کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,351
 شؤمارە عەسگەل  105,636
 کتاووەل 19,137
فایل های مرتبط 96,349
Video 1,306
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
وتاری دکتۆر بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زمانی کوردی
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وتاری دکتۆر بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زمانی کوردی

وتاری دکتۆر بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زمانی کوردی
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
جەنابی سەرۆک
جەنابی سکرتێری گشتی
خوشک و برایانی ئامادەبووی بەڕێز
خۆشحاڵم بە ناوی عیراق , دەوڵەتی دامەزرێنەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سڵاوتان لێبکەم.
هیوای سەرکەوتن بۆ خولی ئێستای کۆمەڵەی گشتی دەخوازم بە تایبەتریش کە ئاگادارین لەوەی ئەولەویەتی کارەکانی کۆمەڵەکە بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشو هەواو تەندروستی و گەشەپێدانی بەردەوام کە هەنگاوێکی بنیاتنەرە، ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە هەوڵێک بێت بۆ دۆزینەوەی کەشێکی لەباری نێودەوڵەتی هاوبەش لە کاروانی ئەو چارەسەرانەی کە پێویستە بکرێن بۆ هەسارەکەمان و بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە پرەنسیبی شەراکەتی لەنێوان نەتەوەکان بنیاتناوە لە پێناو بەدیهێنانی بەها بەرزەکان کە ئامانجەکانی لەچوارجێوەیەکدا ئەبێت کە بریتییە لە زامن کردنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەرێگەیەکی ئاشتیان، زامن کردنی مافەکانی مرۆڤ وەک بەهایەکی باڵاو ئامانجێکی سەرەکی، ئەم هەوڵانە کاروانێکی دورودرێژبوون بەرەو بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەلان و ئاستەنگەکانی بەردەمی، ئومێدی ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان تا ئێستاش پەیوەستە بەم ڕێکخراوەوە لەپێناو پتەوکردنی دیالۆگ و و بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ چارەسەکردنی قەیرانی هەژاری و چاودێری تەندروستی و پەروەردەو ئاسایش و گەشەپێدان کە تا ئێستاش ئەرکێکی هەنووکەیی و گرنگە لەسەرتاسەری جیهاندا.
ئامادەبووانی بەڕێز
لەم دیدارە جیهانیە دا من باسی ئومێد و خواستی گەلەکەم دەکەم لە تەرخانکردنی هەوڵەکان بەئاراستەی بەگژاچوونەوەی تیرۆرو سەرکەوتن بەسەریدا ئەویش لەرێگەی دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازادو شکۆمەند بۆ هاوڵاتيان و دەستەبەرکردنی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنها لە عیراقدا، بگرە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەراستیش.
وەک ئاشکرایە بۆ هەموتان تیرۆر چنگی لەوڵاتەکەمان گیرکردبوو، قۆناغێکی قورس و مەترسیداربوو و ئەوکات چاوەڕوانی خراپتریش دەکرا، پیلانی #داعش#، پیلانێکی قێزەون بوو بۆ وێرانکردنی عیراق و ناوچەکە، سەرەڕای ئەو قوربانییە گەورانەی گەلەکەمان و هێزە چەکدارەکانمان لە سوپا و #حەشدی شەعبی# و پێشمەرگەو ئەوانی تر پێشکەشیان کرد لە ڕێگەی ئازادی و بەگژاچوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی و دۆستەکانمان، کە لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمانیان پێ ڕادەگەیەنین، مێژوو ئەوە تۆمار دەکات کە عیراقییەکان توانیان بە یەکڕیزی و ئیرادەی بەهێزیان و ڕۆڵی گەورەی مەرجەعییە دینییەکان، شکست بەو پیلانە تەکفیرییە بهێنن و هاوکات جیهانیش لە دڕندەیی ئەو تاقمە بپارێزن.
