش نابوو و تەحەدای هەموانی دەکرد و بە بیانوی خێزانەکەی بڕی و پێی وتن: “ئامادەم لەگەڵ دایکی ئیبراهیم بژیم و ئەویش وەک دایکم وایە و رێزی دەگرم”.
لە یەکەم شەوی بوکێنیدا، سومەیە یەکەم شۆکی بینی و وەک خۆی گێڕاویەتیەوە: “دوای ئەوەی مێردەکەم هاتە ژورەوە، هیچ کاتێکی پێ نەدام تۆزێک پشوو بدەم، یەکسەر هەوڵیدا بمکات بە ژن و چەند پێی بکرێت بەخێرایی پەردەی کچێنیم بدڕێنێت، بیانوەکەشی ئەوە بوو کە زۆری خۆشدەوێم”.
دەشڵێت: ” سەرەڕای ئەوەی زۆر ماندوو بووم، زۆر ئاسانکار و هاوکاری ئیبراهیم بووم، داواکەی ئیبراهیمم قبوڵ کرد، بەڵام لەچاوتروکانێکدا عەشق و خۆشەویستی کۆتایی هات، دەموچاوی ئیبراهیم یەکسەر گۆڕدرا و بەبێ هیچ گومان و دوودڵی و بیرکردنەوەیەک پێی وتم: ئەوە چییە بۆچی خوێن نایەت؟”
تۆڕی بی بی سی روینکردوەتەوە کە لە شەوی بوکێنیدا هەندێکجار خوێنبەربون رونادات، هاتنی خوێن و لابردنی پەردەی کچێنیش لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، بەوتەی پسپۆڕان مەرج نییە پەردەی کچێنیی هەموو کچێک بدڕێت و ئەوە لای هەموو کچێک وەک یەک نییە.
پسپۆڕان دەڵێن چەند جۆرێک پەردەی کچێنی هەیە: هەندێکیان بە نەشتەرگەری نەبێت لانابرێن، هەندێکیشیان ئەوەندە تەنکن کە بەبێ هیچ خوێنبەربونێک لادەچن، هەندێک کچیش هەن هەر لەبنەڕەتدا بەبێ پەردەی کچێنی لەدایک دەبن، یان لەوانەیە لە منداڵیدا بەهۆی توشبون بە روداوێک یان کەوتنێک پەردەی کچێنیان نەمێنێت.
با بگەڕێینەوە بۆ لای سومەیە، کە سومەیە مێردەکەی بەوجۆرە دەبینێت، دەڵێت: “لەوکاتەدا هەستم دەکرد نیگا و تەماشاکردنەکەی دەڵێی خەنجەرە دەچێت بە دڵمدا، سەیرکردنەکەی کوشتمی بەبێ ئەوەی خۆی پێی بزانێت، تەنانەت نوتقی لەخۆی بڕیبوو و هیچ قسەش لەگەڵ نەدەکردم، بەجۆرێک پشتگوێی خستم ئەتوت تاوانبارم و چاوەڕوانی دادگایی کردنم”.
ئه و بەردەوامە و دەڵێت: “پێش هاوسەرگیری زۆر شتمان باس کرد تەنانەت باسیشمان لە شەوی بوکێنی کرد کە دەبێت خۆشترین شه و بێت، بەهۆیەوە وا هەستمان دەکرد زۆر شت دەرەبارەی یەکتر دەزانین، بەڵام تەنها لەبەر پەردەی کچێنی و پاکیزەیی، هەموو ئەمانە لە چاوتروکانێکدا نەمان”.
بۆ بەیانی بردی بۆلای پزیشک
سەرەڕای دوبارەبونەوەی ئه و جۆرە روداوانە لەناو کۆمەڵگەدا، بەڵام سومەیە هەرگیز بەخەیاڵیدا نەدەهات ئه و کێشەیە توشی خۆی بێت، چونکە له و بڕوایەدابوو کە بیرکردنەوەی گەنجی ئێستا لە هی پێشوو جیاوازە و گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، واشیدەزانی کە دەستگیرانەکەی رۆشنبیر و کراوەیە و هیچ نەبێت خوێندکاری زانکۆیە و کەسێکی تێگەیشتوە، بەڵام ئەوەی توشی شۆکی کرد ئەوەبوو کە ئیبراهیمی دەستگیرانی داوای لێکرد سبەینێ بچن بۆلای پزیشک تا لە پەردەی کچێنییەکەی دڵنیا ببێتەوە.
