وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,886 | وێنە 58,903 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,121 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,522 |
👩 توندوتیژی و رۆڵی میدیا | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

توندوتیژی و رۆڵی میدیا


توندوتیژی و جۆرەکانی و هۆکارەکانی بەتایبەت ئه و توندوتیژییەی بەرامبەر ژنان دەکرێت رۆڵی میدیا و کاریگەرییەکانی لەسەر توندوتیژی و چارەسەرکردن و بەرەنگاربونەوەی لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ خانمێکی راگەیەندکار دەخەینە روو.
شاجوان سلێمان حەسەن خوێندکاری بەشی راگەیاندن لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانیسلێمانی توێژینەوەیەکی لەسەر توندوتیژی و رۆڵی میدیا لەگەڵ خانمە رۆژنامەنوس ئەڤین ئەحمەد بەرپرسی ماڵپەڕی چاوی خەڵک بۆ پرسەکانی ژنان ئەنجام داو، ئەنجامی توێژینەوەکەی لە PUKmedia بڵاو دەکرێتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
توندوتیژی چۆن پێناسە دەکرێت؟
بەشێوازێکی گشتی توندوتیژی بەمانای هەر جۆرە زەبرو کاردانەوەیەکی جەستەيی، زارەکی، دەروونی، سێکسی وهەروەها مەعنەوی دێت، کە لەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بەکەسێکی کە، یاخوود ڕەگەزێک بەرامبەر بەرەگەزەکەی تر ئەنجام دەدرێت، سەرەنجام دەبێتە هۆکارێک بۆ ئازار گەیاندن بەلایەنی بەرامبەر لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت.
چۆن پێناسەی ژن بکەین؟
ژن واتا مرۆڤ، دایک، هاورێ ، هاوژین وهەروەها دیوەکەی تری بەردەوامبوونی ژیانی مرۆڤایەتییە بەشێوازە دروستەکەی.
جۆرەکانی توندوتیژی چین ئەگەر بەشێوازێکی گشتی ئاماژەیان پێبکەی؟
ئەگەر بەشێوازێکی گشتگیر قسە لەسەر جۆرەکانی توندوتیژی بکەین دەکرێت خۆیان لەچەند جۆرێکی دیاری توندوتیژی ببیننەوە، وەکو جەستەیی و زارەکی ودەروونی، کەهەریەک لەو جۆرانە دەکرێت بەرامبەر بەهەر تاکێک پەیرەو بکرێت دوور لەلایەنی رەگەزی، بەڵام ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بێت بەجۆرەکانی توندوتیژی بۆ سەر رەگەزی مێینە بەتایبەت، دەشێت لێرەدا فراوانتر باس لەجۆرەکانی بکەین، لەدیاریترینیان توندوتیژی جەستەیی لەرێگای بەکارهێنانی هێزی جەستەییەوە، توندوتیژی دەروونی لەرێگای بەکارهێنانی ووشەی نەشیاو، تەشهیر، سەرزەنشت کردن و جۆرەها کاردانەوەی تر کەببێتە هۆکارێک بۆ ئازارگەیاندن بەلایەنی دەروونی ژنان.
هەروەها توندوتیژی سێکسی ئەوەش لەرێگای لاقەکردن، دەستدرێژی یاخوود ناچارکردنی رەگەزی مێینە بەئەنجامدانی کردەوەیەکی سێکسی دوور لەویستی خۆی، هەروەها توندوتیژی بونیاتنراو لەسەر لایەنی رەگەزی (جێندەر)، کە خۆی لەسەپاندنی هێزو باڵادەستی رەگەزی نێر دەبینێتەوە بۆ سەر رەگەزی بەرامبەر، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرهەڵدانی جۆرەها توندوتیژی.
هەروەها توندوتیژی روحی یەکێکی ترە لەدیاریترین جۆرەکانی توندوتیژی دژ بەژنان بەئامانجی لێدانی وکوشتنی روحییان… لەدواجاریشدا هەریەک لەوجۆرانەی ئاماژەیان پێکرا دەشێت بەپێی ژینگەی کۆمەلایەتی، پەروەردەیی، هەروەها ژينگەی کارو ئاستی هۆشیاری تاکەکانیش بگۆردرێت.