عیراق ئێستا بە قۆناغێکی گەشەپێدانی ئیجابی گرنگدا دەروات لە ڕووی ئاسایش و دۆخی سیاسی و ئابووریەوە، لە ئێستاشدا وەرچەرخانێکی ئەتۆ لە عیراق بەڕێوەدەچێت کە لەچەندین ساڵی ڕابردوودا بە خۆیەوە نەبینیوە.
پێویستە ئەم گەشەسەندنە ئیجابیانە بە بایەخەوە سەیر بکەین و لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئارامی و ئۆقرەییەی کە لەئێستادا بەدیهاتووە، شتی زیاتری لەسەر بونیات بنێین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گەلی عیراق لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا لە زوڵم و جینۆساید و ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە #هەڵەبجە#و وشکردنی هۆڕەکان و لەناوبردنی ژینگەو جەنگ و گەمارۆکان و پەتای تیرۆرو وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری و گەندەڵی توشی هات، لەوانەیە هیچ دەوڵەتێکی تر بەقەد عیراق لەو ماوەیەدا ڕووبەڕووی ئەو وێرانکارییە نەبوبێتەوە، بۆیە ئەو ئۆقرەییەی ئێستا بەدیهاتووە دەستکەوتێکی گرنگەو پێوستە پارێزگای لێبکەین و بیپارێزین.
هاوکات کەشێکی ئیجابی لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد لەم ڕووەوە زۆر گرنگە بەتایبەت لەو مەسەلانەی پەیوەستن بە دۆسییەی #کەرکووک# و ناوچە جێ ناکۆکەکان کە یارمەتیدەر ئەبن لە دۆزینەوەی چارەسەر بە گوێرەی ئەوەی لە دەستورەکەماندا هاتووە.
سەرەڕای ئەمانەش تا ئێستاش ئاستەنگەکان زۆرن و ئەو دەستکەوت و سەرکەوتننانەی کە پێویستە بەدیبێن بریتین لە ڕیشەکێشکردنی تەواوەتی تێرۆر کە تائێستاش پێویستی بە هەماهەنگی ئیقلیمی و نێودەولەتی هەیە بۆ بەگژاچوونەوەی ئەو ئافاتە ترسناکەو چارەسەکردنی ئەو دۆخانەی کە بوونە هۆی ئەوەی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندن و چەکەرەکردنی ئەو ئافاتە ترسناکە دروست بێت.
تائێستاش هەنگاوەکانی بنیاتنانەوە لەو ناوچانەی کە جەنگ زیانی پێگەیاندوون و گەڕاندنەوەی خەڵکی ئاواره و لێقەوماوان لە قۆناغی سەرەتایدایە، لێرەوە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی نێودەولەتی لەم ڕووەوە کە لە بڕیارەکانی کۆنگرەی کوەیت بۆ بنیاتنانەوە بەرجەستە بوو کە لە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، لە هەوڵداین بە پشتیوانی دۆست و براکانمان بڕیارەکانی ئەو کۆنگرەیە کارابکەین.
پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر بەهەموو شێوەکانی، سەرکەوتنی سەربازی بەسەر داعشدا گرنگە، بەڵام پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە تا ئێستاش پاشماوەکانی تیرۆر لە هەوڵی خۆ ڕێکخستنەوەدان و پەتای تیرۆرو توندڕەوی لە سوریاو وڵاتانی تر لە ئارادایە، هاوکات گرژی ئیقلیمی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا وەکو هۆکارێکی مەترسیدار و ژینگەیەک بۆ تێرۆر ماونەتەوە، چونکە تیرۆرلە بۆشای ئەمنی و سیاسی دەرفەت وەردەگرێت، بۆیە پێویستە پێکەوە کار بکەین لە پێناو نەهێشتنی ئەو کەلێنانە.
