📊 بابەت 376,104 | وێنە 59,763 | پەڕتووک PDF 11,166 | فایلی پەیوەندیدار 44,713 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,135
لەم کاتەدا 36 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
👩 “60 پرۆژەی تایبەتمان بۆ ژنان هەبووە” | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

“60 پرۆژەی تایبەتمان بۆ ژنان هەبووە”


ژن: دەکرێت بە رێکخراوی رێبازفاوندەیشن و پرۆژەکانی ئاشنامان بکەیت؟
لاڤە فاروق جەمیل: رێکخراوی رێبازفاوندەیشن، رێکخراوێکی ناحکومی- سەربەخۆی- خێرخوازییە. کار بۆ گەشەپێدانی بواری تەندروستی و پەروەردەیی و لایەنە مرۆییەکان لەهەرێمی کوردستاندا دەکات. ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکانمان، پەرەپێدانی کۆمەڵگای کوردیە، بەتایبەتی گەنجان، لەرێگەی: یەکەم، هۆشیارکردنەوەو دەرخستن و پەرەپێدانی توانا سروشتییەکان. دووەم: خوڵقاندنی هەلی خوێندن و هاوکاریکردنیان بۆ گەیشتن بەخوێندنێکی هاوچەرخ.
ژن: ئایا رێباز فاوندەیشن لەئێستادا خەریکی چ پڕۆژەیەکە، دەکرێت باسی وردەکاری ئەو پڕۆژەیەمان بۆ بکەیت؟
لاڤە فاروق جەمیل: رێکخراوی رێبازفاوندەیشن، بەهاوکاری نەخۆشخانەی تایبەتی (پار)، ساڵانە لەمانگی ئۆکتۆبەر کەمپینی (بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک) رادەگەیەنێت. ئامانج لەو کەمپین و پڕۆژەیە، هۆشیارکردنەوەی زۆرینەی خەڵکە لەبارەی ئەو نەخۆشییە، گرنگی پشکنینی خۆیی بەشێوەیەکی بەردەوام، هەروەها دەستنیشانکردنی پێشوەختە و رێگاکانی خۆپاراستن لەو نەخۆشیە.
کەمپینەکە بریتیە لەچەند قۆناغێک:
یەکەم قۆناغ، هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەرێی دابەشکردنی نامیلکە دەربارەی ئەو نەخۆشییە، کە تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار نامیلکە دابەشکراوە.
دووەم قۆناغ، پێشکەشکردنی چەندین سیمینار لەچەند شوێنێکی جیاواز، لەلایەن پسپۆڕی تایبەت بەو نەخۆشیە.
قۆناغی سێیەم، دروستکردنی تیمی پزیشکیی گەڕۆک، بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە ئارەزووی بێ، پشکنینی بۆ بکرێت. لەدواییدا هەر نەخۆشێک پێویستی بەپشکنینی زیاتر بێت، ئەوا بۆ بینینی (ultrasound) رەوانەی نەخۆشخانەی (پار) دەکرێت. لەوێدا بەبێ بەرامبەر (تاقیگەوMRI و مامۆگرافی) بۆ دەکرێت و ئەم ساڵ بەهاوکاری رێکخراوی MSA-Kurdistan ئەنجام دەدرێت، کە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت. جێگای ئاماژەیە ئەو کەمپینە لەساڵی 2014ەوە تا ئێستا زیاتر لە 25000 ئافرەت سوودمەندبوونە.
ژن: ئایا لەگەڵ پڕۆژەی کەمپینی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک، رێبازفاوندەیش چ پڕۆژەیەکی تری لەئێستادا لەبەرنامەیدایە؟
لاڤە فاروق جەمیل: لەهەمان مانگدا رێکخراوی رێبازفاوندەیشن پڕۆژەیەکی بۆ بەندکراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەیە. پڕۆژەکە بەناوی (کتێب باشترین هاوڕێی مرۆڤە). پڕۆژەکە بریتیە لە پێشبڕکێیەکی خوێندنەوەی کتێب بۆ بەندکراوان. بەشداربووان ژمارەیەک کتێبی پەروەردەییان پێ دەبەخشرێ، لەدوای خوێندنەوەی ئەو کتێبانە باشترین خوێنەران خەڵات دەکرێن.
