הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,508
תמונות 106,555
ספרים 19,263
קבצים הקשורים 97,082
Video 1,385
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کێشەکانی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و ڕێگاچارەێک بۆی
קבוצה: סוגיות נשים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
1 הצבעה 4
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێشەکانی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و ڕێگاچارەێک بۆی

کێشەکانی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و ڕێگاچارەێک بۆی
زۆرجار لە ڕێگای داموودەزگاکانی ميدياوە گۆێمان لە چەوسانەوەی ئافرەتان دەبێت لە کۆمەڵگا جياوازەکان، کە چۆن مافەکانيان لە هەموو بوارەکاندا زەوت دەکرێ، لەکاتێکدا ئافرەت نيوەی کۆمەڵگاکان پێکدێنێت، هەر ئەويشە دەبێتە هۆی سەرچاوەی بەرپابوونی کەسايەتی نەوەکانی داهاتوو لە هەموو کۆمەڵگاکان. ئافرەت بەهۆی ئه و ڕۆڵەی کەهەيەتی لە پەروەردەکردن و فێرکدرنی منداڵان بە سەرچاوەێکی سەرەکی لە بنياتنانی کەسايەتی تاکەکانی ناو کۆمەڵ دەبينرێ، هەر ئافرەتيشە ڕۆڵێکی گەورە دەبينێ لە گەياندنی پێويستيە کۆمەڵايەتيە سەرەتاێکانی منداڵ.
لەزۆر وڵاتانی جيهانی پێشکەوتووش، دەبينی زۆربەی زۆری ئەوانەی لە بنکەکانی ئاگاداری منداڵی ساوا کاردەکەن ئافرەتن، زۆر بەدەگمەن پياويان تيادەبينرێ، ئەمەش لەبەر پەيوەندی ئافرەت بە منداڵەوە، يان هەستی منداڵ وئافرەت بەرامبەر بەيەکترە. پياو لە مامەلەکردنی لەگەڵ منداڵ بە ڕەقتر چاوی لێدەکرێت و ناتوانێ وەک ئافرەت ڕەفتارێکی نەرم بنوێنێ، بۆيە لە زۆربەی کۆمەڵگاکان ئافرەت ڕۆڵی پەروەرده و بەخێوکردنی منداڵ دەبينێت.
ئەوەی کە ئاشکراو ڕوونە ئافرەت لەبەر هۆيە فسێلۆجی وسايکلۆجێکەی باشتر دەتوانێ مامەلەی ڕۆژانە لەگەڵ منداڵ بکات، هەرچی ڕۆڵی پياوە لە دەرەوەی دنيای منداڵ بەدی دەکرێ و زۆربەی کاتەکەی لەدەرەوەی ناوماڵ بەرێوە دەبات. ئافرەت بەهۆی ئه و توانا سايکلۆجيەی هەيەتی دەتوانێ کاتێکی زۆر لەگەڵ منداڵ بەرێوە بەرێت، هەرچی پياويشە بەهۆی توانا فسێلۆجێکەوەی کاری سەختر ئەنجام دەدات بۆ پێويستێکانی ڕۆژانە.
زۆر لە ئاين وکلتورەکانی جيهان ڕۆڵی ئافرەت وپياويان لە ڕێکخستن وبەرێوەبردنی کۆمەڵگاکان دياری کردووە، تەنها لە کۆمەڵگا مەدەنێکان نەبێت، کە ئافرەت توانيوێتی زۆر لە مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێ، ئەگەرچی تاکو ئێستاش زۆر لە ڕێکخراوە ئافرەتێکان هەن کە دەڵێن پياو لەم کۆمەڵگانەش هەوڵ بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی ئافرەت دەدات.
ئەمرۆ بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجياو ئاڵۆزی سيستێمی ئابووری وکۆمەڵايەتی زۆربەی کۆمەڵگا پيشەسازێکان، ئافرەت وەک پياو زۆربەی کاتەکەی لەدەروەی ماڵ بەسەر دەبات، ئەمەش بۆ باشترکردن و ڕێکخستنی باری ئابووری خێزان، يان پرکردنەوەی ئه و پێويستيانەی کە زۆربەی زۆری داموودەزگاکانی خزمەتگوزاری وبەرهەم هێنەرەکان هەيانە لەرووی کارمەند وکرێکارانەوە.
