شەش پەرلەمانتار لەبەرامبەر بانگهێشتنەکردنی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ چین، ناڕەزایی دەردەبڕن
دەقی یاداشتنامەی شەش پەرلەمانتارەکە
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ/ ڕای گشتی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە
بابەت/ یاداشت
هەڵەبجە سونبولی ستەملێکران و مەزڵوومییەتی گەلێکی زیندووەو شاهێدیی مێژوویی زۆرداری سیستەمێکی خوێن مژەو ویژدان زیندووەکانیش ناتوانن لەم ڕاستیە نکۆڵی بکەن.
لەم ڕوانگەیەوە ئێمە کۆمەڵێک پەرلەمانتار لەپەرلەمانی کوردستان، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لە بەرامبەر فەرامۆشکردنی ئەم شارە کە وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵدا نەکرا، بەتایبەت لە بانگێشت کردنی پارێزگارەکەی وەک نوێنەری پارێزگاکە لە شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بۆ سەردانی وڵاتی چین.
هیوادارین ئەم یاداشتە ببێتە یادخستنەوەیەک بۆ دووبارە نەبوونەوەی مامەڵەی لەم جۆرە، لێرەوە داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە ڕێگەی لیژنەکانی دانوستانەوە دەستەبەری مافی پارێزگای هەڵەبجە بکەن و بیکەنە بابەتی سەرەکی وتوێژەکانیان و چیدیکە خەڵکی هەڵەبجە بریندار نەکرێت.
[1]
پەرلەمانتاران:
پێشەوا هەورامانی
سەرچنار ئەحمەد
بالانبۆ محەممەد کۆکۆیی
هەورامان گەچێنەیی
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
شاخەوان ڕەئوف
23/9/2019