هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,238 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
👩 ژن لەکوێی ناوەندی بڕیاری دەزگاکانی ميدیادایە؟ | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ژن لەکوێی ناوەندی بڕیاری دەزگاکانی ميدیادایە؟


زۆر ووتار و گۆشەو ڕاپۆرتی میدیایی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەردەوامن لە بوارەکانی ژن , بەڵام تائیستا نەتوانراوە وەڵامێکی جدی گرفتی ڕێگریەکانی بەردەم مێدیاکارە ژنەکان بدرێتەوە.
گرفتەکان لە کوێی ژیانی ژنانی مێدیاکار دەبینرێتەوە؟ ئایا گرفتەکان کۆمەڵایەتین؟ یان دەزگاکانن؟ یاخود ژنانی مێدیاکار خۆیانن؟ئەمانەو چەندین پرسیاری کە.
بۆ پەنجە خستنە سەر گرفتە کان دەبێت سەرەتا لە گرفتە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەست پێبکەین, چونکە وەک ئاشکرایە هێندەی لە سەرجەم کارە جۆراوجۆرەکاندا گرفت بۆ بەردەم ژن دروست دەبێت ئەوەندە بۆ پیاو دروست نابێت, ئالێرەوە دەکرێت باس لە بنەماکانی بەردەم ئەم شێوازە گرفتە بکەین.
ژن لە کاری مێدیادا پەیوەستە بە کۆمەڵێک داب و نەریتی کۆمەڵایەتی کە بووەتە هۆی هەڵویستە کردن لە بەردەوام بوونی کارەکەی وەک ڕەگەزی بەرامبەری,دەبینین کە ژن بە هۆی ئەو پەستانە دەرونیەوی کە لەلایەن خێزانەوە لەسەریەتی کاریگەری نەرێنی لەسەر تواناکانی دروست دەکات, ئەمە لەکاتێکدایە کە هەمان ئەو ژنە ئەگەر ڕێگرییە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکان لەبەردەمی لەمپەڕنەبن بێگومان لەبواری بڕیاردان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندت هیچی لە هاوڕێ پیاوەکەی کەمتر نابێت, ئەم گرفتانە لە کاتێکدا ڕودودەن کە ئەمڕۆ لەبواری خوێندنی ئەکادیمی بەشەکانی مێدیا لە زانکۆو پەیمانگاکان ڕێژەیەکی بەرچاو لە خوێندکاری کچ بونی هەیە,بەڵام ئایا دەکرێت لە گەڵ ئەو ڕێژەیەدا ژنی بڕیاربەدەستمان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وەک پێویست هەبێت؟بێگومان نەخێر نە هەمانە و نە لە چەند ساڵی داهاتووی نزیکیش دەمانبێت,ڕەنگە لەم وەلامە بەڕەشبینم تێبگەن,بەڵام ئەمە واقیعە کۆمەڵایەتیەکەیە کە ژن بەگشتی پێوەی دەناڵێنێت ,شاهیدیش بۆ قسەکانم نەبونی ژنە لە ناوەندی بڕیار دەزگا مێدیاییەکان.
هەرچەندە ڕێژەیەک ژن لە مێدیاکان کاردەکەن ,بەڵام ئیستا کاری میدیایی بۆ ژن بەتایبەتی خۆی لە کاریکی وەزیفیدا دەبینێتەوە نەک لە کارێکی میهەنی ,چونکە کۆمەڵگە ڕێگە نادات بە ژن تا درەنگانێکی شە و وتا بەرەبەیانی کاری خۆی بکات لە دەزگاکەی یاخود هەندێک جار واپێویست دەکات سەفەر بکات یاخود پەیوەندیەکانی کارەکەی لە دەرەوەی دەزگاکە جێبەجێبکات,کەواتە کاری ئەو تەنها لەناو ئۆفیسەکەی قەتیسکراوە.
