ئامادەکردنی #نالیا ئیبراهیم#
کچ و کوڕێکی نەوجەوانی مەغریبیی 14 بۆ 15 ساڵان، بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک کە ماچی یەکتریان کردوە و لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و کە لەسەر پرۆفایلی خۆیاندا بڵاویان کردوەتەوە دووچاری گرتن بوون.
لەم هەفتەیەدا بە یاسای سەرپێچیکردن لە ڕەوشتی گشتیی دادگایی دەکرێن، چونکە ئەم وێنەیە لە دەرەوەی خوێندگەکەیاندا گرتویانە و پاش بڵاوکردنەوەی لە فەیسبووکدا ڕۆژنامەیەکی ئەو وڵاتە هەمان وێنەی کردۆتە بابەت و بڵاویکردۆتەوە و دادگای ئەو وڵاتەش فەرمانی ڕاپێچکردنی ئەو کوڕ و کچەی داوە.
ئێستا ئەو دوو نەوجەوانە لە زیندان دان و کەمپینێکی ناڕەزایی دژ بەو کارەی حکومەت دەستی پێکردوە و بە ملییۆنان کۆپی ئەم وێنەیان وەک دژوەستانێک بەم هەڵوێستەی حکومەت وەشاندوە
ئەوەی مایەی سەرنجە.. تەمەنی ئەو کوڕ و کچە شیاوی زیندانکردن نین و زیندان دەکرێن، کەچی لە هەمان کاتدا وڵاتی مەغریب بنکەی ڕابواردن و لەشبازییە بۆ خەڵکی بیانی و تۆریست!!
بانێکە و دوو هەوا[1]!!!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,751 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!