ژن:لەماوەی تەمەنی رێبازفاوندەیشن، دەکرێت باسی ژمارە و چۆنێتی پڕۆژەکانی پێشووترمان بۆ بکەیت؟
لاڤە فاروق جەمیل: رێکخراوی رێبازفاوندەیشن، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، لەساڵی 2007 تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 پڕۆژەی جۆراوجۆری لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامداوە. پڕۆژەکان بەگشتی بریتین لە:
پڕۆژە تەندروستییەکان: کردنەوەی بنکەی تەندروستی، دابینکردنی پێداویستی پزیشکی، بۆ چەند سەنتەرێک، ساڵانە چەندەها پڕۆژەی هۆشیاری تەندروستی، بەشێوەی پێشکەشکردنی ۆرک شۆپ، سیمینار، دیزاینکردن و دابەشکردنی نامیلکە و برۆشور لەسەر نەخۆشییەکانی (شەکرە، شێرپەنجەی مەمک، نەخۆشیی ئایدز، نەخۆشیی سۆفان، بەکارهێنانی بەهەڵەی ماددە هۆشبەرەکان…هتد).
پڕۆژەی پەروەردەیی: سپۆنسەریکردنی خوێندکاران لە کۆلێژ و خوێندنی باڵا، دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە، هەروەها کردنەوەی چەندەها خولی گەشەپێدانی مامۆستا و رێگاکانی وانەوتنەوەی هاوچەرخ و کارامەییەکانی ژیان… هتد.
پڕۆژە مرۆییەکان: کردنەوەی چەندین خول، بۆ پەرەپێدانی تواناکان، کردنەوەی خول بۆ پەرەپێدانی بەهرەی منداڵان، کردنەوەی خولی جیاواز بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەرو فۆتۆگرافی و دوورمان و راگەیاندن و… هتد.
ژن: لە پڕۆگرامی رێبازفاوندەیشندایە، کە دەرفەتی کاری خۆبەخشی، لەکەمپین و پڕۆژەکانیدا بڕەخسێنێت؟
لاڤە فاروق جەمیل: بەڵێ هەمانە، لەسەر وێبسایتی رێبازفاوندەیشن، ئەوەی بیەوێت دەتوانێ ناوی خۆی تۆمار بکات.
ژن: رێبازفاوندەیشن، رووبەری زیاتری بەکام چین و توێژداوە، کەلەنێو پڕۆژەکاندا زیاتر رەنگ بداتەوە؟
لاڤە فاروق جەمیل: لەکارو چالاکییەکانیدا، گرنگی بەهەموو چین وتوێژەکان داوە، بەڵام گرنگی زۆرو زیاتری بەگەنجان داوە. چونکە گەنجان رۆڵێکی گرنگیان لەدروستکردنی کۆمەڵگایەکی دروست و پێشکەوتوو هەیە، کە بێگومان گەنجان رۆڵی گرنگیان دەبێت، لەو گۆڕانکاریانەی کە دەیانەوێت لەکۆمەڵگادا بیکەن.
زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە گەنجان سوودمەند بوون، بەگوێرەی داواکاری خۆیان، رایان لە دیاریکردنی جۆری پڕۆژەکە وەرگیراوە. ئێمە تەواو بڕوامان بەوە هەیە، کە گەنجان خۆیان لە دیاریکردن و چۆنێتی دانانی پلان و چارەسەرکردن تێ دەگەن. ئەوە جێگای شانازیە، گەنجی کورد زۆر زیرەک و هۆشیارەو هەڵگرو هەست بەبەرپرسیارێتی دەکات. باشترین بەڵگە ئەوەیە، کە لەچەند ساڵی رابردوودا، لەگەڵ ئەو هەموو ناخۆشیانە (شەڕی داعش، قەیرانی ئابوری، بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری، نەبوونی مووچە.. هتد). بەڵام بینیمان ئەو هەموو بەرەنگاربوونەوانە و خۆبەخشی گەنجان بۆ بەرگری لەخاک، بەردەوامی کارکردنیان بەبێ مووچە و بەبێ بەرامبەر، بۆیە ئێمە وکو رێبازفاوندەیشن، تەواوی باوەڕمان بە تواناکانی گەنجی خۆمان هەیە، هەموو کاتێک کارمان لەسەر پەرەپێدانی تواناکانیان کردوە و یارمەتیمان داون، بۆ نمونە هەر وەک هەموو ساڵێک رێبازفاوندەیشن، چەندین کتێب بۆ کەسانی خاوەن بەهرەو توانا چاپ دەکات، هەر وەکو لە ئێستادا پڕۆژەیەکمان لەبەردەستە، کە چاپکردنی کتێبێکی مەنهەجیە بۆ زانکۆکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک، هەروەها ساڵانە چەندەها خولی فێربوون و پەرەپێدانی تواناکان، دەکاتەوە.
