پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,435
Wêne 105,223
Pertk PDF 19,086
Faylî peywendîdar 95,720
Video 1,281
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
لەتراژیدیای ناو زیندانەوە بۆ جیهانی کۆمیدیا
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەتراژیدیای ناو زیندانەوە بۆ جیهانی کۆمیدیا

لەتراژیدیای ناو زیندانەوە بۆ جیهانی کۆمیدیا
ئەحمەد جۆڵا: تەنها تێکستی 13 بەشی ماڵەکەی مەعروف نووسرابوو، ئەویتر لەگەڵ ماهیر حەسەن بەبێ دەق بۆی دانیشتین
ئەحمەد جۆڵا، یەکەم کاری هونەری بە کۆمیدی دەستی پێکردووە، بەناوی(بروسکەیەک بۆ شاتێللا)، یەکەم کاری درامی بەناوی بوکی ژێر دەواری ڕەش بوە، تائێستا نزیکەی 20 بۆ 25 کاری هونەری کردووە.
لەچاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ هاوڵاتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەرچووی هیچ کۆلێژێکی هونەر نیە و پێی وابوو هونەر بەهرەیە لەکەسەکەدا و شتێکی خۆرسکه و کەس ناتوانێت لەخۆیدا دروستی بکات.
ئەحمەد جۆڵا، لەکاتی ڕژێمی بەعس، ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ براکەی و باوکی لە زیندان بوە بەهۆی ئەوەی براکەی تری پێشمەرگە بوە، هەروەها خانوەکەیان ڕوخاندوون و براکەشیان گولەباران کردوە، باوکیشی لەزینداندا کۆچی دوایی کردوە.
ئەحمەد جۆڵا نەیتوانیوە بەشداری پرسەی باوکیشی بکات چونکە لە زیندان بووە.
هاوڵاتی: چ شتێک زۆر پاڵنەری تۆ بوو کە بێیتە کاری هونەریەوە و کاری ئەکتەریش بەتایبەتی؟
ئەحمەد جۆڵا: کاتی خۆی کەمن لە خوێندنگەی سەرەتایی بوم، ئێمە کۆمەلێک هونەرمەند مامۆستام بووە، لەوانە مامۆستا تەها خەلیل و کەمال سابیر، تەها باراوی و چەندین مامۆستای تر، کە کۆبونەوەی باوکان هەبوو کورتە فیلمیان پێدەکردین، هەر له و کاتەوە لەهەمویان بەشداربوم، زۆرجار دەوری سەرەکیم هەبوو، لەتەمەنێکی زۆر منداڵیەوە بەردەوام دەچوو بۆ سەیری سینەماو کارە شانۆیەکان، کەئەمانە هەمووی پاڵنەری من بون کەحەزی زیاترم لا دروست ببێت بۆ کاری هونەری.
هاوڵاتی: بۆ کاری کۆمیدیت هەڵبژارد؟ ئایا ئەوەش حەزی خۆت بوو؟ یان بەڕێکەوت بویتە ئەکتەری کاری کۆمیدی؟
ئەحمەد جۆڵا: خۆم لەمنداڵییەوە ئەدای کۆمیدم دەکردو کۆمەڵێک هونەرمەندیش هانیان دام کەواز لەکۆمیدیا نەهێنم و بەردەوام بم، چونکە هەم خۆم کەسێکی کراوە و کۆمەڵایەتیم و ئەوانیش یەکەم کارمیان بەدڵ بوو بۆیە هانیان دام بەردەوام بم و زیاتر کۆمیدیا لەگەڵ مندا دەگونجێت.
هاوڵاتی: ئایا کارکردن لەکارێکی کۆمیدی قورسترە یاخود کارێکی تراژیدیا؟
ئەحمەد جۆڵا: کۆمیدیا زۆر قورسترە، کۆمیدیا ناتوانی خەڵک بە زۆر بکەیت بەکۆمیدیا کە خۆی وەک بەهرە بەهرەکەی نەبێت، یان لەکەسایەتیدا ڕەنگنەداتەوە، چونکە شتێک نیە بە زۆر دروستبکرێت، هەردوو کارەکەم کردووە، بەڵام پێم دەوترێت کاری کۆمیدیت زۆر لێ جوانترە و زیاتر سەرکەوتویت.