هۆکارەکانی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان، چین و بۆچی ژنان رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە؟
هۆکارەکان زۆرن، دەکرێت گرنگترینیان لەچەند خالێکدا کورت بکەینەوە وەکو کێشە خێزانی وکۆمەلایەتییەکان کەزۆرجار هۆکارێکی سەرەکین بۆ تێکشکاندنی ئاشتەوایی خێزانی ولەدواجاریشدا کاریگەری نەرێنیان دەبێت بۆسەر لایەنی دەروونی منداڵان بەوەی وەکو گرێیەکی دەروونی تیاندا بەپەنگ خوادوویی بمێنیتەوە ولەدواجاریشدا هەمان ئەو کێشانە لەقۆناغەکانی داهاتووی ژیانی خێزانی وکۆمەلایەتییاندا دووبارە ببنەوە.
هەروەها یەکێکی تر لەهۆکارەکان دەکرێت لایەنی ئابووری بێت، بەوپێیەی بوونی داهات و ئابوورییەکی جێگیر وسەربەخۆ بۆ ژنان بەتایبەت دەشێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ جێگیربوونی ژیانی خێزانییان وهەروەها لەسەر ئاستی ژیانی خێزانیش پاڵنەرێکی بەهێزبێت بۆ بەرێکردنی ژیانێکی خێزانی ئارام بۆیان.
هەروەها ئاستی هۆشیاری ورۆشنبیری وکاریگەرییەکانی دابونەریت وبیری نێرگەرایەتی و پیاوسالاری وکاریگەری ووتاری ئاینیش رۆلی زۆر گەورە دەگێرن لەتەشەنەکردنی حالەتەکانی توندوتیژی دژ بەژنان.
سەرەکیترین هۆکار بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجام بدریت چییە؟
سەرجەمی هۆکارەکان بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان کاریگەری خۆیان هەیە بەڵام، بەبۆچوونی من سەرکیترین هۆکار ئەوەیە هێشتا کۆمەڵگا نەیتوانیوە خوێندنەوەی دروستی هەبێت بۆ توانا و ئەدا و دنیابینیننی ژن لەبووارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەلایەتییدا، هاوکات نەشیتوانیوە ژن وەکو مرۆڤیکی خاوەن هێزو ئیرادە ببینێت بەشێوازێک کەببێتە بونیاتنەرێکی سەرەکی بۆ بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست لەسەرجەمی بوارە جیاوازەکاندا بۆیە دەبینین زۆر جار هەوڵەکان بەئاراستەیەکن کار لەسەر وەستاندن وراگرتنی ژنان دەکەن لەخالێکی دیاریکراودا هەلبەتە ئەوەش پێش هەموو شتێک لەلایەن خێزانەو، دواتریش کۆمەڵگاوە دەبێت.
چارەسەر چییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان؟ هیچ رێگایەکی دیاریکراو هەیە؟
چارەسەر بەکاراکردنی زیاتری رۆڵ وئەدای دامەزراوە خێزانی وپەروەردیی وهەروەها میدیاییەکانیش دەبێت لەوەی هەریەک لەوانە کار لەسەر بەرهەمهێنانی سیستەمێکی نوێ بکەن بۆ چۆنییەتی پێگەیاندنی تاکیکی تەندروست لەڕووی شێوازی بیرکردنەوە لەهەمبەر کۆی ئەو پرسانەی پەیوەستن بەژیانی کۆمەلایەتی ودۆسییەکانی ژنانەوە.
هەروەها زۆریش پێویستە لایەنە تەشریعییەکان ودادگاکانیش رۆڵی راستەقێنەی بنوێنن لەچۆنییەتی بەگژداچوونەوەی حالەتەکانی توندوتیژی چونکە، بیرمان نەچێت سیستەمی دادگایی سیستەمێکی کاریگەرو پێویستە بۆ رێکخستنی ژیانی کۆمەلایەتی وهەر کەموکورتییەک لەم سیستەمەش کۆمەڵگا بەرەو سەرگەردانی دەبات.