ژن: بۆچی ئێوە دەتانەوێت، ژن پێگەیەکی گرنگی لەنێو پڕۆژەکاندا هەبێت؟
لاڤە فاروق جەمیل: کە باس لەپرسی ژن دەکرێت، زۆرجار باس لەبەربەستەکان و نیگەتیڤیانە باس دەکرێت، من لێرەوە دەڵێم، ژنانی کورد، رێگایەکی دوورودرێژیان لەبەربەست و دابونەریت و شورەیی کۆمەڵگا بڕیوە. تاکو پێداگری لەمافەکانی خۆی و گەیشتن بەئامانجەکانی بکات. ژنانی کورد سەلماندیان کە لەهەموو بوارێکدا پێشەنگن، نەوەک هەر لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان.
بەخۆشحاڵیەوە ژنانی کورد، تاڕادەیەک ئازادن لەبڕیاردان و زۆرجار رێز لەبڕیارەکانیان دەگیرێت و لەنێو کۆمەڵگاوە هان دەدرێن، وەکو دەنگدان بەکاندیدە ژنەکان، زۆرم بڕوا بە وتەکەی غاندیە کە دەڵێت: کە تۆ ئافرەتێکت فێرکرد، کەواتە کۆمەڵگایەکت فێرکرد.
متمانەیەکی زۆرم بە ژنی کورد هەیە، زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە بۆ ژنان ئەنجامی دەدەین، ئامانجی سەرەکیم (educate)ە وشیارکردنەوە، تا زیاتر پەرە بەتواناکانیان بدرێت.
ئێمە لە رێکخراوی رێبازفاوندەیشن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 پڕۆژەمان ئەنجامداوە، کە تێیدا ژن بەراستەوخۆ سوودمەند بووە، چەندەها پڕۆژەی تر کە بەناڕاستەوخۆیی ژنان سوود مەندبوون. پڕۆژەکان بریتین لە (خولی هۆشیاری، کردنەوەی خولی فێربوونی زمان، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی دوورمان …هتد).
چەندەها پڕۆژەی درێژ خایەن، وەکو پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکردە بۆ کارمەندانی رێکخراوە مەدەنییەکان، مەبەست لەو پڕۆژەیە، دروستکردن و گەشەپێدانی ژنانی سەرکردەو هاندانی بەشداری ژن لەچالاکییەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی ژنانی سەرکردە و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەی ژنان لەبواری سەرکردایەتی و بەشداری پێکردنیان.
هەروەها کردنەوەی خولی درێژخایەن، بۆ ژنانی چاکسازی هەولێر، کە ئامانجی پڕۆژەکە، تێگەیشتن و گرنگیدانە بەلایەنی دەروونی و هەوڵدان بۆ هاتنەوەیان بۆ نێو کۆمەڵگا بەشێوەیەکی دروست. ئەگەرچی ئێستا بۆ چەند مانگێک رامان گرتووە، بەمەبەستی فراوانکردنی پڕۆژەیەک، کەوا لایەنی یاسایی و لایەنی تەندروستی، بۆ زیاد بکەین.
ژن: ئێوە خاوەنی بیرۆکەو ئەنجامدانی کەمپینی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمکن، ئاخۆ دەکرێت ئەو بەربەستانەی کەدێنەبەر پڕۆژەکان، کەم تا زۆر ئاماژەی پێ بکەن؟
لاڤە فاروق جەمیل: راستە لەساڵی 2014 ەوە بیرۆکەی کەمپینی (بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک) دروست بوو. بە پاڵپشتی چەند کەسانێک توانیمان ئەو بیرۆکەیە جێبەجێبکەین و بێنینەدی، یەکێک لەوانە د.عەتیە، کە زۆر بەپەرۆشەوە سەرپەرشتی پڕۆژەکەی کردوەو هەروەها لەگەڵ چەند دکتۆرێکی دیکە، رۆژانە لەکاتژمێر 9 ی بەیانی تاوەکو 4ی ئیوارە، بۆماوەی 10 رۆژ کارمان کرد، پشکنینی 722 ژن، بە دڵنیایی بە سپۆنسەری نەخۆشخانەی تایبەتی (پار) بووە، توانیمان هەموو پشکنین و تاقیگەو MRI و مامۆگرافی، بۆ نەخۆشەکان بەخۆرایی بکەین، کە هەموو سالێک بەم شێوەیە بووە.