پشکنین بۆ پەردەی کچێنی و پاکیزەیی کچان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن، هۆکارەکانی پەنابردن بۆ پشکنینی پاکیزەیی و رێگاکانی پشکنینەکە بە چەند جۆرێکە، بەئێستاشەوە هەندێک کۆمەڵگە هەن لە شەوی بوکێنیدا ئاهەنگ بۆ لابردنی پەردەی کچێنی دەگێڕن و سەرچەفە خوێناوییەکەی ئه و شەوە پیشانی خزم و کەسی بوک و زاوا دەدەن و شانازیی پێوە دەکەن.
تۆڕی بی بی سی باسی لەوەکردوە کە دانانەوەی پەردەی کچێنی بە نەشتەرگەرییەکی سادە و ساکار دەکرێت، تەنانەت چەند دەیەیەکیشە لە چین پەردەی دەستکرد هەیە، وەک ئەوەی کچێک بەناوی رۆزانا بۆ پەردەپۆشکردنی سێکسەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا پەنای بۆ برد و دواتریش لێی جیابووەوە، زۆرێکیش هەن کە هەر بەهۆی پەردەی کچێنییەوە چارەنوسێکی تاریک بەرۆکی گرتون و لەژێر ناوی “شەرەف”دا کوژراون.
برینێکی ساڕێژنەبووکە بۆ رۆژی دوای یەکەم شەوی بوکێنی سومەیە سەردانی پزیشکی کرد، پزیشکەکە دۆخەکەی هێورکردەوە و دڵنیای کردنەوە کە هۆکاری ئەوەی خوێ نەهاتووە، ئەوەیە کە پەردەی کچێنیی سومەیە ئەستورە و هەروا بە ئاسانی و بە سەرجێگاییەک بەتەواوی لاناچێت، مەگەر لەگەڵ لەدایکبونی یەکەم منداڵدا پەردەکە بەتەواوی لابچێت.
کە ئیبراهیم ئەمەی بیست، ئاهێکی بە بەردا هاتەوە و دڵی ئاوی خواردەوە و رەنگێکی بە روودا هاتەوە، بەڵام پاش چی، تازە کارلەکار ترازابوو، چونکە سومەیە پێشتر بڕیاری جیابونەوەی دابوو و دەیویست تا زووە تەڵاقی خۆی وەربگرێت.
سومەیە دەڵێت: “لەوکاتەوەی مێردەکەم بینی ئاوا بیردەکاتەوە، ئیتر وەک کەسێکی نامۆ بوو لام، دەترسام ئەویش بچێتە پاڵ ئه و کەسانەی ناو کۆمەڵگە پەردەی کچێنییان لا هەموو شتێکە، بەڵام چیتر گوێم بەوە نەدەدا چۆن بیردەکاتەوە، وام دانابوو کە باشترە هەموو شتێکی لێ چاوەڕوان بکەم، ئه و بتوانێت ئه و ساڵانەی رابردومان لەبەر پەردەی کچێنی بە چاوتروکانێک بسڕێتەوە، دیارە متمانەی نییە و شاوی ئەوە نییە ژیانی خۆمی بدەمە دەست”.
سومەیە تۆزێک لە قسەکردن وەستا و ئینجا دەستیپێکردەوە و وتی” بەڕاستی نازانم لەدوای یەکەم شەوی ژن و مێردایەتی کە بەوجۆرە بەسەرم برد، چۆن باس لە هەست و دۆخی ئێستای خۆم بکەم، دوای ئەوەی هەموو شتێکی منی لە توانا و سیفاتی باشە بە پەردەیەکی کچێنی گۆڕییەوە، چیتر نەمدەتوانی لەگەڵیدا بژیم، دواجار منیش مرۆڤم نەک پەردەیەک لە گۆشت”.
لەوکاتەوە باری دەرونیی سومەیە بەره و خراپتر رۆیشت، حەزی بە بینینی کەس و چونەدەرەوە بۆ هیچ شوێنێک نەدەکرد، وەک خۆشی دەڵێت هەر بۆ موجامەلە و نواندن رۆڵی ژنی بۆ ئیبراهیم دەبینی و ناچار بوو وا بکات ئیبراهیم لەخۆی رازی بکات.
