هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,140 | وێنە 58,199 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,299 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,068 |
📖 ئەجێندای حکوومەتی هەرێم: جیاوازی نێوان حکوومەتی هەولێر و بەغداد | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ئەجێندای حکوومەتی هەرێم: جیاوازی نێوان حکوومەتی هەولێر و بەغداد

لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە پارتە سیاسییەکانی کوردستان وانە له و گاڵتەجارییەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق وەربگرن و هەوڵی رێکخستن و نووسینەوەی ئەجێندایەکی بەهێز بۆ حکوومەتی هەرێم بدەن. بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە کابینەکانی پێشووی حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی پارتە سیاسییەکان بەدوای وەزارەت و وەزیر دا دەگەڕێن و شەڕی دانانی شەخسەکان دەکەن و کەس بە رستەیەکیش باسی ئەجێندای حکوومەت ناکات. دانانی ئەجێندا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رۆنان و داڕشتنی نەخشەڕێیەک بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێ کردن. حکوومەت ئەگەر ئەجێندایەکی روونی هەبێت، دەتوانرێت لەسەر بنەمای ئه و ئەجێندایەش چاودێری و هەڵسەنگاندن و ئەگەر پێویستیش بکرێت لێپێچینەوەی لێ بکرێت. زۆربەی حکوومەتەکانی پێشووی هەولێر و بەغدا نەخشەڕێ و ئەجێندایەکی تۆکمەیان نەبووە ئەوەش بەهۆی ململانێی شەخسی و حزبە سیاسییەکانەوە، بۆیە ئێستا دەرفەتە بۆ پارتە سیاسییەکانی هەرێم تۆزێک بە خۆیاندا وەرنەوە و دەرسێک لە حکوومەتە نوێیەکەی عێراق وەربگرن.
هەبوون و رۆنانی ئەجێندایەکی روون درەفەتێکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حکوومەت دەرەخسێنێت و هەروەها ئەوەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێت کە حکوومەتی هەرێم جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ئەوەی بەغداد هەیە. بەڕای من ئەگەر پارتەکانی هەرێم دەیانەوێت لاسایی ئه و حکوومەتە بکەنەوە کە لە بەغداد پێکهاتووە و هەڵگری نەخشەڕێیەکی روون نییە و پڕە لە پاشەقولگرتن و ململانێی حزبی و شەخسی و مەزهەبی، باشتر وایە کە نەیکەن. ئێستا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی ئێمە بە گەلی خۆمان و وڵاتانی دیکە بڵێن ئەوە رووئیای ئێمەیە و ئەوە ئامانج و ستراتیژیی و هەروەها پلانی جێبەجێکردمانە. ئەوەش میکانیزمی چاودێری و هەڵسەنگاندنمانە. ئەوەی ئێمە لە حکوومەتی بەغدا جیادەکاتەوە ناوەرۆکی ئەجێندا و پلانەکانمانە. ئێمە ناکرێت هەر چاوەڕوانی هاتنی پۆمپیۆ و مەکگۆرک و...هتد بکەین بۆ ئەوەی بێن و پێمانبڵێن وەها بکەن و وەها مەکەن. یان بەهیوای ئەوە بین کە کۆلکە سیاسی، نووسەر، چاودێر یان رۆژنامەنووسێکی رۆژئاوایی راپۆرتێکی ئەرێنیمان لەسەر بنووسێت. بۆیە ئێستا دەرفەتە و پێویستە ئه و پارتانەی کە بە جیدی خەمی داهاتووی کوردستان هەڵدەگرن وەرنە سەر خەت و لە نووسینەوەی ئەجیندایەکی تۆکمەدا یارمەتی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بدەن. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئێمە بە جاڕی کۆنی حزب حزبێنەدا نەچینەوە و هەنگاوێک بەرەوپێش بچین.
لەسەر ئه و بنەمایەش من لێرەوە پێشنیازی چەند خاڵی گرنگ دەکەم کە پێویستە حکوومەتی داهاتووی هەرێم گرنگییان پێبدات و بیانخاتە ناو ئەجێنداکەیەوە:
یەکەم، دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەرێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە: بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق، درێژەپێدان بە سیاسەتی نەوتی هەرێم، داڕشتنی بناغەیەک بۆ بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمە نانەوتییەکان، بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار.
دووەم، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان لەرێگەی گرنگیدان بە رێگەوبان و بەنداوەکان
سێەم، وەگەڕخستنی ریفۆرم لە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکخستنەوەیان (ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی پێشمەرگە...هتد) و بەستنەوەیان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە. بۆ نموونە، بەشێکی زۆری ئه و هێزانە بودجە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، بەڵام کەمترین گوێڕایەڵییان بۆ حکوومەت هەیە و فەرمانی تاکی حزبەکانیان جێبەجێ دەکەن.
چوارەم، یەکلاییکردنەوەی نوێنەرایەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. وەک دەزانن لەم ناوچانەدا پارتە کوردستانییەکان نوێنەرایەتی کوردستانییەکان دەکەن، بەجێی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی هاووڵاتیان بکات و بچێتە ناو هەر رێککەوتنێکەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق سەبارەت به و ناوچانە. پێویستە حکوومەتی هەرێم تاکە نوێنەری ئه و ناوچانە بێت لە ئەگەری هەر جۆرە دانووستاندنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا. من نازانم دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کاری چییە و بۆچی دامەزراوە؟ ئەی ئەگەر بۆ ئەرکێکی دیاریکراو دامەزراوە بۆچی تائێستاش حزبەکان ئه و رۆڵە دەبینن؟ ئەزموونی کەرکوک و 16ی ئۆکتۆبەر ئەوەمان پێدەڵێت کە حزبەکان لە کەرکوک رێگرن لەوەی حکوومەتی هەرێم رۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە چارەسەری و نوێنەرایەتیکردنی کوردستانیانی ئەوە دەڤەرانەدا ببینێت. خاڵێکی دیکەیش ئەوەیە کە پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان له و ناوچانە کار بۆ بردنەوەی متمانەی کەمە نەتەوە-ئایینییەکانی ئه و ناوچانە بکات لەرێگەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و بەستنەوەی ئابوورییان بە هەرێمەوە.
پێنچەم، پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەرێگەی هەماهەنگییەکی تەندروست لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق. هەروەها پێویستە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە میکانیزمێکی پرۆفێشناڵانە و گشتگیر بەڕێوەبچێت، بەشێوەیەک کە بتوانێت سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوە جێبەجێ بکات و نوێنەرەکانیشی نوێنەری حکوومەتی هەرێم بن، نەک نوێنەری پارتە سیاسییەکان.
شەشەم، گرنگیدان بە سەرەوەی یاسا و بەدامەزراوەییەکردنی دامەودەزگاکانی دەوڵەت.
حەوتەم، گرنگیدان بە ژێرخانی فیکری کۆمەڵگە لەرێگەی پەروەرده و رۆشنبیرییەوە.
لە کۆتاییدا پێویستە ئەوە دووپات بکەمەوە، ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی لە حکوومەتی بەغدا جیا دەکاتەوە ئەوە دەبێت کە گرنگییەکی تایبەت بە ئەجێندای حکوومەت بدەن، نەک شەڕ لەسەر پۆستە وەزارییەکان و هەروەها هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە یەکتر و شکاندنی حکوومەت بدەن.
پسپۆڕی یاسای دەستووری[1].

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | كوردستان24

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-01-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 25 2019 7:17PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 25 2019 10:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 25 2019 10:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 96 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەجێندای حکوومەتی هەرێم: جیاوازی نێوان حکوومەتی هەولێر و بەغداد

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-01-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️خانزاد ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574