پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
“60 پرۆژەی تایبەتمان بۆ ژنان هەبووە”
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

“60 پرۆژەی تایبەتمان بۆ ژنان هەبووە”

“60 پرۆژەی تایبەتمان بۆ ژنان هەبووە”
ژن: دەکرێت بە ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن و پرۆژەکانی ئاشنامان بکەیت؟
لاڤە فاروق جەمیل: ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن، ڕێکخراوێکی ناحکومی- سەربەخۆی- خێرخوازییە. کار بۆ گەشەپێدانی بواری تەندروستی و پەروەردەیی و لایەنە مرۆییەکان لەهەرێمی کوردستاندا دەکات. ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکانمان، پەرەپێدانی کۆمەڵگای کوردیە، بەتایبەتی گەنجان، لەرێگەی: یەکەم، هۆشیارکردنەوەو دەرخستن و پەرەپێدانی توانا سروشتییەکان. دووەم: خوڵقاندنی هەلی خوێندن و هاوکاریکردنیان بۆ گەیشتن بەخوێندنێکی هاوچەرخ.
ژن: ئایا ڕێباز فاوندەیشن لەئێستادا خەریکی چ پڕۆژەیەکە، دەکرێت باسی وردەکاری ئەو پڕۆژەیەمان بۆ بکەیت؟
لاڤە فاروق جەمیل: ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن، بەهاوکاری نەخۆشخانەی تایبەتی (پار)، ساڵانە لەمانگی ئۆکتۆبەر کەمپینی (بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک) ڕادەگەیەنێت. ئامانج لەو کەمپین و پڕۆژەیە، هۆشیارکردنەوەی زۆرینەی خەڵکە لەبارەی ئەو نەخۆشییە، گرنگی پشکنینی خۆیی بەشێوەیەکی بەردەوام، هەروەها دەستنیشانکردنی پێشوەختە و ڕێگاکانی خۆپاراستن لەو نەخۆشیە.
کەمپینەکە بریتیە لەچەند قۆناغێک:
یەکەم قۆناغ، هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەرێی دابەشکردنی نامیلکە دەربارەی ئەو نەخۆشییە، کە تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار نامیلکە دابەشکراوە.
دووەم قۆناغ، پێشکەشکردنی چەندین سیمینار لەچەند شوێنێکی جیاواز، لەلایەن پسپۆڕی تایبەت بەو نەخۆشیە.
قۆناغی سێیەم، دروستکردنی تیمی پزیشکیی گەڕۆک، بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە ئارەزووی بێ، پشکنینی بۆ بکرێت. لەدواییدا هەر نەخۆشێک پێویستی بەپشکنینی زیاتر بێت، ئەوا بۆ بینینی (ultrasound) ڕەوانەی نەخۆشخانەی (پار) دەکرێت. لەوێدا بەبێ بەرامبەر (تاقیگەوMRI و مامۆگرافی) بۆ دەکرێت و ئەم ساڵ بەهاوکاری ڕێکخراوی MSA-Kurdistan ئەنجام دەدرێت، کە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت. جێگای ئاماژەیە ئەو کەمپینە لەساڵی 2014ەوە تا ئێستا زیاتر لە 25000 ئافرەت سوودمەندبوونە.
ژن: ئایا لەگەڵ پڕۆژەی کەمپینی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک، ڕێبازفاوندەیش چ پڕۆژەیەکی تری لەئێستادا لەبەرنامەیدایە؟
لاڤە فاروق جەمیل: لەهەمان مانگدا ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن پڕۆژەیەکی بۆ بەندکراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەیە. پڕۆژەکە بەناوی (کتێب باشترین هاوڕێی مرۆڤە). پڕۆژەکە بریتیە لە پێشبڕکێیەکی خوێندنەوەی کتێب بۆ بەندکراوان. بەشداربووان ژمارەیەک کتێبی پەروەردەییان پێ دەبەخشرێ، لەدوای خوێندنەوەی ئەو کتێبانە باشترین خوێنەران خەڵات دەکرێن.
