🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅18 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,316 | وێنە 57,325 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,718 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,586 |
👩 63٪ی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیریی دەکەن جیادەبنەوە | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

63٪ی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیریی دەکەن جیادەبنەوە

فایلی پەیوەندیدار 📂
لە سنووری کەرکوککەرکوک 63٪ی ئەو ژن و پیاوانەی لەدەرەوەی دادگا پرۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجام دەدەن، لە یەکتر جیادەبنەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕدرێتەوە، کە ئەو ژنانەی لە دەرەوەی دادگا مارە دەبڕدرێن لە مافە یاساییەکان بێبەش دەبن، ئەمەش ڕێگا بۆ پیاوان خۆش دەکات، کە بەئاسانییی جیاببنەوە.
بەپێی یاسا پێویستە پرۆسەی مارەبڕین سەرەتا لە دادگا ئەنجام بدرێت پاشان لای مامۆستای ئاینیی، بەڵام تا ئێستا لە شاری کەرکوک مارەبڕین لە دەرەوەی دادگا بەردەوامیی هەیە.
بەپێی ئەو ئامارانەی، لە دادگای کەرکوکەوە دەستیکەوتووە لە شەش مانگ یەکەمی ئەمساڵدا پێنج هەزار و 160 گرێبەستی هاوسەرگیریی لەڕێگای دادگاوە ئەنجامدراوە، هەروەها 211 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
دادگاکە بە پشت بەستن بە چەند پارێزەر و توێژەرێک، کە تایبەت بۆ دادگای کەرکوک کاردەکەن، ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگای دەستکەوتووە و بەپێی ئامارەکە لەو شەش مانگەدا هەزار و 386 گرێبەست لای مامۆستای ئاینیی ئەنجامدراوە و 877 حاڵەتی جیابوونەوەش هەبووە.
ئەگەر ئەم شەش مانگە بە نمونە وەربگرین، دەردەکەوێت 63٪ی ئەو گرێبەستانەی تەنیا لای مامۆستایانی ئاینیی ئەنجام دەدرێن، هەڵدەوەشێنەوە.

کاڵێ عەبدولستار


کاڵێ عەبدولستار، توێژەری کۆمەڵایەتیی، هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگا بە کارەسات ناودەبات و ئاماژە بە زیانەکانی ئەو هاوسەرگیرییە دەکات لەسەر ژنان و دەڵێت: ئەو ژنەی لای مەلا مارە دەبڕدرێت زۆرێک لە مافەکانی لە دەستدەدات.
بەپێی یاسا، ئەو ژن و پیاوەی هاوسەرگیریی دەکەن، دەبێت تەمەنیان گونجاوبێت، هەروەها پشکنینی پزیشکیی ئەنجام بدەن، هەروەها ناوی ژن لە ناسنامەی هاوسەرەکەیدا دەنووسرێت و ناوی پیاویش بە هەمان شێوە، لەکاتی جیابوونەوەشدا دادگا مافەکانی ژن لە پیاوەکە دەسەنێت.
ئەو کەسانەی تەنیا لای مامۆستایانی ئاینی مارەبڕین ئەنجام دەدەن، دەیانەوێت خۆیان لە جێبەجێکردنی مەرجانە بدزنەوە، لەکاتی جیابوونەوەشدا ژن ناتوانێت مافە یاساییەکانی خۆی وەربگرێت.
کاڵێ عەبدولستار، دەڵێت:ئەو ژنەی کە لە دەرەوەی دادگا هاوسەگیریی دەکات هەموو مافێکی دەڕوات، بۆ نموونە مافی نەفەقە(مارەبڕین) کە مافی بەخێوکردن و لە ئەستۆ گرتنی منداڵەکانیەتی.

سیڤا حیکمەت


سیفا حیکەمەت، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، ئەو هاوسەرگیرییە بە پێشێلکاریی گەورەی مافی ژنان دەزانێت، ئەو ژنەی لە دەرەوەی دادگا مارە دەبڕێت هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هاوسەرێتیی نییە، بۆیە پیاوەکە دەتوانێت بە ئاسانیی لێی جیابێتەوە.
هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگا، تەنیا زیانی بۆ ژنەکە نییە، بەڵکو گرفتی گەورە بۆ منداڵەکانیشیان دروست دەبێت، چونکە ناتوانن ناسنامەیان هەبێت، تا ئەو کاتەی دایک و باوکەکە لە دادگا گرێبەست ئەنجام دەدەن، لە حاڵەتی جیابوونەوەشدا ئەمە ئاستەم دەبێت.
هەر لەوباریەوە ئەحمەد زەنگەنە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی کەرکوک دەڵێت:ئەنجامدانی هاوسەرگیریی بێ دادگا نابێت وە ناکرێت، بەڵام دۆخەکە وای لێهاتووە خەڵکانێک هەیە دوو ڕکات نوێژ دەکەن یان دێنە نوێژی گشتی مزگەوەتەکان، ئیتر فێربوون مارە بڕین ئەنجام دەدەن.
مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، کە نابێت ژنەکە و کەسوکارەکەی بەو هاوسەرگیرییە ڕازی بن، وەک ئەو باسی دەکاتحاڵەتی وامان هەیە کوڕ و کچ ماوەی مانگێک لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیرییان کردووە، هەر دێنەوە لای مامۆستای ئاینی بۆ ئەوەی جیابونەوەیان بۆ ئەنجام بدات.
سەبارەت بەو کەسانەی کە دوای مارەبڕین لای مامۆستایانی ئاینی دەچنە لای دادوەر، شادی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی دەڵێت: بە پێی بە یاسا هەر کەسێک لە دەروەی دادگا هاوسەرگیریی ئەنجام بدات و دواتر لە دادگا مارەی ببڕێت سزا دەدرێت، بۆیە ناکرێت هیچ جۆرە مارە بڕینێک لە دەرەوەی دادگا تۆمار بکرێت.[1]

شادی جەلال



🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 26-09-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن جیابوونەوەی هاوسەرگیری
🏙 شار و شارۆچکەکان🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2019 2:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 26 2019 3:02PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2019 3:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 267 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.181 KB Sep 26 2019 2:44PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

63٪ی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیریی دەکەن جیادەبنەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️کەرکوک
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574