بە تۆمەتی ناوزڕاندنی دوو کارمەندی ئاسایش، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بە بڕی 11 ملیۆن دینار لە لایەن دادگایی بەرایی #هەولێر#ەوە سزادەدرێت.
دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی 25-03-2018، دوو کارمەندی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن د. شایان عەسکەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وێنەیان گیرا لەوکاتەی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، لەسەر ئەم کەیسە دادگای بەرایی هەولێر لەبەرژەوەندی هەریەک له و دوو کارمەندە بە ناوەکانی سەنگەر باڵەکی و ناسیح مەحمود بڕیاریدا بە سزادانی ئه و ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان بە بڕی 11 ملیۆن دینار.
بە پێی ووتەی ئەو پەرلەمانتارە، ڕۆژی یەکشەممە 22-09-2019، بڕیاری دادگایی بەدەست گەیشتووە کە دەبێ بڕی 11 ملیۆن دیناری عیراقی بدات بەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە و بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیش بداتە پارێزەرەکانیان.
لە خۆپیشاندانەکەی مانگی ئازاری 2018دا کە لە هەولێر ئەنجامدرا لەبارەی پاشەکەوتی موچە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئه و دوو کارمەندەی ئاسایش دەردەکەون کە هێرش دەکەنە سەر شایان عەشکەری، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئه و گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتۆمەتی ناوزڕاندنیان ئه و دوو کارمەندە سکاڵایان لەسەر ناوبراو تۆمار کرد.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,686 mal angesehen