پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,039
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,263
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ڕیفراندۆم و پرسی هاوبەشبوون و بەشداربوون
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕیفراندۆم و پرسی هاوبەشبوون و بەشداربوون

ڕیفراندۆم و پرسی هاوبەشبوون و بەشداربوون
پرسی گەلی کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی دەوڵەتی بەزۆر دروستکراوی عێراقی پرسی خاک و مافی نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە لە سەر خاکی کوردستان، نەک هەبوونی کورد لە بەغدا و بەشداریپێکردنیان لە پێکهاتەی حکومەت و هەبوونی ئەندام لە ئەنجوومەنی نوێنەران. هەبوونی عێراق بەگوێرەی ئەو بڕیارانەی کە بەهۆیانەوە وەک دەوڵەت چوارچێوەی بۆ کێشراوە، هەروەها لە یەکەمین دەستووری کاتیدا لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی تا بە دەستووری هەمیشەیی عێڕاق دەگات کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن هێزە عێراقیەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نووسرایەوە بە ڕوونی ئەوەیان تێدا دیاریکراوە کە کورد و عەرەب لەو وڵاتە هاوبەشن و گرێنتی مانەوەی عێراق بە یەکگرتوویی بەندە بە ڕێزگرتن لەو مادە دەستووریە.
دەسەڵاتدارانی عێراق لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە بە بڕیار و ڕێککەوتنی ئیستعماری ئینگلیزی، هەوڵی پەراوێزخستنی گەلی کوردستانیان داوە و هەمیشە کاریان بۆ ئەوە کردووە کورد بەشدار بێت لەو دەوڵەتە نەک هاوبەش کە ئەوە تەواو پێچەوانەی خواستی گەلی کوردستانە، کە هەوڵ و خەباتیان لە پێناو هاوبەش بوون بووە نەک بەشدار بوون، ئەو پرسە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دوو دەستەواژەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا کە لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقیەوە لە دەست عەرەبی سوننە بووە و دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامیش کەوتۆتە دەست عەرەبی شیعە هەر کاتێک لاواز و بێهێز بووینە مامەڵەی هاوبەشیان لەگەڵ کورد کردووە، هەر کاتێکیش هێزیان پەیداکردۆتەوە کوردیان تەنها وەک بەشداربووێک قبوڵ بووە.
پاشگەزبوونەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا لە جێبەجێکردنی مادەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراق و پەنابردن بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی سیاسی بە بەکارهێنانی هێز و سزادانی تێکڕایی خەڵکی کوردستان بە بڕینی مووچە و بوودجە، بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەم گەلی کوردستان نەهێشتەوە جگە لە گرتنەبەری ڕێگایەکی مەدەنی و دەستووری کە دەستووری هەمیشەیی عێراق ئەو مافەی پێداوە هەروەها یاساکانی نێودەوڵەتیش پاڵپشتی لەو مافەی دەکات بە ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەیەکی سەد ساڵی لە نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی عیراقی.
مافی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێکە و لە ساڵی 1950 لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکراوە، هەروەها ڕیفراندۆم بابەتێکی یاساییە کە لە یاسایی دەستووری بڕیاری لێدراوە بەر لەوەی بابەتێکی سیاسی یان تێڕوانین و لێکدانەوەی پێکهاتەیەک یان لایەنێک یان کەسێک بێت، بەڵکو مافێکە و بە هەموو گەلێک دراوە کە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، ئەو مافەش لە هەموو ڕێکەوتن و جاڕنامە نێودەوڵەتیەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لێکراوەتەوە بە درێژایی مێژووی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە کە بە درێژایی کاروانی کار و خەباتی دانی بە مافی مرۆڤ دانناوە لەوەی مافی هەموو گەلێکە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدا.
دەستووری هەمیشەیی عێراق کە لە ساڵی 2005 نووسرایەوە نە شەرعیەتی وەرگرت و نە وجود تەنها لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕاپرسیەوە نەبێت کە زۆرینەی خەڵکی عێراق دەنگی پێدا، هەموو ئەزموون و نموونەی ئەنجامدانی ڕاپرسی لە جیهاندا لە ساڵانی دوایدا چ ڕاپرسییەکان بۆ جیابوونەوە بووبن یان پێکەوە مانەوە لە ڕێگای گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتیانە ئەنجامدراوون، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ڕۆڵیان لە ڕێکخستن و چاودێریکردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی هەبووە، ئەو ڕاپرسیەی لە تەیموری ڕۆژهەڵاتی لە ئیندۆنسیا جیاکردەوە هەروەها دەوڵەتی باشووری سودان و هەرێمی کرایم لە ئۆکراینا نموونەی هەرە زیندوون، کە ئەزموونی تەیموری ڕۆژهەڵات و باشووری سودان سەرکەوتووبوون وەک ئەزموونی جیابوونەوە و سەربەخۆ بوون، ئەزموونی هەرێمی کرایم (قڕم) ئەزموونی جیابوونەوە بوو لەگەڵ دەوڵەتێک(ئۆکراینا) و یەکگرتن بوو لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکە (روسیا).
