پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
دەربارەی: ماف و خەباتی ژنی کورد
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی: ماف و خەباتی ژنی کورد

دەربارەی: ماف و خەباتی ژنی کورد
لە مانگی ئازار کۆمەڵێک جەژن و یادی مەزن هەن، بە گەرمی پێشوازییان لێدەکرێت و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بایەخی زۆریان پیدەدرێت. 8ی ئازار یەک لەو ڕۆژە مەزنانەی ساڵە، زیاد لە کات و ڕۆژانی دیکە، ڕێگا بە ئافرەتی کورد دەدرێ، بە ئاشکرا ئەم یادە بکاتەوە و باس لە ئازادی و ماف و خەباتی خۆی بکا.
ئەگەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە دەبینین، لە هەندێک کتێب و سەرچاوە، ئافرەتی کورد، بە ئازادتر لە ئافرەتی وڵاتانی دراوسێ باسی لێوەدەکرێ، بەڵام ئەو تێڕوانینە ئەگەر بەچاوی ئێستا سەیری بکەین، لەوانەیە باوەڕی پێنەکرێت، چونکە نەبووە، ئافرەتی وڵاتی داگیرکراو، مافخوارو، چەوساوە لە ئافرەتی وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆ ئازادتربیت، بەتایبەتیش ئەگەر لە وڵاتێک بژین، پیاو ئازاد نەبی، چونکە کوردە، وڵاتەکەی وێرانبکرێ و بسووتێندرێ، چونکە کوردی لێدەژیت، خوێنی منداڵ و گەنجانی حەڵال بکرێ، تەنیا لەبەر ئەوەی کوردن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم فاکتانەی سەرەوە، بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووسان زۆر گرانە باس لە ماف و خەباتی ئافرەت بکەن، کە تا ئێستا ژنانی وڵاتە هەرە دیموکرات و پێشکەوتووەکانی جیهان وەک: ئەمریکا و سوید و یابان و فەرەنسا…هتد، لە خەبات بۆ یەکسانی و گەیشتن بە دوا وێستگەی ئازادی و بەختەوەری نەوەستاون و بەردەوامن.
لەو کاتەی ئێمە بەو مێژووە و هەقیقەتانەی سەرەوە ئاشنا دەبین، تێدەگەین، بەکارهێنانی وشەی چەوساوە بۆ ژنی کورد لاوازە و بەهێزنییە، چونکە ئەو لە وڵاتێک لە دایکبووە و دەژی، نەک تەنیا مافی دایکی، کچی، خوشکی…هتد دەخورێ، بەڵکو باوک و کوڕ و براشی دەخورێ، زیاد لە هەزار ساڵە دەچەوسێنەوە و وەک هاووڵاتی پلە دوو یان هێشتا کەمتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ و بە چاوی دوژمن سەیریان دەکرێ. ژنی کورد لە وڵاتێک دەژی، چیاکانی دەسووتێنن، گوندەکانی دەڕوخێنن، ماڵ و مەدرەسە و مزگەوتەکانی لەبەر چاوی خۆی وێران دەکەن، ئینجا مافی پڕۆتێستۆیەکی نەرمی نییە، زۆرجار، مافی گریان و لاواندنەوەشی پێنادرێ. ژنی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی کوردە، وەک کۆیلە و کاڵا لە سوقەکانی عەرەبی بە ئاشکرا و لەبەردەم چاوی کامیراکان تا دوێنێ کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرا.
نەک ژنی کورد، هەر ژنێک لەو ژینگە نەخۆش و ئاڵۆزە لەدایکبێت و گەورەبکرێ، لەلایەن کەسانێک، کە خۆیان وەک هاووڵاتی پلە دوو سەیربکرێن، زۆر گرانە باس لە ئازادی بکرێ، باس لە خەبات بۆ یەکسانی بکرێ بۆیەش، ئەو خەونەی ئەوان باسی دەکەن، جارێ نەبیندرایە، ئەو خەباتەی ئەوان باسی دەکەن، جارێ دەستی پێنەکرایە، ئەو ئامانجەی ئەوان بۆی تێدەکۆشن، جارێ بەرنامەی بۆدانەندرایە، با هەر ژنانی کورد لە کوردستان خاوەنی سەدان ڕێکخراوی گەورەی ژنانەبین، چونکە لەوێندەریش تەنیا ئەو ژنانە سەرپەرشتی ئەم بزووتنەوە هەقە دەکەن، کە تەواو حزبین و بەرژەوەندی حزبیان لە خەباتی ژنان لا گرنگترە، جگە لەوە، خۆیان لەماڵی خۆیان خاوەنی ئەو مافەنین، کە شایستەن، خاوەنی ئەو بڕیار و ڕایانەنین، کە خەونی پێوەدەبینن.
قسەی گەورە لەسەر مافی ئافرەتی کورد زۆر دەکرێ، بەڵام ئەو قسانەش ڕستەی بریقەدار و ناوەڕۆک پەنچەرن، بۆیە هیچ پێشکەوتنێک لەم خەباتە بەدی ناکرێ، نەک هەر ئەوە، بەڵکو کیسەڵانەش بۆ پێشەوە ناڕوا. ژنی کورد لە کۆمەڵگایەک دەژی، هەزار و یەک دەرگای لێداخرایە، قسە و نووسینەکانی بە هەند وەرناگیرێ، دەستەڵات یارمەتییان نادات و نایانهێنێتە پێشەوە و یاسای پێویستییان بۆ نانووسرێ و لە هەمووشی گرنگتر، دیارە پیاوی کورد جارێ ئامادە نییە، پشتیوانی تەواو لە مافی ئافرەت بکات و لە ئازادی ژن دەترسێ، وەک ئەوەی ژن ئەگەر ئازادبوو، ئەو خۆی وەک پیاو سووک دەبێ. لەم خەباتە، نەک هەر پیاو ئامادەنییە بێتە سەرخەت و یارمەتی ژنی کورد بدا، بەڵکو ژنی کورد خۆشی جارێ بۆ ئەو خەباتە بێکۆتاییە نەگەییە و ئامادە نییە، خۆی لە ژێردەستی ڕزگار بکا، نەک لەبەر ئەوەی خۆیان نایانەوێ یان بە ڕەوای نازانن یان تەمبەڵ و تەوەزەلن و تاقەتی خەباتییان نییە و هیچ لە خەبات تێناگەن، بەڵکو لە ژینگە و ناوچەیەک لەدایکبووین، زیاد لە هەزار ساڵە ژن بەناوی دین و دابونەریت دەچەوسێتەوە[1].
ئەم بابەتە 1,264 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: توندوتیژیی دەروونی
جۆری پرسی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 26-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,264 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.146 KB 26-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!