ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و هەڤاڵان، کادر و لایەنگرو دڵسۆزانی یەکێتیی دەکەینەوە، کە خەڵکی شار و شارۆچکەکانی #کەرکوک#، #موسڵ#، #خانەقین#، شەنگال، دووز، #جەلەولا# و ناوچەکانی دەوروبەریانن و، ئێستا لەشار و شارۆچکەکانی #سلێمانی#، #هەڵەبجە#، ڕانییە، #کەلار#، #قەڵادزێ#، #کفری#، دوکان، بازیان، #چەمچەماڵ#، پیرەمەگروون، تەکیە، شۆڕش، چوارقوڕنە، حاجیاوا، سەروچاوە، سەیدسادق و ڕزگاری نیشتەجێن و، تا ئێستا لەبنکەکانی تۆمارکردن، تۆماری بایۆمەتریان نەکردووە، ئەوا داواکارین لەنزیکترین دەرفەتدا، سەردانی ئەو بنکانەی تۆمارکردن بکەن، کە لەخشتەی هاوپێچدا هاتووە و ناوی خۆیان و خێزانەکانیان، تۆمار بکەن.
بۆ زانیاریش، ڕۆژی (15-10-2019) دوا دەرفەتی پرۆسەی ناو تۆمارکردنەکەیە. [1]
بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای هەڵبژاردنەکانی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#