图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,357
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
توندوتیژی و ڕۆڵی میدیا
小组: 妇女的问题 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

توندوتیژی و ڕۆڵی میدیا

توندوتیژی و ڕۆڵی میدیا
توندوتیژی و جۆرەکانی و هۆکارەکانی بەتایبەت ئه و توندوتیژییەی بەرامبەر ژنان دەکرێت ڕۆڵی میدیا و کاریگەرییەکانی لەسەر توندوتیژی و چارەسەرکردن و بەرەنگاربونەوەی لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ خانمێکی ڕاگەیەندکار دەخەینە ڕوو.
شاجوان سلێمان حەسەن خوێندکاری بەشی ڕاگەیاندن لەپەیمانگای تەکنیکی #سلێمانی# توێژینەوەیەکی لەسەر توندوتیژی و ڕۆڵی میدیا لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنوس ئەڤین ئەحمەد بەرپرسی ماڵپەڕی چاوی خەڵک بۆ پرسەکانی ژنان ئەنجام داو، ئەنجامی توێژینەوەکەی لە PUKmedia بڵاو دەکرێتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
توندوتیژی چۆن پێناسە دەکرێت؟
بەشێوازێکی گشتی توندوتیژی بەمانای هەر جۆرە زەبرو کاردانەوەیەکی جەستەيی، زارەکی، دەروونی، سێکسی وهەروەها مەعنەوی دێت، کە لەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بەکەسێکی کە، یاخوود ڕەگەزێک بەرامبەر بەرەگەزەکەی تر ئەنجام دەدرێت، سەرەنجام دەبێتە هۆکارێک بۆ ئازار گەیاندن بەلایەنی بەرامبەر لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت.
چۆن پێناسەی ژن بکەین؟
ژن واتا مرۆڤ، دایک، هاورێ ، هاوژین وهەروەها دیوەکەی تری بەردەوامبوونی ژیانی مرۆڤایەتییە بەشێوازە دروستەکەی.
جۆرەکانی توندوتیژی چین ئەگەر بەشێوازێکی گشتی ئاماژەیان پێبکەی؟
ئەگەر بەشێوازێکی گشتگیر قسە لەسەر جۆرەکانی توندوتیژی بکەین دەکرێت خۆیان لەچەند جۆرێکی دیاری توندوتیژی ببیننەوە، وەکو جەستەیی و زارەکی ودەروونی، کەهەریەک لەو جۆرانە دەکرێت بەرامبەر بەهەر تاکێک پەیرەو بکرێت دوور لەلایەنی ڕەگەزی، بەڵام ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بێت بەجۆرەکانی توندوتیژی بۆ سەر ڕەگەزی مێینە بەتایبەت، دەشێت لێرەدا فراوانتر باس لەجۆرەکانی بکەین، لەدیاریترینیان توندوتیژی جەستەیی لەرێگای بەکارهێنانی هێزی جەستەییەوە، توندوتیژی دەروونی لەرێگای بەکارهێنانی ووشەی نەشیاو، تەشهیر، سەرزەنشت کردن و جۆرەها کاردانەوەی تر کەببێتە هۆکارێک بۆ ئازارگەیاندن بەلایەنی دەروونی ژنان.
هەروەها توندوتیژی سێکسی ئەوەش لەرێگای لاقەکردن، دەستدرێژی یاخوود ناچارکردنی ڕەگەزی مێینە بەئەنجامدانی کردەوەیەکی سێکسی دوور لەویستی خۆی، هەروەها توندوتیژی بونیاتنراو لەسەر لایەنی ڕەگەزی (جێندەر)، کە خۆی لەسەپاندنی هێزو باڵادەستی ڕەگەزی نێر دەبینێتەوە بۆ سەر ڕەگەزی بەرامبەر، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرهەڵدانی جۆرەها توندوتیژی.
هەروەها توندوتیژی ڕوحی یەکێکی ترە لەدیاریترین جۆرەکانی توندوتیژی دژ بەژنان بەئامانجی لێدانی وکوشتنی ڕوحییان… لەدواجاریشدا هەریەک لەوجۆرانەی ئاماژەیان پێکرا دەشێت بەپێی ژینگەی کۆمەلایەتی، پەروەردەیی، هەروەها ژينگەی کارو ئاستی هۆشیاری تاکەکانیش بگۆردرێت.