دواتریش رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ژنان وهەروەها رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش پێویستە ستایل وشێوازی کارکردنیان بەئاراستەیەکی باشتردا بگۆرن، زۆرترین جەخت لەسەر کاری مەیدانی بکەن وهەروەها چەقی توانا وچالاکییەکانیان شۆربکەنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا لەرێگای کاری مەیدانییەوە.
ئایا میدیا هۆکارە بۆ دروستبوونی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان وەکو هەندێک جار لێرە ولەوێ ئاماژەی پێدەکرێت؟
نەخێر میدیا هۆکارنییە بەڵام، خودی میدیا ئەرکی لەسەرە لەڕووی ئەوەی بەچ ئاراستەو شێوازێک کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی وهۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا، واتا میدیا بەشێک لەمیکانیزمی چۆنییەتی چارەسەری ئەم گرفتە کۆمەلایەتییەی دەکەوێتە ئەستۆ، لەو بەشەی کەپەیوەندی بەئەرکی میدیاییەوە هەیە.
ئەمرۆ لەکوردستان زۆرینەی میدیاکان نەوەکو هەموویان نەیانتوانیوە بەپێی پێویست کار لەسەر ئەم ئاراستەیە بکەن، بەڵکو شێوازی رۆماڵکردنیان بۆ پرسەکانی تایبەت بەژنان وزۆریش بەتایبەت پرسی توندوتیژی شێوازە رۆمالێکی ڕووکەشییەو تەنها لەبۆنە تایبەتەکانی ژناندايە، واتا نەیتوانیوە جەوهەرییانە تر کار لەسەر پرسی ژن بکات وهاوکات نەشیتوانیوە تاک و کۆمەڵگایەکی هۆشیاریش بەرهەم بهێنیت لەهەمبەر پرسە کۆمەلایەتییەکان بەگشتی وبەتایبەتیش پرسی ژنان.
واتا رۆڵی میدیا چییە و چۆن دەبێت لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان؟
میدیا دەبێت پەیام بەخش بێت چونکە ئاوێنەی ژیانی کۆمەلایەتییە واتا دەبێت خاوەنی پەیام وستراتیژو ئایدیایەکی روون بێت وهەوڵی تەواو بدات زیاتر میدیایەکی چارەسەرکەر بێت نەوەکو میدیایەکی وروژێنەر، بۆنموونە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەدۆخی ئیستای میدیای کوردی لەگەڵ ساڵانێک لەمەوبەر بەروونی دەردەکەوێت پێشکەوتن هەیە، بەڵام پلان وستراتیژێکی ڕوون نییە لەبارەی چۆنییەتی بەرنگاربوونەوەی حالەتەکانی توندوتیژی کۆمەلایەتی بەگشتی.
لیرەشدا میدیا نەیتوانیوە بەپێ پێویست هاوسەنگی راگرێت لەنێوان واقعی کۆمەڵگاو ئەو پەیامەی کەدەیەوێت بیاتەوە بەکۆمەڵگا، بۆیە دەبینین کۆمەڵگاش لەئاست پرسە کۆمەلایەتییەکان ولەنیوانیشیاندا پرسەکانی ژنان بەدیاری کراوی کۆمەڵگایەکی بێباکە وپرس ودۆسییەی ژن بەلایەوە نەبۆتە پرسێکی چارەنووسساز وپێویست بۆ بەرهەمهێنانی تاک وکۆمەڵگایەکی تەندروست.
بۆیە پێویستە میدیا هەنگاوەکانی زیاتر لەسەر هۆشیاری کۆمەلایەتی بەرپا بکات، کار لەسەر گۆرینی مەفاهیمە کۆن وباوەکانی دنیای پیاوسالاری فکری بکات لەناو کۆمەڵکادا بەشێوازێک کەخودی ئەو هەنگاوەی لەدواجاردا نەبێتەوە بەدووبارە بەهەمهَنانی تاکێکی توندرە بەرامبەر بەپرسی ژن وکۆمەڵگا.