هۆکاری دووە م دەزگاکانی ڕاگەیاندنە ,کە خۆی لە دەستەڵاتی پیاودا دەبینێتەوە ,کەبێگومان ئەمیش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارەکۆمەڵایەتیەکەی باسمانکرد, لێرەدا وەک دەردەکەوێت کە ژن خۆی هەموو تواناکانی لەکاراکتەرێکی وەزیفیدا چڕدەکاتەوە, جگە لەمانەش دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژنە مێدیاکارەکان بەدووردەگرن لە ناو دەزگاکانیان بە بیانوی ئەوەی کە مەتبەخی مێدیا کارەکانی لە نێوەشەوەوە دەست پێدەکات و ژن ناتوانێت تا ئەوکاتە بمێنێتەوە,لەکاتێکدا ئەمڕۆ تەکنەلۆژیا گەشتۆتە ئاستێک ئەگەر ژن لە ناوەندی بڕیاربەدەست بێت دەتوانێت لە ناو خێزا ن وماڵە کەی خۆیەوە کارەکانی ئەنجامبدات بەبێ مانەوەی لە دەزگاکە تا درەنگانی شەو.
کاتی دانانی ژن لە ناوەندی بڕیاری دەزگای مێدیاکان زیاتر سیاسییە و ئالێرەوە ژن تیایدا کەناردەخرێت ,هەروەک ئەوەی کە لە حکومەتدا کاتێک ڕاوێژکارێکی مێدیایی داداەنێن پەنا بۆ پیاوێک دەبەن.
هۆکاری سێهەم بێگومان ژنانی مێدیاکار خۆیانن , پێویست ناکات کە خۆمان لە کەم و کوڕیەکان بشارینەوە کە ژنیش خۆی بەشێکە لەو پەراوێزخستنە, زۆرجار نەیتوانیوە بەرگەی ململانێکان بگرێت تا بە ئامانجی خۆی بگات, تەنها کاری مێدیایی لە سەعاتێکی دیاری کراوی دەوام و کۆتایی دەوام دەبینێت ,کە ئاشکرایە کاری مێدیا وەخت و ناوەختی نیە.
زۆر کات ژنان خۆیان بە بوارە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەوە دەبەستنەوە وتەنها کار و چاڵاکیەکانیان لەو بوارە چڕدەکەنەوە و کەمتر خۆیان لە لایەنە سیاسیە کان دەدەن , کە بێگومان بواری مێدیای سیاسی زۆرترین ناوبانگ دروست دەکات.
دەکرێت چۆن گرفتەکان دەستنیشان دەکەین بەهەمان شێوەش چارەسەرەکان بخەینە ڕوو کە پێویست دەکات دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە بەرنامەی کاری خۆیاندا بچنەوە و هەلی بەشداری لەبڕیاری مێدیایی دەزگاکەدا ژنە مێدیاکارەکانیان لەو پەراوێزخستنە بێننەدەرەوە.
دەکرێت سوود لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیابوەربگیرێت تا ئەو ژنانە لە ناو خێزان و ماڵەکانی خۆیانەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن.
دەکرێت ژنە مێدیاکارەکان لە دەزگاکانیان بە رەو بواری سیاسی هانبدە ن و تەنها لە بوارە کۆمەڵایەتیەکان قەتیسیان نەکەن.
ڕەچاوکردنی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە دابەشکردنی کارە مێدیاییەکان.
لەسەر و ئەمانەشەوە پێویستە ڕیکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی کاریگەریان هەبێت لەسەر شکاندنی ئەو کۆت و بەندەی لەڕێگەی کۆمەڵگاوە بوەتەهۆی کەنارگیری ژنان بەگشتی تابتوانرێت لە داهاتودا نەوەیەکی یەکسانی خواز پەروەردەبکرێت[1].
24-06-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: توندوتیژیی دەروونی
👩 جۆری دۆزی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 26 2019 11:19PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2019 11:27PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2019 11:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 59 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ژن لەکوێی ناوەندی بڕیاری دەزگاکانی ميدیادایە؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️چرۆ شەهاب
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,749 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574