خۆرهەڵاتی ناوڕاست بە دەست ناکۆکی و جەنگە یەک لەدوای یەکەکان دەناڵێنی و پێویستە لەسەرمان بە جدی بەگژیا بچینەوەو لە قۆناغی قەیرانەکان دەربازبین و بەرەو قۆناغی هەستانەوە هەنگاوبنێین
بەردەوام بوونی دۆخی کارەساتباری سوریا وادەکات توندڕەوی و تیرۆر ژینگەیەکی لەباریان دەستبکەوێت، بۆیە ئەو وڵاتە پێوستی بە هەوڵێکی کاراو کاریگەر هەیە بۆ ئەوەی سورییەکان بتوانن چارەسەرێکی سیاسی هەمیشەیی بدۆزنەوەو ئارامی و ئۆقرەیی بە دیبهێنن و مافی سورییەکان لە ئاشتی و ئاسایش و ئازادیدا زامن بکرێت و بەبێ هیچ دەست وەردانێک لە کاروباریان بڕیار لەسەر داهاتوویان بدەن، لێرە تەئکید دەکەینەوە لەسەر پێویستی بەشداری کارا لەدۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەو گشتگیر بۆ مەسەلەی فەلەستین بە گوێرەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان کە تایایدا زامنی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین بکرێت، هاوسۆزیمان لەگەڵ ئازارەکانی گەلی فەلەستین و مافە ڕەواکانیان دووپاتدەکەینەوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر خاکەکەی. بڕیاری ئەم دواییەی لکاندنی بەرزاییەکانی جۆلان و غور ئوردن بریتییە لەسەرپێچییەکی ڕوون و ئاشکرای قانونی نێودەوڵەتی و هۆکارێکە بۆ پشێوی بە ئاراستەی بەردەوامبوونی قەیرانەکان کە کاریگەری خراپ لەسەر ئایندە و ئارامی ناوچەکەو جیهان دروست دەکات
بەردەوامبوونی جەنگ لە یەمەن جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە، لەبەر ڕۆشنایی دۆخی ئەمنی و مرۆیی کە تارماییەک بۆ سەر ناوچەکە دروست دەکات، پشتیوانیکردنی یەمەنییەکان بۆ گەشتن بە چارەسەرێکی سیاسی گشتگیر و دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی بۆ وڵاتەکەیان پێویستەکە کە مەترسییەکانی دەوروبەر فەرزی دەکات.
بە ئامانج گرتنی ئاسایشی کەنداو شانشینی عەرەبستانی سعودی پێشهاتێکی مەترسیدارەو ئێمە لە عیراق نیگەرانی ئەو گرژی و پەرەسەندنانەین، چونکە پەیوەستێکی زۆرمان بە ئاسایشی کەنداوو ناوچەکەوە هەیە وە پێویستە لەسەر کۆمەڵی نێودەولەتی کە بەجدی لەو پەرەسەدنانە بڕوانێت، چونکە کاریگەرییەکانی کارەساتبار دەبن لەسەر ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
بارودۆخی ئیقلیمی مەترسیداره و ئاماژەیە بۆ ئەنجامی کارەساتبار، پێویستە بەبایەخەوە لێی بڕوانین، ئیتر جەنگ بەسە، بێگومان ناوچەکەمان پێویستی بە جەنگێکی تازە نییە، بە تایبەت کە جەنگی ئەم دواییەی دژ بە تیرۆر تا ئێستاش بە شێوەیەکی بنەبڕ کۆتایی نەهاتووە.
هەڵوێستی نەگۆڕمان ئەوەیە کە پێویستە زمانی دیالۆگ جێگەی زمانی گرژی و ئاڵۆزی بگرێتەوە، ئەم هەڵوێستەشمان لەسەر ئه و حەقیقەت و پێدراوە بنیاتنراوە کە بەرژەوەندی گەلان لە ناوچەکەماندا دەیسەپێنێت، کۆدەنگی بەگژداچوونەوەی تیرۆرو توندڕەویی و پەرەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان بەلاوە گرنگترە لە سەرقاڵبوون به و ناکۆکییانەی ئێستا لە ئارادان، چارەسەریش بە لێکتێگەیشتنی گشتگیر دەست پێدەکات لە ڕێگەی ڕێزگرتن لە پرەنسیبی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی دەوڵەتانی ناوچەکەو لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ، لێرەوە خاڵی هاوبەش هەن کە دەکرێت هەموومان لەسەری کۆک بین، ئەویش ئەوەیە کە هەموومان سبەینەیەکی باشترمان دەوێت بۆ منداڵەکانمان و دەبا کاربکەین لەسەر هێورکردنەوەی بارودۆخ و پرۆسەی بیناکردنەوە.