پیش بەرپابوونی شۆرشی پيشەسازی، ڕۆڵی ئافرەت لە بەرێوەبردنی کۆمەڵگاکان دياری کراو بووه و تەنها وەک بەرهەمێنەرێکی منداڵ يان سەرپەرشتکارێکی ناو ماڵ ڕۆڵی بينييوە، بەڵام پاشان لەبەر پێويستیکانی ژيان، قورسبوونی باری ئابووری، بەرپابوونی تەکنەلۆجيای بەرهەم هێنان وە پێويستی کۆمەلگا لە هاتنەپێشەوەی ئافرەت بۆناو بازاری کار توانيوێتی ئەويش شان بەشانی پياو بچێتەدەرەوەی ماڵ وهاوبەشێ لە بەرێوەبردن، خزمەتگوزاری وبەرهەم هێنان بکات.
ئاينە ئاسمانی وغەيرە ئاسمانێکان ڕۆڵی ژن وپياويان لە کۆمەڵگاکان دياری کردووە، زۆربەی ئەم ئاينانەش پياوسالاريان تيا بەدی دەکرێ وئافرەت ڕۆڵیکی کەمتری دراوەتێ لە بەریوەبردن وبريار بۆيە مافەکانی دياريکراو بووە.
ئەگەر بیت وچاوێک بەسەر هەرسێ ئاينە ئاسمانێکە بخشێنيين، بەئاشکرا ڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگای ئەم سێ ئاينەمان بۆ دەردەکەوێ، پاشان ئه و گۆرانکاريانەی بەسەر ڕۆڵی هەندی لە ئاينەکان هاتووە بەرامبەر مافەکانی ئافرەت ورۆڵی لە کۆمەڵگا. ئاينی کرستيانی وجوولەکە ماوەێکی زۆرە ڕيفۆرمی بەسەر کراوه و جياوازی نێوان مافەکانی ئافرەت وپياوی کەم کردۆتەوە، هەرچی ئاينی ئيسلام هەيە کە ڕۆڵی پياو تيايدا دەسەڵاتداره و بە ئاينێکی پياوسالاری ناودەبرێ تاکو ئێستا نەيتوانيوە گۆرانکارێک يان ڕيفۆرمێک بەسەر ڕۆڵی ئافەرت لە کۆمەڵگا بەرپابکات.
جياوازێکی تر کە لەم سێ ئاينە ئاسمانيە دەردەکەوێ، گرێدانی هەندێ لەم ئاينانەيە بە کلتووری تايبەتەوە لەکاتی سەرهەڵدانی. سەرهەڵدانی ئاينی کرستيانی گرێدراووی کلتورێکی تايبەت نەبوو، بەڵام هەرچی ئاينی جوولەکه و ئيسلام هەيە گرێدراوی کلتووری ميلەتی جوولەکه و عەرەب بووە. زۆر له و نەرێتانەی ميلەتی عەرەب پاش بەرپابوونی ئاينی ئيسلام وبڵاوبوونەوەی بووە بەبەشێک لە کلتووری ميلەتانی تر.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاينی ئيسلام لەناو ميلەتانی غەيرە عەرەب زۆر له و نەرێتانەی کە لە کلتووری عەرەبيدا باوبوو بڵاوبۆتەوە لەناو ميلەتانی تر، بۆيە جياوازێکی بەرچاو بەدی دەکرێ لەنێوان کلتووری شارو گووندەکانی زۆر لە ميلەتانی غەيرە عەرەب. ئافرەتانی شارە کوردستانێکان زياتر لە ئافرەتی عەرەبی دەچن لە ڕەفتارو بيرکردنەوەيان، هەرچی ئافرەتی گوند ولادێکلان هەن زۆر لە داب ونەرێتەکانی کۆنی کوردەواريان تياماوە.
