هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران گروپێک لە کاروانچییەکانیان لە سنوورەکانی شنۆ دایە بەر دەستڕێژی گوللە، بەو هۆیەوە کاسبکارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، هەروەها کۆڵبەرێکیش لە سنوورەکانی پیرانشار بریندارکراوە.
بەپێی هەواڵێکی #کۆڵبەر#نیوز، ڕۆژی #22-09-2019# هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلەشین لە بەشی #شنۆ# تەقەیان لە کاروانێکی کاسبکاران کردووە و لە ئەنجامدا کاسبکارێک بە ناوی ڕێبوار عومەرزادە خەڵکی گوندی پوشاوێ کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی ڕەسول گۆران خەڵکی گوندی کانی ڕەش بە قورسی برینداربووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ڕۆژی 20 ئەم مانگە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری کێلەشین سەربە #پیرانشار# دەستڕێژی گوللەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە کە بۆتە هۆی برینداربوونی کۆڵبەرێک بە ناوی مەجید خالیدزادە تەمەن 28 ساڵ.
بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز لە نەورۆزی ئەمساڵەوە تا ئێستا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانی ئێران، هەرەسی بەفر، ڕەقبوونەوە لە سەرما، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات- باکور و باشوری کوردستان، 37 کۆڵبەر کوژراون و 82ی دیکەش برینداربوون.[1]