بی بی سی ئاشکرایکردوە کە لە ماوەی سێ مانگدا سومەیە تەنها سێ جار سەرجێگایی لەگەڵ ئیبراهیم کرد، ە، ئەویش بە خواستی سومەیە خۆی نەبووە و بەناچاری بووە، لەوبارەیەشەوە سومەیە وتویەتی: ئەوکاتەی دەستی بۆ دەبردم، حەزم دەکرد لێی رابکەم، حەزم لێی نەبوو، هەستیشم بەهیچ نەدەکرد، چونکە هەر لە شەوی بوکێنیدا ئه و خۆشەویستییە لە ناخمدا مرد کە بۆی هەمبوو، خواخوام بوو زوو تەواو بێت و لێم دووربکەوێتەوە.
سومەیە بە راشکاوی وتویەتی: “ئه و کاتەی سێکسم لەگەڵ ئیبراهیم دەکرد خۆم بە سۆزانی دەهاتە بەر چاو، چونکە سێکسەکە لە خۆشەویستییەوە سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو ئەرکێکی سەرشانم بوو دەبوایە بمکردایە”.
راوێژکاری دەرونیسومەیە تاکە حاڵەتی ناو کۆمەڵگە نییە، بەڵکو زۆرێکی دیکەی وەک سومەییە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە هەن و لەبەر لۆمەی کۆمەڵگە نایانەوێت باس لە حاڵی خۆیان بکەن، ئەوەش مەترسیی خۆی هەیە، چونکە ئەوان نازانن بە کپکردنی ئه و کێشانە و شاردنەوەیان، دواتر نەهامەتی دوچاری منداڵ و خانەوادەکانیان دەبێت.
بوک و زاوا چۆن خۆیان بۆ شەوی بوکێنی ئامادە بکەن؟ئەمەل حامد، خانمە پسپۆڕی بواری دەرونی بە بی بی سی راگەیاندوە: هێورکردنەوەی باری دەرونیی خانمان و ئامۆژگاریکردنیان بۆ شەوی بوکێنی، رۆڵی خۆی دەبێت، بەڵام نەک بوک و نە زاوا ئەوە بە هەند وەرناگرن سەردانی پسپۆڕێکی دەرونی بکەن، هۆکارەکەش نەریتە هەڵەکانی کۆمەڵگەوەیە کە نەیهێشتووە ئامادەکاری بۆ ئه و شەوە بکرێت و ئه و دوو کەسە سەردانی پزیشکی دەرونی بکەن.
ئه و خانمە پسپۆڕە دەڵێت: ئامادەبون لە دانیشتنە دەرونییەکان زامنی ژیانێکی خۆشگوزەران دەکات و دا دەکات گفتوگۆ و لێکگەیشتن ببێتە بنەمای ئه و ژیانە، بۆیە پێویستە هەم بوک و هەم زاواش راوێژ بە پزیشکی دەرونی بکەن و گوێ لە ئامۆژگارییە بەسودەکان بگرن و پێشبینی بۆ ئه و کێشانە بکەن کە لە شەوی یەکەمی پێکەوەژیانیان توشیان دەبێت، دەشبێت بزانن چۆن خۆیان لەوکێشانە رزگار دەکەن و هەر پرسیارێکیان هەبوو بیکەن ئەگەر پرسیارەکە زۆر تایبەتیش بێت هەر لە نزیکبونەوەیان لە یەکتر یان چۆنێتی لابردنی پەردەی کچێنی، تا بتوانن شەوێکی پڕلەخۆشی بەسەر بەرن نەک شەوێکی پڕ ئازار.
خانمە پسپۆڕەکە رونیکردوەتەوە کە پیاوان وا دەریدەخەن زۆر شت لەسەر ژن و نەفسیەت و جەستەی ژن و شەوی بوکێنی دەزانن، بەڵام دووبارەبوونەوەی کێشەکان له و شەوەدا نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان ئەوەندە لەسەر ژن نازانن، پێشی وایە کە کێشەکان کەڵەکە بوون، دواتر دەتەقنەوه و ئینجا ئەوەندە ئاڵۆز دەبن کە چارەسەر ناکرێن، بۆیە پێویستە بەوتەی ئەمەل حامد پێش هاوسەرگیری بوک و زاوا خۆیان بۆ ژیانێکی نوێ ئامادە بکەن کە لێکگەیشتن و متمانە و گۆڕینەوەی بیروڕا ببێتە بنەما بۆ ئه و ژیانە.