ژن:لەماوەی تەمەنی ڕێبازفاوندەیشن، دەکرێت باسی ژمارە و چۆنێتی پڕۆژەکانی پێشووترمان بۆ بکەیت؟
لاڤە فاروق جەمیل: ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، لەساڵی 2007 تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 پڕۆژەی جۆراوجۆری لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامداوە. پڕۆژەکان بەگشتی بریتین لە:
پڕۆژە تەندروستییەکان: کردنەوەی بنکەی تەندروستی، دابینکردنی پێداویستی پزیشکی، بۆ چەند سەنتەرێک، ساڵانە چەندەها پڕۆژەی هۆشیاری تەندروستی، بەشێوەی پێشکەشکردنی ۆرک شۆپ، سیمینار، دیزاینکردن و دابەشکردنی نامیلکە و برۆشور لەسەر نەخۆشییەکانی (شەکرە، شێرپەنجەی مەمک، نەخۆشیی ئایدز، نەخۆشیی سۆفان، بەکارهێنانی بەهەڵەی ماددە هۆشبەرەکان…هتد).
پڕۆژەی پەروەردەیی: سپۆنسەریکردنی خوێندکاران لە کۆلێژ و خوێندنی باڵا، دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە، هەروەها کردنەوەی چەندەها خولی گەشەپێدانی مامۆستا و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی هاوچەرخ و کارامەییەکانی ژیان… هتد.
پڕۆژە مرۆییەکان: کردنەوەی چەندین خول، بۆ پەرەپێدانی تواناکان، کردنەوەی خول بۆ پەرەپێدانی بەهرەی منداڵان، کردنەوەی خولی جیاواز بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەرو فۆتۆگرافی و دوورمان و ڕاگەیاندن و… هتد.
ژن: لە پڕۆگرامی ڕێبازفاوندەیشندایە، کە دەرفەتی کاری خۆبەخشی، لەکەمپین و پڕۆژەکانیدا بڕەخسێنێت؟
لاڤە فاروق جەمیل: بەڵێ هەمانە، لەسەر وێبسایتی ڕێبازفاوندەیشن، ئەوەی بیەوێت دەتوانێ ناوی خۆی تۆمار بکات.
ژن: ڕێبازفاوندەیشن، ڕووبەری زیاتری بەکام چین و توێژداوە، کەلەنێو پڕۆژەکاندا زیاتر ڕەنگ بداتەوە؟
لاڤە فاروق جەمیل: لەکارو چالاکییەکانیدا، گرنگی بەهەموو چین وتوێژەکان داوە، بەڵام گرنگی زۆرو زیاتری بەگەنجان داوە. چونکە گەنجان ڕۆڵێکی گرنگیان لەدروستکردنی کۆمەڵگایەکی دروست و پێشکەوتوو هەیە، کە بێگومان گەنجان ڕۆڵی گرنگیان دەبێت، لەو گۆڕانکاریانەی کە دەیانەوێت لەکۆمەڵگادا بیکەن.
زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە گەنجان سوودمەند بوون، بەگوێرەی داواکاری خۆیان، ڕایان لە دیاریکردنی جۆری پڕۆژەکە وەرگیراوە. ئێمە تەواو بڕوامان بەوە هەیە، کە گەنجان خۆیان لە دیاریکردن و چۆنێتی دانانی پلان و چارەسەرکردن تێ دەگەن. ئەوە جێگای شانازیە، گەنجی کورد زۆر زیرەک و هۆشیارەو هەڵگرو هەست بەبەرپرسیارێتی دەکات. باشترین بەڵگە ئەوەیە، کە لەچەند ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ ئەو هەموو ناخۆشیانە (شەڕی داعش، قەیرانی ئابوری، بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، نەبوونی مووچە.. هتد). بەڵام بینیمان ئەو هەموو بەرەنگاربوونەوانە و خۆبەخشی گەنجان بۆ بەرگری لەخاک، بەردەوامی کارکردنیان بەبێ مووچە و بەبێ بەرامبەر، بۆیە ئێمە وکو ڕێبازفاوندەیشن، تەواوی باوەڕمان بە تواناکانی گەنجی خۆمان هەیە، هەموو کاتێک کارمان لەسەر پەرەپێدانی تواناکانیان کردوە و یارمەتیمان داون، بۆ نمونە هەر وەک هەموو ساڵێک ڕێبازفاوندەیشن، چەندین کتێب بۆ کەسانی خاوەن بەهرەو توانا چاپ دەکات، هەر وەکو لە ئێستادا پڕۆژەیەکمان لەبەردەستە، کە چاپکردنی کتێبێکی مەنهەجیە بۆ زانکۆکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک، هەروەها ساڵانە چەندەها خولی فێربوون و پەرەپێدانی تواناکان، دەکاتەوە.