هاوڵاتی: بەردەوام کەسێکی قسەخۆش و کراوەیت؟ یان لە ژیانی ڕۆژانەتدا پێچەوانەیت؟
ئەحمەد جۆڵا: بەردەوام لەژیانمدا کراوەم و قسەی خۆشم زۆرە، بەڵام کات و شوێنی پێکەنین و قسەی خۆشیش دەزانم نەک لەهەموو شوێنێک هەر پێبکەنم، شوێنی تایبەتی ناو برادەرانیش هەیە کەدەتوانی کاتی خۆش بەسەربەریت.
هاوڵاتی: ئایا هەموو ئەکتەرێک دەتوانێت دەوری کاری کۆمیدی و تراژیدیا ببینێت؟
ئەحمەد جۆڵا: ئەوانەی دەوری کۆمیدی دەگێڕن دەتوانن دەوری تراژیدیا ببینن، بەڵام ئەوانەی کە تراژیدیان ناتوانن هەموویان دەوری کۆمیدی بگێڕن، چونکە کاری کۆمیدی هەمووی دەقاودەق ناخرێتە سەر کاغەز و بنوسرێت، بەڵکو ئەکتەرەکە کە ئەدای دەکات دەیکات بەکۆمیدی، بۆ نمونە هەندێک جار کەسێک نوکتەت بۆ دەگێڕێتەوە نازانێت ئەدای بکات، واتە ئەوەی ئەدای دەکات دەیکات بە کۆمیدی، کۆمیدی فەنێکی زۆر پێشکەوتووە.
هاوڵاتی: درامای ماڵەکەی مەعروف چۆن بوو بۆ تۆ وەک ئەحمەد جۆڵا؟
ئەحمەد جۆڵا: درامای ماڵەکەی مەعروف درامایەک بوو زۆربەی نەنوسرابوو، واتە تێکستیکی نوسراو بێت، 13 ئەڵقەی دەقی نوسراوی هەبوو، ئەڵقەکانی تر لەگەڵ ماهیر حەسەن دادەنیشین هەمووی بەبێ دەق، دەمانوتەوە، ئەوانەی تری هەمووی خۆمان واتە لامان دەداو توشی پێکەنین و گریانیش دەبوین، کارێکی زۆر جوان و دڵخۆشکەر بوو، ئەوەی زۆر گرنگ بوو له و درامایەدا هەموو ستافەکە بەجوانی تەمسیلیان دەکردو کارێک بوو هەڵقوڵاوی کۆمەڵگەکە بوو، هەموو کەس خۆی تیادەبینی و شەش جار دوبارە کرایەوە، هەموو جارەکان هەموو ئاستێک سەیری دەکرد لەمنداڵێکەوە تا 70 ساڵێک و بەئەندام پەرلەمان و وەزیرەوە سەیری ئەم درامایە دەکرا، بێ ئەوەی ڕۆژانە خەڵک لەیوتیوب و فەیسبوک دوبارە سەیری دەکەنەوه و حەزیان پێی بوە.
هاوڵاتی: به و پێیەی درامای ماڵەکەی مەعروف بینەری زۆری هەبوە، لەبەرنامەتاندا نیە بەشی دووەمی بۆ زیادبکەن؟
ئەحمەد جۆڵا: هەرگیز، چونکە بەشی دووەمی هەموو کارێک وێرانە (سەقەتە)، لەوانەیە بەشی دووەم بکرێت وابکات بەشی یەکەمی لەدەستبدات، ئه و گرنگی و خۆشیەی نامێنێت، بۆیە لێرەدا وەستاوین و تەواو.
هاوڵاتی: پێت وایە درامای ماڵەکەی مەعروف چیرۆکەکەی لەڕاستیدا هەبێت؟
ئەحمەد جۆڵا: بۆ نیە، بۆیە ڕۆژانە خەڵک حەزی بەم کارە بوو و سەیری دەکرد، ئەوە دەلالەتە لەوەی نزیکە لەکۆمەڵگاکەمانەوە، ڕۆژانە خەڵک کێشەی میراتی هەیه و دوو برا لەسەر موڵک و ماڵ دەبێتە شەڕیان و هەزارەها کێشەی ئاوا هەیە، بۆیە ئەمە چیرۆکی ناوجەرگەی کۆمەڵگایه و واقعی ئەمڕۆیە.