راپرسییەک لەسەر پەردەی کچێنی
بی بی سی پرسیاری لە 20 پیاو کرد کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵیدا بووە و لەنێویاندا هەبووە هاوسەرگیریی کردوە و هەشبووە رەبەن بوون، ئه و 20 پیاوە کەسانی ئەکادیمی و پزیشک و مامۆستاشی تێدا بووە و خۆیان بە کەسی کراوە و بیرفراوان لە پەیوەندییەکاندا زانیووە.
بی بی سی پرسیاری ئەوەی لێکردون کە ئایا ئەگەر لە یەکەم شەوی گەرموگوڕی بوکێنیدا توشی کێشەی پەردەی کچێنی و پاکیزەیی کچ بن و بینیان هیچ ئاماژەیەک بۆ پاکیزەیی نییە، کاردانەوەیان چی دەبێت؟ لە وەڵامدا زۆربەیان وتویانە بینینی پەڵە و دڵۆپە خوێن بەڵگەی پاکیزەیی کچانە و ئەگەر ئەوە بینرا، ئەوا دەبێتە سەرەتایەک بۆ ژیانێکی خۆش کە دەستپێکی ئه و ژیانە لەسەر بنەمای متمانە و لێکگەیشتندەبێت.
سومەیە داوای جیابونەوە دەکاتدوای تێپەڕبونی چەند مانگێک، سومەیە بە راشکاوی بە ئیبراهیمی مێردی وت چیتر نایەوێت چیتر لەگەڵیدا بژی و پێی وت بڕیارێکە داویەتی گەڕانەوەی نییە، سومەیە دەیوت چیتر ناتوانێت لەژیانێکی پڕ لە گومان و بێ متمانەییدا بژی، ژیانێک کە هەر لە یەکەم شەوی بوکێنییەوە خۆشەویستی و هۆگربونی تێدا نەما، سومەیە بەبیر ئیبراهیمی هێنایەوە کە چۆن لە شەوی بوکێنیدا بەهۆی پەردەی کچێنیەکەیەوە سوکایەتیی پێ کردوە و وەک بەردێکی بێ هەست تەماشای کردوە.
سومەیە دەڵێت: کە وام وت، ئیبراهیم توشی شۆک بوو و وتی: وەک پیاو مافی خۆمە لە پاکیزەیی ژنەکەم دڵنیا ببمەوە و بزانم کە پێش من سێکسی نەکردوە، ئیبراهیم بە سومەیەی وت: “هەرگیز تەڵاقت نادەم، باشترە عاقڵ بیت و واز لەم قسانە بهێنێت، ئەگینا ئەنجامەکەی پەشیمانی دەبێت”.
سومەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: “کۆمەڵگەکەمان پێوەری دژیەکی تێدایە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئاساییە پیاو پێش هاوسەرگیری سەرکێشیی سێکسی بکات و بە ئارەزوی خۆی رابوێرێت، ئەمە بۆ ئەوان قبوڵکراوە، بەڵام ئەگەر ژنێک پێش شوکردن ئه و کارە بکات، کەمترین سزا کوشتن دەبێت، وتیشی: مێردەکەی منیش له و جۆرە پیاوانەیە کە ئاوا بیردەکەنەوە”.
دەشڵێت: پیاوان بە شانازی و ئازایەتی باس لە سەرکێشییە سێکسییەکانی خۆیان دەکەن و دواتر قاقا لێ دەدەن، بەڵام ئەگەر ژنەکە باس لە ئەزمونێکی رابردوی خۆی ئەگەر بە نوکتە و سوعبەتیش بکات، خێرا پیاوەکە وەک فیشەکە شێتە هەڵدەچێ و قبوڵی ناکات.
بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی، خانەوادەی سومەیە رازی نابن کچەکەیان لە ئیبراهیم جیابێتەوە و وتویانە ئه و بیانەوەی تۆ بۆ جیابونەوە هەیتە، شتێکی بێ بەهایە، بەڵام دواجار سومەیە لە مانگی حوزەیرانی 2018ەوە خاکی سوریای بەره و وڵاتانی ئەوروپا جێهێشت و وازی لە ئیبراهیم هێنا.