هۆکارەکانی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان، چین و بۆچی ژنان ڕووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە؟
هۆکارەکان زۆرن، دەکرێت گرنگترینیان لەچەند خالێکدا کورت بکەینەوە وەکو کێشە خێزانی وکۆمەلایەتییەکان کەزۆرجار هۆکارێکی سەرەکین بۆ تێکشکاندنی ئاشتەوایی خێزانی ولەدواجاریشدا کاریگەری نەرێنیان دەبێت بۆسەر لایەنی دەروونی منداڵان بەوەی وەکو گرێیەکی دەروونی تیاندا بەپەنگ خوادوویی بمێنیتەوە ولەدواجاریشدا هەمان ئەو کێشانە لەقۆناغەکانی داهاتووی ژیانی خێزانی وکۆمەلایەتییاندا دووبارە ببنەوە.
هەروەها یەکێکی تر لەهۆکارەکان دەکرێت لایەنی ئابووری بێت، بەوپێیەی بوونی داهات و ئابوورییەکی جێگیر وسەربەخۆ بۆ ژنان بەتایبەت دەشێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ جێگیربوونی ژیانی خێزانییان وهەروەها لەسەر ئاستی ژیانی خێزانیش پاڵنەرێکی بەهێزبێت بۆ بەرێکردنی ژیانێکی خێزانی ئارام بۆیان.
هەروەها ئاستی هۆشیاری ورۆشنبیری وکاریگەرییەکانی دابونەریت وبیری نێرگەرایەتی و پیاوسالاری وکاریگەری ووتاری ئاینیش ڕۆلی زۆر گەورە دەگێرن لەتەشەنەکردنی حالەتەکانی توندوتیژی دژ بەژنان.
سەرەکیترین هۆکار بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجام بدریت چییە؟
سەرجەمی هۆکارەکان بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان کاریگەری خۆیان هەیە بەڵام، بەبۆچوونی من سەرکیترین هۆکار ئەوەیە هێشتا کۆمەڵگا نەیتوانیوە خوێندنەوەی دروستی هەبێت بۆ توانا و ئەدا و دنیابینیننی ژن لەبووارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەلایەتییدا، هاوکات نەشیتوانیوە ژن وەکو مرۆڤیکی خاوەن هێزو ئیرادە ببینێت بەشێوازێک کەببێتە بونیاتنەرێکی سەرەکی بۆ بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست لەسەرجەمی بوارە جیاوازەکاندا بۆیە دەبینین زۆر جار هەوڵەکان بەئاراستەیەکن کار لەسەر وەستاندن وراگرتنی ژنان دەکەن لەخالێکی دیاریکراودا هەلبەتە ئەوەش پێش هەموو شتێک لەلایەن خێزانەو، دواتریش کۆمەڵگاوە دەبێت.
چارەسەر چییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان؟ هیچ ڕێگایەکی دیاریکراو هەیە؟
چارەسەر بەکاراکردنی زیاتری ڕۆڵ وئەدای دامەزراوە خێزانی وپەروەردیی وهەروەها میدیاییەکانیش دەبێت لەوەی هەریەک لەوانە کار لەسەر بەرهەمهێنانی سیستەمێکی نوێ بکەن بۆ چۆنییەتی پێگەیاندنی تاکیکی تەندروست لەڕووی شێوازی بیرکردنەوە لەهەمبەر کۆی ئەو پرسانەی پەیوەستن بەژیانی کۆمەلایەتی ودۆسییەکانی ژنانەوە.
هەروەها زۆریش پێویستە لایەنە تەشریعییەکان ودادگاکانیش ڕۆڵی ڕاستەقێنەی بنوێنن لەچۆنییەتی بەگژداچوونەوەی حالەتەکانی توندوتیژی چونکە، بیرمان نەچێت سیستەمی دادگایی سیستەمێکی کاریگەرو پێویستە بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمەلایەتی وهەر کەموکورتییەک لەم سیستەمەش کۆمەڵگا بەرەو سەرگەردانی دەبات.
