ئالان کوردی
ئالان کوردیئالان کوردی ئه و منداڵە تەمەن سێ ساڵە، کۆچبەرە بوو کە لەگەڵ خێزانەکایەن کاتی شەڕی
داعشداعش ساڵی 2015، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هەڵهاتن بەره و تورکیا و دواتر دەیانویست دەربازیان بێت بۆ ئەوروپا.
ئالان، دواتر لەلایەن جەندرمەیەکی تورکەوە لە کەنار دەریایەکی شاری بۆرمای تورکیا، لە 2ی سێپتەمبەری 2015 بەخنکاوی دەدۆزرێتەوە.
ئالان دیمەنێکی زۆر تراژیدیای لای هەموو جیهان دروست کرد، کە هەروەک بڵێی خەوی لێکەوتبێت دەردەکەوت، ئەم دیمەنە هەرای زۆری نایەوە لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی لە جیهان و سیاسەتی دژ بە کۆچبەران و شەڕی داعش.
ئالان بوو بە سنبولی قوربانیانی کۆچبەران. ئەوەی جێی ناخۆشی بوو دایک و برایەکەی تەمەن پێنج ساڵانەشی خنکان، تەنیا باوکیان دەربازی ببوو،
دواتر لە ڕێی سەفارەتی کەنەدییەوە باوکی ئالان مافی مانەوەیان پێبەخشی له و ووڵاتە، بەڵام رەتی کردەوە، مافی مانەوەی لە ڕێگای خۆشکەکەیەوە بۆ فەراهام کرا کە چەند ساڵێک بوو لە کەنەدا دەژیا،
خێزانی ئالان کوردی ناوی ئەیلانیان ڕەت کردەوە کە دەزگامێدیاکانی تورکی ئالانیان بە ناوی ئەیلان ناساند، باوکی رئزی نەبوو ئه و ناوە تورکیە ببێتە ناوی ئەیلان.
پاشان باوکی ئەیلان، بەیەکجاری گەڕایەوە ڕۆئاوای کوردستان لە
کوبانێکوبانێ لە 4ی سێپتەمبەری 2015 تەرمی خێزان و منداڵەکانی هەر لەوێ بە خاک سپاردن
[1].