جومانە – 20 ساڵ چاوەڕوانی تەڵاقێک بووجومانەی تەمەن 45 ساڵ، زۆربەی ژیانی لەناوچەی ئەلباب لە شاری حەلەب لە سوریا بەسەر بردوە، جومانە بە تۆڕی بی بی سی وتوە: ماوەی 20 ساڵ چاوەڕوان بووە تا تەڵاق لە مێردەکەی وەربگرێت.
لە ساڵی 2016ەوە جومانە لە شاری برۆکسل لە نەرویج دەژی و سەبارەت بە چیرۆکی ژیانی خۆی بە بی بی سی وتوە: “تەمەنم 19 ساڵ بوو کە باوکم بڕیاریدا بەبێ رەزامەندیی خۆم بمدات بە ئامۆزاکەم، من حەزم لە شوو نەبوو، عاشقی خوێندن بووم، بەڵام دواجار قایلیان کردم بەوەی کەسێکی گونجاوە و راستە ئێستا خۆشت ناوێت، بەڵام خۆشەویستی دروست دەبێت.”
بەپێی نەریتی هەندێک خێزانی موحافزکار بەتایبەت لە ناوچەکانی دەرەوەی شار، دەبێت لە شەوی بوکێنیدا گەورەی خێزانەکان بە ژن و پیاوەوە چاوەڕوانی لابردنی پەردەی کچێنی بن و لە پاکیزەیی بوکێ دڵنیا ببنەوە.
جومانە ئەوەندە بە بێتاقەتی قسەی دەکرد ئەتوت ئەوەی لە شەوی بوکێنیدا بەسەری هاتووە ئێستا رویداوە و وتی: “دەرگاکەمان لەسەر داخرا و داوامان لێکرا پەلە بکەین، چونکە گەورەی خێزانەکانمان لە دەرەوە چاوەڕوانی هەواڵە خۆشەکە بوون”.
دەشڵێت: “شتەکە بۆ من زۆر ناخۆش بوو، مێردەکەم هیچ قسەی لەگەڵ نەدەکردم، بەڵکو خەمی ئەوەی بوو خێرا ئەرکەکە تەواو بکات، منیش هەم لە ترسا و هەم لەوەشدا دەلەرزیم کە حەزم لێی نەبوو”.
کارەسات روویداجومانە باس لە شتێکی کتوپڕ دەکات کە بۆ ئه و کارەسات بوو و وتی: “ئەوەی نەدەبوو روو بدات، رویدا، سەرەڕای ئازاری دەرونی و جەستەییم، مێردەکەم جگە له و دەرکەوتنی ئه و دڵۆپە خوێنانە، خەمی هیچی تری نەبوو، لە بەختی خۆم ئه و شەوە هیچ خوێنم لێ هات، ئەویش ئیتر ئارامی نەما و بە دەنگێکی بەرز بێدەنگیی شەوی شکاند و هاواری کرد “خوێنی لێ نایەت”، ئەمەی وت و ئینجا هەرچی قسەی ناشرین بوو پێی وتم، چاوەکانی وەک چاوی بکوژێک سور ببوونەوە و بەدەست خۆی بوایە لەوکاتەدا دەیسوتاندم”.
جومانە لاڵ بووبەهۆی ترس و بەهۆی ئه و شۆکەی توشی بوو، جومانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک نوتقی نەکرد و قسەی بۆ نەدەکرا، ئەوان خەمی جومانەیان نەبوو، بەڵکو خەمی پەردەکەیان بوو، بۆیە هەر ئه و شەوە بردیان بۆلای پزیشکێک تا لە پاکیزەیەکەی دڵنیا ببنەوە.
جومانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ئەوەندەم بیرە کە پزیشکەکە دەستی بە دڵنەوایی و هێورکردنەوەم کرد و ئەوەندە پەرۆشم بوو ئەتوت باوکمە، ئینجا بە قسەی توند و رەق مێردەکەمی سەرزەنشت کرد و پێی وت “بۆچی وات لەم کچە کردوە؟”
وەک خۆی دەڵێت، لەدوای ئه و شەوەوە هەر بە رقەوە لەگەڵ مێردەکەیدا ژیا و ئیتر دەیویست جیا ببێتەوە، بەڵام وەک چۆن یەکەم شەوی بوکێنی کەس لە پشتی نەبوو، لە جیابونەوەکەشدا کەس پشتیوانیی نەکرد و بەناچاری ماوەی 20 ساڵی پڕ لە کێشە و غەمی لەگەڵ مێردەکەیدا بەسەر برد.