ژن: بۆچی ئێوە دەتانەوێت، ژن پێگەیەکی گرنگی لەنێو پڕۆژەکاندا هەبێت؟
لاڤە فاروق جەمیل: کە باس لەپرسی ژن دەکرێت، زۆرجار باس لەبەربەستەکان و نیگەتیڤیانە باس دەکرێت، من لێرەوە دەڵێم، ژنانی کورد، ڕێگایەکی دوورودرێژیان لەبەربەست و دابونەریت و شورەیی کۆمەڵگا بڕیوە. تاکو پێداگری لەمافەکانی خۆی و گەیشتن بەئامانجەکانی بکات. ژنانی کورد سەلماندیان کە لەهەموو بوارێکدا پێشەنگن، نەوەک هەر لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان.
بەخۆشحاڵیەوە ژنانی کورد، تاڕادەیەک ئازادن لەبڕیاردان و زۆرجار ڕێز لەبڕیارەکانیان دەگیرێت و لەنێو کۆمەڵگاوە هان دەدرێن، وەکو دەنگدان بەکاندیدە ژنەکان، زۆرم بڕوا بە وتەکەی غاندیە کە دەڵێت: کە تۆ ئافرەتێکت فێرکرد، کەواتە کۆمەڵگایەکت فێرکرد.
متمانەیەکی زۆرم بە ژنی کورد هەیە، زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە بۆ ژنان ئەنجامی دەدەین، ئامانجی سەرەکیم (educate)ە وشیارکردنەوە، تا زیاتر پەرە بەتواناکانیان بدرێت.
ئێمە لە ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 پڕۆژەمان ئەنجامداوە، کە تێیدا ژن بەراستەوخۆ سوودمەند بووە، چەندەها پڕۆژەی تر کە بەناڕاستەوخۆیی ژنان سوود مەندبوون. پڕۆژەکان بریتین لە (خولی هۆشیاری، کردنەوەی خولی فێربوونی زمان، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی دوورمان …هتد).
چەندەها پڕۆژەی درێژ خایەن، وەکو پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکردە بۆ کارمەندانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، مەبەست لەو پڕۆژەیە، دروستکردن و گەشەپێدانی ژنانی سەرکردەو هاندانی بەشداری ژن لەچالاکییەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی ژنانی سەرکردە و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەی ژنان لەبواری سەرکردایەتی و بەشداری پێکردنیان.
هەروەها کردنەوەی خولی درێژخایەن، بۆ ژنانی چاکسازی هەولێر، کە ئامانجی پڕۆژەکە، تێگەیشتن و گرنگیدانە بەلایەنی دەروونی و هەوڵدان بۆ هاتنەوەیان بۆ نێو کۆمەڵگا بەشێوەیەکی دروست. ئەگەرچی ئێستا بۆ چەند مانگێک ڕامان گرتووە، بەمەبەستی فراوانکردنی پڕۆژەیەک، کەوا لایەنی یاسایی و لایەنی تەندروستی، بۆ زیاد بکەین.
ژن: ئێوە خاوەنی بیرۆکەو ئەنجامدانی کەمپینی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمکن، ئاخۆ دەکرێت ئەو بەربەستانەی کەدێنەبەر پڕۆژەکان، کەم تا زۆر ئاماژەی پێ بکەن؟
لاڤە فاروق جەمیل: ڕاستە لەساڵی 2014 ەوە بیرۆکەی کەمپینی (بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک) دروست بوو. بە پاڵپشتی چەند کەسانێک توانیمان ئەو بیرۆکەیە جێبەجێبکەین و بێنینەدی، یەکێک لەوانە د.عەتیە، کە زۆر بەپەرۆشەوە سەرپەرشتی پڕۆژەکەی کردوەو هەروەها لەگەڵ چەند دکتۆرێکی دیکە، ڕۆژانە لەکاتژمێر 9 ی بەیانی تاوەکو 4ی ئیوارە، بۆماوەی 10 ڕۆژ کارمان کرد، پشکنینی 722 ژن، بە دڵنیایی بە سپۆنسەری نەخۆشخانەی تایبەتی (پار) بووە، توانیمان هەموو پشکنین و تاقیگەو MRI و مامۆگرافی، بۆ نەخۆشەکان بەخۆرایی بکەین، کە هەموو سالێک بەم شێوەیە بووە.