سەرەڕای ناکۆکیەکانی ناوچەکە، دوپاتی دەکەمەوە، ئۆقرەیی عیراق، بەرژەوەندییەکی هاوبەشە بۆ هەمووان و دەتوانین بەرژەوەندی هاوبەشی گرنگی لەسەر بنیات بنێین، بۆیە فەرامۆشکردنی عیراق دەبێتە مایەی گرژی و نائارامی بۆ تەواوی ناوچەکە، ئێستا عیراق لە بوژانەوەدایەو ئێمەش لە هەوڵی بەدیهێنانی ئۆقرەییەکی بەردەوامداین، ئێستا عیراق، ڕۆڵێکی میحوەری هەیە لە ناوچەکەدا، چەندین ئیعتبباری جیۆسیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و ئاینی هەیە، لە کاتێکدا عیراق لانکەی پێغەرمبەر ئیبراهیمە سەلامی خوای لێبێت، عیراق بە هاوسێی ئیسلامی و قوڵایە عەرەبیەکەیەوە، خاڵی بەیەکگەیشتنی گەلە مەزنەکانی ڕۆژهەڵاتە لە لە عەرەب و فارس و تورک و کورد، هەروەها پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان لە شیعەو سونەو عەرەب و کوردو تورکمان و موسوڵمان و مەسیحی و سابیئەو ئێزیدی و شەبەک و هەموو ئەمانە یاریدەدەری بنەڕەتین لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتاندا وە لایەنێکی کاریگەریش دەبێت لە پێناو هەر هەوڵێکی بنیاتنان و پێشکەوتن و گەشەسەندندا.
ئێمە ماوەیەکی دورو درێژ گۆڕەپانێک بووین بۆ ناکۆکیەکانی خەڵکی تر، بۆیە ئێمەو خەڵکی تریش بەهۆی نەبوونی ئارامی لە عیراقدا باجێکی قورسماندا، بەرژەوەندییەکانی ئێمەو بگرە بەرژەوەندییەکانی ناوچەکەش لەوەدایە عیراق ببێتە پردێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دراوسێکانیدا، بۆیە جارێکی تر لەم مینبەرەوە داوای بنیاتنانی سیستمێکی ئەمنی هاوبەش دەکەم لە خۆرهەڵاتی ناوڕاستدا، هەروەها بنیاتنانی سیستمێک بۆ تەواوکاری ئابوری و هەماهەنگی سیاسی و بنبڕکردنی تێرۆرو زامنکردنی ئارامی و ئاسایش.
یەکێک لە پرەنسیبە بنەڕەتییەکانی عیراق بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکانی ناوچەکە، نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێت بە بەشێک لە ناکۆکی ئیقلیمی و نێودەولەتی هەروا ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکە ئیقلیمی و نێودەولەتییەکان. گەلەکەمان باجێکی زۆری جەنگ و ناکۆکییەکانی دا، عیراق نابێتە جەمسەرێک دژ بەوەی تر، لە جەنگ تێربووین بۆیە جەنگی ترمان ناوێت و نامانەوێت هیچ گەلێک بەدەست جەنگەکانەوە بناڵێنێت وەک ئەوەی ئێمە چەشتمان، عیراق نابێتە سە#کۆیە#ک بۆ دەستدرێژی بۆ هەر دەوڵەتێکی دراوسێ، هەوڵدەدەین خاکەکەمان ببێتە مەیدانی بنیاتنانەوەو ئۆقرەیی نەک ناکۆکی و ئاڵۆزی.