دواتریش ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ژنان وهەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش پێویستە ستایل وشێوازی کارکردنیان بەئاراستەیەکی باشتردا بگۆرن، زۆرترین جەخت لەسەر کاری مەیدانی بکەن وهەروەها چەقی توانا وچالاکییەکانیان شۆربکەنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا لەرێگای کاری مەیدانییەوە.
ئایا میدیا هۆکارە بۆ دروستبوونی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان وەکو هەندێک جار لێرە ولەوێ ئاماژەی پێدەکرێت؟
نەخێر میدیا هۆکارنییە بەڵام، خودی میدیا ئەرکی لەسەرە لەڕووی ئەوەی بەچ ئاراستەو شێوازێک کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی وهۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا، واتا میدیا بەشێک لەمیکانیزمی چۆنییەتی چارەسەری ئەم گرفتە کۆمەلایەتییەی دەکەوێتە ئەستۆ، لەو بەشەی کەپەیوەندی بەئەرکی میدیاییەوە هەیە.
ئەمرۆ لەکوردستان زۆرینەی میدیاکان نەوەکو هەموویان نەیانتوانیوە بەپێی پێویست کار لەسەر ئەم ئاراستەیە بکەن، بەڵکو شێوازی ڕۆماڵکردنیان بۆ پرسەکانی تایبەت بەژنان وزۆریش بەتایبەت پرسی توندوتیژی شێوازە ڕۆمالێکی ڕووکەشییەو تەنها لەبۆنە تایبەتەکانی ژناندايە، واتا نەیتوانیوە جەوهەرییانە تر کار لەسەر پرسی ژن بکات وهاوکات نەشیتوانیوە تاک و کۆمەڵگایەکی هۆشیاریش بەرهەم بهێنیت لەهەمبەر پرسە کۆمەلایەتییەکان بەگشتی وبەتایبەتیش پرسی ژنان.
واتا ڕۆڵی میدیا چییە و چۆن دەبێت لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان؟
میدیا دەبێت پەیام بەخش بێت چونکە ئاوێنەی ژیانی کۆمەلایەتییە واتا دەبێت خاوەنی پەیام وستراتیژو ئایدیایەکی ڕوون بێت وهەوڵی تەواو بدات زیاتر میدیایەکی چارەسەرکەر بێت نەوەکو میدیایەکی وروژێنەر، بۆنموونە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەدۆخی ئیستای میدیای کوردی لەگەڵ ساڵانێک لەمەوبەر بەروونی دەردەکەوێت پێشکەوتن هەیە، بەڵام پلان وستراتیژێکی ڕوون نییە لەبارەی چۆنییەتی بەرنگاربوونەوەی حالەتەکانی توندوتیژی کۆمەلایەتی بەگشتی.
لیرەشدا میدیا نەیتوانیوە بەپێ پێویست هاوسەنگی ڕاگرێت لەنێوان واقعی کۆمەڵگاو ئەو پەیامەی کەدەیەوێت بیاتەوە بەکۆمەڵگا، بۆیە دەبینین کۆمەڵگاش لەئاست پرسە کۆمەلایەتییەکان ولەنیوانیشیاندا پرسەکانی ژنان بەدیاری کراوی کۆمەڵگایەکی بێباکە وپرس ودۆسییەی ژن بەلایەوە نەبۆتە پرسێکی چارەنووسساز وپێویست بۆ بەرهەمهێنانی تاک وکۆمەڵگایەکی تەندروست.
بۆیە پێویستە میدیا هەنگاوەکانی زیاتر لەسەر هۆشیاری کۆمەلایەتی بەرپا بکات، کار لەسەر گۆرینی مەفاهیمە کۆن وباوەکانی دنیای پیاوسالاری فکری بکات لەناو کۆمەڵکادا بەشێوازێک کەخودی ئەو هەنگاوەی لەدواجاردا نەبێتەوە بەدووبارە بەهەمهَنانی تاکێکی توندرە بەرامبەر بەپرسی ژن وکۆمەڵگا.