جومانە بە بی بی سی وتوە: سەرەڕای تێپەڕبونی 20 ساڵ و لەدایکبونی چوار منداڵ، ئه و سوکایەتییەم بیرنەچوبوەوە کە شەوی بوکێنی پێم کرا، بۆیە هەر کە لەگەڵ منداڵەکانمدا گەیشتینە برۆکسل لە نەرویج، لە مێردەکەم جیابومەوە، جومانە دەڵێت: “جابونەوەکە تۆڵە بوو بۆ مێردەکەم و بۆ ئه و کۆمەڵگەیەی کە بۆ تەنها یەکجاریش لە پشتم نەبوون”.
ئێستا جومانە لەگەڵ چوار منداڵەکەیدا لە شاری برۆکسل دەژی و بەنیاز نییە هەرگیز شوو بکاتەوە، هەموو خەمێکی ئه و خانمە هێنانەدیی خەونەکەیەتی کە ئەویش ئه و خوێندنەیە کە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە لێی بێبەش کرا، دەشڵێت هەوڵی پەروەردەکردنی کچ و کوڕەکانی دەدات بە شێوازێک کە جیاواز بێت لەوەی خۆی پەروەردە کراوە.
جومانە دەڵێت: “ئێستا دڵخۆشم، چونکە توانیم کچەکەم بهێنمە ئێرە و نەهێڵم ئەوەی لێ دووبارە نەبێتەوە کە لە من رویدا، من هەر مێردەکەم تەڵاق نەدا، بەڵکو ئه و کۆمەڵگەیەشم تەڵاقدا کە هەرگیز بۆ من دادپەروەر نەبوو “. چەند چیرۆکێکی دیکەی پەردەی کچێنی
رۆزانارۆزانا دوای پێنج ساڵ لە خۆشەویستی، لە دەستگیرانەکەی جیابوەتەوە و دەڵێت: “زۆر متمانەم پێکرد و زۆریش خۆشم ویست، جارێکیان لە ژوانێکدا پێکەوە بووین، زۆری لێکردم سێکس بکەین و وتی وا بزانە ئێستا بوم بە مێردت، بەڵام رازی نەبووم، دواجار لە ژوانێکی دیکەدا رازی بووم و سێکسم لەگەڵ کرد”.
دوای شەش مانگ له و سێکسە، ناکۆکییەکی توند لەنێوان خانەوادەی رۆزانا و دەستگیرانەکەی سەریهەڵدا، کارەساتەکە گەیشتە ئەوەی ئه و دوو خۆشەویستە لەیەکتر جیاببنەوە.
رۆزانا لەوبارەیەوە بە بی بی سی وتوە: “لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سزای لەدەستدانی پەردەی کچێنی شتێکە مشتومڕی لەسەر ناکرێت، بەڵام بۆ خۆشبەختیم، هاوڕێیەکم ئامۆژگاریی کردم و پێی وتم لای پزیشکێک پەردەیەکی دەستکردنی چینی دابنێمەوە، پزیشکەکە زۆر بە نهێنی ئه و کارەی دەکرد، بۆیە کارەکەی بۆ منیش کرد و ئەگەر ئه و نەشتەرگەرییە بچوکە نەبوایە، ئێستا منیش لەریزی مردوان بووم”.
ئەمینەئەم کچە لە خێزانێکی موحافزکار و هەژار بوو، لە بەدبەختیی خۆی جارێکیان لە حەمامدا کەوتووە و تۆزێک خوێنی لێ هاتووە، بەڵام نەیزانیووە ئەم خوێنە چییە و دایکی لێ ئاگادار کردوەتەوە، ئەویش خێرا بردویەتی بۆلای پزیشکێکی ژنان و دوای پشکنین پێی وتراوە کە ئەمینە پەردەی کچێنیی لەدەستداوە.
ئەمینە دەڵێت: “ئه و رۆژەی کە وای پێ وتم، دنیام لا تاریک بوو، نەمدەزانی چی بکەم، خێرا هەرسێ پورەکەم هاتن و کۆبونەوە، کاتێکیان بۆ رێکخستم کە زۆر بە نهێنی بچم پەردەکە دابنێمەوە، چونکە ئه و جۆرە نەشتەرگەرییانە لە وڵاتەکەمدا قەدەغەن، جگەلەوەش هەرچیم بکردایە کەس باوەڕی نەدەکرد بەهۆی کەوتنەوە وام لێهاتووە و تا مردن هەر گومانیان لێم دەبوو”.
