پارێزگاکانی وان، موش، بەدلیس و جۆلەمێرگ لە ڕیزبەندی یەکەمی هەژارترین پارێزگاکانی تورکیان و داهاتی هەر خێزانێک ساڵانە دوو هەزار دۆلارە.
ناوەندی ئاماری تورکیاش ناوی 10 شاری باکووری کوردستانی وەکو هەژارترین شارەکانی تورکیا دەستنیشانکردووە.
پارێزگاکانی مێردین، ئێلح، شرناخ و سێرت داهاتی ساڵانەی هەر خێزانێک 11 هەزار و 204 لیرەی تورکییە کە دەکاتە هەزار و 970 دۆلاری ئەمریکی.
لە ڕوهاو #ئامەد#یش داهاتی ساڵانەی هەر خێزانێک هەزار و 998 دۆلاری ئەمریکییە.
ئەو کەسانەی لە ناوچەی سووری ئامەد بۆ ڕووداو قسەیان کرد، باس لە نەبوونی هەلی کار دەکەن، پیاوێک دەڵێت: دوو ساڵە بە شوێن کاردا دەگەڕێت، بەڵام دەستی ناکەوێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,154