هاوڵاتی: ئێمە بەپێی کلتورە کۆمەڵایەتیەکەمان زۆر کێشه و شەڕ لەناوچەکەماندا هەبوه و زۆرمان بەسەر هاتووە کەدەکرێت کاری درامی جوانی لێ بەرهەمبهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کاری هونەری کەمە، بۆ؟
ئەحمەد جۆڵا: هۆکاری زۆرە، یەکەم هۆکاری تیڤیەکانە کەکاریگەرییان زۆرە، بەداخەوە ئەوەندەی گرنگی بەکاری بیانی و دراماو فلیمە دۆبلاژکراوەکان دەدەن، ئەوەندە گرنگی بەکارێکی ناوخۆیی نادەن، کە دابونەریتی کۆمەڵگای کوردەواریشیان تێکداوە، نەبونی سیناریۆو نەبونی دەرهێنەر کەنازانم نین یان کار ناکەن، تەمەڵی هونەرمەندەکانیش کەدەوری سەرەکی هەیە.
هاوڵاتی: لەڕوی داراییەوە کێ هاوکاریتان دەکات؟
ئەحمەد جۆڵا: نەخێر هاوکاری ئێمە ناکرێت، بەدڵنیاییەوە کەدینارێکیان بۆ سەرف نەکردوین، زۆربەی کارەکانمان کە کردومانە دوای کە تەلەڤزیۆنێک لێی کڕیوینەتەوە، ئەوەتا ئێستا کێشەیەک هەیە لەسەر ئەوه و من خۆم ئاگادار نیم، چونکە ئێمە کاری خۆمان دەکەین و هەقی کەسمان نیە.
هاوڵاتی: ئایا به و پێیەی کە ئێوە مێژووی وڵاتەکەمانن و خەڵک بە گشتی شانازیتان پێوە دەکات، بە پێی ئاستی خۆتان ڕێزتان لێگیراوە؟
ئەحمەد جۆڵا: ئێمە ئەوەی پێی گەیشتوین خۆمان بۆ خۆمان دروستکردووه و بەکارەکانمان خۆمان ناساندووە، بەردەوام سوپاسی خەڵکیش دەکەین کەزۆر ڕێزیان لێناوین و خۆشەویستییان بۆمان هەیە، حکومەتیش ئێمە چەند ساڵە ڕەخنەیان لێدەگرین و ڕەخنە لەحزبەکان دەگرین، تائێستا کەسێک قسەیەکی پێنەوتوین، لەگوڵ کاڵتریان پێ نەوتوین.
هاوڵاتی: تۆ یەکێک بویت لەوانەی کە بیرۆکەی سەردانکردنی هونەرمەند عومەر چاوشینت بەهونەرمەندان ڕاگەیاند؟
ئەحمەد جۆڵا: هەستم کرد بەسەرکردنەوەی ئه و هونەرمەندە مەزنانە گرنگە وەک بیرۆکەی خۆم ڕامگەیاندو بەسوپاسەوە زۆربەی هونەرمەندان هاتن و بەشدارییان لەگەڵدا کردم، کە ئەوە ئەرکی ئێمه و هەموو کەسێکە ئه و کەسانە بەسەربکاتەوە کەشوێنیان لەهونەرو کلتوری کوردەواریدا دیارە وەک وەفایەک بۆ هونەرەکەی.
هاوڵاتی: بۆچی لەسۆشیال میدیا، چالاک نیت و خۆت بەکاریناهێنیت؟ هەندێک قسە هەیە دەکرێت بەناوی تۆوە؟بەڕێزت قسەت چییە بۆیان؟
ئەحمەد جۆڵا: تەنیا ئەکاونتێک و پەیجێکم هەیە کەزۆر چالاکە، کوڕەکەم بۆم بەڕێوە دەبات، دەیبینم زۆرجار، بۆیە ڤیدیۆیەکیشم بڵاوکردەوە کە من پەیوەندیم پێوەی نیه و نازانم ئەوانە کێن، بۆیە کەمن خۆم قسە بکەم ئەوە قسەی خۆمه و من لێی بەرپرسیارم، سۆشیال میدیاش ئاوایە هەموو کەس پێی دەوێرێت و دەتوانێت قسەی لێوە بکات و من لێی بێبەریم.