تاچەند میدیا رۆل وکاریگەری هەبووە لەدەرخستنی ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر بەژنان دەدرێن؟
لەم ڕووەوە میدیا هەنگاوی ناوە، رۆلیشی هەبوو بەڵام، دەرەنجامەکانی ئەو هەنگاونانە بەچییان گەیاندووین ئەوە پرسیارەکە سەرەکییەکەیە, هەندیک میدیا وکەناڵ لەراستیدا هێندە زەرەیان بۆ سەر دۆسییەی ژن هەبووە لەرووی چۆنییەتی تەرح کردن وخستنەرووی بابەتە کۆمەلایەتییەکان وهەروەها ئەوانەش زۆر پەیوەستن بەژیانی ژنانەوە لەراستیدا سوودێکی ئەوتۆیان نەگەیاندووە بەدۆسییەی ژن لەکۆمەڵگا، بۆنموونە ئەگەر قسە لەسەر میدیای ئەلیکترونی بکەین بەشێوازێکی تایبەت بەوپێیەی ئەو بوارە بۆتە بەشێکی سەرەکی وئاسان بو دەستکەوتنی زانیاری لای خوێنەر دەبینین بەشێک لەماڵپەرەکان بەجیاوازی ئایدیاو بۆچوونیانەوە بەشێوازێکی سلبی کاریان لەسەر پرسە کۆمەلایەتییەکان بەگشتی کردووە، وایان کردووە تاکی وەرگریش کاردانەوەی نەرێنی هەبێت بەرامبەر بەو پرسە بەتایبەتیش لەو پرسانەی پەیوەستن بەژنانەوە.
یاخوود بەشێک لەمیدیاو مالپەرەکان هیندە کاریان لەسەر لەقەبارەدانی ژنان کردووە لەرووی جەستەو روکەشەوە هێندە نەیانتوانیوە کار لەسەر چۆنییەتی دەرخستنی لایەنی فیکری، ئەداو توانای ژن بکەن لەگۆرینی هاوکێشە کۆمەلایەتییەکانی ژیانی رۆژانە.. بەداخەوە میدیای کوردی میدیایەکی هاوسەنگ نییە لەبارەی چۆنییەتی قسەکردن لەسەر ژن وەکو بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگا، پێویستی بەچاکسازییە بنەرەتییە هەڵبەتە ئەو چاکسازییەش دەبێت پێش هەر لایەنێکی تر لەناوخۆی میدیاکان خۆیانەوە ئەنجام بدرێت.
ئایا لەگەڵ بەرەوپێشچوونی میدیای کوردی دەتوانین بلێین (میدیا بۆتە هۆکارێکی دیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بەژنان دەکرێن)؟
میدیا هەوڵی داوە کار بکات بەئاراستەی کەمکردنەوەی دیاردەی توندوتیژی دژ بەژنان، بەڵام ئەو رۆلەی نەبۆتە خاڵێکی بەهێز بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی حالەتەکانی توندوتیژی دژ بەژنان هەڵبەتە یەکێک لەو هۆکارانەش کەوایکردووە نەتوانیت ئەو ئامانجە بپێکێت نەبوونی دەنگ وفەلسەفەو دنیابینینی ژن بووە لەناو میدیا وهاوکات زاڵبوونی باڵادەستی پیاوانیش بۆ سەر جومگە سەرەکییەکانی کار ودامەزراوە میدیاییەکان لەزۆر حاڵەتدا رۆلی نەرێنی گێراوە، هەروەها وەکو پیشتریش ئاماژەم پێکرد ستراتیژێکی میدیایی روون نییە لەو بارەیەوە میدیاکان کاری لەسەر بکەن بەڵکو هەر میدیایەک وبەجۆرێک کار لەسەر پرسی ژن دەکات واتا پشت بەفلتەرو دیدی ئاراستەکراو دەبەستیت ئەوەش سەرەنجام وایکردووە جۆرێک لەبیسەروبەری بەمیدیای کوردییەوە ببینرێت لەبارەی چۆنییەتی رۆماڵکردنی پرسەکانی ژنانەوە[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: توندوتیژیی جەستەیی
👩 جۆری دۆزی ژن: توندوتیژیی دەروونی
👩 جۆری دۆزی ژن: دەستدرێژیی سێکسی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 26 2019 1:33PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 26 2019 2:59PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 26 2019 2:59PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 137 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.138 KB Sep 26 2019 1:34PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

توندوتیژی و رۆڵی میدیا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574