فیلمەکەی جوبرائیل باشترین بوو
فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر کە بەسپۆنسەری زانکۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی ئیتاڵیا، خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی وەرگرتنی ئه و خەڵاتەوە وتی فیلمی (ئەیلان) لەفێستیڤاڵی تراک سینەماتۆگرافی نێونەتەوەیی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵەکەی پێبەخشرا.
وتیشی فێستیڤاڵەکە لەرۆژانی 26 تا 30ی حوزەیرانی 2018 لەوڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوە چوو.
لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر وتی چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەیلان کوردی دەکات کە لەسوریا شەڕ دەستپێدەکات لەگەڵ خێزانەکەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەره و تورکیا بەڕێدەکەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەکەناری ئارامی شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی.
فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەکر کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و ئومێد رۆژ کاری مۆسیقای فیلمەکەی جێبەجێکردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی کاری گرافیک و دیزاینی فیلمەکەی جێبەجێ کردوە.
دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر فیلمێک بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) کە لەکەمتر لە ساڵێکدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری کرد و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.
جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوی ساڵی 1983ی شاری
هەولێرهەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی 40 کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە کاری دەرهێنانی سینەمایی دەکات
[1].
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 Kilder
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
Sulyon