مافی بڕیاردان لە چارەنووس (Self-Determination) دەستەواژەیەکی یاساییە لە نێو یاسای نێودەوڵەتی جێی گرتووە و بەو مانایە دێ کە هەموو پێکهاتە و دانیشتووانی خۆجێیی ئەو مافەیان هەیە کە شێوەی دەسەڵات و خۆ بەڕێوەبردنی خۆیان دیاری بکەن بەبێ هیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی، بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بۆ یەکەمجار بۆ سەرۆک ویلسون سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (1924_1865)بەکاریهێناوە، مافی بڕیاردان لە چارەنووس بە گوێرەی هەموو یاسا و جاڕنامەکان مافێکی تاکە کەسی نییە بەڵکو بە کۆمەڵە و تاکە کەسێک یان چەند کەسێک ناتوانن ئەو مافە پەیڕەو بکەن. بەڵکو دەبێ بۆ کەسانێک بێت کە مێژوو و زمان و کلتوری هاوبەشیان هەبێت و یاسا ئەو مافەی بەو شێوەیە لە چوارچێوەداوە، ئەو مافەش لە دوو دۆخدا دەتونێ داوا بکرێ و دەستەبەر بکرێ:
- ئەو گەلانەی داگیرکراون، تەیموری ڕۆژهەڵات وەک نموونە.
- ئەو گەڵانەی لەلایەن دەوڵەتەکانەوە دەچەسێندرێنەوە وەک کەتەلۆنی و ئیرلەندی.
گەلی کوردستان کە هەردوو دۆخەکە دەیگرێتەوە چونکە خاک و ئیرادەی داگیرکراوە هەروەها لەلایەن دەوڵەتی عێڕاقیشەوە نزیکەی سەد ساڵە دەچەوسێندرێتەوە، بۆیە پەنابردن بۆ ڕێگایەکی یاسایی و دەستووری و گەڕانەوە بۆ ئیرادە و بڕیار گەلی کوردستان گەنجاوترین و ئاساییترین و یاساییترین ڕێگە بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی سەد ساڵەی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی عێراق، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەوتی کە هێشتا ئیرادەی داگیرکاری و ڕێزنەگرتن لە مافە یاساییەکانی گەلان بەسەریدا زاڵە و لە چەند وڵاتێک بچووککراوەتەوە کە ڕۆڵیان هەبووە لە دروستکردنی دەیان وڵاتی بەزۆر پێکەوە لێکندراوی وەک عیراق و زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە جارێکی دیکە خیانەتەیان لە ئیرادەی سەربەخۆخوازانەی گەلی کوردستان کرد و یان بێدەنگیان هەڵبژارد و یان بوونە بەشێک لەو فشارانەی حکومەتی عێراقی بۆ ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان گرتبوویانە بەر.
سووربوونی خەڵکی کوردستان لە دەستگرتن بە مافێکی یاسایی و ئاسایی خۆیان و ڕشتی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە ئەنجامدانی ڕاپرسی و پاشگەزنەبوونەوە لێی لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان بەسەر ئیرادە و خواستی داگیرکەران سەرخست و ئەوەی شکستیهێنا و دۆڕا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە دەستبەرداری ئەخڵاق و بنەماکانی مافی مرۆڤ بوون و گەلی کوردستانیان بە تەنیا جێهێشت بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی گەلەکۆمەی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان ببێتەوە، ئەگەر خیانەتی ناوخۆیی و ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کێشە لەسەر نەبووان بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی ووڵاتانی هه ڕێمی، ئێستا دۆخی باشووری کوردستان جۆرێکی دیکە دەبوو، وەک ڕێبەری گه لی کورد سەرۆک بارزانی کە سەرکێشی ئەنجامدانی ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستانی کرد لەو بارەیەوە گووتی: ڕاپرسی دەنگی شەرعی و ڕاستەقینەی گەلێک بوو و هیچ یاسایەک و حکومەتێک ناتوانێ هەڵیوەشێنێتەوە[1].
ئەم بابەتە 2,278 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | كوردستان 24
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 25-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,278 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,039
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,263
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!