ئەوەی لێرەدا گرنگە کە باسی لێوە بکەين ڕۆڵی ئێستای ئافرەتی کوردە لە کۆمەڵگا، کە بۆچی تاکو ئێستا نەيتوانيەوە وەک ئافرەتانی تری جيهان لە زۆربەی زۆری داموودەزگاکان، وەيان لە بەر ێوەبردنی زۆربەی زۆری داموودەزگاکانی بەرهەمهینەر يان خزمەتگوزارێکانی وڵات بەشداری بکات. ئافرەتی کورد تاکو ئێستا، چی ئەوانەی کە زۆربەی کات لەناو ماڵ بەسەر دەبەن، يان ئەوانەی کە کاردەکەن، نەيانتوانيەوە بەگوێرەی پێويست شان بەشانی پياو لە بريارو بەرێوەبردنی کۆمەڵگا بەشداری بکەن.
هۆی ئەم بەشداری نەکردن وسيستيەی ئافرەتی کورد دەگەرێتەوە بۆ چەند فاکتەرێک کە لە هەمووی گرنگتر ئەمانەی خوارەوەن.
1. سيستێمی سياسی ڕابردووی عيراق
لە هەشتا ساڵی ڕابردووی ناو عيراق، کە کوردستانی باشوور بەشێک بووه لەم وڵاتە، تاکو ڕۆژی ڕووخانی بەعس ئافرەتی کورد چەوساوەتر بووە لە ئافرەتی عەرەب. لە لاێکەوە چەوساوەی بييری دەسەڵاتداری پياوسالاری لايەنی عەرەبی بووە، کە زۆربەی بۆچوون وبريارەکانی ناو وڵاتی عيراقی لەدەست بووه، ئەم دەسەڵاتەشی زياتر لەپێناو خزمەتی بەرژەوەندی تاکايەتی پياو کلتوورەکە بەکارهێناوە.
پياوی کورديش بەهۆی کاريگەری ئاين وکلتوورە عەرەبێکە هەمان ڕفەتارو هەڵسوکەوتی بەرامبەر ئافرەتی کورد لەناوماڵ بەکارهێناوە، ئه و ڕەفتاروو مامەلەکردنەی لەگەڵ ئافرەت بووە بەبەشێکی گرنگی کلتوورەکەی.
سەرەرای هەموو ئه و هەوڵانەی له و ماوەی هەشتا ساڵی ڕابردووە دراوە لەلايەن ڕۆشنبيرانی عەرەب وکورد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبييری وخۆێندن لە عيراق بەگشتی، کەچی ئافرەت نەيتوانيوە بەشێوەێکی پێويست لە زۆربەی بوارەکان گەشە بکات، يان ڕۆڵێکی ئەتۆ لە پێشخستنی خۆی وکۆمەڵ ببينێت.، زۆربەی زۆری ئافرەتان چی کورد بن يان عەرەب زۆربەی زۆری کاتەکانيان لە بەرێوەبردنی ناو ماڵ وخزمەتی ناو ماڵ بەسەردەبەن.
نەبوونی سيستێمێکی سياسی مەدەنی کە وڵات لەقەيرانە سياسی وئابوورێکان ڕزگار بکات، زۆربەی پياوانی کورد وعەرەبی ناو ئەم وڵاتەی کردووە بە قوربانی بييرە دواکەوتۆکانی دەسەڵاتدارە سياسێکان، بۆيە زۆربەی ئافرەتان له و ماوەی هەشتا ساڵی ڕابردووە گۆرانکارێکی ئەتۆ بەسەر باری ئافرەتان ەگەشەکردنيان نەهاتووە بێجگە لە پەروەردەکردنی منداڵ و سەرپەرشتکردنی ناو ماڵ نەبێت.
هەندێک لە خەڵکی ناو شارەکان نەبێت، بەتايبەت ئەوانەی لەناو خیزانیکی ڕۆشنبيير و خۆێندەوار گەورەبوون وە بيرێکی شارستانيان هەبووە توانيويانە هەنگاوی باش بنێن بۆ بەشداریکردن لە بەرێوەبردن ورێکخستنی کۆمەڵگا، يان ڕێگا خۆشکەربن بۆ ئافرەتانی تر لە گەشەکردندا.
