هەڵمەتی سەوزکردنی ڕێگەی کورانی مەخموور - هەولێر کۆتاییپێهات، کە بەگشتی زیاتر لە 10 هەزار نەمام چێنراوە.
ئەو نەمامانەی لە هەڵمەتەکە چێنراون، پێکهاتوون لە: 12 هەزار شەتڵی دەدوونیا و هەزار نەمامی داری تەسبێح، کە بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر ڕێگەکە سەوز دەکەن، لە بەرزە پردی 120 مەتری لەرێگەی مەخموور، تاوەکو گەڕەکی مامزاوا.
رێکخراوی قەندیلی سویدی، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە 500 داری تەسبیحی بەخشیوەتە هەڵمەتەکە، هەروەها کۆمپانیای کار گرووپ 10 هەزار نەمامی دەدونیای بەخشیوە.
سامان محەممەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر بە ڕووداوی ڕاگەیاند پێنج ملیۆن مەتر چوارگۆشە سەوزایی لە هەولێر هەیە، ، واتا ڕێژەی 18.7%ی هەولێر سەوزاییە.
لەبارەی هەڵمەتەکەشەوە سامان محەممەد جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەوان خۆیان نەمامەکان کە لەو هەڵمەتەدا چێنراون، ئاودەدەن و دەیانپارێزن و چاودێرییان دەکەن.[1]
23-09-2019
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,024 mal angesehen