هاوڵاتی: ئەوانەی کە کاری کۆمیدییان هەیە، چەند کەسانێکن و جێ پەنجەیان دیارە، بۆ ناتوانن پێکەوە خەڵکانێکی تر دروست بکەن وەک خۆتان پەرە بەکاری کۆمیدی بدەن؟
ئەحمەد جۆڵا: کێشەکە ئەوەیە کاری کۆمیدی و کەسی هونەری پێویستە خۆی خۆی دروست بکات، کەس ناتوانێت کەسێک دروستبکات، من توانای خۆم دروستی کردوم، بەڵام لەناو کارەکانماندا دەرگامان کراوە بوە بۆ گەنج کە بێن و بەشداری بکەن و هاوکاریشمان کردون، وەک بەرنامەی بەرنامە و بێگومان ڕەنگە گەنجی واش هەبێت زۆر لە ئێمە باشتر کاری کۆمیدی بکات، بەڵام ئێمە خوێندنگەیەکی تایبەتمان نیە بتوانین خەڵک بهێنین و وەک فێرکردن فێریان بکەین.
هاوڵاتی: تائێستا دوو سێ کاری ڕیکلامیت کردووە، ئەمە حەزی خۆتە یان وەک لایەنی داراییەکەی پشتی پێدەبەستی؟
ئەحمەد جۆڵا: ئەوەی دەلێت حەزم لێیەتی ڕاست ناکات، چونکە وانیە تەنیا بۆ مەبەستە داراییەکەیە کە من و کەسانی تریش ڕیکلام دەکەین.
هاوڵاتی: ئایا ڕیکلام بەگران دەکەیت؟ چ جۆرە ڕیکلامێک ناکەیت بەپێچەوانەشەوە؟
ئەحمەد جۆڵا: ڕەنگە وابێت کە ئێمەی هونەرمەندیش کاریگەری زۆری دەبێت بۆ کۆمپانیاکه و بەرهەمەکە و من وەک خۆم دوو جار ڕیکلامم کردووە، کاریگەری زۆری هەبوە بۆ فرۆشی بەرهەمەکه و بە گرانیش ڕیکلام دەکەم، زۆر گرانجانیشم، من ڕیکلام بۆ بنێشی بۆبی ناکەم، بەڵکو بۆ شتێکی زانستی و بایەخدار دەیکەم، بۆ فۆرجی دەیکەم.
هاوڵاتی: لەسۆشیال میدیا ماوەی پێشوو باس لەدوو کرێکاری ئێزیدی دەکرا کە بەرێزت کارت پێکردون ئایا ئەمە تاچەند ڕاستە؟
ئەحمەد جۆڵا: بەڵێ ئەمە ڕاستی بوو، دوو کرێکار بون بەس نازانم بەدڵنیایی ئێزیدی بون یان نا، کە کرێکەم پێدان، بینیم یەکێکیان لەپارەکەی خۆی 5 هەزاری دا بەهاوڕێکەی لێم پرسی بۆ، وتی ئه و ژن و منداڵی هەیە.
هاوڵاتی: بۆ کاری تازەت نییە؟
ئەحمەد جۆڵا: هیچ کاری تازەم نیە، چونکە کار دێتە بەر دەستت، بەڵام لە ئاستێکی نزمدایە، منیش بەڕاستی کارەکانی پێشترم ناسڕمەوە لەبەر کارێکی تازە.
ئەوەی کە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە
دوو کرێکاری ئێزیدیم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی ماڵەوەمان
وتیان 40 هەزار دینار منیش وتم زۆرە، هێنایانە 30 هەزار دینار.
پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لە ئەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10 هەزار دیناریم پێ دان.
یەکێک لە کرێکارەکان 10 هەزار دیناری هەڵگرت و 20 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر،
وتم مەگەر شەریک نین؟
وتی با بەڵام ئەو خێزاندارە، زیاتر لە من پێویستی بە پارە هەیە.
منیش لەبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی دیسان 10 هەزار دیناری ترم پێ دا.
سوپاسی کردم و دیسان 5 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر و ڕۆشتن.
لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لە سەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبومەوە.
(بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر[1]). ئەحمەد جۆڵا
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,777 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | هاوڵاتی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: سیناریۆ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 24-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,777 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 24-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,435
Wêne 105,223
Pertk PDF 19,086
Faylî peywendîdar 95,720
Video 1,281
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.407 çirke!