زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,886 | وێنە 58,903 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,121 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,522 |
👩 بێوەژنەکان تەنیا دەمێننەوە | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بێوەژنەکان تەنیا دەمێننەوە


”کاتێک لە فەرمانگەیەک داوای ناسنامەم لێدەکەن، دڵم لەسەر هەزار لێدەدات، جارێک فەرمانبەرەکە کە بینیی نوسراوە (تەڵاقدراو) ناسنامەکەی دامەوە لەگەڵ کاغەزێکی بچکۆڵە کە ژمارەی مۆبایلی خۆیی لەسەر نوسیبوو”. ئەمە قسەی بێوەژنێکی گەنجە.
دەیان نموونەی وەک ئەم فەرمانبەرە ڕۆژانە یەخەی بێوەژنەکان دەگرێت و دەیانخاتە بەردەم ئەو حوکمە ناشرینەی کە کۆمەڵگە داویەتی و دەیدات لەسەر بێوەژنەکان.
لە ماوەی پێشوودا، مشتومڕێکی زۆر لەسەر وشەی بێوەژن دروست ببوو، ئەمەش لە دوای ئەو هەوڵانەی کە لە لایەن ڕێکخراوێکی مەدەنییەوە دەدرا بۆ گۆڕینی وشەی بێوەژن بۆ بێهاوژین.
من نامەوێت بچمەوە سەر ئەو باس وخواسانەی لەو کاتەدا لەسەر ئەم دوو چەمکە کرا، کە زۆربەی گرفت و باسەکە مەسەلەی زمانە و لە دەرەوەی کار و شارەزایی منە، ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکەی وشەی بێوەژنە.
وشەی بێوەژن وەک تانەیەکی سێکسی، وەک جنێوێکی کۆمەڵایەتی، وەک ئاماژەیەک بۆ سوێبوونەوە بۆ پیاو، وەک تاکباڵی و ئیحتیاج بوون، لە هەموویشی خراپتر، بێساحێبی وەک دەرگایەکی کراوە و ماڵێکی بەجێهێڵراو، کە کۆمەڵگە بە چاوی تەماع و سووک لێی دەڕوانێت. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی کۆمەڵگەی خۆمان و بپرسین: بێوەژنەکان کێن؟
دەتوانین بڵێین، مێژووی کورد پڕاو پڕە لە جەنگ و کوشتار، بە شێوەیەکی نیمچە بەردەوام کورد لە دۆخی بەرگریدا بووە و پیاوەکان قوربانیی یەکەمی ئەم کوشتار و جەنگانە بوون و لە هەمانکاتیشدا هەر ئەوان زۆربەی هێزی کاریان پێکهێناوە و ژنەکان زیاتر بە کاروباری ماڵەوە و منداڵ بەخێوکردنەوە سەرقاڵ بوون.
لە هەموو جەنگەکان، پیاوە گەنجەکان شەهید دەبوون و ژن و منداڵەکانیشیان لە دوای خۆیان جێهێشتوە.
بەو پێیەی کە تا ئێستاش لەم کۆمەڵگەیەدا تەڵاقدان بە ئاسایی و ئاسانی وەرناگیرێت، بۆیە دەبێت زۆرترین ژمارەی بێوەژنەکان، ژنە شەهید بووبن، نەک تەڵاقدراو.
کەواتە باوترین وێنەی بێوەژن، ئەو ژنە گەنجەیە، کە چەند منداڵێکی هەبووە و مێردەکەی لەدەستداوە.
لێرەوە دەتوانین لە جیاتی ئەوەی لە دۆخی بێوەژنەکان ورد ببینەوە، بە چاوێکی ڕەخنەگرانە و ئازایانە دان بەوەدا بنێین، کە ئەو گرفتەی وشەی بێوەژن هەیەتی، دەگەڕێتەوە بۆ لایەنێکی بێڕەوشتی ناو خەڵک و کۆمەڵگە، ئەوەی لەم هاوکێشەیەدا نائاساییە، بێوەژنەکە نییە، بەڵکوو ئەو کۆمەڵگەیەیە، کە بە چاوێکی ناشایستە تەماشای ژنی قارەمانە شەهیدەکانی خۆیی کردوە، کە لە پێناو وڵاتدا شەهید بوون.
هەر لە خاوەن ماڵەوە تەماعی تێکردوە، تا دراوسێ و سەوزەفرۆش و گۆشتفرۆش و مامۆستای منداڵەکانی و … هتد، ژنەکانیش بە گشتی کەوتوونەتە دژایەتیکردنی و وەک ئەوە سەیریان کردوە، کە لە کەمیندایە بۆ مێردەکانیان.
بێوەژنەکان تەنیا دەمێننەوە!
لەم سەردەمی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیایەدا و کاتێک ژنانی ئازا و ئازاد دەرکەوتوون و دەتوانن بڕیاری گەورە لەسەر ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان بدەن و دەنگ و هەڵوێستی باڵا وەربگرن، ئیتر بەو وێنە کۆنە ناشرینە هەرزانە، ڕازی نابن و زۆربەی جار بە توڕەیی بەرانبەری دەوەستنەوە و ڕەفز دەکەن، کە ئەوان ئەو بێوەژنە بن، کە لە بەند و گۆرانی فۆلکلۆری بە دەستی دوو و بەکارهاتوو ناودەبرێن.
لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا، چەمکی (سنگڵ مام) بەکاردەهێنرێت، بۆ دایکە تاک باڵەکان، کە بە تەنیا منداڵەکانیان بەخێو دەکەن، ئەم ناوە پڕە لە ڕێزگرتن و ئەم ژنانە بە تەقدیرەوە تەماشا دەکرێن.
لە کاتێکدا کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەم کۆمەڵگەیە موسوڵمانن و ئایینی ئیسلام بە بایەخەوە باس لە بێوەژن دەکات و خەڵکیش بە گشتی خۆیان بە پابەند دەزانن، کەچی ئەوەندەی وشەی بێوەژن لە هزری کۆمەڵگەدا نیشانەیەکە بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتە (کراوەیە)، ئەوەندە نیشانەیەک نییە بۆ دۆخە کۆمەڵایەتیەکەی.
گرفتی وشەی بێوەژن لە خودی وشەکە و ماناکەیدا نییە، بەڵکوو لەو شوێنەدایە کە کۆمەڵگە بەکاری دەهێنێت.
بەداخەوە، کاتێک ناوی بێوەژن دێت، دوو وێنە دەکەوێتە بەرچاو، یان ژنێکی سەرەڕۆ و بەرەڵا، یانیش بێدەستەڵات و سواڵکەر.
لە هەردوو حاڵەتەکەشدا، ژمارەیەکی بێشومار لە پیاوەکان وەک گورگ بۆی ڕاوەستاون و لەوان زیاتریش ژنەکان کە زیاتر لەناو کۆمەڵگەدا بیانخەنە بەر هێرش و تانە و تەشەر،
هەر بۆیەش بێوەژنەکان کاتێک ئەو وشەیە ڕەتدەکەنەوە، بۆ بەرگریکردنە لە خۆیان بەرانبەر مانایەک، کە وەک کراسێکی بێبەها لە هەبوونیان جەڕیوە و بە کەڵکیان نایەت[1].
09-06-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: توندوتیژیی دەروونی
👩 جۆری دۆزی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 26 2019 9:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2019 10:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2019 10:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 159 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Sep 26 2019 9:45PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بێوەژنەکان تەنیا دەمێننەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574