بەڵگەنامەی پەردەی کچێنیلە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، پێش پرۆسەی هاوسەرگیری پشکنین بۆ خانمان دەکرێت و تا دڵنیا بن لەوەی کچەکەیان پاکیزەیە و پەردەکەی لانەراوە، دوای دڵنیابونەوەش بەڵگەنامەی فەرمیی پەردەی کچێنیان پێ دەدرێت کە سەلامەتە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئیندۆنسیا و هەندێک وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی نیگەرانیی لەجۆرە پشکنینێکی دیکەی ناو هەندێک کۆمەڵگە دەربڕیووە و بە پشکنینێکی ئازاربەخشی بۆ کچان لەقەڵمداوە.
پشکنینەکەش ئەوەیە کە ژنێکی بە تەمەن دوو پەنجەی دەکاتە کۆئەندامی زاوزێی کچەکە و دڵنیا دەبێتەوە لەوەی پەردەی کچێنی کچەکە سەلامەتە، هاوکات بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوەکە کە لە ساڵی 2014 دەریکردوە، لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئەم جۆرە پشکنینە زۆر بەربڵاوە، بۆیە رێکخراوەکە ئه و کارەی بە جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان هەژمار کردوە کە جیاکارییەکی نا مرۆڤانەیە بەرامبەر خانمان و هاوکات پێشێلکردنی یاساکانی مافەکانی مرۆڤیشە.
بەپێی ئه و توێژینەوەیەی کە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە پشکنینی پەردەی کچێنی لە وڵاتانی جیهاندا کردویەتی، هندستان و ئەفغانستان و بەنگلادیش و ئێران و میسر و ئوردن و لیبیا و مەغریب و باشوری ئەفریقا، لەسەرەوەی لیستی ئه و وڵاتانەن کە پەنا بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی دەبەن.
وەک وەڵامێکیش بۆ رێکخراوەکە، میسر و مەغریب رەتیانکروەتەوە لە وڵاتەکانیاندا ئه و پشکنینە بکرێت و رایانگەیاندوە کە ئەگەر شتێکی واش هەبێت، خەڵک بە شێوەیەکی نایاسایی و بە نهێنی و دوور لە چاوی دەسەڵات ئه و کارە دەکەن[1].

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن پیاوسالاری و رەگەزپەرستی
👩 جۆری دۆزی ژن توندوتیژی (هاوسەرگیری و کۆمەڵایەتی)
👩 جۆری دۆزی ژن توندوتیژیی جەستەیی
👩 جۆری دۆزی ژن دەستدرێژیی سێکسی
👩 جۆری دۆزی ژن کێشەی کۆمەڵایەتی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 27 2019 12:12AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2019 10:22AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2019 10:22AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 28 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەردەی کچێنی..ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاڤان فارس جاف
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست227,290%61.98
هەورامی61,572%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,532%15.41
عربي10,008%2.72
کرمانجی - کوردیی باکوور4,711%1.28
فارسی2,255%0.61
English1,783%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский61%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,784%62.11
👫 کەسایەتییەکان25,149%6.85
📕 پەڕتووکخانە22,040%6.01
🏰 شوێنەکان21,062%5.74
✌️ شەهیدان19,117%5.21
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.28
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,352%2.82
📝 بەڵگەنامەکان5,201%1.41
📷 وێنە و پێناس4,874%1.32
🚼 ناوی کوردی4,849%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,838%1.31
📖 کورتەباس2,561%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,656%0.45
🔣 هەمەجۆرە1,138%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)949%0.25
😊 گاڵتەوگەپ732%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە477%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە196%0.05
🌏 نەخشەکان179%0.04
📼 ڤیدیۆ161%0.04
👩 دۆزی ژن105%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان96%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار64
⁉️ ئایین و ئاتەیزم855
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی513
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە33
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا122
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی87
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی2
☀️ دۆزی کورد732
📖 دەروونناسی107
📜 راپۆرت181
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی785
📖 رۆمان597
☢ زانست78
🌐 زمانەوانی و رێزمان383
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر316
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە243
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک15
⚔ مێژوو1,045
🎶 هونەری90
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست925
📄 وتار و دیمانە206
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی75
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,075 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574