ئامانج لە کەمپینەکە، زۆرترین کەس هۆشیار بکرێنەوەو زیاتر خەڵک سوود لە ئۆفەرە بێ بەرامبەرەکان وەربگرێت، لەهەموو گرنگتر لەلایەن کەسانی پسپۆڕ توێژینەوە لەسەر ئەو نەخۆشیە بکرێت، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا کەس ئامادە نیە ئەوە بکات، لەگەڵ ئەوەی ئێمە داتایەکی یەک بەیەکی بەشداربووانمان لە لایە، کە ئامادەن بەهەموو جۆرێک یارمەتی ئە کەسانە بدەن. هەروەها لەساڵی 2016، 2017، 2018 بەسەرپەرشتی دکتۆرە چنار سنجاوی، ئەو کەمپینە ئەنجامدراوەو لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی کارمەندانی رێبازفاوندەیشن بکەم، کەبەراستی ماندوو دەبن و زۆر بەدڵ خزمەتی ئەو پڕۆژەیە دەکەن. بەدڵنیایییەوە نابێ رۆڵی خۆبەخشەکان لەبیر بکرێ، کە بەبێ هیچ بەرانبەرێک، یارمەتیمان دەدەن و خزمەتی کۆمەڵگاکەی خۆیان دەکەن.
ئێمە چونکە کارەکانمان خێرخوازیە و خزمەت بەهاوڵاتیان دەبەخشێت، بەبێ هیچ جیاوازیەکی ئاینی و نەژادی و رەگەزی، هەروەها بەبێ هیچ جیاوازیەک لە ئینتیمای حزبی، جگە دەست خۆشی و هاوکاری کردنمان، هیچ رێگرێک نەبووە.
دوایین پڕۆژەمان، رێبازفاوندەیشن و لەگەڵ رێکخراویMESPO، پڕۆژەی هەمەجۆری ئاینیمان بەئەنجام گەیاند، کە بریتی بوو لەئەنجامدانی پانێلی گەنج و پێکەوە ژیان، پانێڵیستەکانی پڕۆژەکە، گەنجانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بوون، کە پێکهاتبوون لە کورد، کریستیان، (ئاشوری، کلدانی، سریانی)، زەردەشتی، بەهائی، ئێزیدی، کاکەیی. پانێلەکە لەلایەن دەنگی ئەمەریکاوە بەڕێوە دەبرا. کە مەبەستی سەرەکی ئەم پانێلە، رەخساندنی دەرفەتێک بوو، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیدو بۆچوونە جیاوازەکان، لەبارەی ئاینن و ئاییننزاکانی هەرێمی کوردستان.
ژن: پڕۆژەی داهاتووی رێبازفاوندەیشن؟
لاڤە فاروق جەمیل: مانگی 11ی هەموو ساڵێک، مانگی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرەیە، لەم ساڵدا بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی تایبەتی (پار)و رێکخراوی FMSA، ئێمە وەک رێکخراوی ریبازفاوندەیشن، بەشدار دەبین، بەدابینکردنی کتێب لەسەر ئەو نەخۆشیە بۆ منداڵان، ناوەرۆکی کتێبەکە زیاتر بە وێنەیە. لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە کە سەرنجی منداڵان بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە، لەرێگای کارتۆن رابکێشین. کتێبەکە هەموو زانیاریەکی تێدایە، کە لەسەر شەکرە پێویست دەکات بیزانین.
ژن: پەیامێکی دیاریکراوتان هەیە بیگەیەنن؟
لاڤە فاروق جەمیل: هیوادارم ئێمە وەک رێکخراوی رێبازفاوندەیشن، کە وەک رێکخراوێکی کاراو سەردەمیانە، توانیبێتمان خزمەتێکی گەورە بەکۆمەڵگاکەمان بکەین. هەروەها دەست خۆشی لە ستافی ژن مەگەزین دەکەم، بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، کە ژن مەگەزین وەک ناوەندێکی میدیایی گرفت و رێگا چارەسەرییەکان، دەگواستەوە، بەتایبەتی لەپرسی ژناندا[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: پەروەردەی جێندەری
👩 جۆری دۆزی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 25 2019 9:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 25 2019 10:46PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 25 2019 10:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 842 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

“60 پرۆژەی تایبەتمان بۆ ژنان هەبووە”

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێباز فاوندەیشن
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️لاڤە فاروق جەمیل
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574