نەبوونی بييرێکی مودێرن لای دەسەڵاتدارانی عيراقی سەبارەت بە سيستێمی ئابووری، کۆمەڵايەتی، سياسی، خۆێندن، کار وهتد لەکۆنەوە تاکو ئەمرۆ، ئافرەتی کورد وعەرەبی زۆری دواخست لەچاو ئافرەتانی جيهان، بۆيە دەبينی زۆربەی زۆری ئافرەتانی ناو ئەم وڵاتە نەخۆێنەوارن، ئەوەی خۆێنەواريشە ڕۆڵێکی ئەتۆ لە بريارو دەسەڵاتدا نابينێ.
2. ڕۆڵێ ئاين لە ژيانی ڕۆژانەی خەڵکی
ئەگەرچی ئاينی ئيسلام باری ئافرەتی لە کۆمەڵگای عەرەبی کۆن باشترکرد، ئه و کاتەی کە ئافرەت زيندە باچال دەکرا، بەڵام ياسای تايبەتيشی بۆ ڕۆڵی ئافرەت ومافەکانی دياری کرد. ئەم دياری کردنە لەلايەن دەسەڵاتداران وپياوانی ئاينەوە بەکارهێنرا بۆ ڕێگاگرتن لەهەر پێشکەوتنێکی ئافرەت، يان بەشداری کردنی لە بەرێوەبردنی کۆمەڵگا.
ئاينەکان هەريەکه و بەگوێرەی فەلسەفە کۆمەڵايەتێکەی ڕۆڵی ئافرەتی دياری کردووە لە کۆمەڵگا، ئاينی ئيسلام لەهەمووی زياتر ئه و ڕۆڵەی دياری کردوە، ياسای تايبەتيشی بۆ مافەکانی ئافرەت داناوە کە جياوازە لە مافەکانی پياو.
ئافرەتی کورد، بەهۆی دياری کردنی ڕۆڵ ومافەکانی لەلايەن ئاينەوە، زۆر لە ئافرەتانی جيهان وەپاش کەوت و ئاستی ڕۆشنبيری وخۆینەواری بەدوواکەوتووی مايەوە لە بەرامبەر ئافرەتانی جيهان. زۆر لە باوکان وپياوانی کورد بەهۆی فلسەفە ئاينێکەی هەيانە ڕێگايان بە کچ و خێزانيان نەدەدا کە شان بەشانی پياو بچنە ناو کۆمەڵ و خۆيان پێشبخەن.
تەنانەت ئەوانەی ڕێگای خۆێندن و کارشيان هەبووە لە ڕابردوو يان ئەمرۆ ڕۆڵيان دياريکراوه و تەنها لەچەند بوارێک نەبێت بەرچاو ناکەوون، هەرچی پياو هەيە لە هەموو داموودەزگاکاندا دەسەڵاتدارەو، هەر ئەميشە کە برياردەری يەکەم ودوواييە لە کارەکاندا.
3. هۆيە کۆمەڵايەتێکان
پەيوەندی کۆمەڵايەتی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی لەگەڵ يەکتر لەسەر سيستێمی پەيوەنديە خێڵەکێکان دامەزراوە، ئەم پەيوەنديەش زۆرجار تاکەکانی ناو کۆمەڵ گرێدراووی ئه و مەرجانە دەکات کە پەيوەنديە خێلايەتێکەی لەسەر بنياتنراوە. ئافرەت وەک لايەنێکی بێدەسەڵات لەرووی کۆمەڵايەتی وئابووريەوە لەهەموو کەسێک زياتر تووشی ئه و گێچەڵە خێڵەکيانە دەبێت.
زۆر لە ئافرەتانی کورد بێ هيچ ڕێزیک لە ئارەزوو وخواستەکانيان مامەلەيان لەگەڵ دەکرێت لەلايەن پياوانی نزيکيانەوە، هەر پياوانيشن برياردەری دوارۆژی ئافرەتن. زۆرکەم لە ئافرەتی کورد هەن کە بە ئارەزوو يان خواستی خۆيان هاوسەرێکيان بۆ خۆ هەڵبژاردووە، ئەم زۆر بەکارهێنانە بووەتە کلتورێک ومەرجێک لای دايکانی کورد کاتێ کچی خۆيان بەشوو دەدەن.
ئەم بارە کۆمەڵايەتيە سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ شێوەی بييرکردنەوەی پياوی کورد، کە بيرکردنەوەێکە لەسەر بنەما ئاينی وپياوسالارێکە دامەزراوە.