بەرژەوەندییەکانمان و بگرە ئاسایشی ناوچەکەش بەگشتی پەیوەستە بە بوونی پەیوەندییەکی باش و جێگیری عیراق لەگەڵ دراوسێکانیدا، سیاسەتی ئەمڕۆی عیراق جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ڕژێمی پێشوو لە بژاردەی سەربازی کەپشتی پێدەبەست لە مامەڵەکردن لەگەڵ دراوسێکانیدا، بۆیە پەیوەندییەکانمان پتەو دەکەین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو سوریشین لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەو بەرەوپێشبردنیان و وەک کۆڵەکەیەک لە کۆڵەکەکانی ئاسایشی و ئۆقرەییمان، هاوکات پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێرانی دراوسێمان کە کەلتورو ئاین و ڕۆشنبیری و بەرژەوەندی هاوبەش پێکەوەمان دەبەستێت وە لە باکوریشمانەوە تورکیا هەوڵدەدەین پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان لەگەڵیاندا لە ئاستی جیا بەرەو پێشەوەبەرین.
عیراقی دیموکراتی و ئیتیحادی سەقامگیر ئەبێتە پێگەیەکی گرنگ بۆ بەیەک گەیشتنی براو دراوسێکانی و پتەوکردنی لەیەک گەیشتن و یەکڕیزی دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی هەرێمایەتی گشتگیر لەسەر بنەمای تەواوکاری ئابوری و ئاسایشی هاوبەش.
سەقامگیری بەدەستهاتوو لە عیراقدا گرنگ و پڕ بایەخە و پێویستە بە کەمی نەزانین وە کاربکەین بۆ بەرەو پێشبردنی، چاوەروانیشمان لە هاوسێ و کۆمەڵی نێودەڵەتی ئەوەیەکە عیراق بە ناکۆکی و ململانێکانیان شان قوڕس نەکەن.
ئێمە دەستودڵمان لەگەڵ هەمووان کراوەیە، هیواخوازین لێکتێگەیشتنی زیاتر بۆ دۆخی عیراق و سەرقاڵی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی یەکجاری دژ بە تیرۆر و هەوڵەکانی لەپێناو بنیاتنانەوەو سەرپێخستنەوەی ئەوەی کە جەنگەکان وێرانی کرد لەگەڵ گێڕانەوەی لێقەوماوان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وە دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان هەبێت.
سازانی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی گرنگە بۆ درێژەدان بە ئارامی و بەگژداچوونەوەی فیکری توندڕەی و تیرۆر، بەڵام ئەرکی بنەڕەتی بریتییە لە چاکسازی پێویست لە پێناو زامنکردنی حکومرانییەکی دروست بۆ هانیشتمانییەکانمان و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و دەستەبەرکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان.
ئەو پێشهاتانە پێویستە ڕوبەڕویان ببینەوە کاری جدییان لەسەر بکەین و وە بەدییان بهێنین لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا
سەرپێ خستنەوەی کەرتەکانی پەروەردەو فێرکردن و تەندروستی و پەرەپێدان، ڕێگە چارە ڕاستەکەیە بۆ بەگژداچوونەوەی فیکری توندڕەویی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر لە ڕێگەی پێگەیاندنی نەوەیەک کە توانای دابینکردنی داهاتووی هەبێت. میراتی شارستانی و مێژووی و فرەیی دینی و نەتەوەیی و مەزهەبی وایکردووە عیراق بەدرێژایی مێژوو سەکۆیەک بێت بۆ لێبوردن و هاریکاری و برایەتی ئاینی و فیکری و پێگەیەکیش بێ بۆ بڵاوکردنەوەی فیکرو ڕۆشنبیری و ئەدەب و زانست، شارستانێتی ڕافیدەین بە یەکێک لە کۆنترین و ناوازەترین شارستاینێتییەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت، وەک لەمپەرێک لەبەردەم تەشەنەسەندنی بیری تونڕەوی دینی و مەزهەبی و نەژادی.