ئامانج لە کەمپینەکە، زۆرترین کەس هۆشیار بکرێنەوەو زیاتر خەڵک سوود لە ئۆفەرە بێ بەرامبەرەکان وەربگرێت، لەهەموو گرنگتر لەلایەن کەسانی پسپۆڕ توێژینەوە لەسەر ئەو نەخۆشیە بکرێت، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا کەس ئامادە نیە ئەوە بکات، لەگەڵ ئەوەی ئێمە داتایەکی یەک بەیەکی بەشداربووانمان لە لایە، کە ئامادەن بەهەموو جۆرێک یارمەتی ئە کەسانە بدەن. هەروەها لەساڵی 2016، 2017، 2018 بەسەرپەرشتی دکتۆرە چنار سنجاوی، ئەو کەمپینە ئەنجامدراوەو لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی کارمەندانی ڕێبازفاوندەیشن بکەم، کەبەراستی ماندوو دەبن و زۆر بەدڵ خزمەتی ئەو پڕۆژەیە دەکەن. بەدڵنیایییەوە نابێ ڕۆڵی خۆبەخشەکان لەبیر بکرێ، کە بەبێ هیچ بەرانبەرێک، یارمەتیمان دەدەن و خزمەتی کۆمەڵگاکەی خۆیان دەکەن.
ئێمە چونکە کارەکانمان خێرخوازیە و خزمەت بەهاوڵاتیان دەبەخشێت، بەبێ هیچ جیاوازیەکی ئاینی و نەژادی و ڕەگەزی، هەروەها بەبێ هیچ جیاوازیەک لە ئینتیمای حزبی، جگە دەست خۆشی و هاوکاری کردنمان، هیچ ڕێگرێک نەبووە.
دوایین پڕۆژەمان، ڕێبازفاوندەیشن و لەگەڵ ڕێکخراویMESPO، پڕۆژەی هەمەجۆری ئاینیمان بەئەنجام گەیاند، کە بریتی بوو لەئەنجامدانی پانێلی گەنج و پێکەوە ژیان، پانێڵیستەکانی پڕۆژەکە، گەنجانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بوون، کە پێکهاتبوون لە کورد، کریستیان، (ئاشوری، کلدانی، سریانی)، زەردەشتی، بەهائی، ئێزیدی، کاکەیی. پانێلەکە لەلایەن دەنگی ئەمەریکاوە بەڕێوە دەبرا. کە مەبەستی سەرەکی ئەم پانێلە، ڕەخساندنی دەرفەتێک بوو، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیدو بۆچوونە جیاوازەکان، لەبارەی ئاینن و ئاییننزاکانی هەرێمی کوردستان.
ژن: پڕۆژەی داهاتووی ڕێبازفاوندەیشن؟
لاڤە فاروق جەمیل: مانگی 11ی هەموو ساڵێک، مانگی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرەیە، لەم ساڵدا بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی تایبەتی (پار)و ڕێکخراوی FMSA، ئێمە وەک ڕێکخراوی ڕیبازفاوندەیشن، بەشدار دەبین، بەدابینکردنی کتێب لەسەر ئەو نەخۆشیە بۆ منداڵان، ناوەرۆکی کتێبەکە زیاتر بە وێنەیە. لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە کە سەرنجی منداڵان بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە، لەرێگای کارتۆن ڕابکێشین. کتێبەکە هەموو زانیاریەکی تێدایە، کە لەسەر شەکرە پێویست دەکات بیزانین.
ژن: پەیامێکی دیاریکراوتان هەیە بیگەیەنن؟
لاڤە فاروق جەمیل: هیوادارم ئێمە وەک ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن، کە وەک ڕێکخراوێکی کاراو سەردەمیانە، توانیبێتمان خزمەتێکی گەورە بەکۆمەڵگاکەمان بکەین. هەروەها دەست خۆشی لە ستافی ژن مەگەزین دەکەم، بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، کە ژن مەگەزین وەک ناوەندێکی میدیایی گرفت و ڕێگا چارەسەرییەکان، دەگواستەوە، بەتایبەتی لەپرسی ژناندا[1].
ئەم بابەتە 5,829 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: پەروەردەی جێندەری
جۆری پرسی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 25-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,829 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.157 چرکە!