تاچەند میدیا ڕۆل وکاریگەری هەبووە لەدەرخستنی ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر بەژنان دەدرێن؟
لەم ڕووەوە میدیا هەنگاوی ناوە، ڕۆلیشی هەبوو بەڵام، دەرەنجامەکانی ئەو هەنگاونانە بەچییان گەیاندووین ئەوە پرسیارەکە سەرەکییەکەیە, هەندیک میدیا وکەناڵ لەراستیدا هێندە زەرەیان بۆ سەر دۆسییەی ژن هەبووە لەرووی چۆنییەتی تەرح کردن وخستنەرووی بابەتە کۆمەلایەتییەکان وهەروەها ئەوانەش زۆر پەیوەستن بەژیانی ژنانەوە لەراستیدا سوودێکی ئەوتۆیان نەگەیاندووە بەدۆسییەی ژن لەکۆمەڵگا، بۆنموونە ئەگەر قسە لەسەر میدیای ئەلیکترونی بکەین بەشێوازێکی تایبەت بەوپێیەی ئەو بوارە بۆتە بەشێکی سەرەکی وئاسان بو دەستکەوتنی زانیاری لای خوێنەر دەبینین بەشێک لەماڵپەرەکان بەجیاوازی ئایدیاو بۆچوونیانەوە بەشێوازێکی سلبی کاریان لەسەر پرسە کۆمەلایەتییەکان بەگشتی کردووە، وایان کردووە تاکی وەرگریش کاردانەوەی نەرێنی هەبێت بەرامبەر بەو پرسە بەتایبەتیش لەو پرسانەی پەیوەستن بەژنانەوە.
یاخوود بەشێک لەمیدیاو مالپەرەکان هیندە کاریان لەسەر لەقەبارەدانی ژنان کردووە لەرووی جەستەو ڕوکەشەوە هێندە نەیانتوانیوە کار لەسەر چۆنییەتی دەرخستنی لایەنی فیکری، ئەداو توانای ژن بکەن لەگۆرینی هاوکێشە کۆمەلایەتییەکانی ژیانی ڕۆژانە.. بەداخەوە میدیای کوردی میدیایەکی هاوسەنگ نییە لەبارەی چۆنییەتی قسەکردن لەسەر ژن وەکو بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگا، پێویستی بەچاکسازییە بنەرەتییە هەڵبەتە ئەو چاکسازییەش دەبێت پێش هەر لایەنێکی تر لەناوخۆی میدیاکان خۆیانەوە ئەنجام بدرێت.
ئایا لەگەڵ بەرەوپێشچوونی میدیای کوردی دەتوانین بلێین (میدیا بۆتە هۆکارێکی دیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بەژنان دەکرێن)؟
میدیا هەوڵی داوە کار بکات بەئاراستەی کەمکردنەوەی دیاردەی توندوتیژی دژ بەژنان، بەڵام ئەو ڕۆلەی نەبۆتە خاڵێکی بەهێز بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی حالەتەکانی توندوتیژی دژ بەژنان هەڵبەتە یەکێک لەو هۆکارانەش کەوایکردووە نەتوانیت ئەو ئامانجە بپێکێت نەبوونی دەنگ وفەلسەفەو دنیابینینی ژن بووە لەناو میدیا وهاوکات زاڵبوونی باڵادەستی پیاوانیش بۆ سەر جومگە سەرەکییەکانی کار ودامەزراوە میدیاییەکان لەزۆر حاڵەتدا ڕۆلی نەرێنی گێراوە، هەروەها وەکو پیشتریش ئاماژەم پێکرد ستراتیژێکی میدیایی ڕوون نییە لەو بارەیەوە میدیاکان کاری لەسەر بکەن بەڵکو هەر میدیایەک وبەجۆرێک کار لەسەر پرسی ژن دەکات واتا پشت بەفلتەرو دیدی ئاراستەکراو دەبەستیت ئەوەش سەرەنجام وایکردووە جۆرێک لەبیسەروبەری بەمیدیای کوردییەوە ببینرێت لەبارەی چۆنییەتی ڕۆماڵکردنی پرسەکانی ژنانەوە[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,883
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
No specified T3 54: No specified T4 1072
No specified T3 54: No specified T4 1071
No specified T3 54: No specified T4 1057
No specified T3 54: No specified T4 1042
No specified T3 54: No specified T4 1037
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( نالیا ئیبراهیم 26-09-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-09-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):26-09-2019
URL
此产品已被浏览1,883
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.138 KB 26-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,357
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!