جەنگی عیراقییەکان تا ئێستا بەردەوامە لەپێناو بوژانەوه و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و سەرپێخستنی گەنجان و ژنان و هێنانەدی گەشەسەندنێکی بەردەوام، ئەمانە تا ئێستا وەکو ئەرکێک لەبەردەممانانن، سەرەڕای ئەرکی بنیاتانانەوەی ناوچە وێرانکراوەکان و گێرانەوەی ئاوارەکان.
پێش چەند ڕۆژێک حکومەتی عیراقی بڕیاری لەسەر پرۆژە یاسایەک دا بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی بنیاتنانەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق پرۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکەین هیواخوازین کە پەسەندبکرێت و ئەنجومەنەکە دۆسییەی بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری بگرێتە ئەستۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و کەرتی تایبەتی عیراقی و بیانی، عیراق پێویستی بە بنیاتنانەوەی گشتگیر هەیە کە پێشبینی دەکەین لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە ژینگەیەکی یاسایی و بەڕێوەبردن بێتە کایەوە بۆ وەبەرهێنانی تایبەت وە دابینکردنی پێداویستی عیراقییەکان لە خزمەتگوزاری و دەرفەتی کار.
عیراق بازارێکی بوژاوەیە، کار دەکەین لە پێناو گواستنەوەی وڵاتەکەمان لە مەیدانی ناکۆکی و زەبروزەنگەوە بۆ جەمسەرێکی ئابووری لە ناوچەکەدا، هەندێک پێیان وایە ئەمە خەونێکی دورەدەستە، دان بە ئاستەنگ و لەمپەرەکاندا دەنێین، بەڵام بڕوای تەواوم هەیە کە ئەمە خواستێکە کە لە عیراق و ناوچەکەش مومکینە بێتەدی.
تیرۆر و گەندەڵی وەکو دوو ڕووی دراوێک وان، بۆیە بڕوامان وایە کە هەوڵی لەناوبردنی تیرۆر پێویستە هاوتەریبی هەوڵی لەناوبردنی گەندەڵی بێت، گەندەڵی بریتییە لە بنەمای(ئابووری سیاسی) زەبروزەنگ و سەرچاوەی بنەڕەتی تیرۆر، بۆیە بەبێ وشکردنی سەرچاوەکانی داهاتی تیرۆر، ناتوانین هەنگاو بۆ ئۆقرەیی بهاوئژین.
جیهان هاوشانی هاوپەیمانێتی دژی تیرۆر، پێویستی بەکاری جیدی هەیە بۆ پێکهێنانی هاوبەندیەکیش بۆ بەگژداچوونەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی و تاڵانکاری و سپیکردنەوەی پاره و وشکردنی سەرچاوەکانی داهاتی فیکری توندڕەوانه، بەشێوەیەک کۆمەکی وڵاتەکانمان بکات بۆ گێڕانەوەی سامانی بەتاڵانبرواو ڕیشەکێشکردنی ئه و پەتا مەترسیدارە.
سڵاوم لەم سەکۆیەوە بۆ هاووڵاتیان و سڵاوم بۆ گەنجەکانمان. بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانییەکانی دیکتاتۆرییەت لە گۆڕە بەکۆمەڵ و ئەنفالەکان. خەباتتان پیرۆزە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد و خۆشگوزەران، بۆ ئاشتی و ئاسایش. بەدیهێنانی ئاوات و هیواکانتان ئەرکی سەرشانمانە. ڕێگەمان سەختە بەڵام بە ویستی نەگۆڕەوە و بەپشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەر سەرکەوتوو دەبین.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,285 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 3
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 جاگەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 25-09-2019 (5 سال)
اقلیم: عراق
شهرها: هلبچە
شهرها: کرکوک
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 25-09-2019 أڕا( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 3,285 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
واژا

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,351
 شؤمارە عەسگەل  105,636
 کتاووەل 19,137
فایل های مرتبط 96,349
Video 1,306
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
واژا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.594 ثانیه(اێس)