ديارە هۆيە کۆمەڵايەتێکان دەگەرێتەوە بۆ هۆيە نەرەتێکان وئابورێکانی ناو وڵات، هەرکات باری ئابووری گەشەی کردو بەره و باشتر ڕۆێشت، ئەوا کاريگەری تەواوی لەسەر هەموو بوارەکانی تر دەبێت، بۆيە دەبينی ئه و تاکانەی باری ئابوريان باشە هەميشە لە ڕووی ڕۆشنبيری وخۆیندەواريەوە باشترن لەخەڵکی تر.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانه و ڕێگا خۆش کردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاست ومافەکانی ئافرەت، پێويستە چەند هەنگاوێکی پراتکيکی بنرێت، نەک تەنها ياساگۆريين. ياساگۆريين لە کۆمەڵگاێکی وەک کوردەواری تەنها ڕێگانييە بۆ پێشخستنی باری ئافرەت وبەرزکردنەوەی ئاستی بەرامبەر پياو، چوونکە زۆ ياسای تر هەن کە زۆرکەس پابەنديان نيە.
پێويستە ڕیگای باشتر بدۆزرێتەوە بۆ وشيارکردنەوەی خەڵکی، چی ژنان بێت يان پياوان دەربارەی مەفەکانی ئافرەت ويەکسانی لەگەڵ پياوان.
باشتريين ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ڕێگەنەدانە بەهيچ ئافرەتێک کە خۆێندن بەجێبهێڵێ تا دوای ئامادەيی. پاشان سزادانی ئه و دايک وباوکانەيە کە کچيان ناونووس ناکەن لە خۆێندن. پێويستە ياساێکی سزادان هەبێت بۆ ناونووس نەکردنی کچان لە قوتابخانەکان لەلايەن دايک وباوکانەوە. کردنەوەی ڕێکخراوە ئافرەتێکان بەجۆرێک چالاکانە لە بەرزکردن وگەشەکردنی باری ئافرەت کاربکەن.
دامەزراندنی ئافرەتان بە پارەێکی باشتر لە پياوان لە داموودەزگاکانی وڵات. ئاسانکردنی وەرگرتنی ئافرەتان لە کولێژ وپەيمانگاکان، کە هەمان مەرجيان لەسەر نەسەپێ کە بۆ پياو هەيە. بەخشينی پارەێکی مانگانەی دياریکراو بۆ هەر خێزانێک کە کچيان بەردەوام دەخۆێنێ. دامەزراندنی ئافرەتان لە داموودەزگاکان پێش پياوان.
کردنەوەی وانەێکی تايبەت دەربارەی مافەکانی ئافرەت بۆ کوران لە قوتابخانە لە پۆلی سەرەتاييەوە. بوونی وانەێکی تايبەت دەربارەی يەکسانی مافەکانی کچ وکۆر زۆر لە بييرە دواکەوتۆکانی پياوسلاری دەسرێتەوە لای کوران.
پاڵپێوەنانی ئافرەتان بۆ بەشداریکردن لە چالاکێکانی هونەری و وەرزش، ئەمەش لەرێگای پروپاگەندە ميدياێکانەوە. هوشيارکردنەوەی خەڵک لەرێگای داموودەزگاکانی ميديا دەربارەی گرنگی خۆێندن وبەردەوامی خۆێندن بۆ ئافرەتان و هاتنەپێشەوەيان بۆ ناو بازاری کار.
سزادانی ياسای توند بەرامبەر ئه و پياوانەی کە زۆر بەکاردەهێنن بەرامبەر ئافرەتان لە ژيانی ڕۆژانەدا، يان ئه و باوک وبرايانەی ڕێگا لە بەردەوامی وکاری ئافرەتان دەگرن[1].
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,685
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
פריטים המקושרים: 2
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 54: No specified T4 1040
No specified T3 54: No specified T4 1071
No specified T3 54: No specified T4 1041
No specified T3 54: No specified T4 1042
No specified T3 54: No specified T4 1038
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( نالیا ئیبراهیم ) על 26-09-2019
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 26-09-2019
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 26-09-2019
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 2,685
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,508
תמונות 106,555
ספרים 19,263
קבצים הקשורים 97,082
Video 1,385
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.781 2!